دژى سته‌م كارییه‌كانى حه‌مه رِزاشاى په‌هله‌وى پاشاى ئێران ، گۆرِانكاریهكى زۆر به‌سه‌ر سیسته‌مى بهرِێوهبردنى ده‌وڵه‌تى ئێران‌دا هات . خه‌لكى هومێدوار بوون كه دواى شۆرِشهكهیان به‌ئارامى و ئاشتى ده‌ژین له‌ناو ولاَتێكى ئازاد دا به‌لام به‌هۆى هاتنه سه‌ركارى رِژێمى ئاخوندى ئه‌م هیوا و ئاواته‌ى خه‌لكى هه‌تا ئێستاش نه‌چوویه ناو خانه‌ى واقع و حه‌قیقه‌ته‌وه. گه‌لى كورد وه‌ك نهتهوهییهكى به‌ش خوراو له ئێران‌دا هه‌ولى دا له رِێگهى دانیشتن و دیالۆگ له‌گه‌ل رِژێمى ئێران داواى ماف و ئازادى و خودمووختارى بۆكوردستان بكه‌ن ،به‌لام رِژێم سه‌لماندى كه ئه‌و درێژه پێده‌رى رِێبازى سه‌ركوت كردن و چه‌وساندنه‌وه‌ى گه‌لانى ئێرانه به‌گشتى و گه‌لى كورد به‌تایبه‌تى. ئه‌و دواكاریانهى به‌توندترین شێوه رِهت كرده‌وه و گه‌لى كوردى به جیایخواز و سهربهبێگانه و تێكده‌ر ناوبرد. هه‌ربۆیه نه‌ته‌وه‌ى كورد وه‌ك پێویستیه‌كى مێژوویى رِووبهرِوهى ده‌سه‌لاتدارانى ئێران بوونه‌وه ، هه‌رچه‌ند گه‌لى كورد به گه‌لێكى ئازادیخواز و ئاشتى خواز به‌ناوبانگه و هیچ كات حه‌زى له شهرِ و شۆرِ نه‌بووه، هه‌وڵى دا به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت به دانوستان و دیالۆگ كێشه‌كانى گه‌لى كورد له ناو خاكى خۆیدا چاره‌سه‌ر بكات ، به‌لام چى دهكرێك له‌گه‌ڵ دووژمنێك كه رِۆژ له‌دواى رِۆژ ئازار و مینهتیهكان بۆ سه‌ر خه‌ڵك په‌ره پی َدهدا و سته‌م و بێ عهداڵهتیهكانى زیاد ده‌كات. گه‌لى كورد ناچار رِووى كرده شاخ و دۆڵه‌كان بۆ به‌رگرى كردن له‌مافه‌كانى خۆیان ، له‌م رِێگایهشدا به‌هه‌زاران كه‌س گیانیانى خۆیان به‌خت كردوه به‌تایبه‌تى لاوان كه بهكۆڵهكهى ئه‌م شۆرِشانه داده‌نرێن. رِژێمى ئاخوندى له‌ماوه‌ى ده‌سه‌لاتى خۆیدا به‌سه‌دان نه‌هامه‌تى به‌سه‌ر گه‌لانى ئێران‌دا هێناوه، بێجگه له شه‌رى ناوخۆ شهرِى ٨ساڵهى له‌گه‌ل رِژێمى خوێنرِێژى له ناوچووى به‌عس هه‌ڵگیرسان كه بێجگه له‌ماڵ وێرانى و خه‌ساره‌تێكى گیانى زۆر و به‌فیرۆچوونى سامانێكى زۆر و بلاَوبوونهوهى ترسێكى زۆر له ناو دلێ خه‌لكى هه‌ردوو ولات هیچ ئه‌نجامێكى دیكه‌ى لێنه‌كه‌وته‌وه . به‌پێى ئاماره‌كان رِێژهى كوژراوانى شه‌رى ئێران و عێراق زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س بووه، كه به‌شێكى به‌رچاوى كوژراوان له لاوان پێك هاتبوو . ئه‌مه یه‌كێك بوو له نه‌هامه‌تیه گه‌وره‌كان كه به‌سه‌ر گه‌لانى ئێران‌دا هات .
لاوان له زۆربه‌ى شۆرِشهكانى گه‌لى كورد به‌شداریان كردووه ، به‌مانایه‌كى تر ههرشۆرِشێك كه كرابێت لاوان تێیدا به‌شداربوون و ده‌ورو نه‌خشى خۆیان هه‌بووه. سهرهرِاى هه‌موو ئه‌و قوربانیانه به‌لام تا هه‌نووكه‌ش ئه‌و ژیانه‌ى كه شایانى لاوانه ده‌ستبه‌ر نه‌بووه. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ى ده‌بیندرێ ئه‌و راستیه تاڵه‌یه كه به‌هۆى كاره‌ساتى وه‌ك مه‌وادى هۆشبه‌ر و بوونى نه‌خۆشى جۆراوجۆر و ئیعتیاد و زۆر بوونى كێشه كۆمهلاَیهتیهكان و به‌رزبوونه‌وه رِێژهى بێكارى له ناو لاوان‌دا رِهوشى لاوان له‌سه‌ر ئه‌و ئاقاره نه‌خوازراوه‌ى رابردووى به‌رده‌وامه ته‌نانه‌ت ئاماره‌كانى خودى رِژیم ده‌رى ده‌خات كه رِۆژ بهرِۆژ كێشه‌كانى لاوان له هه‌ڵكشاندایه به‌تایبه‌تى له ئێستادا كه به‌هۆى بوونى ئابلوقه‌ى ئابوورى و بێكاریهكى زۆرله نێو له‌لاواندا هه‌یه و هۆكارى سه‌رهه‌ڵدانى هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ش رِژێمى ئێران بۆ خۆیه‌تى.
سه‌ره‌راى هه‌موو ئه‌و راستیانه‌ش ئه‌مرۆ شاهیدین خه‌باتى سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگا له دژى دیكتاتۆریه‌تى ئاخوندى زۆر نزیك بۆته‌وه له سه‌ركه‌وتن و به ئه‌گه‌رى زۆر له داهاتووێكى نزیك ئاڵوگۆرى قووڵ و بنهرِهتى له ئێران وهدى دێ و هه‌ر بۆیه ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه ئه‌رك و تێكۆشانى نوێى لاوانى پێویسته. له هه‌ل و مه‌رجێكى وا ناوه‌ندى لاوانى خه‌بات كۆنگره‌ى یه‌كه‌مى خۆى به‌ست كه تێیدا راسپارده و ئه‌ركى نوێى خه‌باتى دیارى كرد و بۆ زیاتر كارامه كردنى كاره‌كان و زیاتر هوشیاركردنه‌وه‌ى لاوان له‌بارى (فه‌رهه‌نگى و ئابوورى و وه‌رزشى و كۆمهلاَیهتى ) و نه‌هێشتنى دیارده‌ى ئیعتیاد و هه‌وڵ دان له‌ریزى خهباگێرانى رێگه‌ى نه‌ته‌وه و نیشتمان بۆ رزگارى گه‌له‌كه‌مان به‌رنامه و رێچكه‌ى نوێى خسته ده‌ستوورى كارییه‌وه.
له كۆتایی دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌م كه هه‌ر وه‌ك له كۆنگره‌ى یه‌كه‌مى ناوه‌ندى لاوان زۆر پێداگرى له‌سه‌ر كرایه‌وه یه‌كگرتوویی لاوانى كورد ره‌مزى سه‌ركه‌وتن و به‌رهه‌مى زیاتره بۆ لاوان و هیوادارم ئه‌ندامانى ناوه‌ندى لاوان و سه‌رجه‌م رِێكخراوهكانى دیكه‌ى تایبه‌ت به‌لاوان بتوانن پێكه‌وه بۆ خزمه‌ت كردنى چینى لاوان و نه‌ته‌وه‌كه‌مان تێبكۆشن .