كرێكارانی نارِازیی به‌نداوی "ئازاد"ی گوندی"بنیه‌ر" مانیان گرت
ژماره

یه‌كی به‌رچاو له كرێكارانی به‌نداوی خاكیی "ئازاد"ی بنیه‌ر هه‌ڵكه‌وتوو له به‌خشی "كه‌ڵاته‌رزان"ی سنه، به‌هۆی نه‌دانی مووچه‌كانیان مانیان گرت. به پێى راپۆرتى ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له كرێكارانی به‌نداوی خاكیی "ئازاد" له گوندی بنیه‌ر هه‌ڵكه‌وتوو له به‌خشی "كه‌ڵاته‌رزان"ی سه‌ر به شاری سنه، به‌هۆی نه‌دانی مووچه‌ی چه‌ندین مانگه‌ی كرێكاران له‌لایه‌ن به‌ڵێنده‌ر و كارفه‌رماكانه‌وه مانیان له كاركردن گرتووه. كرێكارانی مانگرتوو رایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر بێت و مووچه و مافه‌كانیان نه‌درێت درێژه به مانگرتنه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
پێگه‌ى ئابوورى كوردستان له خوارترین پڵه‌ى ئێراندایه
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى موكریان، نوێنه‌رى سنه، دیوانده‌ره و كامیاران له مه‌جلیس رایگه‌یاند كه پێگه‌ى ئابوورى كوردس

تان به له‌به‌ر چاو گرتنى ئه‌وه‌یكه ئه‌م پارێزگایه ٢ له‌سه‌د حه‌شیمه‌تى ئێرانى له خۆ گرتووه و ته‌نیا ١.٤٨ له‌سه‌د له ئابوورى ولاته ، زۆر كه‌مه. سید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وى وتى، بێ مۆدیریهتى كاروانى ئابوورى ده‌وڵه‌ت نه ته‌نیا له ئاست نه‌ته‌وه‌ییدا كێشه‌ى ناوه‌ته‌وه به‌ڵكوو پارێزگا لاوازه‌كان وه‌ك كوردستان زه‌ره‌رى زۆرتریان دیوه. ناوبراو‌و رایگه‌یاند كه ئێران یه‌كێكه له ولاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى جیهان و خاوه‌نى سه‌رچاوه‌ى سرووشتى زۆره، به‌لام به هۆى لاوازى به‌رێوه‌به‌رى له‌م سه‌رچاوانه به شێوه‌ى دروست كه‌ڵك وه‌ر ناگیرێت. عه‌له‌وى وتى كه كوردستان له به‌شى رێگاوبان یه‌كێكه له دوایین پارێزگاكانى ولات و له چاو ژێر ساختهكانیشهوه زۆر پشت گوێ خراوه. ئه‌مه له حالێكدایه كه كوردستان یه‌كێكه له پێنج پارێزگاكانى پرِ كانگاى ئێران.
ناره‌زایه‌تى به گه‌لاڵه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى ره‌گه‌زى له زانكۆى په‌یام نوورى مه‌ریوان
به پێى را

پۆرتى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موكریان، ده‌یان كه‌س له خوێندكارانى زانكۆى په‌یامى نوورى مه‌ریوان له نامهێكدا بۆ سه‌رۆكى ئه‌و زانكۆیه له‌گه‌ڵ ناره‌زایه‌تى دهرِبرِین سه‌باره‌ت به جیاكردنه‌وه‌ى جینسى له‌و زانكۆیه خوازیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و برِیاره بوون. جێگه‌ى باسه كه له ماوه‌ى رۆژانى رابردوو گه‌لاڵه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى جنسیهتى له وانه‌كانى گشتى به تایبه‌ت فارسى گشتى و رێزمانى ده‌ره‌كى له زانكۆى په‌یامى نوورى مه‌ریوان به‌رێوه چووه.
هه‌لوێستى ئۆباما دژبه رژێم له رامنى مه‌ترسیدارتره
به پێى راپۆ

رتى هه‌واڵده‌رى ئیلنا، كارناسێكى نێونه‌ته‌وه‌یى رایگه‌یاند كه هه‌ڵوێستى ئووباما دژبه رژێمى ئاخووندى له رامنى مه‌ترسیدارتره، و له ئه‌گه‌رى سه‌ركه‌وتنى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مریكا به‌رنامه‌كانى خۆى له‌چوارچێوه‌ى دروست كردنى ههرِهشهگهلێك له سوریه، لۆبنان و ئێران به‌رێوه ده‌بات. مێهدى مۆتهههرنیا وتى، له هه‌ر حاڵ‌دا به سه‌ركه‌وتنى ئۆباما و یان رامنى گه‌مارۆكان دژبه رژێم توندتر ده‌بێته‌وه و ته‌نیا جیاوازى ئه‌و دوانه ئه‌وه‌یه كه ئووباما له ئه‌زموون و نوێكارى زۆرتر بۆ به‌ده‌ست هێنانى كۆده‌نگى نێونه‌ته‌وه‌یى كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت.
هێرشى لاریجانى بۆسه‌ر سازمانى نێونه‌ته‌وه‌یى
به پێى راپ

ۆرتى هه‌واڵده‌رى حكومه‌تى ئیلنا، سه‌رۆكى مه‌جلیسى ئێران وتى، سازمانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به پاڵپشتى ئه‌مریكا و بلاو كردنه‌وه‌ى راپۆرت دژبه مافى مرۆڤ و به هه‌ڵپه‌ركێى سیاسى خۆى ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ى كردۆته گاڵته‌جار. عه‌لى لاریجانى به ئاماژه به راپۆرتى هه‌واڵنێرى سازمانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان وتى، راپۆرتى مافى مرۆڤى هه‌واڵنێرى سازمانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هیچ په‌یوه‌ندیێكى به چوارچێوه‌ى ئه‌و سازمانه‌وه نییه و ده‌بێت كه‌ڵتووره‌كان به پێى چوارچێوه‌ى خۆیان رێزیان لێ بگرێت. نوێنه‌رى خه‌ڵكى ق‌م وتى، ئه‌حمه‌د شه‌هید له راپۆرته‌كه‌ى خۆى مه‌جلیس و ئه‌و گهلاڵانهى لهمهرِ سزاى ئیسلامیه‌وه نوێنه‌رانى خه‌ڵك په‌سه‌ندیان كردووه به پێشێل كردنى مافى مرۆڤ ده‌زانێت. ئه‌حمه‌د شه‌هید به جێگاى ئه‌وه‌یكه دژبه ئێران راپۆرت بنووسێت برِوات مافى خه‌ڵكى مه‌زڵومى فه‌له‌ستین وه‌ر بگرێت.
روسیه هێرشى نیزامى بۆسه‌ر رژێمى تاران به نزیك ده‌زانێت
به پێ

ى راپۆرتى سایتى عه‌سرى ئێران، سێرگئى لاوروف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیه له وتووێژ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى رووسى راسیسكایا گازانا به نزیك زانینى هێرشى نیزامى ئیسرائیل و ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران وتى، ولاته‌كه‌ى هه‌ر چه‌شنه بریارێكى شۆرِاى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه ببێته هۆى هێرش بۆسه‌ر رژێمى تاران ویتۆى ده‌كات. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیه رایگه‌یاند كه به داخه‌وه به‌و چه‌شنه‌ى كه له لیبى شاهێد بووین ئه‌گه‌رى سناریویكى نیزامى دژبه ئێران به‌رێوه‌یه و رووسیه به توندى دژایه‌تى ئه‌و سیناریوه ده‌كات.
راپۆرتى مافى مرۆڤ له ئێران ئه‌مرۆ ده‌درێت به كومیته‌ى سێهه‌مى كۆمه‌ڵى گشتى سازمانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
به پێى ر

اپۆرتى رادیو فه‌ردا، ئه‌حمه‌د شه‌هید هه‌واڵنێرى تایبه‌تى سازمانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له مهرِ مافى مرۆڤ له ئێران ئه‌مرۆ راپۆرتى خۆى ده‌دات به كومیته‌ى سێهه‌مى كۆمه‌ڵى گشتى ئه‌و سازمانه. ئه‌حمه‌د شه‌هید له راپۆرته‌كه‌ى خۆى سه‌باره‌ت به پێشێلكارى مافى مرۆڤ له ئێران نووسیویه‌تى و داواى له رژێمى ئاخوندى كردووه كه به پێى كۆنوانسیۆنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به یاساى ئێران پێداچوونه بكات و وه‌ك یه‌كێك له واژۆ كارانى ئه‌و په‌یماننامانه به بریاره‌كان پابه‌ند بێت.
یه‌كێتى ئورووپا و لێبوردن گشتى ئیعدامى ١٠ زیندانى له‌ئێرانیان مه‌حكووم كرد
كاترین ئ

هشتۆن سه‌رۆكى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئورووپا ئیعدامى ١٠ زیندانى له لایه‌ن دیكتاتۆرى ئاخوندى مه‌حكووم كرد و گووتى، ترس دایگرتووه. ئه‌شتۆن داواى له رژیم كرد كه ئیعدامه‌كان رابگرێ. له‌لایێكى دیتكهوه لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى شه‌پۆلى ئیعدامهكانى له لایه‌ن رژیمى ئاخوندى مه‌حكووم كرد و ئه‌و رهوتهى به سووكایه‌تى به مافى مرۆڤ زانیوه. لێبووردنى گشتى ده‌لێ كه تا ئێستا ژماره‌ى سه‌رجه‌م ئیعدامهكانى ئه‌مساڵ زیاتر له ٣٦٠ كه‌سی تێپه‌راندووه.
ره‌وشی مانگرتوانی كوردستانى تركیا له مه‌ترسیدایه
په‌رله‌مان

تارێكی كورد له‌په‌رله‌مانی تركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، كه دو په‌رله‌مانی كورد له‌زیندانه‌كانی تركیا ده‌ستیان به‌مانگرتن له‌خواردن كردوه، ئاماژهبهوهشدهدات، ره‌وشی مانگرتوان له مه‌ترسیدایه و چاوهرِێین هه‌ر ده‌قه‌یه‌ك گیان بده‌ن و ته‌رمه‌كانمان بۆ بێننه ده‌ره‌وه‌ی زیندان. نازمی گورِ، په‌رله‌مانتاری كورد له‌په‌رله‌مانی توركیا، به (سبه‌ی) راگه‌یاند: ماوه‌ی ٤٣ رۆژه زیندانیانی كورد ده‌ستیان به‌مانگرتن كردوه، كه چه‌ند داواكارییه‌كیان هه‌یه و دیارترینیان ئازادكردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی سه‌رۆكی زیندانیكراوی په‌كه‌كه و ده‌سته‌به‌ری مافی خوێندن به‌زمانی كوردیه، ئه‌گه‌ر ئه‌م داواكارییانه‌ش جێبه‌جێ نه‌كرێت، تا كۆتایی ژیان ده‌ستبه‌رداری مانگرتن نابن.
له‌یلا زانا (٥٥) ساڵی تر حوكم ده‌درێت
له‌یلا

زانا، په‌رله‌مانتاری كوردی باكوری كوردستان، له سه‌ر نۆ دۆسیه‌ی جیاواز ٤٥ ساڵ زیندانی به سه‌ردا سه‌پێنرا، پێشتریش به تۆمه‌تێكی هاوشێوه ١٠ ساڵ حوكمدرابو، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه له ساڵی ١٩٩٤ هه‌مان ژنه په‌رله‌مانتار له سه‌ر سوێندخواردنی به كوردی، ١٠ ساڵ زیندانی به سه‌ردا سه‌پێنرا و له ساڵی ١٩٩٤ تا ساڵی ٢٠٠٤ له زینداندا مایه‌وه. داواكاری گشتی كۆماریی له توركیا، به تۆمه‌تی ئه‌ندامبون له رێكخراوێكی یاساغ (په‌كه‌كه) و بانگه‌شه بۆ ئه‌و رێكخراوه، سزای ٤٥ ساڵ زیندانی له نۆ دۆسییه‌ی جیاوازدا به سه‌ر ژنه په‌رله‌مانتاری كورد له‌یلا زانا سه‌پاند، به‌ڵام له ئێستادا داواكاریه‌ك بۆ لابردنی ئه‌و حوكمه ئاراسته‌ی دادگای تاوانه قورسه‌كانی دیاربه‌كر كراوه. به‌م حوكمه تازه‌یشی كۆی حوكمی زیندانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره بۆ ٦٥ ساڵ زیندانی به‌رز ده‌بێته‌وه.
رژێمی سوریا دو كوشتاری تر ئه‌نجامده‌دات
چالاكوانانی سوریا رایانگه‌یاند، رژێمی ئه‌و وڵاته دو كوشتارگه‌ی له حه‌له‌ب و ده‌وربه‌ری دیمه‌شق ئه‌نجامداوه و بههۆیان

ه‌وه ٨٠ كه‌س كوژراون، به‌وه‌ش ژماره‌ی كوژراوانی دوێنێی سوریا گه‌یشتوه‌ته ١٨٠ كه‌س. زیاتر له ٢٠ كه‌س، كه منداڵیشیان تێدایه له بۆردومانی نانه‌واخانه‌یه‌ك له حه‌له‌ب، كوژران. به وته‌ی روانگه‌ی سوریی مافه‌كانی مرۆڤیش، رژێم چه‌ند گهرِهكێكی شاری حه‌له‌بی بۆردومانكردوه و فرِۆكهی جه‌نگییش به‌سه‌ر چه‌ند گهرِهكێكهوه بینراون و به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین كه‌س كوژران و برینداربون. روانگه‌ی سوری ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه ئهمرِۆ چوارشه‌ممه تا ئێستا ٤٠ كه‌سی تر له ناوچه جیاوازه‌كانی سوریا كوژراون. دوێنێش به‌شار ئه‌سه‌د مه‌رسومێكی لێبوردنی بۆ ئه‌و تاوانانه ده‌ركرد، كه په‌یوه‌ندیدار نین به تیرۆره‌وه و ئه‌نجامده‌رانی تا پێش سه‌ره‌تای ٢٠١٢ خۆیان راده‌ست كردبێته‌وه.