ئەی هاوڕازی سریوە سرتەی ئەستێرەکان، لە شەوەزەنگی بێ بەشی نەتەوە و نیشتمان!. تۆ تریفەی مانگە شەوی کوردستانی، لە شەوانی ئەنگوستەچاوی زەمەنی کپ و بێدەنگی دا کە یاساوڵی چەرداوەڕووی دژمنانی نەتەوەکەت، فریشتەی ئارامی دەتارێنن. تۆی پێشمەرگە، وەک بای وادەی بەهاری، تەمی خەمی کەساسی و بێنازی لە سەر روخساری گوند و باژێڕی وڵات رادەماڵێ. لە سپێدەی هەر رۆژێک دا وەک خۆری بەیان بە پەنجەی تیرێژی پڕ لە گەرمی و خۆشەویستی، گەردی رووی گوڵانی ژاکاوو لارەملی دەستی شەختەی نەیاران، دەتەکێنی و بۆن و رەنگ و رواڵەتیان پێدەبەخشی. تۆی پێشمەرگە شنەی شەماڵی هاوینانی و مایەی کۆی سووری سەر خەرمانی وەرزێرانی.
 لە بێستانان شەمامەی بە بۆنی سەردەستانی. لە ناوباخ و گوڵزاران، بولبولی هەزار دەستانی. لە رەزبەران، تۆ بەرهەمی رەزەوانی. بانەمەڕان، لەسەر زۆزان و لوتکەکان شوان و بێری بناران و بن رەشماڵی هەوارانی. تۆ سۆزی بالۆرە و حەیرانی. بەستەو نۆتەی گۆرانی و ووشە و ئیلهامی هۆزانی. داسی دەستی و چەکی شانی. فەرنجی کاتی باران و نەوای شماشاڵی شوانی. سۆزی دایکی، هیوای باوکی. پشت و پەنای خوشک و کاکی. هەستی ئەوین و جێژوانی. عەتر و ئاوێنە و شانەی، دیاری دەستی دڵدارانی. تۆبارانی، کلوی بەفری، کانی و چاوگەی زنارانی. هەوری بە گرمەی بەهار و، تینی خۆری هاوینانی. تۆ خەنجەری بەر پشتێندی، سەنگەر و شەڕگەی کوردانی. لەسەر چیای بەرزی وڵات، وەک هەڵۆی چاوتیژ و بەگوڕ، پارێزەر و چاودێری نیشتمانی. تۆ لەگەڵ هەر تاکێکی کوردی. لە مەزرا جوتیار، لە زۆزان شوان، لە فێرگە مامۆستا و قوتابی، لە بازاران تۆ کڕیار و فرۆشیاری. تۆ نۆژداری جەستەی بە ئازار و دەردەاری. هەتیوانی زامی بەناسۆر و تەبیبی حاڵزانی. گوڵالەی دەشت و کۆساری. کانی پڕ ئاوی بناری. لە دارستان دارچناری. هێندە بەرزی لە ناو بەرزاندا دیاری. لە هەر چوار پارچەی کوردستانم هێزی گەلی. برووسکەی ئاسمانی خەبات و خۆری بەیانی دەم کەلی. لەدێرسیم نەوەی شێخ رەزا، لە پیران کوڕی شێخ سەعید. لە مهاباد و چوار چرا رۆڵەی قازیەکانی. لە سەر بەرزی ئارباباش قوتابی مامۆستا شێخ جەلال و لە باشوور هی بارزانی. لە قامیشلی و حەسەکە هاوکۆڕی شێعرەکانی جگەر خوێن و لە سلێمانی نەوەی شێخی بەردەقارەمان و لە دەوری گۆلی زرێباریش هاوڕکێفی دوازدە سوارەی مەریوانی. لە بێستوونی کرماشان، لەبەر تریفەی مانەشەوان لە هەڵدێری تاق بۆسانەوە بەسواری ئەسپەکەی خوسرەو بەرەو ماهی دەشتی وەک بەهەشت بۆ خاتوو شیرینی نیشتمان دەچیە ژوان و، لەوێوە دەستە نیرگزی بەهاریی چیای بێستوون بۆ مەستورەکەی ئەردەڵان دەکەیە دیاری دڵان.هەموو نەورۆزان لە سەر بەرزی ناڵەشکێنەوە روەو کوردستانی گەورە لەگەل زیرک سروودی،، ئەمڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە ،، دەڵێیەوە. لە موکریان هێمن شێعری ئارەق و تینت بۆ دەڵێت و هەژاریش شێعری رێبەندان. لە گەڵ ماملێ تێهەڵدەکەی لە بەستە و مقام و بەندان. زۆر جار دەبیە سروودی ئەی شەهیدانی رەزازی و گوڵی سەربەستی خاڵە تاهیر و، سەحەرەی سڵێوە و دەنگی ئای ئایەکەی مەردان. ئەتۆ مەمی و نیشتمان خاتوو زینتە. تۆ خەزاڵی و کوردستان کاکە لاستە. تۆ هەم شەمی و هەم دێوانە، مەجنوونەکەی ئەوکێوانە. تۆ هەم سیامەندی و هەم خەجی. تۆ شاسواری بەوەجی. ئەی باسکی بە هیزی گەل! تۆڵە ئەستێنی رۆژی هەل! تۆ شوورەی سەختی بەرخودان و قەڵای قایمی تیکۆشانی. تۆ سەروەری، تاجی سەری، تۆ پێشڕەوی، تۆ رابەری. ئەتۆ رەمزی بوون و مانی، رۆڵەی کوردی، تۆ پێشمەرگەی کوردستانی.


رێـبــوار حسێنی


ڕێکه‌وت: 2012-10-31 15:48:19
به‌شی ( میدالی ووشەم، بۆ بەرۆکت،ئەی پیشمەرگە! )







تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ توانیویانه‌ ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه‌

میدالی ووشەم، میدالی ووشەم، بۆ میدالی بۆ ووشەم، بۆ میدالی ووشەم، بۆ بەرۆکت،ئەی میدالی بەرۆکت،ئەی ووشەم، بەرۆکت،ئەی میدالی ووشەم، بەرۆکت،ئەی بۆ بەرۆکت،ئەی میدالی بۆ بەرۆکت،ئەی ووشەم، بۆ بەرۆکت،ئەی میدالی ووشەم، بۆ بەرۆکت،ئەی پیشمەرگە! میدالی پیشمەرگە! ووشەم، پیشمەرگە! میدالی ووشەم، پیشمەرگە! بۆ پیشمەرگە! میدالی بۆ پیشمەرگە! ووشەم، بۆ پیشمەرگە! میدالی ووشەم، بۆ پیشمەرگە! بەرۆکت،ئەی پیشمەرگە! میدالی بەرۆکت،ئەی پیشمەرگە! ووشەم، بەرۆکت،ئەی پیشمەرگە! میدالی ووشەم، بەرۆکت،ئەی پیشمەرگە! بۆ بەرۆکت،ئەی پیشمەرگە! میدالی بۆ بەرۆکت،ئەی پیشمەرگە! ووشەم، بۆ بەرۆکت،ئەی پیشمەرگە! میدالی ووشەم، بۆ بەرۆکت،ئەی پیشمەرگە!