دەستی پێكرد، ئازاد كردنی بەرێز عەبدوڵلا ئۆجەلان سەرۆكی بەندكراوی PKK و خوێندن بە زمانی زگماكی و باش كردنی دۆخی زیندانیانی سیاسی وەك ئامانج دیاری كرد و زۆری نەخایاند كە سەرنج و پشتگیریی شەقامەكانی كوردستانی تركیای بۆ لای خۆی راكێشا و هاوهەڵوێستیەكی كەم وێنەی پێك هێنا. ئەمرۆ 53 رۆژە بەندكراوانی سیاسیی كورد لە مانگرتنێكی ووشك دان و بریاری كوتاییان مانەوە تا وەدی هاتنی داواكارییەكانیانە. بە پێی زانیارییە پزیشكیەكان مەودای مانگرتنی ووشك هەتا 40 رۆژ ئەگەری نوقستانی و لەدەست دانی بینایی زیاد دەكات و لە 50 رۆژ بەولاشەوە مردنەكان دەست پێدەكات.
لەبەرانبەر ئەو رەوشە دا بە جێی بەهانا هاتنی دەسەڵاتی تركیا شاهیدی پروپاگەندەی چەواشەكارانە بووین لە لایەن دەوڵەتی ئەردۆغان و تا هەنووكەش لەسەر ئەو سیاسەتەیان بەردەوامن. رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك وەزیرانی تركیا لە كاتێكدا كە بە ئەركی خۆی دەزانێ سەردانی لێقەوماوانی سوماڵی بكا و دەستی یارمەتیان بۆ درێژ بكات و خواردن و پێداویستی بۆ ئاوارەكانی كەرتی غەزەی ژێر دەسەلاتی حەماس بەرێ بكات و لەو لا وئەو لا ئیدعای مرۆڤدۆستی بكات، لەبەرانبەر دا سیاسەتی حاشا لێكردن و قڕكردنی كوردەكانی تركیا بەرەوپێش دەبات. بێگومان لەئەگەری رووودانی هەر كارەساتێك حكوومەتی تركیا بەرپرسیارەتی سەرەكی لە ئەستۆیە و كۆمەڵگای جیهانی لە حاند روودانی ئەو جینایەتە نابێ بێدەنگ بن.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران پشتیوانی خۆی لە تاك بە تاك زیندانیانی مانگرتوو و داوا رەواكانیان دەردەبرێ و سڵاو دەنیرێ بۆ خۆراگری و خۆنەویستیان و داوا لە رێكخراوە نێودەوڵەتیە مرۆڤدۆستەكان و رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و یەكێتی ئورووپا و حكوومەتی تركیا دەكا پێش بەو جینایەتە و گیاندانی بەندكراوانی مانگرتوو بگرن و هەوڵ بۆ جێبەجی كردنی ئەو سەرەتاییترین داواكارییانەی بەندكراوان بدەن.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
13 ی خەزەڵوەری 1391