چالاكێكی كرێكاری ره‌وانه‌ی زیندانی شاری سنه كرا
چالاكێكی

ناسراوی كرێكاری به‌ناوی "پدرام نه‌سروڵڵاهی" پاش خۆ ناساندن به دادگای شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و بۆ تێپهرِاندنی ماوه‌ی ١٩ مانگ حوكم ره‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندیی شاری سنه كراوه. پدرام نه‌سروڵڵاهی " نه‌به‌ز" پێشتر به تاوانی ئه‌ندامه‌تیی له "كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ پێكهێنانی دامه‌زراوه كرێكارییه‌كان" و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبێكی ئۆپۆزسیۆنی رژیمى ئێران به ٣ ساڵ حوكم درابوو كه دواتر له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی شاری سنه، ئه‌و حوكمه بۆ ١٩ مانگ زیندانی كه‌م كرایه‌وه. ئه‌و چالاكه كرێكارییه له كۆتاییه‌كانی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه بۆ ماوه‌ی٣٠ رۆژ ده‌ستبه سه‌ر كرابوو. نه‌به‌ز نه‌سروڵڵاهی له ساڵی ٨٥هوه هه‌تا ئێستا زیاتر له ٢٠ جار له‌لایه‌ن هێزه ئهمنییهتییهكانی حكومه‌تی ئێرانه‌وه بانگهێشت و ١٢ جاریش ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
هێزه ئینتزامییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر ٢٤٠ سه‌ر مهرِی هاووڵاتییه‌كی مه‌ریوانیدا گرت
هێزه ئینتزامییه‌كانی رژیمى ئێران له كێوێكی سه‌رسنوور ده‌ستیان به‌سه‌ر ٢٤٠ سه‌ر مهرِ و ماڵاتی هاووڵاتییه‌كی مه‌ریوانیدا گ

رت. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، هێزه ئینتزامییه‌كانی رژیمى ئێران له "كێوی ره‌نگین" نزیك گوندی "دزڵی" و هه‌ڵكه‌وتوو له نێوان سنووری ئێران و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیان به‌سه‌ر ٢٤٠ سه‌ر مهرِ و ماڵاتی هاووڵاتییه‌كی مه‌ریوانیدا گرت و تێكرِای ئه‌و مهرِ و ماڵاتانه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه. هێزه ئینتزامییه‌كان به‌بیانووی نزیك بوونه‌وه‌ی ئه‌و مهرِ و ماڵاته له سنوور ئه‌و كاره‌یان كردووه و هه‌تا ئێستا وێرِای به‌دواداچوونی ئه‌و هاووڵاتییه هیچ وه‌ڵامێكی له‌لایه‌ن ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كانه‌وه پێ ندراوهتهوه. هه‌روه‌ها "رۆژی ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر"یش هێزه ئیتلاعاتییهكانی رژیمى ئێران به ٣ ماشێنه‌وه چووبوونه گوندی "نێ"ی سه‌ر به‌شاری مه‌ریوان و ده‌ستیان به‌سه‌ر ١١٥ سه‌ر مهرِی هاووڵاتییانی ئه‌و گونده‌دا گرتبوو و له‌گه‌ڵ خۆیان بردبویانن. پێشتریش له گوندی "ده‌ره‌كێ"ی سه‌ربه شاری سه‌وڵاوا، هێزه ئینتزامییه‌كانی پاسگای "ژاڵانه" ده‌ستیان به‌سه‌ر ٤٠ سه‌ر مهرِ و ماڵاتی ونبووی دوو هاوڵاتیی گوندی "ده‌ره‌كێ"دا گرت و دواتر ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌یان له كوشتارگا سهربرِیبوو.
به‌فر رێگاى په‌یوه‌ندى پاوه بۆ مه‌ریوانى داخست
به پێى راپ

ۆرتى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موكریان، به هۆى بارینى به‌فر له شه‌وى رابردوو و ئه‌مشه‌و رێگاى نه‌وسوود بۆ مه‌ریوان له رێگه‌ى دالانى داخرِا. به پێى وته‌ى به‌رێوه‌به‌رى رێگا وبانى پاوه، ٩ ماشێن كه له به‌فردا گیریان كردبوو رزگار كران. شه‌هریارى وتى كه هه‌وڵى تیمه‌كانى فریاكه‌وتن بۆ پاك كردنه‌وه‌ى رێگاى گهردهنهى ته‌ته له مه‌سیرى پاوه بۆ مه‌ریوان درێژه‌ى هه‌یه و ئه‌م رێگه‌یه تا ئێستا داخراوه. رێژه‌ى به‌فر بارِین له شارى پاوه تا سه‌ر له به‌یانى ئه‌مرۆ ١٤٤ سانتى متر بووه.
رژێمى ئاخوندى به‌رپرسى مردنى هه‌زاران كه‌سه له ساڵدا
به پێ

ى ئامارى وه‌زاره‌تى بێهداشت، سالانه زیاتر له ٤ هه‌زار كه‌س به هۆى پیس بوونى كه‌ش و هه‌وا گیان ئه‌ده‌ن. به پێى وته‌ى به‌رێوه‌به‌رى شیركه‌تى كۆنترۆلى چۆنیه‌تى هه‌واى تاران سالانه ٨ میلیارد دۆلار زه‌ره‌ر له ئێران ده‌كه‌وێت به هۆى پیس بوونى هه‌واى ئێران. به وته‌ى ره‌شیدى، ئازبهست له ماده مه‌ترسیداره‌كانى سهرهتانزاى ئێرانه كه رێژه‌كه‌ى ١٠ به‌رابه‌ر زۆرتر له ئیستانداردى خۆیه‌تى.
پێش‌گرتن له هاورده‌كردنى داوده‌رمان، كوشتنى عه‌مدى شارۆمه‌ندانه
ده‌وڵه‌تى ئه‌حمه‌دى نژاد، دانراوى رێبه‌رى له سه‌ر مێزى سه‌رۆك كۆمارى، پێشى به هاورده‌كردنى داوده‌رمان بۆ ئێران گرت

و ئێستا پاشكه‌وتى داوده‌رمانى ئێران له ته‌واوو بوون دایه و خه‌ڵك له باروودۆخێكى مه‌ترسیداردان. له حالێكدا كه داوده‌رمان و پێداویستى خۆراكى به‌ر گه‌مارۆكان نه‌كه‌وتوون، ماوه‌ێكه ئه‌حمه‌دى نژاد به درۆ و فریوى خه‌ڵك له هاتنى داوده‌رمان بۆ ئێران پێشگیرى ده‌كات و هۆكاره‌كه‌ى ئابلۆقه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ناو ده‌بات. به وته‌ى حسهینعهلى شه‌هریارى، سه‌رۆكى كومیسیونى بیهداشتى مه‌جلیس، ده‌وڵه‌ت ٦٠٠ میلیون دۆلارى ته‌رخان كردووه بۆ هێنانى ماشێنى لووكس و بۆ هاوردنى داوده‌رمان به دۆلارى ٣ یان ٤ هه‌زارى، له بانكه‌كان و گومركه‌كان كێشه ده‌نێته‌وه. به‌م پێیه ده‌وڵه‌ت به مه‌به‌ست پێش به هاتنى داوده‌رمان ده‌گرێت و به‌رپرسى سه‌ره‌كى مردنى خه‌ڵكه و ده‌بێت له دادگاێكى عادلانه به هۆى ئه‌م تاوانه‌وه دادگایى بكرێت.
هێرشى بۆ سه‌ر ئیسرائیل به مووشه‌كى رژێمى ئاخوندى
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رى حكومه‌تى مێهر، له ماوه‌ى چه‌ند سه‌عاتى رابردوو شه‌ش مووشه‌كى فه‌جر له هێلى غه‌زه‌وه به‌ره‌و ئلاویوى ئیسرائیل هاویژرا. به‌رپرسێكى ئێسرائیلى وریایی دا كه له درێژه‌ى هاوێشتنى مووشه‌ك رێبه‌رى حه‌ماس ده‌كه‌ینه ئامانج. به پێى ئه‌م هه‌واڵه له ئاكامى ئه‌م مووشه‌كبارانه پێنج كه‌س له شارۆمه‌ندانى كهربات مهلاخى كوژراون.
رژێمى تاران رۆژانه ١٠٠ میلیون دۆلار به هۆى گه‌مارۆكانه‌وه زه‌ره‌ر ده‌كات
به پێى راپ

ۆرتى ئه‌لعه‌ره‌بیه، گه‌مارۆ بهربلاوهكان كه ئه‌مریكا و یه‌كیه‌تى ئۆرووپا به سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندوویانه بووه به هۆى كه‌م بوونه‌وه هه‌نارده‌كردنى ئێران به رێژه‌ى ٤٣ له‌سه‌د و به ماناى زه‌ره‌رى رۆژانه ١٠٠ میلیۆن دۆلاره. یه‌كیه‌تى ئۆرووپا له سه‌ره‌تاى مانگى ژووئیه‌وه هاورده كردنى نه‌وتى له ئێران راگرت و بیمه‌ى ئه‌و كهشتیانهى كه نه‌وتى ئێرانیان هه‌ڵده‌گرت هه‌ڵوه‌شانده‌وه. به پێى ئامارى ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى وزه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى ئێران له ٢.٣ میلیون بۆشكه له رۆژدا بۆ ١.٣ میلیون بۆشكه كه‌م بووه‌ته‌وه. به پێى راپۆرتى رۆژنامه‌ى دیلى تلگراف، زه‌ره‌رى ئێران له‌مه زۆرتره، چونكوو به‌راورده‌كان نیشان ده‌ده‌ن كه ئێران مانگانه ٣ میلیارد دۆلار له ده‌ست ده‌دات و به ماناێكیتر تا كۆتایى ئه‌مساڵ ٣٠ له‌سه‌د بودجه‌ى خۆى له ده‌ست ده‌دات.
یه‌كێك له مانگرتووه‌كانی باكوری كوردستان، به‌هۆی برسیه‌تیه‌وه بینایی له‌ده‌ستداوه
له دوای ئه‌وه‌ی ٦٥ پێنج رۆژ به‌سه‌ر مانگرتنی بێواده‌ی زیندانیانی باكوری كوردستان له زیندانه‌كانی توركیا تێپهرِ ده‌بێت، په

رلهمانتارێكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی(به‌ده‌په) ئاشكرایده‌كات، یه‌كێك له زیندانییانی مانگرتوو به‌هۆی كاریگه‌ری برسیبوون له‌سه‌ری بینایی له‌ده‌ستداوه. ماڵپهرِی ئێن سۆن هه‌به‌ری توركی بڵاویكرده‌وه، ئاڵتان تان په‌رله‌مانتاری به‌ده‌په له‌به‌رنامه‌ی "ئێستا كاتی ئێوه‌یه قسه‌بكه‌ن" كه له كه‌ناڵی سكای تورك، پێشكه‌شده‌كرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌ماوه‌ی رِابردوودا به فه‌رمانێكی تایبه‌تی سه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی "به‌ده‌په"، چه‌ند په‌رله‌مانتارێك سه‌ردانی گرتووخانه‌كانی دیاربه‌كریان كرد، له‌وێ بینیان بارودۆخی مانگرتوان زۆر خراپه و به شێوه‌یه‌كی زۆر ترسناك كێشیان دابه‌زیوه. پێشتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، رایگه‌یاندبوو، ئه‌وانه‌ی مانیان گرتووه ته‌نها بۆ خۆ ده‌رخستن واده‌كه‌ن، هیچ ئامانجێكیان له پشت ئه‌و مانگرتنه‌وه نیه. له به‌رامبه‌ر ئه‌و وتانه‌ی ئه‌ردۆغان په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی (به‌ده‌په) رِایگهیاند " ئینسانه‌كانی نێو گرتووخانه به‌ره‌و بارێكی زۆر خراپ ده‌چن و له لێواری مه‌رگ نزیك ده‌بنه‌وه، ئایا ده‌بێت به مردن بۆی بسه‌لمێنن كه بۆ خۆده‌رخستن واناكه‌ن".
حكومه‌تی سوریا: كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن، راگه‌یاندنی جه‌نگه
حكومه‌تی

سوریا هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر پێكهێنانی ئیئتیلافه نوێیه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌ی له قه‌ته‌ر راگهیاندو به راگه‌یاندنی جه‌نگ ناوی ده‌بات، هاوكات هه‌ڵوێستی فه‌ره‌نساش به "نا ئه‌خلاقی" داده‌نێت. فه‌یسه‌ڵ میقداد، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی راگه‌یاندوه، خوێندنه‌وه‌یان بۆ رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر كه تیایدا دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ره‌تده‌كه‌نه‌وه، كۆبونه‌وه‌یه‌ك بوه بۆ "راگه‌یاندنی جه‌نگ". ئه‌وه‌شی وت: به‌رهه‌ڵستكاران نایانه‌وێ به ئاشتیانه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت، له‌كاتێكدا به‌شار ئه‌سه‌د ئاماده‌ی ئه‌نجامدانی گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا، نه‌وه‌ك ئۆپۆزسیۆنی ده‌ره‌وه.
شه‌كره هۆكاری سێیه‌می مردنه له‌جیهاندا
له‌دواین راپ

ۆرتیدا رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ژماره‌ی توشبوانی به نه‌خۆشی شه‌كره ئاشكراكرد و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌و نه‌خۆشییه سێیه‌م هۆكاری مردنه له جیهاندا و پێشبینیش ده‌كات له ساڵانی داهاتودا رێژه‌ی توشبوان به‌م نه‌خۆشیه به‌رزبێته‌وه. رێكخراوه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا، ئاشكرایكردوه: تێكرِای ژماره‌ی توشبوان به نه‌خۆشی شه‌كره له جیهاندا (٣٤٧) ملیۆن كه‌سه، كه له (٨٠%)ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و نه‌خۆشیه ده‌مرن، له وڵاته هه‌ژار نشینه‌كان و (٥٠%)ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن ته‌مه‌نیان له (٧٥) ساڵ كه‌متره و (٥٥%)ی ئه‌وانه‌ی گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ئافره‌تن. رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له‌ماوه‌ی (١٠) ساڵی رابردودا زیاتر له (٣) ملیۆن كه‌س به‌و نه‌خۆشییه گیانیان له ده‌ستداوه، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه به سێیه‌م هۆكاری مردن داده‌نرێت له جیهاندا. به گوێره‌ی پێشبینی رێكخراوه‌كه ژماره‌ی مردوان به‌و نه‌خۆشییه له ساڵی (٢٠٣٠) دا به‌رزده‌بێته‌وه بۆ دو هێنده به به‌راورد به‌و ژماره مردنه‌ی كه ئێستا تۆماركراوه.