ده‌ستبه‌سه‌ركردن و بێ هه‌واڵى له چاره‌نووسی شارومهندیكی كورد له شاری سنه
به پێی رِاپۆرتی چالاكانی مافی مرۆڤ و دێموكراسی له ئێران ، حه‌وتوی رِابردو له برِواری ١٧ی گهڵارِێزان هێزه ئه‌منی

هتی و ئیتڵاعاتیهكانی رژێم له شاری سنه بۆچهندومین جار هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی كه‌سێك به ناوی فه‌ره‌جوڵڵا خزری و دوای گرتنى ، ناوبراویان بۆ شوێنێكی نادیار رِاگواستووه . هه‌ر به پێی ئه‌و رِاپۆرته ناوبراو له رِابردو دا به هۆی چالاكی سیاسی كورِهكهی به ناوی ئه‌رسه‌لان خزری كه زیاتر له یه‌ك ساڵه له ئێران رِای كردوه چه‌ندین جار گیراوه و ئه‌زیه‌ت و ئازار كراوه و ئه‌و ئه‌گه‌ره هه‌یه كه ده‌سته‌به‌سه‌ر كردنی ناوبراو له حه‌وتوی رِابردودا په‌یوه‌ندی به چالاكیه سیاسیه‌كانی كورِهكهی هه‌بێت . جێی ئاماژه‌یه كه فه‌ره‌جوڵڵا خزری چه‌ندین ساڵه له نه‌خۆشی دڵ و ده‌مار ئازار ده‌بینێت و دوای زیاتر له یه‌ك حهوتو هیچ زانیاریه‌ك له شوێنی ده‌ست به‌سه‌ر بون یا سڵامه‌تی ناوبراو له‌ده‌ست دا نیه.
مانگرتنى شۆفێرانى تاكسى له نه‌غه‌ده
به پێ

ى راپۆرتى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موكریان، رۆژى رابردوو نزیك به چوارسه‌د كه‌س له شۆفێرانى تاكسى له نه‌غه‌ده به ناره‌زایه‌تى به كه‌م بوونى نرخى كرێ تاكسى له مزگه‌وتى ساحێبى زه‌مانى ئه‌و شاره مانیان گرت و كۆ بوونه‌وه و خوازیارى زۆر كردنى ٥٠ تمه‌نى كرێ تاكسى بوون. به پێى ئه‌م راپۆرته، به دواى ئه‌م ناره‌زایه‌تییه، ئارۆجیار جێگرى فه‌رماندارى نه‌غه‌ده وێراى رۆێشتن بۆ شوێنى مانگرتنه‌كه و گوێ گرتن له داواكارى شۆفێر تاكسیه‌كان، یه‌ك حه‌فته كاتى لێیان ویست بۆ تاوتوێ كردنى ئه‌و بابه‌ته، ئه‌گه‌ر ئیمكانى هه‌بێت كرێى تاكسیه‌كان زیاد بكات.
ئه‌مریكا كه‌سێكى به ناردنى پێداویستى فرۆكه بۆ ئێران تاوانبار كرد
به پێى

راپۆرتى رادیو ئالمان، عه‌لیره‌زا گوودهرزى له لایه‌ن دادگاێكهوه له مۆنههتهن به هه‌وڵدان بۆ كرین و ناردنى كه‌ڵ و په‌لى فرۆكه‌ى نیزامى تاوانبار كراوه. به‌رپرسانى ئه‌مریكى ده‌لێن، گوودهرزى له ئۆكتۆبرى ساڵى ٢٠١٠وه هه‌وڵی داوه له رێگاى ناردنى ئیمهیل بۆ كه‌سێكى ئه‌مریكایى كه‌ڵ و په‌لى فرۆكه‌ى نیزامى بكرێت و بۆ ئێران هه‌نارده‌ى بكات كه له‌م پێناوه‌دا په‌یوه‌ندى به گوودهرزییهوه گیراوه بۆ كرینى كه‌ل و په‌لى كۆپته‌رێكى شهرِكهر و ماتۆرى جێت. جێگه‌ى باسه كه ئێستا گوودهرزى له مالێزى ده‌ستبه‌سه‌ره و ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات بیگوازێته‌وه بۆ وه‌لاته‌كه‌ى.
هه‌موومان به هۆى نه‌بوونى داوده‌رمان بمرِین تاكوو "سه‌ید عه‌لى" بگات به بۆمبى ناوه‌كى
ئه‌گه‌ر تا

دوێنێ گه‌مارۆكانى ئابوورى باروودۆخى گۆزهرانى خه‌ڵكى كردبووه ئامانج ئێستا سنوورى ته‌حریمه‌كان به داوده‌رمانیش گه‌یشتووه. بلاو بووه‌ته‌وه كه لاوێكى دزفوولى به هۆى نه‌بوونى ده‌رمانى همۆفیلى گیانى داوه. تا پێش گه‌مارۆكان ده‌تتوانى له شه‌قامى ناسر خه‌سره‌و ده‌رمانه نایابه‌كان په‌یدا بكه‌یت به نرخێكى زۆر به‌لام ئێستا گه‌مارۆكان له دهلاڵهكانى شه‌قامى ناسر خه‌سره‌ویش كارى كردووه و ده‌رمانیان ده‌ست ناكه‌وێت. له ئێستا به دواوه ئه‌گه‌ر كه‌سێكت نه‌خۆش كه‌وت روو به قیبله داینین تاكوو ئیزرائیل دێت، چونكوو سه‌ید عه‌لى خان بۆمبى ناوه‌كى ده‌سته چوارى رووسى ده‌وێت. بۆ خۆیشى كێشه‌ى نیه ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بكه‌وێت له سه‌ر لووتكه‌ى كێوى قافیش بێت ده‌رمانى بۆ دێنن.
به‌رهه‌مهێنانى ئۆران‌یۆم به مه‌به‌ستى درووست كردنى چه‌ك له فه‌ردۆ
به پێى را

پۆرتى هه‌واڵده‌رى رۆیتێرز، به گێرانه‌وه له دیپلۆماته رۆژئاواییه‌كان رایگه‌یاند كه ئێران گه‌یشتووه‌ته كۆتایى دانانى سانترفیوژهكانى له دامه‌زراوه‌ى فه‌ردۆ و پێ ده‌چێت له داهاتووێكى نزیكدا له باروودۆخێكدا بێت كه مه‌وادى پێویست بۆ درووست كردنى چه‌كى ناوه‌كى به‌رهه‌م بێنێت. به پێى وته‌ى یه‌كێك له دیپلۆماته‌كان كه نه‌یویست ناوى بلاو بێته‌وه، ئێران له ماوه‌ى چه‌ند رۆژدا توانایى زیاد كردنى به‌رهه‌مهێنانى ئۆرانیۆمى ٢٠ له‌سه‌د له رێگاى ٧٠٠ سانترفیۆژى فهردۆوه ده‌بێت و به‌و پێیه ماوه‌ى ده‌ست راگهیشتنى رژێم به چه‌كى ناوه‌كى بۆ سێ مانگ كه‌م ده‌بێته‌وه.
پێكدادانى هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پۆلیسی عیراق، ٨ قوربانی لێكهوتهوه
ئهمرِۆ هه‌ینی، شهرِ له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و پۆلیسی فیدرِاڵیعیراق، له شارۆچكه‌ی دووزخورماتوو دروست بوو ولهئا

كامدا ٦ پۆلیسی عیراقی و پێشمه‌رگه‌یه‌ك برینداربووه و هه‌روه‌ها هاوڵاتییه‌كی قه‌زای خورماتوو به‌هۆی ئه‌و شهرِهوه گیانی كوژراوه. جێگه‌ى باسه بۆ هیوهر كردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه لایه‌نه‌كان كورد و عێراقى كۆبوونه‌ته‌وه و بارودۆخه‌كه ئارام بۆته‌وه. كێشه‌كانى هه‌ریم و به‌غدا تا دێ قولتر ده‌بێته‌وه و ئه‌گه‌رى رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى نیزامیش له‌ئارادایه و له درێژه‌ى هه‌مان سیاسه‌تى هانده‌رانه و دژمنكارانه په‌رله‌مانتارێكی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا داوای له نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق ده‌كات، كه فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی شیمال(باكور) پێبهێنێت و باره‌گاكه‌شی له هه‌ولێر بێت. له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌دا، هاتووه: " هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌توانایاندا نییه، كهسهروهری خاكی عیراق بپارێزن". ئه‌ندامێكى لیسته‌ى عیراقیه‌ش ئه‌و داوایه به راگه‌یاندنى شهر وه‌سف ده‌كا و ده‌لێ پێویسته سنوورێك بۆ لێدوانه‌كانى لیستى یاسا دابندرێ.
ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز له رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د جیابونه‌وه
ژماره‌یه

ك ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی سه‌ر به سوپای سوریا، جیابونه‌وه‌ی خۆیان راگهیاندو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان گه‌یشتنه خاكی توركیا. ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانه ٥٣ كه‌س بوه‌و به‌ره‌به‌یانی ئهمرِۆ هه‌ینی لهرِێی گوندی (بۆكوڵماز)ی سه‌ر به قه‌زای ریحانلی هه‌رێمی هاتای سنورییه‌وه، گه‌یشتونه‌ته توركیا. هه‌ر ئهمرِۆ، ١٤ برینداری نێوان پێكدادانه‌كانی سوپای ئازاد و سوپای رژێمی سوریا كه له ناوچه‌كانی سه‌ر به پارێزگای ئیدله‌ب بریندار ببون، گه‌یشتنه هه‌رێمی هاتای، كه له‌ناویاندا منداڵ و ئافره‌ت هه‌یه‌و یه‌كێكیشیان پاش گه‌یشتنی به نه‌خۆشخانه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌رپرسێكی به‌ده‌په: ژماره‌ی مانگرتوان (١٠٧٠٠) كه‌سی تێپهرِاندوه
به‌رپرس

ێكی پارتی ئاشتی دیموكراسی، وه‌ڵامی نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له توركیا ده‌داته‌وه له‌باره‌ی ژماره‌ی مانگرتوان و رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌ی مانگرتوان (ده) هه‌زار و ٧٠٠ كه‌سی كه‌سی تێپهرِاندوه. ئه‌و نوێنه‌ره‌ی به‌ده‌په بۆ (سبه‌ی) ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌شت په‌رله‌مانتاری به‌ده‌په له‌شاری ئامه‌د ده‌ستیان به‌مانگرتن كردوه و دوێنێ په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی شاری ئامه‌د له‌یلا زانا دوای ئه‌وه‌ی راستییه‌كانی توركیای بۆ ده‌ركه‌وت، كه "هیچ نیه‌تێكی چاكسازی نییه"، بۆیه له‌ژوری تایبه‌تی خۆی له‌په‌رله‌مانی توركیا ده‌ستی به‌مانگرتنی تامردن كرد.