دوو زیندانى له زیندانى ورمێ له‌سێداره دران
سهرلهب

هیانى رۆژى هه‌ینى ٢٦ى خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو كه‌س له زیندانیه‌كانى زیندانى ناوه‌ندى ورمێ به فه‌رمانى سه‌رچاوه دادوه‌رییه‌كان له حه‌وشه‌ى ئه‌و زیندانه له‌سێداره دران. به پێى راپۆرتى ئاژانسی موكریان، قوربانعهلى .پ خه‌ڵكى دێى گولچینى ورمێ و فه‌هیم.م خه‌ڵكى دێى به‌ند له ورمێ له لایه‌ن سهرۆچاوه دادوه‌رییه‌كان به ئیعدام مه‌حكووم كران و رۆژى هه‌ینى حوكمه‌كه‌یان به‌رێوه چوو. تاوانى ئه‌و كه‌سانه كه ماوه‌ى ٣ ساڵ بوو له زیندان بوون له‌زمان سه‌رچاوه‌كانى رژیم تاوانى پێوه‌ندییدار به ماده‌ى هۆشبه‌ر بووه.
شوكرڵای بابان كۆچی دوایی كرد
شوكرڵای بابان بێژه‌ر و نووسه‌ری ناسراوی كورد له ته‌مه‌نی هه‌شتا نۆ ساڵی دا كۆچی دوایی كرد. به گوێره‌ی هه‌واڵى NNSROJ، شوكرڵای بابان رۆژی هه‌ینی (١٦ی نۆڤامبر) له شاری تاران كۆچی دوایی كردوه. بابان كاری رادیۆی له ساڵ

ی ١٣٣٧ له تاران ده‌ست پێكردوه و وه‌ك به‌رپرسی به‌رنامه‌كانی كوردی رادیۆی تاران درێژه‌ی به كاره‌كانی داوه. رادیۆ كوردی تاران، نێوهرِاستهكانی ساڵی ١٣٣٧ به ١٥ ده‌قه له رۆژ دا ده‌ستی به په‌خشی به‌رنامه‌كانی كرد و پاشان ئه‌و ماوه‌یه بوو به سه‌عاتێك له رۆژ دا. رادیۆ كوردی كرماشانیش كۆتاییه‌كانی پاییزی هه‌مان ساڵ به سه‌عاتێك به‌رنامه به شێوه‌زاری سۆرانی و نیو سه‌عات به شیوه‌زاری كهلهورِی ده‌ستی به په‌خشی به‌رنامه‌كانی كرد. له گه‌ڵ ده‌ست به‌كار بوونی رادیۆ كرماشان، په‌خشی به‌رنامه‌كانی كوردی رادیۆ تاران وه‌ستا و كارمه‌نده‌كانیشی بۆ كرماشان گوێسترانهوه. شوكرڵای بابان هاوكات له گه‌ڵ ئه‌م گۆرِانكارییانه، رۆیشته كرماشان و تا ساڵی ١٣٤٧ بهرِێوهبهری رادیۆی كرماشان بوو. ناوبراو چه‌ندین ساڵ وه‌ك بهرِێوهبهری ناوه‌نده‌كانی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی كوردستان، كرماشان و ئازه‌ربایجانی غه‌ربی درێژه‌ی به چالاكیه‌كانی دا. شوكرڵای بابان جگه له خوێندنه‌وه و نووسینی شیعر، كاری نووسین و وهرگێرِانیشی كردوه. كورد و كوردستان، سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی قاره‌مانی كورد، گوڵزاری كوردستان و فه‌رهه‌نگی فارسی كوردی له به‌رهه‌مه‌كانی بابانن.
له روانسه‌ر پێنج هاووڵاتیی كورد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران
له رۆژانی

رابردوودا له شاری روانسه‌ر پێنج هاووڵاتیی كورد له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییهكانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی كوردپا، له رۆژانی رابردوودا پێنج هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی شاری روانسه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه هه‌تا ئێستا ناو و شوناسی سێ كه‌سیان به‌ناوه‌كانی "غه‌فار پهرمووره" ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و "به‌ختیار نه‌زه‌ری" ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و "فارس ئه‌حمه‌دی" ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ ئاشكرا كراوه. ئه‌و سێ هاووڵاتییه كورده به تاوانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبێكی كوردیی ئۆپۆزسیۆنی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ئێستا له گرتنگه‌ی ئیتلاعاتی شاری كرماشان ده‌ستبه‌سه‌رن و ناوی ئه‌و دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه نه‌زانراوه.
هاوارى یارمه‌تى زیندانیهكى سیاسی كورد بۆ رێكخراوه جیهانیه‌كان
محه‌ممه‌د

ئه‌مین ئاگوشى زیندانى سیاسی كورد و مامۆستاى زیندانى لهنامهیێكدا داواى له ناوه‌ند و رێكخراوه مرۆڤدۆسته‌كان و سه‌رۆكایه‌تى پارله‌مانى یه‌كێتى ئورووپا و كاك مه‌سعود و مام جه‌لال و سه‌رۆك كۆمارى ئه‌مریكا و سه‌رۆكى كومیساریاى به‌رزى مافى مرۆڤى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه تا بۆ گهرِانهوهى بۆ ناو باوه‌شی خاو خێزانى یارمه‌تى بده‌ن. ناوبراو لهنامهیێكدا ده‌لێ به تۆمه‌تى پێوه‌ندى به هه‌رێمى كوردستانه‌وه به ١٦٠ ساڵ دووخرانه‌وه بۆ زیندانى زاهیدان مه‌حكووم كراوم و به هۆى دوورى خانه‌واده‌كه‌م ناتوانن سه‌ردانم بكه‌ن و به‌ده‌ست چه‌ندین نه‌خۆشیه‌وه و بوونى خه‌راپترین هه‌ل و مه‌رج ئازار ده‌كێشم. هه‌ربۆیه داوا ده‌كه‌م هه‌وڵ بۆ ئازادى من له زیندان بدرێ و بگه‌رێمه‌وه بۆ ناو باوه‌شی خانه‌واده بێ په‌نا و لێك ههڵوهشاوهكهم.
دیاریى ٤٠ میلیۆن دۆلارى ئێران به لوبنان

رژیمى ئاخوندى به‌یارمه‌تى بێ به‌رانبه‌رى ٤٠ میلیۆن دۆلارى به لوبنان، خه‌رجى دروست كردنى به‌نداوێكى ئه‌و وه‌لاته ده‌دات. به پێى رێكه‌وتنێكى به‌رپرسانى رژیم و لوبنان به‌نداوێك به دامه‌زراوه‌ى خاوێنكردنه‌وه‌ى ئاو له ناوچه‌ى بلعاى لوبنان له لایه‌ن شیركه‌تى پهیمانكارى ئه‌و وه‌لاته‌وه دلاوست ده‌كرێت. وه‌زیرى ئاو و برقى لوبنان له رێوره‌سمى ئیمزاى ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه ووتى: خهرلاجیی ئه‌و پرۆژه‌یه نه وه‌ك قه‌رز به‌ڵكو وه‌ك دیاریێك دراوه و له لایه‌ن شیركه‌ت و كرێكارانى لوبنانى به‌رێوه ده‌چێ.
به ١٤٠٠ میلیارد قه‌رزه‌وه ده‌چینه ناو ساڵى ٩٢
به بوون

ى كه‌مى بووجه‌ى ٨٠٠ میلیاردى ساڵى ٩٠ و هه‌روه‌ها ٦٠٠ میلیارد دۆلارى تر بۆ ئه‌مساڵ پێبینى ده‌كرێ كه ١٤٠٠ میلیارد تمه‌ن قه‌رزه‌وه بچینه ناو ساڵى ٩٢. عیمادىسهرپهرشتى رێكخراوى بیمه‌ى ته‌ندورستى له كۆبوونهوهێكدا ووتى: ئه‌مساڵ پێشبینى ئێمه له بووجه ٣هه‌زار میلیارده كه به ده‌ستمان بگات، به‌لام بۆ ئه‌وه‌ى كه وهلامدهرى خه‌ڵك بین پێویستیمان به ٣٦٠٠ میلیارد تمه‌نه و ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئێمه به كه‌مى بووجه‌ى ٨٠٠ میلیاردى ساڵى ٩١ و ٦٠٠ میلیاردى كه‌مى بووجه‌ى ٩٢ سه‌رجه‌م ١٤٠٠ میلیارد تمه‌ن كه‌مى بووجه‌مان ده‌بێ له ساڵى ٩٢ دا.
پاشكه‌وتى هێندێك له داودهرمانهكانى ئێران كۆتایی پیًهاتووه
شه

هریارى سه‌رۆكى كومیسیۆنى بێهداشتى مه‌جلیس له ته‌واو بوونى پاشكه‌وتى هێندێك داودهرمالن هه‌واڵى دا و ووتى: بارودۆخى داوده‌رمان له ئێران به رێژهیێك قه‌یراناوییه كه ته‌نیا بۆ دوو مانگى دیكه پاشكه‌وتى داوده‌رمانمان هه‌یه. ناوبراو ووتى بانكى ناوندى ماوه‌ى ٦ مانگه پوولى ده‌ره‌وه‌ى پێویست بۆ هاورده‌كردنى داوده‌رمانمان بۆ دابین ناكا و ئه‌و بابه‌ته بۆته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى پاشكه‌وتى داوده‌رمانى وه‌لاتى ئێران. ناوبراو ووتى نامهه‌وێ خه‌ڵك نیگه‌ران بكه‌م به‌لام ده‌بێ بلێم به دڵنیاییه‌وه كێشه‌ى كه‌مبوونى داوده‌رمانمان هه‌یه و نیگه‌رانى قهیرانێكین كه له‌داهاتوو دا رووده‌دا و كه‌سیش وه‌لام ناداته‌وه.
بارودۆخی زیندانیانی باكوور له كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت
ئهمرِۆ له‌سه‌ر بانگه‌وازی ده‌ستپێشخه‌ری گه‌لی كورد له باكوری كوردستان و پێشنیاری پارتی ئاشتی دیموكراسی كوردستان

(به‌ده‌په) مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له باكوری كوردستان ده‌ستی پێكرد. هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی مانگرتنه‌كه‌دا له شاری ئامه‌د و مێرسین گرژی كه‌وته نێوان مانگرتوه‌كان و هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ئه‌وه‌ش كاتێك كه هه‌وڵیان ده‌دا له گرتوخانه‌كان نزیك ببنه‌وه . له لایێكى دیكه‌وه پاش ئه‌وه‌ی ته‌ندروستیی ژماره‌یه‌ك له مانگرتووانی نێو گرتووخانه‌كانی شاری دیاربه‌كر به‌ره‌و خراپی رِۆیشت، چه‌ند تیمێكی فریاگوزاری نه‌خۆشخانه‌كان به‌ره‌وه گرتوخانه‌كان ده‌كه‌ونه رِێ. ئهمرِۆ شه‌ممه ماڵپهرِی ئێن سۆن هه‌به‌ری توركی رِایگهیاند، قایمقامی دیاربه‌كر مسته‌فا تۆپرِاك هه‌ستاوه به ناردنی پێنج ئه‌مبولانسی فریاگوزاری بۆ نێو گرتووخانه‌كانی شاری دیاربه‌كر، پاش ئه‌وه‌ی شه‌ش مانگرتووی نێو ژماره‌یه‌ك له گرتووخانه‌كانی ئه‌و شاره بارودۆخیان به‌ره‌و خراپی رِۆیشت و له ژێر كۆنترِۆڵی تیمی فریاگوزاری نێو گرتووخانه‌كه ده‌رچوو.
سوپای ئازاد ده‌ستی به‌سه‌ر فرِۆكهخانهیهكی سه‌ربازیدا گرت

چالاكوانانی سوریا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكرده‌وه كه پیشانی ده‌دات سوپای ئازاد ده‌ستی به‌سه‌ر فرِۆكهخانهیهكی سه‌ربازیدا گرتووه له ناوچه‌ی دیر ئه‌لزور، ژماره‌ی قوربانیانی توندوتیژییه‌كانی ئهمرِۆش تائێستا گه‌یشتووه‌ته ١٩ كه‌س له سه‌رتاسه‌ری سوریا. ئاژانسی سكای نیوز بڵاویكرده‌وه: له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا چه‌ندین چه‌كدار ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن دهگێرِن، كه به‌پێی گرته‌كه فرِۆكهخانهی حه‌مدان-ی سه‌ربازییه له شاری ئه‌لبوكه‌مال-ی سه‌ربه ناوچه‌ی دیرئهلزور، به‌ڵام ئاژانسه‌كه رایگه‌یاندووه كه نه‌توانراوه له راستیی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه دڵنیا ببێته‌وه. هاوكات له توندوتیژییه‌كانی ئهمرِۆ ١٧ی تشرینی دووه‌مدا، سوپای به‌شار ئه‌سه‌د به تۆپ و تانك و فرِۆكهی جه‌نگیی جۆری سیخۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ریفی دیمه‌شق و ده‌وروبه‌ریان بۆردومان كرد و ئه‌وه‌ش بووه‌هۆی كوژرانی ١٩ كه‌س. به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی جه‌زیره‌ش، ژماره‌ی قوربانیانی توندوتیژی له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له سه‌رتاسه‌ری سوریا گه‌یشتووه‌ته ١٤٠ كه‌س، كه زۆربه‌یان له دیمه‌شق و ریفی دیمه‌شق و حمس و ره‌قه و ده‌رعا و پارێزگاكانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته بوون.