هێزه ئینتزامییه‌كان ههرِهشهی كوشتنن له دانیشتوانی گونده‌كانی سه‌ر سنووری سه‌لاسی باوه‌جانی ده‌كه‌ن
هیزه ئینتزامی

یه‌كانی ئێران چوونه‌ته گونده‌كانی سه‌ر سنووری سه‌لاسی باوه‌جانی و ههرِهشهی كوشتن و ته‌قه كردنیان له هاووڵاتییان كردووه. به پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، هێزه ئینتزامییه‌كانی جێگیر له گوندی "شێخ سه‌ڵه"، چوونه‌ته گونده‌كانی "ره‌جه‌وی، شێخ سه‌ڵه، قاڵیچه، نگرِه و بانی نار"، هه‌ڵكه‌وتوو له سنووری نێوان سه‌لاسی باوه‌جانی بۆ هه‌رێمی كوردستان و ههرِهشهیان له هاووڵاتییانی ئه‌و گوندانه كردووه كه‌له ئه‌گه‌ری نزیك بوونه‌وه‌یان له سنوور ته‌قه‌یان لێ ده‌كه‌ن و به‌رپرسیاره‌تیی ئه‌و كاره ده‌كه‌وێته‌وه ئه‌ستۆی خۆیان. سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند كه ماوه‌ی زیاتر له ١٥ رۆژه هێزه ئینتزامییه‌كانی سنووری "شێخ سه‌ڵه"یان داخستووه و ئیزن به هیچ كه‌س ناده‌ن له‌و سنوورانه نزیك بێته‌وه، له حاڵێكدا كاسبی كردن له سنووره‌كان تاكه سه‌رچاوه‌ی داهاتی هاووڵاتییانی دانیشتووی ئه‌و گوندانه دێته ئه‌ژمار.
ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى بێهروز قوبادى براى به‌همه‌ن قۆبادى له لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه
به‌همه‌ن ق

ۆبادى ده‌رهێنه‌رى ناودارى كورد رۆژى رابردوو به بلاو كردنه‌وه‌ى بهیاننامهێك رایگه‌یاند كه براكه‌ى، بێهروز قۆبادى له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه دوو حهفتهلهمهو پێش ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. ناوبراو له به‌یاننامه‌كه‌ى خۆى وێراى ئاماژه به وه‌یكه براكه‌ى له هیچ چالاكیێكى سیاسى به‌شدار نه‌بووه خوازیارى ئازادى براكه‌ى بووه. به وته‌ى ئه‌م ده‌رهێنه‌ره كورده براكه‌ى كه دانیشتووى كوردستانى عێراقه نه‌خۆشى نهقرهسى هه‌یه و ده‌بێت چاودێرى پزیشكى له‌سه‌ر بێ.
كرێكارێكی دیكه‌ی كورد له ورمێ گیانی دا
كرێكارێك

ی لاو به‌ناوی "ره‌سووڵ چێهرزاد" خه‌ڵكی ورمێ به‌هۆی رووداوی كاره‌وه گیانی له‌ده‌ست دا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، "ره‌سووڵ چێهرزاد" كورِی "مه‌راز" و خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی "ئیسلام ئاباد"ی ورمێ، به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پێویست له شوێنی كاره‌كه‌ی، له نهۆمی سێیه‌می بینایه‌ك به‌ر بۆته‌وه و له ئه‌نجامدا بۆته هۆی گیان دانی. چالاكانی كرێكاری له‌و باوهرِه دان، ئیمه‌نی نه‌بوون شوێنی كار و ناستاندارد بوونی كه‌ره‌سته‌كانی كار یه‌كێك له هۆكاره‌كانی گیان له‌ده‌ست دانی كرێكارانه و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بیمه نه‌كردنی كرێكاران له كاتی رووداوی وه‌ك بریندار بوون یان مردن‌دا كێشه بۆ بنه‌ماڵه‌كانیشیان دێته پێش.
له مه‌هاباد خوێندكارێكی كورد به ٥ ساڵ زیندان حوكم درا
خوێن

دكارێكی كورد به ناوی "جه‌ماڵ قادرنژاد" له لایه‌ن دادگای شۆرِشی شاری مه‌هاباده‌وه به ٥ ساڵ زیندانی بۆ برِایهوه. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، جه‌ماڵ قادرنژاد خوێندكاری به‌شی كۆمه‌ڵناسیی زانكۆی په‌یام نووری میاندواو، خه‌ڵكی گوندی "حاجی حه‌سه‌ن"ی سه‌ر به ناوچه‌ی "شامات"ی مه‌هاباد له‌لایه‌ن دادگای شۆرِشی ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبێكی كوردیی ئۆپۆزسیۆنی حكوومه‌تی ئێران، به ٥ ساڵ زیندانی حوكم دراوه. ئه‌و خوێندكاره كورده ٢٤ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ هاورِی له‌گه‌ڵ ٢ كه‌سی دیكه به ناوه‌كانی "یه‌عقوب خزری" راوێژكاری ئیداره‌ی په‌روه‌رده و بارهێنان و خوێندكاری به‌شی كارناسیی باڵای ده‌روونناسی و "ئومید قادری ئه‌قده‌م" فیلم هه‌ڵگر و دیكیۆمێنت ساز، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌هاباده‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.
مانۆرى
گۆردانهكانى دژكرده‌وه‌ى خێراى به‌سیج له كوردستان جێگرى عه‌مه‌لیاتى سازمانى به‌سیج رایگه‌یاند، مانۆرى هاوكاتى گۆردانهكانى دژكرده‌وه‌ى خێراى بیتۆلمۆقهدهس له پارێزگاكانى ئیلام و كوردستان له درێژه‌ى مانۆره‌كانى ساڵى ١٣٩١ به‌رێوه ده‌چێت. بهسرۆتوڵلا سه‌یف وتى، له‌م مانۆره‌دا رێكاره‌كانى به‌ره‌وو روو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ره‌شه‌ى تۆند، نیوه تۆند و نه‌رم تاقى ده‌كرێته‌وه.
یه‌ك ساڵ زیندان بۆ ٨ كه‌س له په‌یره‌وانى مه‌كته‌بى قۆرئان
به پێى راپۆ

رتى هه‌واڵنێرانى مافى مرۆڤ له ئێران، دواى ٢٥ رۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر بوون، رۆژى چوارشه‌ممه ٢٤ى خهزهڵوهرى ١٣٩١ـ ٨ كه‌س له په‌یره‌وانى مه‌كته‌بى قۆرئانى مووچش كه به تاوانى بلاو كردنه‌وه‌ى ئیعلامیهى شۆراى به‌رێوه‌به‌رى مه‌كته‌بى قۆرئان ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون، به سه‌پاندنى حوكمى یه‌ك ساڵ زیندانى ههڵپهسێردارو به سه‌ریاندا له زیندان ئازاد كران.
شۆراى یه‌هوودیان خوازیارى برِینى په‌یوه‌ندى ئالمان و ئێران بوون
به پێى ر

اپۆرتى رادیو ئالمان، به‌رێوه‌به‌رى شۆرِاى ناوه‌ندى یههوودیانى ئه‌و ولاته وتى، باش ده‌بێ ئه‌گه‌ر ئاڵمان وه‌ك كانادا په‌یوه‌ندیه دیپلۆماتێكهكانى خۆى له‌گه‌ڵ ئێران بپچرێنێت. دینرگراومان به گۆڤارى زوود دوویچهوێلهى وت، حه‌ماس لقى تیرۆریستى رژێمى تارانه، كه له مندالان، ژنان و كه‌سانى ئاسایى وه‌ك داپۆشینى ناوه‌نده عهمهلیاتیهكانى خۆى كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت. ناوبراو هیواى خواست كه قه‌یرانى ئێستا هه‌ر چى زووتره كۆتایى پێ بێت.
به‌رنامه ناوه‌كیه‌كه‌ى ئێران زۆر مه‌ترسیداره
به پێى راپۆرتى رادیو فه‌رانسه، سه‌ر له‌به‌یانى دووشه‌ممه یوكیا ئامانۆ، سكرتێرى ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى وزه‌ى ئه‌تۆمى، له پاریس له‌گه‌ڵ فرانسوا هۆلاند، سه‌رۆك كۆمارى فه‌رانسه كۆ بووه‌ته‌وه و بابه‌تى سه‌ره‌كى وتووێژه‌كانیان په‌روه‌نده‌ى ناوه

كى رژێمى تاران بووه كه ئامانۆ به مه‌ترسیدار ناوى لێ بردووه. له كۆتایى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌دا هه‌ردوو لا به دهرِ كردنى بهیاننامهێك ئاماژه‌یان داوه به دوایین راپۆرتى ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى وزه‌ى ئه‌تۆمى و رایانگه‌یاند كه ئه‌و راپۆرته پشتراستكهرهوهى نیگه‌رانى كۆمه‌ڵگاى جیهانیه لهمهرِ په‌روه‌نده ناوه‌كیه‌كه‌ى ئێران. به پێى ئه‌م به‌یاننامه، فرانسوا هۆلاند پاڵپشتى ولاته‌كه‌ى بۆ یوكیا ئامانۆ له‌مه‌ر ِ به‌رنامه ناوه‌كیه‌كه‌ى رژێم دووپات كرده‌وه.
ورده‌كاری كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق
ئهمرِۆ سێشه‌ممه دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌نجامدرا. د.خه‌یروڵڵا بابه‌كر وه‌زیری بازرگانی حكومه‌تی عیراق، له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئهمرِۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به خه‌ندانی راگه‌یاند: له ناوهرِاستی كۆبوونه‌وه‌كه مالیكی داوای لێكردین له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه قسه بكه‌ین، ئێمه‌ش باسی مێژووی شهرِهكانی ناوخۆی كورد و عه‌ره‌بمان كرد‌و ئاماژه‌مان به‌وه‌كرد، هه‌رگیز ئه‌و شهرِانه سودیان به هیچ لایه‌ك نه‌گه‌یاندووه جگه له زیانی زۆر". وه‌زیری بازرگانی حكومه‌تی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر مالیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و پێی باشه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ئاڵۆزیانه، بارودۆخی ئه‌و ناوچانه بگهرِێنرێتهوه بۆ ئه‌و كاته‌ی كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناوچه‌كانی چۆڵكرد‌و كشایه‌وه. له دوای چۆڵكردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لیژنه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگ له‌نێوان سوپای عیراق و هێز

ه‌كانی پێشمه‌رگه پێكهات، ئێستاش مالیكی پێی باشه ئه‌و لیژنه‌یه چالاك بكرێته‌وه‌و بارودۆخه‌كه ئاسایی بێته‌وه". هه‌ر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا د.خه‌یروڵڵا ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد: له ئه‌نجامی به‌ردوامبوونی گفتوگۆكان، مالیكی پێی باش بوو پێشنیاره‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش برِیار درا كه د.رۆژ نوری شاوهیش جێگری سه‌رۆك وه‌زیران راسپێرێت بۆ ئه‌وه‌ی پێشنیاره‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته ده‌ست سه‌ركردایه‌تی كورد( سه‌رۆك تاڵه‌بانی و سه‌رۆك بارزانی). له‌باره‌ی ئایندهی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله له دوای ئه‌و پێشنیاره‌ی مالیكی، وه‌زیری بازرگانی پێی وابوو، كه ئه‌گه‌ر ئه‌و پێشنیاره چالاك بكرێت راسته‌وخۆ كه‌یسی ئه‌منی ده‌كه‌وێته ژێر ده‌ستی ئه‌و لیژنه‌یه و له ده‌ستی هێزه‌كانی دیجله ده‌رده‌هێنرێت.
ئیسرائیل و فه‌له‌ستین به گه‌ره‌نتی میسر رێكده‌كه‌ون
سه‌رچاوه‌ی

هكی تایبه‌ت به سایتی (ئه‌لعه‌ره‌بیه)ی راگه‌یاندوه، كه رێكه‌وتنی ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین له چه‌ند سه‌عاتێكی داهاتودا له قاهیره به گه‌ره‌نتی میسر راده‌گه‌یه‌نرێت. به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، رێكه‌وتنه‌كه به دو قۆناغ ده‌بێت، یه‌كه‌میان ئیسرائیل به‌ته‌واوی هێرش و تیرۆركردنهكانی راده‌گرێت، له قۆناغی دوه‌میشدا باس له كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كان و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی سه‌ر كه‌رتی غه‌زه ده‌كرێت. برِیاره ئاگربه‌سته‌كه به‌شێوه‌ی ئه‌زمونی بۆ ماوه‌ی ٢٤ تا ٤٨ سه‌عات جێبه‌جێبكرێت، تا له دواییدا بكرێته هه‌میشه‌یی. ئه‌و رێكه‌وتنه‌ش به گه‌ره‌نتی محه‌مه‌د مورسی، سه‌رۆك كۆماری میسر ده‌بێت. هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه (١٠٠) كه‌س كوژراون كه (٢٤)یان منداڵ و (١٠)یان ژن و (١٢)یان كه‌سانی به‌ته‌مه‌نن و له نێو برینداره‌كانیشدا (٢٦٠)یان منداڵ و (١٤٠)یان ژن و (٥٥)یان كه‌سانی به‌ته‌مه‌نن و (٢٤)یان رۆژنامه‌نوسن.