چالاكێكی مافی مرۆڤ بانگهێشتی دادگای سه‌ڵماس كرا
"ئه‌حمه‌د لاجوه‌رد" چالاكی مافی مرۆڤی خه‌ڵكی شاری سه‌ڵماس له نامه‌یه‌كدا بانگهێشتی دادگای شۆرِشی ئه‌و شاره كراوه.

به‌پێی هه‌واڵى كورپا له زمان هه‌واڵده‌رى "هێرانا"، "ئه‌حمه‌د لاجوه‌رد" چالاكی مافی مرۆڤی خه‌ڵكی شاری سه‌ڵماس رێكه‌وتی ١ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تیی ئه‌و شاره‌وه ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه له ماوه‌ی ٣ رۆژدا خۆی به دادگای ئه‌و شاره بناسێنێت. له‌و نامه‌یه دا پێی راگه‌یه‌نراوه كه‌له ئه‌گه‌ری ئاماده نه‌بوونی ئه‌حمه‌د لاجوه‌رد له دادگای ئه‌و شاره، دادگا له رۆژی دیاری كراودا بهرِێوه ده‌چێت و حوكمی خۆی ده‌رده‌كات و دواتریش ئه‌و حوكمه‌ی پێ راده‌گه‌یه‌نرێ. هه‌روه‌ها پێشتریش له رێبه‌ندانی ساڵی ٨٩ی هه‌تاویدا ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سه‌ڵماس به مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌حمه‌د لاجوه‌رد چووبوونه ماڵه‌كه‌ی و سهرهرِای ئه‌وه‌ی كه خۆی له ماڵه‌وه نه‌بوو، دوای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵیك كه‌ره‌سه‌ی شه‌خسیی ئه‌و هاووڵاتییه‌دا گرتبوو.
سه‌ركوتى كۆبوونه‌وه‌ى كرێكاران له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له پیرانشار
به پێى را

پۆرتى هه‌واڵنێرانى هێرانا، سه‌ر له به‌یانى رۆژى چوارشه‌ممه ٨ى سه‌رماوه‌ز، نزیك به ٣٠٠ كرێكار كه له ژێر خزمه‌تى بیمه‌ى بێكاریدان، له ناره‌زایه‌تى به وه‌رنه‌گرتنى حه‌قى بێكارییهكانیان له به‌ر ئیداره‌ى بیمه‌ى پیرانشار كۆبوونه‌وه. ئه‌م كرێكارانه كه ٨٠ رۆژه حه‌قى بێكارییان وه‌رنه‌گرتووه، سه‌ره‌تا له لایه‌ن هێزه‌كانى بیمه‌وه ههرِهشهیان لێ كرا كه ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه ته‌واو نه‌كه‌ن ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن. دواى تێپه‌راندنى یه‌ك سه‌عات له كۆبوونه‌وه‌كه هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان به سوكایه‌تى و لێدان نارازییهكانیان بلاوه پێكرد.
پرۆژه‌ى ئاوه‌دانيى چالاكمان له كوردستان نیه
به پێى

راپۆرتى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موكریان، نوێنه‌رى شاره‌كانى سنه، كامیاران و دیوانده‌ره له مه‌جلیس رایگه‌یاند، له ئێستادا له كوردستان هیچ پرۆژه‌ێكى چالاكمان نییه و زۆربه‌ى پرۆژه‌كان نیوه ته‌عتیل یان داخراون. سه‌ید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وى، وتى ولاتى ئێمه له ماوهێكدا ده‌رگیرى شه‌رى نیزامى بوو و ئێستایش كه‌وتوینه‌ته به‌ر شه‌رى ئابوورى و گه‌مارۆكانه‌وه و ده‌بێت به‌رپرسان زۆرتر یارمه‌تیمان بده‌ن.
به‌رده‌وامیی ته‌قه و دهسترِێژی هێزه نیزامییه‌كان بۆ سه‌ر كۆڵبه‌ر و كاسبكارانی ناوچه‌ی هه‌ورامان
له رۆژانی رابردوودا بۆ چه‌نده‌مین جار له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌ته‌وه له ناوچهكا
نی هه‌ورامان ته‌قه و دهسترِێژ له كاسبكار و كۆڵبه‌رانی سه‌رسنوور كراوه. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، شه‌وی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی ٧ له‌سه‌ر ٨ی سه‌رماوه‌ز هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌ت جێگیر له پاسگای "دووئاو" سه‌ر به‌و شاره‌دێی نه‌وسوود له شاری پاوه له شوێنێك به‌ناو "تراشه‌ی به‌له‌بزان" دهسترِێژیان له كاسبكارانی ئه‌و ناوچه‌یه كردووه و پێشیان به كاسبییان گرتووه. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به هه‌واڵنێری كوردپای راگه‌یاند، هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌ت وێرِای ته‌قه له كاسبكاران، ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌ل و باره‌كانیاندا گرتووه و له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قه و دهسترِێژهدا چه‌ند ئه‌سپی بارهه‌ڵگری كاسبكاران به‌كوشت چوون.
ئێران، به زه‌بری هێز له پیتاندنی یۆرانیۆم به‌رده‌وام ده‌بین
سهرهرِای زیاد

كردن و سه‌پاندنی سزا جۆربه‌جۆره‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا بۆ سه‌ر ئێران به‌ڵام ئه‌وان هێشتا سوورن له‌سه‌ر پیتاندنی یۆرانیۆم و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یان. عه‌باسی ده‌وانی به‌رپرسی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كان به ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی راگه‌یاندووه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر پیتاندنی یۆرانیۆم. به پێی هه‌واڵی چه‌ند ئاژانسێكی ناوخۆی ئێران، عه‌باسی ده‌وانی ئاشكرای كردووه، سهرهرِای سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌ڵام توانیومانه ئامرازگهلێكی گه‌وره به‌ده‌ست بێنین و په‌ره‌پێدان و پێشخستنی یۆرانیۆم ئه‌مساڵ به‌رده‌وام ده‌بێـت تاوه‌كو ٢٠ی مارسی ٢٠١٣. له‌درێژه‌ی قسه‌كانیشیدا وتوویه‌تی، ئێمه به زه‌بری "هێز" له پیتاندنی یۆرانیۆم.
په‌سه‌ند كردنى بریارنامه‌ى نوێ دژبه رژێمى تاران
شه‌ست و

سێهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى كومیته‌ى سێهه‌مى گشتى سازمانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رۆژى سێ شه‌ممه ٧ى سه‌رماوه‌ز له مهقهرى سازمانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نیۆیۆرك به‌رێوه چوو و ولاتانى به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه‌دا پێش نووسى بریارنامهێكیان دژبه رژێمى تاران به هۆى پێشێلكارى مافى مرۆڤ په‌سه‌ند كرد. ئه‌م بریارنامه كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تى كانهداوه پێشنیار كرابوو به ٨٣ ده‌نگى ئه‌رى و ٣١ ده‌نگى مه‌نفى په‌سه‌ند كرا. مه‌حه‌مه‌د خهزاعى نوێنه‌رى هه‌میشه‌یی رژێم له سازمانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بریارنامهكهى به سیاسى ناو برد.
گه‌لاڵه‌ى زیاد كردنى گه‌مارۆكانى دژبه رژێم له سه‌ناى ئه‌مریكا
به پێى راپ

ۆرتى رادیو ئالمان، دوو سهناتۆرى ئه‌مریكایى، سهناتۆرى دیموكرات رابرت مێندنز و سهناتۆرى كۆماریخواز مارك كرێك، گهلاڵهێكیان به مه‌جلیسى پیرانى ئه‌مریكا پێشكه‌ش كردووه كه ئامانجى زیاد كردنى گه‌مارۆكانى سه‌ر ئێرانه. گه‌مارۆكانى ئه‌مریكا دژبه رژێم قه‌راره به‌م زووانه زیاد بكرێت. ئامانجى ئه‌م گه‌لاڵه ئه‌وه‌یه كه بازرگانى جیهانى له گه‌ڵ ئێران له بواره‌كانى وزه، كهشتیرِانى و ئاسن كه‌م بكرێته‌وه و ئه‌و بانكانه‌ى كه له‌گه‌ڵ رژێم موعامه‌له ده‌كه‌ن سزا بدرێن.
بێكارى لاوان كێشه‌ى سه‌ره‌كى ئێرانه
به پێى راپۆ

رتى هه‌واڵده‌رى حكومه‌تى ئیلنا، جێگرى سه‌رۆكى كومیسیۆنى ئابوورى مه‌جلیس رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ هیچ كه‌س له فكرى كار و دۆزینه‌وه‌ى رێگه چاره‌ى بێكارى لاوان‌دا نیه و ئێمه له چاره‌سه‌ر كردنى كێشه سه‌ره‌كیه‌كان خۆمان بوواردووه كه ئه‌مه به زه‌ره‌رمانه. رووحوللا به‌یگى وتى، كێشه‌ى ئێمه بێ فكرى و بێ به‌رنامه‌یی و سیاسى كارییه كه باروودۆخمانى به‌ره‌و په‌راوێز بردووه. له راستیدا كێشه‌ى سه‌ره‌كى ئێران بێكارى لاوانه كه ئه‌م بابه‌ته‌مان له بیر چووه‌ته‌وه و هیچ كه‌س له فكرى لاوان‌دا نییه. به وته‌ى نوێنه‌رى شاهین دژ و تكاب له مه‌جلیس ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت بیهه‌وێت، ئه‌توانێت كێشه‌ى هه‌لاوسان و گرانى چاره‌سه‌ر بكات.
دیمه‌شق: له‌دوو ته‌قینه‌وه‌دا ٣٤ كه‌س گیانیان دا
دو ته‌قینه‌وه له ناوچه‌ی جرمانای ریفی دیمه‌شق ٣٤ كه‌سی كوشت و ٨٣ برینداریشی لێكهوتهوه، چالاكوانانی سوریاش ئه‌وه دهخهنهرِو كه له ناوچه جیاوازه‌كاندا چوار كه‌س كوژراون و فرِۆكهیهكی رژێمی ئه‌و وڵاته‌ش خراوه‌ته خواره‌وه.

به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی (سكای نیوزی عه‌ره‌بیه) كه له‌كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی سوریه‌وه وه‌رگرتووه رایگه‌یاندوه، ئه‌و دو ته‌قینه‌وه‌یه له گۆرِهپانی سه‌ره‌كی شاری جرمانا رویانداوه و زیانی گیانی و مادی لێكه‌وتوه‌ته‌وه به‌جۆرێك كه ٣٤ كوژراو و ٨٣ برینداری به‌دوای خۆیدا هێناوه كه برینی زرۆێكیان سه‌خته. له لایێكى دیكه‌وه ئیئتلافی نوێی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له شاری قاهیره كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی ئینتقالی، به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری عه‌ره‌بی و جیهانی بۆ شۆرِشهكهیان.
ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه به‌به‌شداری نزیكه‌ی ٦٠ نوێنه‌ری شۆرِشی سوریا ئه‌نجام ده‌درێت، وه‌كو ئاماده‌كاریه‌ك بۆ كۆنگره‌ی (هاورِێیانی سوریا)، كه برِیاره ئه‌نجام بدرێت و چه‌ندین وڵات به‌ڵێنی هاوكاریان به‌و ئیئتلافه داوه.