مهحكومیهتى سێ شارۆمه‌ند له سه‌قز به زیندان
به پێى
.jpg)
راپۆرتى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موكریان، دادگاى شۆرشى شارى سه‌قز سێ شارۆمه‌ندى ئه‌و شاره‌ى به ناوه‌كانى مۆختار ئه‌لیاسى، كه‌ماڵ خزرى و یۆسف عه‌بدى به تۆمه‌تى ئه‌منیه‌تى، هه‌ر كامهیانى به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكوم كرد. جێگه‌ى باسه كه ئه‌م سێ شارۆمه‌نده پێشتر ماوه‌ێك له زینداندا بوون كه به دانانى بارمته له زیندان ئازاد كراون و ئێستا له زیندانى ناوه‌ندى سه‌قز ده‌ورانى زیندانه‌كه‌یان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
٨٠ له
سه‌دى پیشه‌سازى پارێزگاى كرماشان له كار راوه‌ستاون به پێى راپۆرتى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موكریان، سه‌ید سه‌عید حه‌یده‌رى ته‌یب، ئه‌ندامى كومیسیۆنى وزه‌ى مه‌جلیس رایگه‌یاند، ٨٠ له‌سه‌دى پیشه‌سازى پارێزگاى كرماشان به هۆى حهمایهت نه‌كردنه‌وه له كار راوه‌ستاون و ١٠ له‌سه‌دیان نیوه چالاك و ته‌نیا ١٠ له‌سه‌د سهنایعى ئه‌م پارێزگایه چالاكن.
ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسوولی گاز گیانی ٢ هاووڵاتی كوردی ئه‌ستاند
٢ ئ

ه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك له شاری كه‌نگاوه‌ر به هۆی رووداوی گازه‌وه گیانیان دا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ١٠ی به‌فرانبار دایك و كورِێكی دانیشتووی گهرِهكی "پاشاخانی"ی شاری "كه‌نگاوه‌ر" به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسوولی گاز گیانیان له ده‌ست دا. ئه‌و ته‌قینه‌وه به هۆی ناستاندارد بوونی كه‌پسوولی گازه‌وه هاتۆته ئاراوه و له ئه‌نجامدا ٢ هاووڵاتی به ناوه‌كانی "گوڵێ تاجه‌دینی" ته‌مه‌ن ٧٠ ساڵ و كورِهكهی خۆی به ناوی "شه‌مسه‌دین تاجه‌دینی" ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ بونه‌ته قوربانی. ساڵانه به هۆی ناستاندارد بوونی كه‌رسه گازییه‌كان و كه‌مته‌رخه‌میی ناوه‌نده‌كانی چاوه‌دێری به‌سه‌ر كارگه‌كانی به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و كهرسانهدا ده‌یان هاووڵاتی تووشی كاره‌سات ده‌بن.
به‌ده‌ست هێنانى میداڵى زێرى قاره‌مانى جیهان له لایه‌ن وه‌رزشوانى كوردستانیه‌وه
به پێى

راپۆرتى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موكریان، له كێبرِكێهكانى پرس سینه، وه‌رزشوانانى تیمى نه‌ته‌وه‌یى ئێران توانى دوو مهداڵى زێر، سێ مهداڵى نۆقره و یه‌ك مهداڵى برۆنز به ده‌ست بێنن و بانتر له روسیا و گۆرجستان، پله‌ى دووهه‌مى ئه‌و كێبرِكێیانه به ده‌ست بهێنن كه تێیدا سامان یارى وه‌رزشوانى كوردستانى توانى یه‌كێك له مه‌داڵه زێرهكانى جیهان به‌ده‌ست بێنێت.
به ده‌ست هێنانى پله‌ى ١٣ى ولات له ئه‌زموونى كانوونى پارێزه‌رانى دادگۆستهرى له لایه‌ن نابیناێكى كوردستانییه‌وه
به پێ

ى راپۆرتى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موكریان، سه‌لاح یۆسفى نابیناى كوردستانى له ئازموونى كانوونى پارێزه‌رانى دادگۆستهرى له نیوان ٤٤ هه‌زار به‌شدار بوو توانى پله‌ى ١٣ى ئێران به ده‌ست بێنێت. سه‌لاح یۆسفى جگه له خۆێندن له چالاكییه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان، په‌ره پێدانى كتێب و كتێب خوێندن و دانانى كتێبخانه له گۆنده بێبهشهكانى كوردستان چالاكى هه‌بووه. هه‌روه‌ها له به‌شى وه‌رزش توانیویه له كێبهرِكێكانى كۆمارى چێك، پله‌ى سیههمى راكردن به‌ده‌ست بێنێت و ئه‌ندامى تیمى گۆڵباڵى پارێزگاى كوردستان بووه كه زیاتر له چوار پله‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و تیمه به‌ده‌ست هێناوه.