له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانى تركیا، له‌ئێستا دا دەوڵەتی تركیا وه‌ڵامی ئه‌رێنی بانگه‌وازی ئاشتی كوردانی تركیا و به‌تایبه‌ت به‌رێز عه‌بدوڵلا ئوجه‌لانی داوه‌ته‌وه و وتووێژه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد له كوردستانی تركیا به‌رده‌وامن. بۆیه به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و دۆخه ناسكه زیاتر ره‌هه‌ندی سیاسی بوونی ئه‌و تیرۆرانه له لایه‌ن نه‌ویستانی كورد و ناحه‌زانی ئاشتی و سه‌قامگیریی ده‌رده‌كه‌وێ. به خوشحالیه‌وه ئه‌و ره‌شه‌كوژیی و كرده‌وه درندانهيه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی پاریس بایه‌خی پیویستی پێ ده‌درێ و به‌لێنی لێكۆڵینه‌وه و ئاشكرا كردنی ده‌سته شاراوه‌كانی پشتی ئه‌و تیرۆرانه له‌ماوه‌ێكی نزیك دراوه.
سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران دیارده‌ی تیرۆریزم مه‌حكووم ده‌كا، به‌تایبه‌ت نوێترین كرده‌وه‌ی ترۆریستی له دژی كوردانی تركیا مه‌حكووم ده‌كا و پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی به كه‌س و كاری هه‌ر سێ ژنى تێكوَشهر رادەگەێنێ و هیواداره دانووستانه‌كانی چاره‌سه‌ری ئاشتی به ئه‌نجام بگات.
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
كومیته‌ى ناوه‌ندى
٢٢ى به‌فرانبارى ١٣٩١