سه‌ره‌تان دووهه‌مین هۆكارى مردن له كوردستان
به پێى راپ

ۆرتى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موكریان، جێگرى بیهداشتى زانكۆى زانسته پزیشكیه‌كانى كوردستان رۆژى شه‌ممه ٧ى رێبه‌ندان رایگه‌یاند، سه‌ره‌تان دووهه‌مین هۆكارى مردن له كوردستانه. به پێى لێكۆلینه‌وه‌كان ١٤ له‌سه‌د مردن له كوردستان هۆكاره‌كه‌ى سه‌ره‌تانه. فه‌رزام بیدارپوور وتى، به پێى سیسته‌مى تۆمارى سه‌ره‌تان له ساڵى رابردوو ١٢٧٧ كه‌سى تووشبوو به سه‌ره‌تان ناسێندراون و ئیستا له ژێر چاودێریدان. به وته‌ى بیدارپوور، سه‌ره‌تانى مه‌عیده و پێست، مه‌سانه و مێرى له پیاوان و سه‌ره‌تان مه‌مك، پێست و ریخۆڵه له ژنان زۆرترین رێژه‌یان هه‌یه، شاره‌كانى سنه به ٥٠٢ حاڵه‌ت، سه‌قز به ١٥٨ حاڵه‌ت و مه‌ریوان ١٤٧ حاڵه‌ت و قۆروه و دیوانده‌ره ٧٣ حاڵه‌ت زۆرترین ئامارى تووشبوو به سه‌ره‌تانیان هه‌یه.
ره‌هه‌ندى نوێى كلاو نانهسهرى میلیاردى له خه‌ڵكى سه‌رده‌شت
به پێى را

پۆرتى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موكریان ، وه‌زاره‌تى دادگۆستهرى، دووشه‌ممه‌ى حه‌وتووى رابردوو له نامهێكدا بۆ دادستانى گشتى و شۆرشى تاران خوازیارى لێكۆلینه‌وه له په‌روه‌نده‌ى داواكارى سێ هه‌زار كه‌س له كاسبكارانى ناوچه‌ى سه‌ر سنوورى سه‌رده‌شت له كلاونانهسهرى ١٢٠ میلیارد تمه‌نى باندێكى كلاوبهردار بوو كه له ژێر ناوى نوێنه‌رى سازمانى ده‌نگ و ره‌نگى رژێم و بازرگانى كردن له دۆبهى ئه‌و كلاوبهردارییهیان كردووه و ئێستایش هێندێكیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
هاووڵاتییه‌كی كورد بانگهیشتی دادگا كرا
هێزه ئینتزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران هاووڵاتییه‌كی ناوچه‌ی "هه‌ورامان"یان به‌بێ هۆكارێكی روون بانگهێشتی دادگا كردووه. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی ٥ی رێبه‌ندان، هاووڵاتییه‌كی كورد به‌ناوی

"محه‌مه‌د كه‌ریم" كورِی "ئه‌حمه‌د" خه‌ڵكی به‌خشی "سه‌رو پیری" سه‌ربه شارستانی سه‌وڵاوا، له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانی جێگیر له پاسگای گوندی "هه‌ورامانی ته‌خت"ه‌وه بانگهێشتی دادگای سه‌وڵاوا كراوه. ئه‌و هاووڵاتییه هه‌ندێك شتومه‌كی بۆ فرۆشی ناو دووكانه‌كه‌ی كرِێبوو كه له كاتی گهرِانهوه به‌ره‌و ماڵه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییهكنی ئه‌و پاسگایهوه پێشی پێ گیراوه و سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانی زه‌وت كراوه. هێزه ئینتزامییه‌كان پاش زه‌وت كرانی سه‌رجه‌م كه‌لووپه‌له‌كانی ئه‌و هاووڵاتییه، پێیان راگه‌یاندووه كه له رۆژانی داهاتوودا ده‌بێ له دادگای شاری سه‌وڵاوادا ئاماده بێت. بانگهێشت كردن و زه‌وت كرانی ئه‌و هاوولاتییه له كاتێك دایه كه هه‌ڵگری هیچ جۆره كه‌لوپه‌لێكی قه‌ده‌غه كراوی پێ نه‌بووه.
هاووڵاتییه‌كی كورد، پاش ٢٠ رۆژ له گیران چاره‌نووسی نادیاره
هاووڵاتی

یه‌كی كوردی خه‌ڵكی بۆكان، دوای ٢٠ رۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، چاره‌نووسی نارِوونه. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، ٢٠ رۆژ پێش ئێستا لاوێكی كورد به ناوی "محه‌ممه‌د نه‌سیم پوور" ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ، كورِی فه‌تاح و خه‌ڵكی "عه‌لیاوا"ی سه‌ربه شاری بۆكان له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه له شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزراوه. له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئه‌و هاووڵاتییه، سهرهرِای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك لهمهرِ شوێنی راگیران و تاوانی ناوبراو له‌به‌ر ده‌ستدا نیه.
میسر شوێنى شیاو نییه، رژێمى تاران كات ده‌كوژێت
به پێى

راپۆرتى رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت، به گێرانه‌وه له به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا كه رایگه‌یاندووه، تا ئێستا هیچ رێكه‌وتنێك له مهرِ ده‌ورى دوایى وتووێژه‌كان نه‌كراوه به‌لام په‌یوه‌ندییه‌كان درێژه‌ى هه‌یه، هه‌روه‌ها ئێران پێشنیارى رۆیشتن بۆ ئیستانبۆلى قبوول نه‌كرد، به وته‌ى ئه‌م به‌رپرسه، له ماوه‌ى مانگى رابردوو رێكه‌وتى زۆر به رژێم پێشنیار كراوه به‌لام به‌رپرسانى ئێرانى رازى نابن، دوایین شوێنێكه بۆ به‌رێوه چوونى وتووێژه‌كان له لایه‌ن ئێرانه‌وه پێشنیار كراوه قاهیره‌یه كه به وته‌ى به‌رپرسانى میسرى، به بوونى باروودۆخى ئێستا، میسر شوێنێكى شیاو بۆ وتوێژ نییه و وا دیاره كه رژێمى تاران به شوین كات كوشتنه‌وه‌یه.
راگرتنى كه‌شتیێكى رژێمى تاران له ئاوه‌كانى چین
به

پێى راپۆرتى رۆیتێرز، به دواى فشارى گه‌مارۆیه جیهانیه‌كان دژبه رژێمى تاران، كه‌شتیێكى رژێم به حوكمى دادگا له‌سه‌ر داواكارى بانكى ئالمانى د، فا، ب، له یه‌كێك له به‌نده‌ره‌كانى باكوورى چین راگیراوه، به وته‌ى به‌رپرسانى ئه‌و بانكه ئالمانییه، رژێم ده‌بێت قه‌رزه‌كانى خۆى بدات یان كه‌شتییه‌كه ده‌ستى به‌سه‌ر داده‌گیرێت.
نه‌تانیاهوو: ئێران ده‌یه‌وێت هۆلۆكاستێكیتر دژبه یه‌هوودییه‌كان بخاته رێ
به پێى

راپۆرتى ههواڵدهریهكان، بنیامین نه‌تانیاهوو، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل، رۆژى یه‌ك شه‌ممه ٨ى رێبه‌ندان له كۆبوونه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت رایگه‌یاند، ئێران ده‌یه‌وێت هۆلۆكاستێكیتر دژبه یه‌هوودییه‌كان به‌رێوه ببات. نه‌تانیاهوو له حالێكدا له مه‌ترسى هۆلۆكاستێكیتر قسه‌ى ده‌كرد كه رۆژى یه‌ك شه‌ممه به‌رانبه‌ر بوو به رۆژى یاد كردنه‌وه‌ى هۆلۆكاست، سازمانى نێونه‌ته‌وه‌یى له ساڵى ٢٠٠٥ و دواى قسه‌كانى ئهحمهدینژاد له مهرِ ره‌د كردنه‌وه‌ى هۆلۆكاست به ده‌نگى زۆرینه و له حالێكدا كه ئێران ته‌نیا دژى ئه‌و بریاره بوو، رۆژى ٢٧ى ژانوییه وه‌ك رۆژى یاد كردنه‌وه‌ى هۆلۆكاست ناو نرا.
ئێعدامى زیندانیێك له به‌ر چاوى گشتى
به پێى راپۆرتى ههواڵدهریهكان، رژێمى تاران زیندانیێكى له كرمان به ناوى یاسر، ك، له‌به‌ر چاوى گشتى له سێداره‌دا، به پێى ئه‌م راپۆرته له ماوه‌ى ١٠ رۆژى رابردوو رژێم لانیكه‌م ٨ زیندانى له‌به‌ر چاوى گشتى له سێداره داوه.
روسیا به توندی هێرش ده‌كاته سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (سی ئێن ئێن)دا كه نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی روسیا كۆپییه‌كی لێبڵاو

كردوه‌ته‌وه، دیمیتری میدڤیدیف، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته رایده‌گه‌یه‌نێت، كه رۆژ به‌رۆژ به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا هه‌لی مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا كه‌مده‌بێته‌وه. له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ناوبراو ئه‌وه‌ش دهخاتهرِو، كه رۆژه‌كانی ئه‌سه‌د دیاریكراوه و جارێكی دیكه‌ش داوای ئه‌نجامدانی گفتوگۆی له نێوان ئۆپۆزسیۆن و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا كرده‌وه، ئه‌مه وێرِای ئه‌وه‌ی ته‌ئكیدی كردوه‌ته‌وه كه نابێت هیچ هێزی ده‌ره‌كی ببێته هۆی دورخستنه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له‌ده‌سه‌ڵات. ئه‌م وتانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی روسیا، به توندترین وته و هه‌ڵوێستی روسیا دێت له دژی حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، له‌كاتێكدا و له‌ماوه‌ی رابردودا به چه‌ندین شێوه له‌لایه‌ن به‌رپرسه باڵا حكومهییهكانی روسیاوه پشتگیری له ئه‌سه‌د كراوه.