ئازادى زیندانیێكى سیاسى كورد دواى ٢٠ ساڵ زیندان
به پێى راپ

ۆرتى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موكریان، عه‌زیز سادقى، زیندانى كوردى خه‌ڵكى سه‌ڵماس كه له به‌فرانبارى ساڵى ١٣٧١ له زیندانى ورمێدایه رۆژى سێ شه‌ممه ١٠ى رێبه‌ندان به ته‌واوو بوونى ماوه‌ى ٢٠ ساڵه زیندانه‌كه‌ى له زیندانى ورمێ ئازاد كرا. جێگه‌ى باسه كه عه‌زیز سادقى، به تۆمه‌تى ئه‌ندام بوون له یه‌كێك له حێزبه كوردییه‌كان به ٢٠ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرابوو.
كرێكارانی به‌نداوی چه‌په‌راوێ ٥ مانگه مووچه‌یان پێنه‌دراوه
شیركه‌ت

ی به‌ڵێنده‌ریی "٣ كوه" كه یه‌كێك له شیركه‌ته‌كانی به‌نداوی "چه‌په‌راوێ"ی ناوچه‌ی شنۆیه، ماوه‌ی ٥ مانگه مووچه و مه‌زایای كرێكارانی نه‌داوه. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، ماوه‌ی ٥ مانگه به‌رپرسانی شیركه‌تی به‌ڵێنده‌ریی "٣ كوه"ی به‌نداوی چه‌په‌راوێ"ی ناوچه شنۆ به بیانووی كه‌میی بۆدجه له دانی مووچه‌ی كرێكاران خۆی ده‌بوێرن. ئه‌و شیركه‌ته له ماوه‌ی ١ حه‌فته‌ی رابردوودا سهرهرِای نه‌دانی موچه‌ی كرێكاران، زیاتر له ٢٠ كرێكاری خۆی به‌بێ هۆ و به برِیاری كارفه‌رما له‌سه‌ر كار ده‌كردووه. كرێكارانی به‌نداوی چه‌په‌راوێ له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌هۆی كه‌میی مووچه و دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان دوو جار ده‌ستیان له كار كێشابۆوه و مانیان گرتبوو.
دۆخی ته‌ندروستیی زیندانییه‌كی سیاسیی كورد ناجێگیره
بارودۆخی ته‌ندروستیی زیندانییه‌كی سیاسیی كوردی مه‌حكووم به ئێعدام به هۆی خوێنرِێژیی زۆره‌وه ناجێگیره. عه‌لی ئه‌فشار

ی زیندانیی سیاسی كوردی مه‌حكووم به ئێعدام كه له زیندانی ورمێ راگیراوه، به‌هۆی به‌ركه‌وتنی چه‌ندین فیشه‌ك له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی‌دا ٣٠% ئه‌ندامانی له‌شی له كار كه‌وتوون و تووشی چڵك و خوێنرِێژییهكی زۆر بووه. ئه‌و هاووڵاتییه كورده پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه، له ئه‌نجامی لێدان و كوتانی له‌كاتی لێپێچینه‌وه‌دا، به چه‌ندین جار تووشی خوینرِێژی و بێهۆشی هاتبوو. كه‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نیی كورد له راپۆرتێكدا بڵاوی كرده‌وه ئه‌و زیندانییه رێكه‌وتی ٢١ی بانهمهرِی ساڵی رابردوو به هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه ره‌وانه بێهداری كرابوو و پاش ١ رۆژ مانه‌وه له بێهداری، به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه ره‌وانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات كرابوو. هه‌روه‌ها له درێژه‌ی ئه‌و راپۆرته‌دا هاتووه، رێكه‌وتی ٢٢ خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵیش به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ راگوێزرابوو كه دوای چاره‌سه‌رییه‌كی سه‌ره‌تایی بۆ نێو زیندان ئه‌و شاره گهرِێندرابوویهوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ٢ ئه‌ندامی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه به ناوه‌كانی "جه‌عفه‌ر و وه‌لی ئه‌فشاری"ش هه‌ر یه‌كه به ٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون و هه‌نووكه له زیندانی شاری ورمێ ماوه‌ی حوكمه‌كه‌یان تێپهرِ ده‌كه‌ن.
كۆتا وه‌زیری كورد‌و سوننه له مێژوی ده‌سه‌ڵاتی ئێران كۆچی دوایی كرد
یه‌حیا وه‌زیری، كۆتا وه‌زیری دادی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌وی و كۆتا وه‌زیری سوننه مه‌زهه‌ب و كورد له مێژوی ده‌سه‌ڵاتی ئێران‌دا، به‌ره‌به‌یانی دوێنێ چوارشه‌ممه له ته‌مه‌نی ١٠١ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. یه‌حیا وه‌زیری، خه‌ڵكی شاری سنه‌یه و له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌رده‌ڵانیه‌كانه و ژماره‌یه‌ك كه‌س له بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌رده‌می قاجارییه‌كانی ئێران ب

هرپرسیاریهتیان پێدراوه. كاتێك كه شاپور به‌ختیار، كۆتا سه‌رۆك وه‌زیری سه‌رده‌می په‌هله‌ویه‌كان كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌كه‌ی دامه‌زراند، به‌هۆی ناسراوی له‌گه‌ڵ سارم سیراجه‌دینی برای، كه پێشتر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئێران بو، یه‌حیا وه‌زیری پۆستی وه‌زیری دادی پێدرا، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌و پۆستهدابو. دوای ئینقلابی ئێران، وه‌زیری بو به ئه‌ندامی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی كه ره‌شنوسی ده‌ستوری ئه‌وكات بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتی كورد برِیاری لێدابو. دواتریش پۆستی پارێزگاری شاری سنه‌ی خرایه به‌رده‌م، به‌ڵام ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و تا كۆتایی ژیانیشی له كاری دادوه‌ری دوركه‌وته‌وه و خه‌ریكی كاری خێرخوازی بو، ماڵه‌كه‌ی باوكی پێشكه‌ش به بواری په‌روه‌رده كرد و كرا به خوێندنگه، شوێنی مانه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆی كوردستانیشی دروستكرد و سه‌رجه‌م كتێبه‌كانیشی به‌خشی به‌و زانكۆیه.
خێرایى به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى رژێم و وریایی مێركێل
به پێى را

پۆرتى هه‌واڵده‌رى ئاسۆشه‌یتدپرێس، به گێرانه‌وه له دیپلۆماته‌كان، رژێمى تاران له بیرى خێرا كردنى به‌رنامه‌ى پیتاندنى ئۆرانیۆمه و ده‌یه‌وێت به دانانى هه‌زاران سانترفیۆژى پێشكه‌وتوو، به‌رهه‌مهێنانى ئۆرانیۆمى پیتێندراو زیاتر بكات. سانترفیۆژه نوێیه‌كان سێ به‌رانبه‌ر خێراتره له ئه‌وانه‌ى ئێستا. ئه‌مه له حالێكدایه كه سه‌درى ئه‌عزه‌مى ئالمان، ده‌ڵێت، به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى رژێمى تاران مه‌ترسیێكى گه‌وره‌یه بۆ ئارامى ناوچه‌كه، ئانگێلا مێركێل وتى، رژێمى تاران ده‌بێت بیسه‌لمێنێت كه به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى بۆ كارى نیزامى نییه.
وه‌زیرى به‌رگرى نوێى ئه‌مریكا: په‌نجه‌ره‌ى دیپلۆماسى له حاڵى داخراندایه
هه‌و

اڵى زۆر بوونى به‌رهه‌مهێنانى ئۆرانیۆمى پیتێندراو له ئێران له حالێكدایه كه وه‌زیرى داهاتووى به‌رگرى ئه‌مریكا وتوویه، په‌نجه‌ره‌ى دیپلۆماسى بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانى ناوه‌كى رژێم له حالى داخراندایه. چاك هێگل رایگه‌یاند، رژێمى تاران ده‌بێت نیشان بدات كه بۆ وتووێژ ئاماده‌یى جیدى هه‌یه و له ئه‌گه‌رى له‌به‌ر چاو نه‌گرتنى داواكارى كۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یى له‌مه‌ر به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى، شانسى رێكارى دیپلۆماتیك له ده‌ست ده‌دات. وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا، رژێمى تارانى به مه‌ترسى بۆ سه‌ر جیهان ناو برد و وتى، بۆ به‌ره‌وو روو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تى هێرشبه‌رانه‌ى رژێمى تاران ته‌واوى بژارده‌كان له سه‌ر مێزدایه.
به‌م زووانه كلاوه‌ى ئه‌تۆمى جێگه‌ى مه‌یموون ده‌گرێته‌وه
به پێى

راپۆرتى رۆژنامه‌ى فیگارۆى فه‌رانسه، ئێران به ناردنى یه‌كه‌مین مه‌یموونى زیندوو بۆ فه‌زا، ئه‌گه‌رچى جۆرى مووشه‌كى به‌كار هێنراوى دیارى نه‌كردووه، به‌لام وێنه‌كان نیشان ده‌ده‌ن كه ده‌زگاى به كارهێندراو له مووشه‌كێكى بالستیك ده‌چێت كه له مووشه‌كى نۆدۆنگى ١ى كوریاى باكوور وه‌ر گیراوه. به پێى ئه‌م راپۆرته، تهكنۆلوژیاى فه‌زا نهوهردى ده‌توانێت بۆ به‌رهه‌مهێنانى مووشه‌كى دوورهاوێژ به توانایى هه‌ڵگرتنى كلاوهكى ئه‌تۆمى كه‌ڵكى لێ وه‌ر بگیرێت. به پێى نووسراوى فیگارۆ، ئه‌گه‌ر مه‌یموونێك توانیبێتى زیندوو بگه‌رێته‌وه، ئه‌وا به‌م زووانه چه‌كى ناوه‌كى جێگه‌ى مه‌یموون ده‌گرێته‌وه.
ده
ستبه‌سه‌ر كردنى رۆژنامهوانێكیتر به پێى راپۆرتى سایتى نه‌داى سه‌وزى ئازادى، هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كان رێحانه ته‌باته‌بایى هه‌واڵنێرى رۆژنامه‌ى به‌هاریان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ناوبراو پێشتریش به تۆمه‌تى هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئازاد، لابردنى چاودێرى شۆراى نیگابان و لاواز كردنى نیزامى رژێم له لایه‌ن لقى ٢٨ى دادگاى شۆرشه‌وه به سه‌رۆكایه‌تى قازى مۆقه‌یسه به ساڵێك زیندان مه‌حكوم كرابوو.
ئێران؛ ههرِهشهی سزادانی ئیسرائیل ده‌كات
له‌دوای

هێرشه‌كه‌ی فرِۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر ئۆردوگای لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی سه‌ربازی له نزیك دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا، حكومه‌تی ئێران ههرِهشی توند له ئیسرائیل ده‌كات و ده‌ڵێت باجه‌كه‌ی قورس ده‌بێت. عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیلی كرد و رایگه‌یاند: كه ئه‌و هێرشه دوژمنكارانه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دیمه‌شق پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی سوریایه. ئاژانسی هه‌واڵی (ئیرنا) له‌سه‌ر زاری ساڵحییه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل له چوارچێوه‌ی پلانه‌كانی خۆرئاوادایه بۆ داپۆشینی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی حكومه‌ت و گه‌لی سوریا به‌ده‌ستیهێناوه له گێرِانهوهی سه‌روه‌ری و ئه‌من و ئاسایش بۆ ئه‌و وڵاته. ناوبراو وتیشی: ئه‌و هێرشانه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ته‌ل ئه‌بیب باجی ئه‌و كاره‌ی بدات و سزاكه‌شی قورس ده‌بێت.
ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا، دانوستان له گه‌ڵ ئه‌سه‌د ره‌تده‌كاته‌وه
ئه‌نجوم

هنی نیشتیمانی سوریا، وته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه ره‌تده‌كاته‌وه و به بۆچونی تایبه‌تی خۆیی ده‌زانێت، كه ئاماده‌یی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی بۆ دانوستان له گه‌ڵ رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د دهربرِی بو. ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا رایگه‌یاند، وته‌كانی ئه‌حمه‌د موعاز خه‌تیبی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا، بۆچونی تایبه‌تی خۆیه‌تی، لێدوانهكهش دژی پهیرِهوی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه و لادانه لێی. هاوكات ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی، هه‌ر گفتوگۆ و دانوستانێكی له گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی ئێستای سوریا ره‌تكرده‌وه، سوربونی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌شی بۆ روخانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د دوپاتكرده‌وه.
له باكوری كوردستان؛ (٢١) هه‌زار حاڵه‌تی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ هه‌بوه
له ساڵی رابردودا زیاتر له (٢١) هه‌زار حاڵه‌تی توندوتیژی و پێشێلكاری به مافه‌كانی مرۆڤ له باكوری كوردستان ئه‌نجامدراوه كه كوشتن و لێدان و ئه‌شكه‌نجه و قه‌ده‌غه‌كردنی زمان و چه‌ندین حاڵه‌تی دیكه‌ی تێدایه، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی لقی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی شاری ئامه‌د. راپۆرته‌كه‌ی لقی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی شاری ئامه‌د كه تایبه‌ته به ئاماره‌كانی سا

ڵی (٢٠١٢)ی باكوری كوردستان و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرا كرا، ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه (٢١) هه‌زار و (١٠٧) روداوی پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ تۆمار كراوه. راجی بیلجی، سه‌رۆكی نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی ئامه‌د كه ئاماره‌كه‌ی خستهرِو رونیكرده‌وه له‌و ساڵه‌دا (٥٦) كه‌س له هێرشی بكه‌ری نادیاردا كوژراون و (٢٢٨) كه‌سیش برینداربون و (٢٣) كه‌سیش له ره‌وشێكی نادیاردا گیانیان له‌ده‌ستداوه. وتیشی "(٣١) كه‌س هۆكاری مردنیان نه‌زانراوه و گومانیان له‌سه‌ره، سێ كه‌سیش برینداربون، جگه له‌وه‌ی (٣) سه‌رباز و (١١) پۆلیس خۆیان كوشتوه و (٤١) ژن كوژراون و (٢٠) منداڵ خۆیان كوشتوه و هه‌وڵی كوشتی (٤) منداڵیش دراوه". هه‌روه‌ك به‌پێی ئه‌و ئاماره له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا (٤) هه‌زار و (٤١٨) كه‌س ده‌ستگیركراون و یه‌ك هه‌زار و (٤٧٥) كه‌س سزای زیندانیان بۆ برِاوهتهوه و (٨٧٦) حاڵه‌تی ئه‌شكه‌نجه و ده‌ستدرێژی رویداوه. ئه‌وه جگه له‌وه‌ی رێگری له (٢١٣) كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نوسی و لێدوان كراوه و تیایدا (٣١٥) كه‌س برینداربون و یه‌ك هه‌زار و (٩٧١) كه‌س روبهرِوی لێپرسینه‌وه و سزا بونه‌ته‌وه و هێرشكراوه‌ته سه‌ر (١٢٧) كه‌سایه‌تی ناسراو و رێكخستن و (١٢) پارت و كۆمه‌ڵه و سه‌ندیكا داخراون. ئاماره‌كه رونیشیكردوه‌ته‌وه كه (٤٤٧) جار قه‌ده‌غه كراوه له شوێنی ره‌سمیدا به زمانی كوردی قسه بكه‌ن به‌تایبه‌ت دادگاكان و (٣) هه‌زار و (٢٦٣) جار پێشێلكاری له زیندانه‌كاندا كراوه و (٣٩٥) حاڵه‌تی پێشێلكاری ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بوه له‌گه‌ڵ سوتانی (١٢) گوند و سوتانی (٣٣) دارستان و زه‌وی مه‌ده‌نی هه‌روه‌ها (٨٩) جار رێگری له كه‌سانی مه‌ده‌نی كراوه بچنه سه‌ر مێرگ و باخه‌كانیان و (١٣) گۆرِی به كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه كه (٨٠) روفاتیان تێدابوه و (٥) هه‌زار و (٦٣١) حاڵه‌تی پێشێلكاری ئاینیش هه‌بوه.