كرێكارانی شیركه‌تی "پوویان غه‌رب" ٦ مانگه مووچه‌یان پێنه‌دراوه
به‌رپر

سانی شیركه‌تی “پوویان غه‌رب”ی كرماشان سهرهرِای ده‌ركردنی كرێكاران، ماوه‌ی ٦ مانگه له دانی مووچه‌ی ١٥٠ كرێكاری ئه‌و شیركه‌ته خۆ ده‌بوێرن. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، ١٥٠ كرێكاری شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی كابلی "پوویان غه‌رب" له "شهرك صنعتی"ی كرماشان ماوه‌ی ٦ مانگه مووچه‌یان پێنه‌دراوه. به‌رپرسانی شیركه‌تی "پوویان غه‌رب" له ماوه‌ی ٦ مانگی رابردوودا ٣٥٠ كرێكاری ئه‌و شیركه‌ته‌یان له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه. به‌رپرسانی ئه‌و شیركه‌ته ده‌ركردن و نه‌دانی مووجه‌ی كرێكاران ته‌نیا كه‌میی بۆدجه راگه‌یاندووه.
له ورمێ ته‌رمی كورێكی ته‌مه‌ن ١٣ساڵ دۆزرایه‌وه
ته‌رم

ی هاووڵاتییه‌كی كوردی خه‌ڵكی ناوچه‌ی ورمێ پاش نزیك به یه‌ك مانگ له بێ سه‌روشوێن بوون دۆزرایه‌وه. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی ١٣ی رێبه‌ندان ته‌رمێ مێرمنداڵێك به‌ناوی "سراجه‌دین بێنهومۆن" ته‌مه‌ن ١٣ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی "گردوان"ی ناوچه‌ی "مهرگهوهرِ"ی سه‌ربه شاری ورمێ پاش ٢٨ رۆژ بێسه‌روشوێن بوون له نزیك گوندی "هاشماوا"دۆزرایه‌وه. ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییه پاش دۆزرانه‌وه، به‌مه‌به‌ستی پشكنین ره‌وانه‌ی پزیشكی قانوونیی شاری ورمێ كراوه. هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هۆكاری بێ سه‌روشوێن بوون و مردنی " سراجه‌دین بێنهومۆن" رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
زیادبوونى كه‌م وێنه‌ى نرخى دۆلار له ئێران
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، نرخى دۆلار له ئێران به شێوه‌ى چاوه‌روان نه‌كراو زیادى كردووه و گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاستى خۆى له ماوه‌ى ئه‌م سالانه‌دا. به پێى ئه‌م راپۆرته نرخى دۆلار ئه‌مرۆ شه‌ممه له بازارد ئازاد گه‌یشته ٣٩٠٠ بۆ ٤٠٠٠ هه‌زار تمه‌ن. ئه‌مه له حالێكدایه كه له كۆتایى ساڵى ٢٠١١ نرخى دۆلار ١٢٠٠ تمه‌ن بوو.
نیگهرا
نى رژێمى تاران له گه‌مارۆ نوێیه‌كانى ئه‌مریكا به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فارس، ئه‌وه‌یكه بووه به هۆى نیگه‌رانى به‌رپرسانى رژێم له گه‌مارۆ نوێیه‌كانى شه‌شى فێوریه به‌ندى یه‌ك و دووى ئه‌و گه‌مارۆیانه‌یه كه تێیدا هاتووه ئه‌و بانكانه‌ى له جیهان مامه‌ڵه‌ى نه‌وتى له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن و نه‌توانن بیسه‌لمێنن كه پاره‌ى نه‌وته‌كه له ولاتى كریارى نه‌وت ماوه‌ته‌وه، له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌خرێنه ناو لیستى گه‌مارۆكانه‌وه، ئه‌وه به‌و مانایه كه پاره‌ى نه‌وتى فرۆشراوى ئێران هه‌رگیز نه‌درێته‌وه به رژێم.
زیاد بوونى كرده‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌وو روو بوونه‌وه‌ى مه‌ترسى رژێمى تاران
به پێ

ى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى بی بی سى، وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا، رژێمى تارانى تاوانبار كرد به ناردنى چه‌ك و چۆل بۆ ناوه‌نده چه‌كداره هاوپیمانهكانى له ناوچه‌كه و بۆ گه‌یشتن به‌م مه‌به‌سته ده‌ستى داوه‌ته كارى به‌ر بلاو. لئون پانێتا وتى، كاتێكه ئه‌بینین سیسته‌مى دژه ئاسمانى له ناوچه‌كه بلاو ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م چه‌كانه ده‌بنه مه‌ترسى بۆ ته‌واوى فرۆكه‌كان. به‌رپرسانى رۆژئاوا لهمهرِ بلاو بوونه‌وه‌ى ئه‌م چه‌ك و چۆلانه نیگه‌رانى خۆیان دهردهبرِن.
دووباره كردنه‌وه‌ى سه‌ركۆت له ئێران له ده‌ستپێكى هه‌ڵبژاردنه‌كان
به پێى

راپۆرتى رادیو ئالمان،پێشێلكارى مافى مرۆڤ له ئێران له‌م ساڵدا و به نزیك بوونه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كان زیاتر بووه و بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى مافه‌وانان و رۆژنامه‌وانان، ئێعدامى بێ هۆكار وبه تاوانى پشت‌راست نه‌كراوه له ژێر ناوى دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خوا، بازرگانى به ماده هۆشبه‌ره‌كان و فشار خستنه‌سه‌ر كه‌مینه ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان زیادى كردووه، كه به‌م هۆیه‌وه ده‌یان رۆژنامه‌وان و چالاكى سیاسى ناچار به جێ هێشتنى ولات بوونه.
پشت‌راست كردنه‌وه‌ى دانانى سانتریفیوژى نوێى رژێمى تاران
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى حكومه‌تى ئیسنا، سه‌رۆكى كمیسیونى ئه‌منییه‌تى نه‌ته‌وه‌یى مه‌جلیس، له دواى بلاو بوونه‌وه

ى هه‌واڵێك له هه‌واڵده‌رییه‌كانى ده‌ره‌وه له مهرِ، نییه‌تى ئێران بۆ دانانى سانتریفیوژى نوێ له سایتى پیتاندنى نه‌ته‌نز وتى، به پێى راگه‌ێندراوى سازمانى وزه‌ى ئه‌تۆمى ده‌مانه‌وێت نه‌سلێكى نوێى سانتریفیوژ به‌كار بهێنین. مه‌نسوور حه‌قێقه‌ت پوور رایگه‌یاند، سازمانى وزه‌ى ئه‌تۆمى و وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه به شێوه‌ى ره‌سمى رایانگه‌یاندووه كه ئێران ئه‌یه‌وێت سانتریفیوژى نوێ به كار بهێنێت. ناوبراو وتى، قه‌رار نییه په‌ره‌پێدانى زانستى ولات ببه‌ستێنه‌وه به ره‌زامه‌ندبوونى ئه‌مریكاوه
ئیدعاى درووستكردنی" به‌هێزترین" فرِۆكهی جیهانی له لایه‌ن ئه‌حمه‌دى نه‌ژاده‌وه
ئهمرِۆ شه‌ممه میدیای حكوومه‌تى دروستكردنی فرِۆكهیهكی جه‌نگی رِاگهیاند و ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیش به "به‌هێزترین فرِۆكهی جی

هان" ناوی ده‌بات. به‌پێی هه‌واڵێك كه ماڵپهرِی فارس نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه، مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌رۆكی كۆماری رژیمى ئێران رِایگهیاندووه، فرِۆكه جه‌نگییه‌كه له ئێران دروستكراوه و تاقیكردنه‌وه‌ی ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌نجام دراوه، هه‌روه‌ها وه‌ك رِهمزێكه بۆ یادكردنه‌وه‌ی ٣٤ ساڵه‌ی راپه‌رینى ساڵا ١٣٥٧. له‌وپێوه‌ندییه‌دا لیۆن بانیتا، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، به رۆژنامه‌ی وڵ ستریت جۆرنالی راگه‌یاندوه، ئێران ده‌ستی كردوه به ناردنی موشه‌كی مانبادس بۆ هاوپه‌یمانه توندرِهوهكانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوهرِاست، ئه‌وه‌ش دروستكردنی پشێوییه له‌و ناوچه‌یه‌دا. مانبادس، موشه‌كێكی دژه فرِۆكهیه و ده‌توانرێت له سه‌ر شان دابنرێت، هاوكات یه‌كێكه له چه‌كه پێشكه‌وتوه دروستكراوه‌كانی ئێران.
خومه‌ینی فه‌رمانی كوشتنی پاپای داوه
محه‌مه‌د عه‌لی ئاغا، كه خه‌ڵكی توركیایه‌و له ساڵی ١٩٨١ دا هه‌وڵی كوشتنی پاپا یوحه‌ننا پۆڵسی دوه‌می دا، باس له‌وه ده‌كات كه له‌لایه‌ن خومه‌ینی، دامه‌زرێنه‌ری رژیمى ئاخوندى ئێرانه‌وه فه‌رمانی پێكراوه پاپا بكوژێت. عه‌لی ئاغا له كتێبێ

كدا به ناوی "به‌ڵێنی به‌هه‌شتیان پێدام"، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له ئێران مه‌شقی پێكراوه دوای ئه‌وه‌ی له به‌ندینخانه‌ی توركیا هه‌ڵاتوه، له‌لایه‌ن خومه‌ینیشه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ داوای لێكراوه پاپا بكوژێت.
دوای ئه‌وه‌ی له گۆرِهپانی بوتریسی پیرۆز له مانگی ئایاری ١٩٨١ ته‌قه‌ی لێكرد‌و پاپای برینداركرد، محه‌مه‌د عه‌لی ئاغا دوای چه‌ند خوله‌كێك ده‌ستگیركرا.
له یه‌كه‌م دانپیانانیدا ناوبراو باسی له‌وه‌كرد كه بۆ خۆی ئه‌و كاره‌ی كردوه، دواتر وتی بوڵگاریاو ده‌زگای هه‌واڵگری یه‌كێتی سۆڤیه‌ت پلانیان بۆ داناوه، پاشان له‌وه‌ش په‌شیما بوه‌وه. له ساڵی ٢٠١٠ دوای ١٩ ساڵ له به‌ندی، محه‌مه‌د عه‌لی ئاغا ئازادكرا. محه‌مه‌د عه‌لی ئاغا له ساڵی ١٩٧٩دا عه‌بدی ئیبهكجی، سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی میللیه‌تی توركیای كوشتوه‌و دوای ئه‌وه‌ی له به‌ندینخانه‌ی ئه‌و وڵاته هه‌ڵدێت، به‌ره‌و ئێران دهرِوات.
هیند: هه‌ر كه‌سێك ده‌ستدرێژیی سێكسی ئه‌نجام بدات، له‌سێداره ده‌درێت
حكومه‌تی هیند برِیاریدا، هه‌ر كه‌سێك ده‌ستدرێژیی سێكسی ئه‌نجام بدات و ببێَته هۆی زیانگه‌یاندن به لایه‌نی دروونی و

جه‌سته‌یی قوربانییه‌كه، له سێداره ده‌درێت . رۆژنامه‌ی"هیندستان تایمز" له ژماره‌ی ئهمرِۆ شه‌ممه‌دا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئهمرِۆ حكومه‌تی هیندستان رِهزامهندی دهربرِیوه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكان، له چوارچێوه‌ی تاوان له دژی ئافره‌تانیشدا، هه‌ركه‌سێك ده‌ستدرێژیی سێكسی ئه‌نجامبدات له سێداره ده‌درێت. به پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كه‌ش، هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه له كاتێكدایه، كه ساڵی رِابردوو، كچه خوێندكارێكی كۆلێژی پزیشكی له‌ناو پاسێكدا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه ده‌ستدرێژیی سێكسی كرایه‌سه‌ر و به‌هۆی خراپیی باری ته‌ندروستییه‌وه رِهوانهی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌نگافوره كرا و له‌وێ گیانی دا. وه‌لاتى هێندستان ته‌نیا وه‌لات نییه كه به دسه‌ت ئه‌و دیارهدهوه ده‌نالێنێ ته‌نها له رۆژانی (٢٥) و (٢٦) مانگی رابردو له مه‌یدانی ته‌حریر له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر (٢٣) حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی به كۆمه‌ڵ بۆسه‌ر كچان تۆماركراوه.
ئۆپۆزسیۆنی سوریا داوای رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی ده‌كات
ئیئتیلافی نیشتیمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ قه‌یرانی سوریا سه‌ركه‌وتو نه‌بێت، داوا له هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ كۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی رژێمی سوریا، رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی به‌كاربهێنن

مه‌عاز خه‌تیب، سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له‌میانی كۆنگره‌یه‌كدا كه له‌شاری میونیخی ئه‌ڵمانیا بۆی سازكرابو جارێكی دیكه ته‌ئكیدی له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه‌ی پێشوتری كرده‌وه له‌باره‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سوریا‌و رایگه‌یاند: ئاماده‌ی گفتوگۆین، به‌مه‌رجێك ئه‌و كه‌سانه‌ی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، ده‌ستیان سور نه‌بوبێت به خوێنی كه‌سانی بێتاوانی سوریا. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌رده‌وامبونی ئاڵۆزییه‌كانی سوریا ته‌نها زیان به گه‌لی سوریا ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێته هۆی روخانی ژێرخانی ئابوری و كوژران و ئاواره بونی كه‌سانی بێ‌تاوان. ره‌خنه‌ی له‌و وڵاتانه‌ش گرت هه‌وڵی به‌رده‌وامبونی شهرِ ده‌ده‌ن له‌و وڵاته‌داو وتی "به‌دۆستی گه‌لی سوریایان دانانێین". خه‌تیب، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه ئه‌گه‌ر رژێمی سوریا ئاماده‌ی رۆیشتن له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات نه‌بێت، ئه‌وا "ناچار ده‌بین داوا له هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكه‌ین، بۆ له ناوبردنی ئه‌م رژێمه هێزی سه‌ربازی به‌كاربهێنن و بنكه‌كانی سه‌ركردایه‌تی رژێمه‌كه بكه‌نه ئامانج و كۆتایی به‌و شهرِو ئاژاوه‌یه بهێنرێت".
(YPG): ده‌یان چه‌كداری گروپه هێرشبه‌ره‌كان له سه‌رێكانی كوژراون
یهكینهكا

نی پاراستنی گه‌ل ئاماری شهرِ و پێكدادانی دو هه‌فته‌ی رابردوی شاری سه‌رێكانی بڵاوكردهوهو رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌یان چه‌كداری گروپه هێرشبه‌ره‌كانیان كوشتوه. له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌پێی فورات نیوز، فه‌رمانداری گشتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (YPG) رایگه‌یاندوه، له‌ماوه‌ی ١٥ رۆژی شهرِدا له‌سه‌رێكانی، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كی زۆر، دو ئهنبوڵانسی توركی و فه‌ره‌نسی، چه‌ندین ئۆتۆمبێل و تانك و چه‌ندین جۆره چه‌ك و ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌لی تر له لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه. هه‌روه‌ك ئاماژه به‌وه‌شدراوه، ده‌یان چه‌كداری گروپه هێرشبه‌ره‌كان كوژراون و ده‌یانی دیكه‌شیان برینداربون و ژماره‌یه‌كیشیان به‌دیلگیراوان. له‌به‌رامبه‌ردا نۆ كه‌س له‌هێزه‌كانی یه‌په‌گه كوژراون، كه سیانیان فه‌رمانده بون و دو كه‌سی به‌رگری میلی و چوار كه‌سی مه‌ده‌نیش گیانیان داوه، ١١ كه‌سی دیكه‌ش له هێزه‌كانیان برینداربون.