چالاكێكی خوێندكاری كورد ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
به پێ

ی راپۆرتی ماڵپه‌رى دانشجوو نیۆز، خالد مه‌حه‌مه‌دی خوێندكاری كارناسی بالای جۆغرافیا له ماوه‌ی حه‌فته‌ی رابردوو له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. جێگه‌ی باسه كه پێشتر چوار چالاكی خوێندكاری له شاری مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌م خوێندكارانه پشكنینى ماڵه‌كانیان و بردنی كامپیۆتر و كه‌ل و په‌لی شهخسییانى به‌دواوه بووه. له ئێستادا نزیك به سی كه‌س له خوێندكارانی ئێرانی له زینداندان، كه زۆربه‌ی ئه‌وانه بۆ ماوه‌ی درێژ خایه‌ن به زیندان مه‌حكوم كراون.
به‌رده‌وامیی فشاری خاوه‌ن كارگه پیشه‌ییه‌كان بۆسه‌ر كرێكاران
به‌رپرسانی كارگه‌ی ده‌وڵه‌تیی پیشه ده‌ستییه‌كانی شاری سنه له دانی مووچه و مه‌زایای كرێكارانی ئه‌و كارگه‌یه خۆ ده‌بوێرن. ماڵپهرِی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ دامه‌زراندنی رێكخراوه كرێكارییه‌كان بڵاوی كرده‌وه، ٢٨ كرِیكاری كار

گه‌ی پیشه ده‌ستییه‌كانی شاری سنه كه ٢١ كه‌سیان كرێكارانی ژن پێكی دێنن، ماوه‌ی زیاتر له ٦ مانگه مووچه‌یان پێنه‌دراوه. هه‌ر كام له‌و كرێكارانه زیاتر له ٢٠ ساڵ پێشینه‌ی كاریان له‌و كارگه‌دا هه‌یه كه له ماوه‌ی ٦ مانگی رابردوودا چه‌ندین جار نارِهزایهتییان دهربرِیوه و سكاڵایان لای ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان تۆمار كردووه به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان لهمهرِ داخوازییه‌كانیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ئیداره‌ی شاره‌وانیی پارێزگای كوردستان سكاڵای له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین فرۆشگه‌ی پیشه ده‌ستییه‌كانی پارێزگای كوردستان تۆمار كردبوو و خوازیاری داخستنی ئه فرۆشگه‌یه بوو كه زیاتر له ١٠٠ كه‌س تێدا سه‌رقاڵی كار كردن بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسانی شیركه‌تی “پوویان غه‌رب”ی كرماشان سهرهرِای ده‌ركردنی ٣٥٠ كرێكار، ماوه‌ی ٦ مانگه له دانی مووچه‌ی ١٥٠ كرێكاری ئه‌و شیركه‌ته خۆ ده‌بوێرن.
كۆنفرانسی شۆرشی دژى سه‌ڵته‌نه‌ت و گۆرِین له‌ساڵى ٢٠١٣ له پاریس
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له پاریس-ی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، سازمانى موجاهدینی خه‌لقی ئێران هیوای خواست ساڵی ٢٠١٣، ساڵی گۆرِینی رژێمی ئێران بێت، داواشی له خه‌ڵكى ئێران كرد بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته بكه‌ن. به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی عه‌ره‌بییه نێت، سازمانى موجاهدینی خه‌ڵقی ئێران كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ زیاتر له دو

و هه‌زار لایه‌نگری خۆی له پاریس-ی پایته‌خت كردووه‌و دواتر له به‌یاننامه‌یه‌كدا رِایگهیاندووه، "كه پاڵێوراوانی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی داهاتووی ئێران، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ماوه‌ی ٣٤ ساڵه ده‌ستیان له ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتنی گه‌لانی ئێران‌دا هه‌یه". به‌یاننامه‌یه‌كه‌ی موجاهدینی خه‌لق جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه لای گه‌لانی ئێران هیچ شه‌رعیه‌تێكی نییه و پێویسته بایكۆت بكرێت.
هاوكات مریه‌م ره‌جه‌وی، سه‌رۆكی رێكخراوی موجاهدینی خه‌لق رایگه‌یاند: گه‌لانی ئێران له‌به‌رده‌م هه‌نگاوێكی گه‌وره‌دان، كه ئه‌ویش هێنانه‌كایه‌ی گۆرِانكاری و دانانی سنوورێكه بۆ قۆناغه‌ی "دیكتاتۆرییه‌ت" له ئێران‌دا. مریه‌م ره‌جه‌وی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئێرانی به گاڵتهجارِ وه‌سفكرد و بهڵێنیدا له‌كاتی گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدا، سیستمێكی فره‌یی بهێنێته‌كایه‌وه و سزای له‌سێداره‌دان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و دین له ده‌وڵه‌ت جیابكاته‌وه‌و یه‌كسانیی نێوان ژن و پیاو ده‌سته‌به‌ر بكات و رِێزیش له مافه‌كانی مرۆڤ بگرێت.
له‌دواى شهر له‌ناو مه‌جلیس وه‌زیرى كار لێپێچنهوهى له‌گه‌ڵ كرا و له‌سه‌ر كار لادرا
نوێنه‌رانى مه‌جلیسى رژیم به ١٩٢ ده‌نگ لهمهرِ لێپێچنهوهى شیخولئیسلامى وه‌زیرى تعاون و كار و خوشگوزه‌رانى كۆمه‌لایه‌تى ده‌نگیان دا. به پێى راپۆرتى سه‌رچاوه حكوومه‌تیه‌كان شیخولئیسلامى له‌كۆى ٢٦٢ ده‌نگ به ١٩٢ ده‌نگى

موسبه‌ت و ٥٦ ده‌نگى نه‌یار و ٢٤ ده‌نگى بێ لایه‌ن له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ى وه‌لا نرا. جێگه‌ى باسه كه ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد و لاریجانى ئه‌مرۆ له مه‌جلیس به شێوه‌یێكى توند هه‌ڵیانكووتایه سه‌ر یه‌ك و به ریز كردنى كۆمه‌لێك تاوان دژ به یه‌ك شه‌ره‌كه‌یان به‌رده‌وام كرد. له‌ناو ئه‌و تاوانانه دا ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد ووتى فیلمى خزمێكى نزیكى لاریجانیم هه‌یه كه له‌گه‌ڵ مورته‌زه‌وى پیلانى گه‌نده‌لى مالیان هه‌یه و لاریجانیش ووتى براكه‌ى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد ده‌لێ نزیكه‌كانى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ موجاهیدینى خه‌ڵق و وه‌لاتانى ده‌ره‌وه هه‌یه.
ئێران رێكۆردارى سه‌ره‌تانى مه‌عیده‌یه له جیهاندا
به پێى بۆچ

وونى كارناسان و ئامارى ره‌سمى ئێران بارودۆخى به‌روبوومى كشت و كاڵى ئێران به هۆى كه‌ڵ: وه‌رگرتن له ژه‌هرى شیمیایی له‌راده‌به‌ده‌ر مه‌ترسیداره و سالانه ٧٠ هه‌زار نه‌خۆشی سه‌ره‌تان به ئامارى سهرهتانیهكانى ئێران زیاد ده‌بێ كه یه‌ك له‌سه‌ر سێى ئه‌وان به هۆى به‌ربوومى كشت و كاڵى ژه‌هراویی تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌بن. له‌ئێستا دا ئێران پله‌ى یه‌كه‌مى سه‌باره‌ت به سه‌ره‌تانى مه‌عیده له جیهاندا هه‌یه و وه‌زاره‌تى بێهداشتیش په‌سه‌ندى كردووه كه سه‌رژمێرى تووشبووان به سه‌ره‌تان له ئێران روو به سه‌ره‌وه‌یه و یه‌ك له‌سه‌ر سێى تووش بووان به سه‌ره‌تان به هۆى به‌ربوومى كشت و كاڵى تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌بن.
وتووێژی ناوه‌كی ٢٥ی فێوریه له قه‌زاقستان
به پێی راپ

ۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئالمان و ئیتالیا له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌كبه‌ر سالحی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له دانیشتنه‌كانی ئه‌منییه‌تی موونیخ، ٢٥ی فێوریهیان وه‌ك كاتی به‌رێوه بردنی خولى نوێی وتووێژه‌كان له قه‌زاقستان پێشنیار كرد. به‌رپرسانی قه‌زاقستان پێشتر دووپاتیان كردبووه كه خوازیاری چاره‌سه‌رى كێشه‌ی به‌رنامه ناوه‌كیه‌كه‌ی ئێرانن و ئاماده‌ن مێوانداری تاران و ٥+ ١ بكه‌ن.
ئامانجی گه‌مارۆكان فه‌له‌ج كردنی ئێرانه
به پێی ر

اپۆرتی هه‌واڵده‌ری حكومه‌تی مێهر، جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵگاى مۆدهرسینی حه‌وزه‌ی عیلمیه رایگه‌یاند، به له به‌ر چاوگرتنی ئه‌وه‌یكه ئه‌مرۆ كێشه‌ی گرانی و هه‌لاوسان سه‌خت و تاقه‌ت پرۆكێنه ئامانجی ئه‌مریكا و رۆژئاوا له سه‌پاندنی گه‌مارۆكان فه‌له‌ج كردنی حكومه‌تی ئێرانه. به‌لام ئێمه سه‌ختترین كێشه‌كان تهحهمۆل ده‌كه‌ن و دوژمن ئه‌یه‌وێت له ناوخۆی ولات كێشه‌كان دژوار ببێته‌وه و خه‌ڵك ده‌نگیان به‌رز بێته‌وه.
لاریجانی هه‌ره‌شه‌ی له ولاتانی ناوچه‌كه كرد
به پێی لاپۆرتی هه‌واڵده‌ری خه‌به‌ر ئانلاین، سه‌رۆكی مه‌جلیسی رژێم به مه‌حكوم كردنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر

خاكی سووریا وریایی دا به ولاتانی ناوچه‌كه كه رێگای خۆیان له رێگای سههیونیستهكان جیا بكه‌نه‌وه. لاریجانی وتی، لهمهرِ سووریا، شاهێدی كینه‌ی ئه‌مریكا و رۆژئاوا و هێندێك له ولاتانی ناوچه‌كه‌ین و ئێستا كاتێكه ئه‌و ولاتانه‌ی كه چه‌ك و چۆل بۆ شێواندنی باروودۆخی سووریا ده‌نێرن به خۆیاندا بێنه‌وه و رێگای خۆیان له دوژمن جیا بكه‌نه‌وه ئه‌گینا له‌گه‌ڵ ولام دانه‌وه‌ی ئیسلامی له ناوچه‌كه به‌ره‌وو روو ده‌بنه‌وه.
هێڵی هه‌ژاری له ئێران یه‌ك میلیون و ٨٠٠ هه‌زار تمه‌نه
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، كانوونی ئه‌نجۆمه‌نی سینفی كرێكاران رایگه‌یاند، له ئێستادا هێڵی هه‌ژاری له ئێران یه‌ك میلیون و ٨٠٠ هه‌زار تمه‌نه و ئه‌مه له حالێكدایه كه حه‌قده‌ستی كرێكاران له ئه‌مساڵدا نزیك به ٣٩٠ هه‌زار تمه‌نه.
كه‌م ب
وونه‌وه‌ی زۆرتری كرینی نه‌وت له ئێران به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری رۆیترز، ولاتانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست له ساڵی ٢٠١٣، هاورده‌كردنی نه‌وتی خۆیان له ئێران لانێكهم ١٢ له‌سه‌د كه‌م ده‌كه‌نه‌وه. به پێی ئه‌م هه‌واڵه ولاتانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست له‌م ساڵدا هاورده‌كردنی نه‌وت له ئێران رۆژانه ١٣٥ هه‌زار به‌رمیل كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
یه‌مه
ن: به‌تاڵكردنى چه‌ك و چۆڵى رژیمى ئێران لهبهڵهمه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه لێپرسراوانى یه‌مه‌ن راپۆرتیان دا ئه‌و باره‌ى كه له كه‌شتیه‌كه‌ى رژیمى ئێران چه‌ك و چۆڵى ده‌نارد بۆ چه‌كداره‌كانى وه‌لاتى یه‌مه‌ن به‌تاڵ كراوه و لێكۆڵینه‌وه له كاربه‌ده‌ستانى كه‌شتیه‌كه درێژه‌ى هه‌یه. ئه‌و كه‌شتیه له‌ژێر ناوى كه‌شتى ماسیگرتن چه‌ك و چرڵى ده‌نارده نه‌یارانى وه‌لاتى یه‌مه‌ن. هه‌واڵده‌رى یه‌مه‌ن راپۆرتى دا كه ئه‌و چه‌كانه بریتى بوونه له مووشه‌كه‌كانى دژهئاسمانى سام ٢ و سام ٣ دروست كراوى روسیه.
ئیسرائیل: مه‌یمونه‌كه‌ی ئێران سیناریۆیه
ئیسرائیل ئه‌و هه‌واڵه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئێرانی به درۆخسته‌وه، كه باس له ناردنی مه‌یمونێك ده‌كه‌ن بۆ بۆشایی ئاسمان، راشیگه‌یاند ئه‌م سیناریۆیه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران دروستیانكردوه ته‌نها بۆ كه‌مكردنه‌وه و شاردن

ه‌وه‌ی ئه‌وقه‌یرانه داراییه‌یه كه روی له ئێران كردوه. رۆژنامه‌ی (سه‌نده‌ی ته‌لیگراف) به‌ریتانی ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه، وێنه‌ی ئه‌و مه‌یمونه‌ی ئێران ناردویه‌تی بۆ بۆشایی ئاسمان هه‌مان وێنه‌ی ئه‌و مه‌یمونه نیه له‌كاتی گهرِانهوهیدا له‌راگه‌یاندنه‌كانی ئێرانه‌وه پیشان درا، ئه‌م جیاوازیه وای له رای گشتی كرد، گومانیان لا دروست ببێت كه ئایا ئه‌م روداوه سینارۆیه یا راسته. هاوكات ئیسرائیل سبیس، كه دامه‌زراوه‌یه‌كی ئیسرائیلییه و گرنگی به‌كاروباری بۆشایی ئاسمان و زانستی بۆشاییگه‌ری ده‌دات، له‌زاری زانای به‌ناوبانگی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه "یاریف باش" رایگه‌یاند، پێده‌چێت ئه‌و كاره‌ی ئێران جگه له سیناریۆ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه تێی كه‌وتوه هیچی ترنه‌بێت. هاوكات له‌ماوه‌ی رابردودا ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئێران، باسیان له ره‌وانه‌كردنی مه‌یمونێك ده‌كرد بۆ بۆشایی ئاسمان و گهرِانهوهی بۆ سه‌ر زه‌وی به سه‌ركه‌وتویی.
ئه‌ردۆگان: كۆبونه‌وه‌ی دوه‌م له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ئه‌نجامده‌درێت
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، هیچ كه‌سێك نكۆڵی له ناسنامه‌ی كورد ناكات و وه‌زیری دادیش ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی پارتی ئاشتی و دیموكراسی (به‌ده‌په) ده‌ستنیشان ده‌كات بۆ كۆبونه‌وه‌ی دوه‌م له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان له زیندانی ئیمراڵی و دواتریش كاتی كۆبونه‌وه‌كه دیاریده‌كرێت. پێش به‌جێهێشتنی توركیا به‌ره‌و وڵاتی چیك، ره‌جه‌ب ته‌یب ئ

هردۆگان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له فرِۆكهخانه رایگه‌یاند: ئامانج له كۆبونه‌وه‌كانی هه‌واڵگری توركیا (میت) له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بۆ چه‌كدانانی په‌كه‌كه‌یه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا شهرِ له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه نه‌وه‌ستاوه. ئاماده‌ی خۆشیانی نیشاندا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی سیاسی و هاوپه‌یمانه‌كانی په‌كه‌كه. ئه‌ردۆگان راشیگه‌یاند: كۆبونه‌وه‌كانی میت له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان له زیندانه‌وه په‌یامی گرنگی هه‌ڵگرته‌وه و ئه‌ندامانی ده‌زگای هه‌واڵگریش نامه‌یه‌كی گرنگیان پێیه له چه‌كدارانی په‌كه‌كه له شاخ و باڵی سیاسی ئه‌و گروپه له ئه‌وروپاوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا هه‌مو جۆره ناكۆكیه‌ك و ده‌مارگیریه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند: سیاسه‌تی نكۆڵیكردنی ناسنامه و تێكه‌ڵكردنی به‌زۆر له‌ژێ پێماندایه و هیچ كه‌سێك نكۆڵی له بونی برا كورده‌كان ناكات، دژی هه‌ر دهرمارگیرییهكی ئهنتنین جا توركی بێت یان كوردی یان هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی دیكه، به‌رده‌وام ئه‌وه‌شمان وتوه: "له توركیا شتێك نیه به‌ناوی كێشه‌ی كورد، به‌ڵام ئێمه كێشه‌ی تیرۆرمان هه‌یه".