ناسه‌قامگیری دۆخی ئه‌منیه‌تیی شاره كوردنشینه‌كانی ئێران
له به‌ره‌به‌ری ساڵڤهگهرِی شۆرِشی ساڵی ١٣٥٧ی گه‌لانی ئێران، زۆربه‌ی شاره كوردنشینه‌كانی ئێران خراونه‌ته ژێر چاوه‌دێریی توندی ئه‌منیه‌تییه‌وه. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا و به هۆی نزیك بوونه‌وه له ٢٢ی رێبه‌ندان، زۆربه‌ی شاره كوردنشینه‌كانی ئێران به هێزێكی زۆری نیزامی میلیتاریزه كراون و سه‌رجه‌م هاتوچۆی هاووڵاتییان له ژێر چاوه‌دێریی ئه‌و هێزانه دایه. هاوكات له شاری روانسه‌ر له ٦ شوێنی سه‌ره

كیی ئه‌و شاره وه‌ك: مه‌یدانی هه‌ورامان، مه‌یدانی "زمین شه‌ری"، سێ رێیانی سه‌ره‌كیی شار كامێرای چاوه‌دێری دانراوه و به‌شێوه‌ی چرِوپرِ جووله و بزاوتی هاووڵاتییان كۆنترِۆڵ ده‌كرێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ١٥ی رێبه‌ندان دۆخێكی ئه‌منیه‌تی باڵی به‌سه‌ر شاری سنه‌دا كێشابوو و هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران له شوێنه گشتی و شه‌قامه‌كانی وه‌ك: مه‌یدانی ئازادی و ئینقلاب، شه‌قامه‌كانی چوار باخ و ٦ی به‌همه‌ن" جێگر كراون و هه‌موو جۆره جموجۆڵێكی هاووڵاتییان كۆنترِۆڵ ده‌كه‌ن.
٤ هاووڵاتیی خه‌ڵكی روانسه‌ر حوكمی زیندانیان بۆ برِایهوه
٤ هاووڵاتیی

كوردی خه‌ڵكی شاری روانسه‌ر له‌لایه‌ن دادگای شۆرِشی ئه‌و شاره‌وه حوكمی ٩٠ مانگ زیندانیان بۆ برِایهوه. به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ١٥ی رێبه‌ندان، دادگای شۆرِشی شاری روانسه‌ر ٤ هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی به تاوانی پرِوپاگهنده و هاوكاریی له‌گه‌ڵ حیزبێكی كوردی ئۆپۆزسیۆنی حكوومه‌تی ئێران به زیندان مه‌حكووم كرد. دادگای شۆرِشی شاری روانسه‌ر هه‌ركام له "هادی ئاقایی" ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و كورِی ئه‌سه‌دوڵڵا، "عادڵ مورادی" ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ و كورِی ئه‌حمه‌د، "فوئاد ئه‌نگوشتان" ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ كورِی عه‌لی به ٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرد. هه‌روه‌ها "به‌ختیار نه‌زه‌ری" ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ كورِی خوامراد" به ١ ساڵ و نیو زیندانی ته‌عزیری حوكم درا. ئه‌و ٤ هاووڵاتییه كورده رێكه‌وتی ٢١ خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییهكانی شاری روانسه‌ره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٢٢ رۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ری، هه‌ر كامه‌یان به دانانی بارمته‌ی ٥٠ میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرابوون.

به‌رپرسێكی روسیا: هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر سوریا، ئامانجەكەی ئێران بوو
به‌رپرسێكی روسیا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر سوریا ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و هێرشه ره‌هه‌ندێكی دیكه‌ی له پشته‌وه بووه. سێرگی بابۆرین وتی: "ئامانج له‌و هێرشه‌ی سوریا تاقیكردنه‌وه‌ی ئامێرهكانیانه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا له دژی ئێران به‌كاریبێنن، تاوه‌كو توانای خۆیان له‌و رێگه‌یه‌وه پیشان بده‌ن". وتیشی: "سوریا رووبهرِووی تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كانی ئیسرائیل بۆته‌وه و ئه‌گه‌رێكی زۆر له ئارادایه، ئه‌و چه‌كانه‌ی كه ئیسرائیل هێرشی پێكردۆته سه‌ر سوریا له داهاتوودا له دژی ئێران به‌كاربهێنرێن".
قه‌یرانى ناوه‌كى: بایدن، په‌نجه‌ره‌ى دیپلۆماتیك له حالى داخراندایه
به پێى

راپۆرتى رۆژنامه‌ى فیگارۆى فه‌رانسه، جێگرى سه‌رۆك كۆمارى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رژێمى تاران مل به داواكارى كۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یى نه‌دات، ئه‌وا گه‌مارۆكان سه‌ختتر و په‌نجه‌ره‌ى دیپلۆماتیكیش داده‌خرێت. گرۆپى ٥ + ١ له مانگى دیسامبرى رابردوو تا ئێستا چه‌ندین شوێن و كاتى بۆ وتووێژ پێشنیار كردووه به‌لام رژێم بۆ كرینى كات هه‌ر جاره‌و مه‌رجێكى نوێ داده‌نێت. جۆ بایدن وتى، باراك ئۆباما به شێوه‌ى روون رایگه‌یاندووه كه پێش به ده‌ستراگه‌یشتنى رژێم به چه‌كى ناوه‌كى ده‌گرین و ئێمه بۆ ئه‌م كاره هه‌ر كارێك پێویست بێت ده‌یكه‌ین.
هه‌لا
وسان له ئێران گه‌یشته سنوورى ٢٩ له‌سه‌د به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، بانكى ناوه‌ندى ئێران هه‌لاوسانى له مانگى به‌فرانبار ٢٨،٧ له‌سه‌د راگه‌یاند كه له چاو ساڵى رابردوو ٧ له‌سه‌د زیادى كردووه، راپۆرتى بانكى ناوه‌ندى له‌مه‌ر گۆرانكارى له نرخى شت و مه‌كه‌كان له مانگى به‌فرانبار دهدریدهخات كه نه‌ته‌نیا نرخى هه‌لاوسان زیادى كردووه به‌ڵكوو گران بوونی كه‌ڵ و په‌ل له ئه‌مساڵدا به شێوه‌ى خێرا بووه. هه‌روه‌ها كارناسان پێش بینییان كردووه كه له ئه‌گه‌رى درێژه كێشانى ئه‌م باروودۆخه قه‌یرانى ئابوورى له ئێران سه‌ختتر ده‌بێته‌وه.
درێژ كردنه‌وه‌ى حوكمى بێبه‌ش كردنى ٣٠٠ خوێندكار
به پێى

راپۆرتى سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌كان، رژێمى ئاخووندى حوكمى بێبه‌ش كردنى ٣٠٠ خوێندكارى بێبه‌ش كرا‌و له خوێندن درێژ كرده‌وه، ئه‌م كرده‌وه نامرۆڤانه‌یه له ترسى به‌شدارى كردنى خوێندكارانى نارازى له دووباره بوونه‌وه‌ى نارهزاییهتییهكانى ساڵى ١٣٨٨ دووباره بووه‌ته‌وه، دواى تێپه‌ر بوونى ٤ ساڵ له‌و مهحكومییهتانه، خوێندكارانى ئێران به تایبه‌ت خوێندكارانى تاران به سه‌پاندنى حوكمى نوێ به‌ره‌وو روو بونه‌ته‌وه كه به پێى ئه‌م حوكمه نوێیانه یه‌ك یان دوو ساڵی‌تر له خوێندن بێبه‌ش كراون.
نرخى كه‌ل و په‌لى ماشین ٢ به‌رانبه‌ر و مه‌وادى سه‌ره‌تایى ٣ به‌رانبه‌ر گران بووه
به پێ

ى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى حكومه‌تى ئیلنا، له دواى گران بوونى نرخى ماشین، نرخى كه‌ل و په‌لى ماشین دوو به‌رانبه‌ر و نرخى مه‌واده سه‌ره‌تاییه‌كانى ٣ به‌رانبه‌ر گران بووه، ئه‌ندامى هه‌یئه‌تى به‌رێوه‌به‌رى ئه‌نجوومه‌نى دروست كه‌رانى كه‌ل و په‌لى ماشین رایگه‌یاند، گه‌وره‌ترین قه‌یرانى پیشه‌سازى و به‌تایبه‌ت له به‌شى پیشه‌ى ماشین درووست كردن‌دا له ئێران كه‌م بوونى پووڵه كه له گه‌مارۆكان سه‌رچاوه‌ى گرتووه. مه‌حه‌مه‌د ره‌زا نه‌جه‌فى مه‌نش وتى، دواى دزیكردنى ٣ هه‌زار میلیاردى باروودۆخى بانكه‌كان هه‌ر رۆژ سه‌ختتر ده‌بێته‌وه و وادیاره بۆ پێش‌گرتن له دزیهكانیتر ١٠ به‌رانبه‌ر زیاتر زه‌ره‌ر به ئابوورى ئێران گه‌یشتووه. ناوبراو‌و هه‌روه‌ها وتى خه‌ڵك له كرینى ماشین سه‌بریان هه‌بێت تاكوو نرخه‌كه‌ى له لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه راده‌گه‌ێندرێت.
كه‌م بو
ونه‌وه‌ى بوجه‌ى وه‌زاره‌تى بێهداشت له ساڵى ٩٢ به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى حكومه‌تى مێهر، ئه‌ندامى كومیسیونى بێهداشت و ده‌رمانى مه‌جلیس رایگه‌یاند، ساڵى داهاتوو بۆ نه‌خۆشه‌كان ساڵێكى سه‌خت ده‌بێت، دۆكتۆر عابید فه‌تاحى وتى، به‌شی بوجه‌ى وه‌زاره‌تى بێهداشت له گه‌لاڵه‌ى ئامانجدار كردنى یارانه‌كان ١٠ له‌سه‌ده كه بۆ ئه‌مساڵ ٦٠٠ میلیارد تمه‌ن به‌راورد كراوه كه به داخه‌وه تا ئێستا ئه‌م بوجه‌مان پێ نه‌دراوه. نابراوو وتى كه به داخه‌وه بوجه‌ى ساڵى ٩٢ خراپتر له بوجه‌ى ساڵى ٩١ و ساڵى داهاتوو قه‌یرانى به‌شى سلامه‌ت زیاتر ده‌بێت و ته‌واوى قۆرسایى ئه‌و قه‌یرانه ده‌كه‌وێته سه‌ر شانى نه‌خۆشه‌كان.
ئه‌ڵمانیا؛ وه‌زیرێكی ئێران ده‌ستگیر ده‌كات
پۆلیسی گومرگی ئه‌ڵمانیا وه‌زیری پێشوی دارایی ئێرانیان به چه‌كێكی (٧٠) ملیۆن دۆلارییه‌وه ده‌ستگیركرد. رۆژنا

مه‌ی (بیلد ئام سوتانگ)ی ئه‌ڵمانی بڵاویكردوه، كه پێش دو هه‌فته (ته‌هماسب مهزهاری) وه‌زیری پێشوی دارایی ئێران هاتوه‌ته ئه‌ڵمانیا و دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسی گومرگه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و چه‌كێكی بانكی (٧٠) ملیۆن دۆلاری پێبوه. رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه ناوبراو جگه له كاری وه‌زیری، تا ساڵی (٢٠٠٨) به‌رپرسی بانگی ناوه‌ندی ئێرانی بوه و دوای هاتنی بۆ ئه‌ڵمانیا له‌رێگه‌ی فرِۆكهخانهی دۆسلدۆرفه‌وه، پۆلیسی گومرگی فرِۆكهخانه له یه‌كێك له گیرفانی جانتاكانیدا چه‌كێكی بانكی ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوه كه له بانگی ناوه‌ندی فه‌نزه‌وێلا راكێشراوه. به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كه. له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ناوبراودا ده‌كرێت تاوه‌كو بزانرێت كاری سپیكردنه‌وه له پشت ئه‌و برِه پارهیهوهیه یاخود نا. به‌ڵام به‌پێی وته‌ی زاهیری، ئه‌و چه‌كه بۆ دروستكردنی (١٠) هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونه له ئێران.
ئه‌سه‌د: به‌رپه‌رچی هه‌ر هێرشێكی ده‌ره‌وه ده‌ده‌ینه‌وه بكرێته سه‌ر سوریا
سه‌رۆكی سوریا ئیسرائیلی به‌وه تۆمه‌تباركرد، كه هه‌وڵی تێكدانی باری ئارامی و سه‌قامگیری سوریا ده‌دات، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه دو ساڵه خۆپیشاندان له‌و وڵاته‌دا دروستبوه و تا ئێستا زیاتر له ٦٠ هه‌زار هاوڵاتی سوری له‌و پێناوه‌دا

كوژراون. به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی گه‌ل لێ راپهرِیوی سوریا، له كۆبونهوهیهكیدا له گه‌ڵ سه‌عد جه‌لیلی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران، ئیسرائیلی به‌وه تۆمه‌تباركرد كه هه‌وڵی تێكدانی ئارامی و ئاسایشی سوریا ده‌دات، بۆردومانی ئه‌م دواییه‌ی فرِۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیلیشی بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی سوریا به یه‌كێك له‌و هه‌وڵانه زانی. ئه‌و قسه‌یه‌ی ئه‌سه‌د له كاتێكدایه، كه ماوه‌ی دو ساڵه گه‌له‌كه‌ی لێی راپهرِیون و داوای جێهشتنی كورسی سه‌رۆكایه‌تی لێده‌كه‌ن، له‌و پێناوه‌شدا تا ئێستا ٦٠ هه‌زار هاوڵاتی كوژراون و به‌رده‌وامیشن له خۆپیشاندانه‌كان. ئه‌سه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌نگاری هه‌ر هێرشیكی ده‌ره‌وه ده‌بێته‌وه كه بكرێته سه‌ری، هاوكات هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیلیشی به ره‌نگدانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی زانی كه ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكایه. له لایێكى تره‌وه فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای ئازادی سوریا ئاشكرای ده‌كات، روسیا بۆ هاوكاریكردنی رژێمی سوریا فرِۆكهی جه‌نگی و شهرِكهر ره‌وانه‌ی سوریا ده‌كات.