گه‌یشتووی ئاخوندی له ئه‌ستۆ گرت و ده‌ورێكی باڵای له یه‌كێتی نێوان حیزب و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌بوو. مامۆستای نه‌مر كه‌سایه‌تیه‌ك بوو كه خه‌ڵك و رێكخراوه سیاسیه‌كانی به یه‌كه‌وه متمانه و پاڵپشتیان ده‌كرد و ئه‌و متمانه‌یه‌ش به هۆی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه ده‌گمه‌نه‌كانی رێبه‌رێك له كه‌سایه‌تی مامۆستا شیخ عیزه‌دین دروست ببوو. مامۆستا كه‌سێكی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و سیاسیه‌كی ژیر و بوێر و چاونه‌ترس بوو كه له پێناو ده‌ستبه‌ركردنی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌ی پێشره‌ویی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كرد و تا دوایین هه‌ناسه‌ى، ژیانی بۆ كورد و كوردستان بوو و به به‌رده‌وامی له‌رێگه‌ی رێنوێنی و په‌یامه پرِبایهخهكانی دڵسۆزی نواند بۆ گه‌ل و نیشتمانی.
مایه‌ی شانازییه بۆ هه‌موو هاورێبازانی سازمانی خه‌بات كه رۆژێك له رۆژان له‌ژێر ناوی ده‌فته‌ری مامۆستا شێخ عیزه‌دین درێژه‌مان به ئه‌ركی خه‌بات و تێكۆشان له پێناو نه‌ته‌وه‌كه‌مان داوه و مامۆستای گه‌وره، رێبه‌ر و رێنیشانده‌رمان بووه.
سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران له‌دووهه‌م ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستای نه‌مر مامۆستا شێخ عیزه‌دین حوسێنی درود و سڵاو ده‌نێرێ بۆ روحی پاكی ئه‌و رێبه‌ره مه‌زنه و هیوادارین به یه‌كگرتوویی و یه‌ك ریزی نه‌ته‌وه‌یی به زووترین كات ئامانجی مامۆستا و سه‌رجه‌می شه‌هیدانی به نرخی كوردستان به ئازادبوونی كوردستان و دهستبهربوونی مافه‌كانمان وه‌دی بێ.
سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران
كومیته‌ی ناوه‌ندی
٢١ی رێبه‌ندانی ١٣٩١