هاووڵاتییه‌كی كورد له مه‌ریوان به‌هۆی لێدانی هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه گیانی دا
هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان به‌ناوی "عیسا غوڵام وه‌یسی" به‌هۆی نارِهزایهتی دهربرِین به هێزه ئینتزامیی

ه‌كانی "كه‌ڵانته‌ری ١١"ی مه‌ریوان دراوه‌ته به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه و له ئه‌نجامدا گیانی داوه. به‌پێى راپۆرتى ئاژانسی هه‌واڵده‌رى كوردپا ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له شاری مه‌ریوان هاووڵاتییه‌ك به ماشێن له "عیسا"ی داوه و برینداری كردبوو كه پاش ئه‌م رووداوه، مه‌ئموورانی كهڵانتهریی ١١ گه‌یشتبوونه شوێنی رووداوه‌كه و ده‌ستبه‌جێ شۆفیری ماشێنه‌كه‌یان ئازاد كردبوو. ئه‌م كاره‌ی هێزه ئینتزامییه‌كان نارِهزایهتیی "عیسا غولام وه‌یسی" لێكه‌وتبۆوه كه به‌و هۆیه‌وه به توندترین شێوه له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه درابووه به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه و تووشی خوێنرِێژی نێو زگ هاتبوو و یه‌كێكیش له لاقه‌كانی شكێندرابوو. دواتر مه‌ئموورانی "كهلانتهریی ١١" له‌بری چاره‌سه‌ریی برینه‌كانی و راگواستنی عیسا بۆ نه‌خۆشخانه، له كۆڵانێكی نزیك به ماڵی خۆیان به بێهۆشی فرِێیان دابوو كه پاش چه‌ند كاتژمێر به هۆی خوێنرِێژیی لهرِادهبهدهر گیانی له‌ده‌ست دابوو.
ساڵی
ادى كوشتنى سانعى ژاڵه له شارى پاوه كرایه‌وه به پێا راپۆرتى سه‌رچاوه ههواڵدهریههكان رۆژى چوارشه‌ممه به‌رانبه‌ر به ٢٥ى رێبه‌ندان، رێوره‌سمێك له لایه‌ن خزم و كه‌س و كار و نزیكه‌كانى ناوبراو له‌سه‌ر مه‌زارى ئه‌و شه‌هیده به‌رێوه چوو. به‌شداربووان له‌و رێوره‌سمه‌دا مه‌زارى ئه‌و شه‌هیده‌یان گولباران كرد و یادى ناوبراویان به‌رز راگرت. خوێندكارى شه‌هید سانعى ژاڵه له‌لایه‌ن هێزه جینایهتكارهكانى هێزى ئینتزامى له ٢٥ى رێبه‌ندانى ١٣٨٩ له‌تاران شه‌هید كرا.
ژنێك له شارى پاوه به هۆى خۆ سووتاندنه‌وه گیانى دا
ژنێكى لاو

خه‌ڵكى شارى پاوه خۆى سووتاند و به هۆى قووڵ بوونى برینه‌كانى له‌دواى ماوه‌ێك گیانى دا. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى موكریان نیوز ژنێكى ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵى خه‌ڵكى دێى دوریسانى شارستانى پاوه به‌ناوى "سه‌روین ، ی" كه خاوه‌نى ٢ منداڵ بوو به هۆى كیشه‌ى خانه‌واده‌یی له حه‌مامى ماڵه‌كه‌ى دا خۆى سووتاند. به پێى هه‌واڵه‌كان، سه‌روین به هۆى قووڵى برینه‌كانى (٩٤ له‌سه‌دى سوتان) ٢٤ سه‌عات دواى ئه‌و رووداوه له رێكه‌وتى ٢٢ى رێبه‌ندان كۆچى دوایی كردووه. جێگه‌ى باسه مێردى ئه‌و ژنه له‌دواى پێكهێنانى ژیانى هاوسه‌رى له‌گه‌ڵ سه‌روین له‌گه‌ڵ دوو ژنى دیكه‌ش هاوسه‌رگیرى ده‌كا.
چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌كی كوردی خه‌ڵكی "دێولان" نادیاره
پاش ت

ێپهرِبوونی زیاتر له ١ مانگ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتییه‌كی كوردی خه‌ڵكی دێولان، هیچ هه‌واڵێك لهمهرِ چاره‌نووسی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه. ٣٥ رۆژ پێش ئێستا "سیروان حوسێن په‌ناهی" له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییهكانی شاری "دێولان"وه له گوندی "قورِوچا"ی سه‌ربه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا سهرهرِای هه‌وڵ و به‌دواداچونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی لهمهرِ چاره‌نووسی رۆڵه‌كه‌یان، هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كیان پێ رانه‌گه‌یه‌ندراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه "كه‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی" بڵاوی كردۆته‌وه، كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌ییه‌وه له ئیتلاعاتی شاری سنه یه‌كێك له په‌راسووه‌كانی تووشی شكان ببوو. ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه به‌هۆی گوێ نه‌دانی ئه‌و زیندانییه سیاسییه به داواكانی ئیداره‌ی ئیتلاعات لهمهرِ وتوێژ له‌گه‌ڵ كاناڵی "پرێس تیڤی"، به توندی ئه‌شكه‌نجه دراوه و به‌و هۆیه‌وه ئه‌گه‌ری گیان له‌ده‌ست دانی له ئارا دایه.
راگرتنى ٤٠٠ پرۆژه‌ى برق به هۆى به‌رزونزمى خێراى نرخه‌كان
به‌رێوه‌به‌ر

ى سه‌ندیكاى پیشه‌سازى برقى ئێران ووتى: به هۆى به‌رزى و نزمى نرخه‌كان ٤٠٠ پرۆژه‌ى سه‌نعه‌تى برق راگیراون. حه‌میدره‌زا ساڵحى ووتى: له‌ماوه‌ى یه‌ك دو ساڵى رابردوو به هۆى په‌ره‌سه‌ندنى هه‌لاوسان و ته‌حریمه‌كان و هه‌وه‌رها به‌رز و نزمى توندى نرخه‌كان، شیركه‌ته‌كانى دروستكه‌ر و پهیمانكارى پیشه‌سازى برق نه‌یانتوانیوه به‌ڵینه‌كانى خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
به‌رپرسێكی باڵای سپاى قودسی سپاى پاسداران له سوریا كوژرا
باڵیۆزخان

هی ئێران له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان رایگه‌یاندوه، به‌رپرسێكی باڵای ئیران له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا له‌لایه‌ن گروپێك چه‌كداره‌وه كوژراوه. باڵیۆزخانه‌ی ئیران له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، حسام خۆش نویس، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی ئێرانی له لوبنان له‌كاتی گهرِانهوهیدا له دیمه‌شقه‌وه بۆ به‌یروت له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه كوژراوه. ناوبراو كارى فه‌رمانده‌یی ئه‌و هێزانه‌ى سپاى پاسدارانى له ئه‌ستۆ بوو كه له وه‌لاتى سوریا له‌دژى هێزه نه‌یاره‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌جه‌نگن.
ئاژانسی ئه‌تۆمى : هیچ رێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ ئێران وه‌ده‌ست نه‌هێناوه
ووتووێهكانى ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆم له‌گه‌ڵ رژیمى تاران دیسان شكستى هێنا و به بێ هیچ ئاكامێك كۆتایی

هات. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له ویه‌ن: به‌رپرسانى شاندى پشكێنهرانى ئاژانس لهگهرَانهوه له ئێران رایانگه‌یاند كه هیچ رێكه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران وه‌ده‌ست نه‌هێناوه. هێرمان هكارتز له به‌رپرسانى شاندى پشكێنهرانى ئاژانس كه رۆژى رابردوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى رژیم لهووتووێژ دابووه ووتى: له‌دواى چه‌ند سه‌عات ووتووێژ سه‌باره‌ت به لایه‌نه نیزامیهكانى به‌رنامه‌ى ناوكه‌یی رژیمى تاران نه‌مانتوانى به رێكه‌وتنێك بۆ پشكنینى دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كان و پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌كان بگه‌ێین. ناوبراو ووتى هیچ رێكهوتێكیش بۆ به‌رده‌وامى ووتووێژه‌كان دیارى نه‌كراوه.
داننان به شكستى رژیمى ئاخوندى له‌زمان به‌رپرسانیه‌وه
مه‌نوچێر

موتتهكى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى پێشووى رژیم ده‌لێ، وه‌ك كه‌سێك كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى هاتنه سه‌ركارى نیزام له‌گه‌ڵ بوومه و به‌شێك بوومه له‌و پێكهاته‌یه ئه‌مرۆ هه‌ست به درزى قووڵى خه‌ڵك و نیزام ده‌كه‌م. ناوبراو ووتى لهبهراوهردى نێوان ئێران و وه‌لاتانى پێكه‌وتوو و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ باقى وه‌لاته هاوشێوه‌كان هه‌ست به بابه‌تێكى خۆش ناكه‌م.
راگرتنى كرینى نه‌وت له ئێران
لقى كۆرهیی شیركه‌تى توتاڵى فه‌رانسه كرینى نه‌وتى له رژیمى ئێران راگرت. پاتریك پووپان سه‌رۆكى پالاوتگهى توتال له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى سالانه‌ى ئه‌و شیركه‌ته له هه‌واڵده‌رى رۆیته‌رزى گووت: كۆمپانى كۆره‌ى باشوور به ناوى سامسۆنگ توتاڵ له‌دواى ئه‌وه‌ى كه بارێكى نه‌وتى له بازارى ره‌ش كرِى، كرینى نه‌وت له ئێرانیان راگرت.