چاوپێكه‌وتنى نێوان فازڵ لاریجانى و سه‌عید مورته‌زه‌وى، له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌دى نه‌ژاده‌وه روون بۆوه كه مورته‌زه‌وى ، بكوژى زارا كازمى ، جه‌لادى هه‌واڵده‌رییه‌كان و ، شكهنجهگهرى گرتووخانه‌كانى كه‌هریزه‌ك به بێ ترس ویدیۆى چاوپێكه‌وتنى نه‌هێنى خۆى له‌گه‌ڵ براى سه‌رۆكى مه‌جلیس ئاشكرا كردووه. ئه‌و بوێریيهى ناوبراو یه‌كه‌م: به‌رهه‌مى هه‌موو ئه‌و خزمهتانهیه كه له‌چوارچێوه‌ى سه‌ركووتى نه‌یارانى وه‌لى فه‌قیه كردوویه‌تى و دووهه‌م قازانجى ناوبراو له نیه‌تى باج گرتنى فازڵ لاریجانى بووه. مورته‌زه‌وى و ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد و مه‌شایی ، ویدیۆ و به‌ڵگه‌ى زۆریان له‌وباره‌وه هه‌یه كه ئه‌گه‌ر هه‌ست به مه‌ترسی بكه‌ن بلاوى ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وان ده‌زانن كه له ٢٢ى رێبه‌ندانى ٥٧ تا ئێستا سه‌دان لێپرسراوى حكوومه‌تى له ئاكامى كێشه‌ى ناو باڵه‌كان و له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسا و دادگا، ترۆر و ئیعدام و موحاكهممه كراون. كه‌وایه ده‌بێ بیریان له‌وه كردبێته‌وه كه به‌شێكى به‌رچاو له زانیاریی و لایه‌نه لاوازییه‌كانى ده‌سه‌لاتدارانى ورد و گه‌وره‌ى نیتزام هه‌ڵگرن و له‌كاتى پێویست كه‌ڵكى لێوه‌رگرن.
به‌رزى و نزمى ده‌سه‌لاته‌كانى سه‌عید مورته‌زه‌وى له دادستانى گشتى وه‌لاته‌وه بۆ هه‌ڵپه‌سێردراوى كاتى و له سه‌رۆكى رێكخراوى دابین كردنى كۆمه‌لایه‌تى بۆ زیندان له نه‌خشه‌ى گه‌مه‌كانى حكوومه‌تى ده‌بێ ببێته هۆى ئه‌وه‌ى باقى حكوومهتیهكانیش بیر له پێداچوونه‌وه به كرده‌وه‌كانیان و گهرِانهوهیان بۆ ناو باوه‌شی خه‌ڵك و دهربرِینى په‌شیمانى له هاوكارى رژیمى ئاخوندى وه‌ك ته‌نیا رێگه‌چاره‌ى ژیرانه دێته به‌رچاو.
سهرهرِاى ئه‌وه‌ش ئاكامێكى تر كه ده‌تواندرێ له رووداوه‌كه‌ى ١٥ى رێبه‌ندان له مه‌جلیس وه‌رگیردرێ په‌سه‌ند كردنى فریوكارى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى ٨٨ له‌لایه‌ن خامنه‌یی و باڵى ده‌سه‌لاتداره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه :
١: هێشتا چه‌ند مانگ به‌سه‌ر ئاگاداركردنه‌وه و ئاماژه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى خامنه‌یی بۆ به‌رپرسانى نیزام سه‌باره‌ت به خۆراگرتن و بێده‌نگى و قانع بوون تێنه‌په‌ریبوو كه زۆر به ئاشكرا و ده‌م ههرِاشانهتر له رابردوو هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌ك. راستیه‌كه كه فه‌رمانى موهه‌ندیسى كردن و ده‌سكارى هه‌ڵبژاردنه‌كان خامنه‌یی بێ نرخ كردووه و تا له‌وجۆره رووداوانه زیاتر روو بده‌ن كه‌شی سیاسی و بازارى هه‌ڵبژاردنه‌كان گه‌رمتر ده‌بن. ئه‌و بابه‌ته‌ى كه خامنه‌یی و سپا له ساڵى ٨٨ وه ترسیان لێى هه‌یه. هه‌ر چه‌ند له‌لایێكى دیكه‌وه هێندێك بروایان وایه كه ئه‌و رووداوانه به‌مه‌به‌ستى شاردنه‌وه‌ى هه‌واڵى دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و رێكه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى ناوكهییه، به‌لام راستیه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كه ئه‌و رووداوانه له ئاكامى بێزارى خه‌ڵك له ده‌سه‌لاته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ.
٢ـ باڵه‌كانى رژیم به زانینى فریوكارییه به‌رده‌وامه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كان و توره‌یی خه‌ڵك، به بێ گویبَدانه ههرِشهكانى خامنه‌یی و سپا هه‌ڵده‌كووتنه سه‌ر یه‌ك. ده‌زانن ئه‌مرۆ هه‌ر كه‌سێك ره‌خنه له پێكهاته‌ى ده‌سه‌لات و خامنه‌یی بگرێت، پێگه‌یێكى كه‌م له‌ناو خه‌ڵك وه‌ده‌ست دێنێ و به‌مجۆره لهههوڵدابوونه خۆیان بخه‌نه ریزى ره‌خنه‌گران و ئۆپۆزسیۆنى حكوومه‌تى ئێستا . روون و ئاشكرایه كه ئه‌گه‌ر گۆپاڵى خامنه‌یی نه‌بێ مه‌جلیس له هێرشكردنه‌سه‌ر ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد ناوه‌ستێ، به‌لام ئه‌حمه‌دى نه‌ژادیش به‌شی خۆى فێڵه‌زانه و ئه‌وه‌نده‌ى كارت و به‌ڵگه و خاڵى لاوازى ئه‌خلاقى و ماڵى له گه‌وره‌ترین كه‌سی نیزامه‌وه تا دوایی پێیه تا ئابرووى نه‌بوویان زیاتر ببات.
ئه‌گه‌ر، له‌ناو بردنى سه‌عیدى ئیمامى و تاقمى به ناو سهرهرِۆى كوشتنه زنجیره‌ییه‌كان، موحاكهممهى فهرهادىه نه‌زه‌رى سه‌رۆكى ئینتزامى تاران له كاتى هێرش بۆسه‌ر كوى زانستگا، گرتننى كوره‌كانى ره‌فسه‌نجانى و چارهنوسس نادیارى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد، راگرتنى موسه‌وى و كه‌رووبی له‌ماڵه‌كانیان، مردنى گوماناویی ٦ كه‌س له دامه‌زرێنه‌رانى سپاى پاسداران له‌ماوه‌ى یه‌ك ساڵ، فریوكارى له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان و ته‌حریمه ئابوورییه‌كان، ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانى سه‌ر له‌نوێى جه‌ماوه‌رى و مه‌ترسی هێرشى ده‌ره‌كى بۆ سه‌ر ئێران له‌لایی یه‌ك دابنێین، ئه‌و راستیه ده‌بێ بۆ زۆرێك له ده‌سه‌لاتدارانى ئێران ده‌ركه‌وتبێ كه هیچ ئاكامێكى باش چاوه‌روانى داهاتوو و چاره‌نووسی نیزام ناكا و ئه‌و ده‌سه‌لاته خه‌ریكه له‌ناو ده‌چێ و ئه‌گه‌ر بشمێنێ هیچ زهمانهتیك بۆ پارێزراوى گیانى تاكه‌كانى خزمه‌تگوزار به خامنه‌یی نییه و یان تووشی زیندان و ده‌ستبه‌سه‌ر كردن ده‌بنه‌وه و یان ترۆر و له‌ناو ده‌چن. هه‌ر ئه‌وه‌یه كه له یه‌كه‌مین سه‌رهه‌ڵدانى ئیعترازى جه‌ماوه‌ر شاهیدى لێكترازان و قووڵبوونهوهى زیاترى به‌ده‌نه‌ى ده‌سه‌لات ده‌بین. جیابوونه‌وه و دوورپهرێزیی له حكووهتى وه‌لى فه‌قیه زۆر زیاتر په‌ره ده‌ستێنێ و ناره‌زایه‌تیه‌كان زۆر توندتر ده‌بن. رژیم هه‌ڵبژاردنێكى ده‌وێ زۆر بێده‌نگ تر و فه‌رمایشى تر و كونترۆڵكراوتر له‌رابردوو. بێشك هكاتى هێرشی باڵه‌كانى رژیم بۆ سه‌ر یه‌ك له جۆزه‌ردانى ١٣٩٢ ده‌گاته لوتكه‌ى خۆى و ده‌رفه‌تێكى نایاب بۆ نه‌یاران رژیم و ئازادیخوازان ده‌خوڵقێنێ.