خوێندكارانی زانكۆی په‌یام نووری مه‌ریوان ههرِهشهی دوور خرانه‌وه‌یان لێ كرا
كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانستگه‌ی په‌یام نووری مه‌ریوان كه به نیشانه‌ی نارِهزایهتی به برِیاری دوورخرانه‌وه‌ی ٣ خوێندكاری كوردی ئه‌و زانكۆیه كۆببوونه‌وه، له‌لایه‌ن به‌رپرسی ئه‌و زانكۆیه‌وه بهرهورِووی ههرِهشهی دوورخرانه‌وه و بێ حورم

هتی بوونه‌وه. دانا له‌نجاوایی یه‌كێك له‌و چالاكه خوێندكارییانهی كه بۆ زانستگه‌ی په‌یام نووری سنه دوور خراونه‌ته‌وه وێرِای پژرِاست كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، رایگه‌یاند: ته‌نانه‌ت به‌رپرسی زانستگه به‌و خوێندكارانه‌ی وتووه كه ئێوه ئێرانی نین و له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونی ئه‌و نارِهزایهتییه، ئێوه‌ش وێرِای ئه‌و ٣ خوێندكاره بۆ زانستگه‌ی په‌یام نووری سنه دوور ده‌خرێنه‌وه. چه‌ند رۆژ پێش ئێستا "عه‌زیز تازیك" خوێندكاری زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ده‌سته‌ی بهرِێوهبهریی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی ــ هونه‌ریی "ڤه‌ژین"، هاورِێ له‌گه‌ڵ "دانا له‌نجاوایی" خوێندكاری موههندسیی "ئابووری كشتوكاڵ" و "ژیار سڵامه‌تیان" خوێندكاری رشته‌ی "ماف"، به برِیاری وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران، بۆ زانستگه‌ی په‌یام نووری سنه دوور خراونه‌ته‌وه.
زیندانیێك له زیندانى ورمێ لێوى خۆى دووریوه‌ته‌وه
به پێى راپۆ

رتى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موكریان، زیندانیێكى خه‌ڵكى مه‌هاباد به ناوى جه‌عفه‌ر ئه‌فشارى له رۆژى یه‌كشه‌ممه‌وه ٢٩ى رێبه‌ندان له ناره‌زایه‌تى به نهگواستنهوهى بۆ زیندانى مه‌هاباد ده‌ستى داوه‌ته مانگرتن له خواردن و لێوى خۆى دووریوه‌ته‌وه. جێگه‌ى باسه كه ئه‌فشارى له كۆتایى ساڵى ٨٩ له‌گه‌ڵ سێ برای تر‌ى له شارى بۆكان و مه‌هاباد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و و له لایه‌ن دادگاى شۆرشى مه‌هاباده‌وه به تۆمه‌تى كرده‌وه دژبه ئه‌منییه‌تى نه‌ته‌وه‌یى به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا.
له ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا هه‌ر ٢٠ ده‌قه كه‌سێك زیندانى ده‌كرێت
به پێ

ى راپۆرتى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موكریان، سه‌رۆكى دادگۆستهرى ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا رایگه‌یاند، هه‌ژارى كلتوورى هۆكارى سه‌ره‌كى زیاد بوونى تاوان له كۆمه‌ڵگایه، تاوانى ئابوورى هۆكارى جۆراوجۆرى هه‌یه وه‌ك هه‌ژارى و گرنگترینى حه‌ز به ده‌وڵه‌مه‌ندى كه به‌شێكى له به‌رپرسانه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ خه‌ڵك. حه‌یده‌رى وتى، ئامارى زیندانیانى پووشپه‌رى ئه‌مساڵم دیوه، هه‌ر ٢٠ ده‌قه كه‌سێك زیندانى ده‌كرێت. حه‌شیمه‌تى زیندانى له دۆنیا له هه‌ر ١٠٠ هه‌زار كه‌س ١٤٨ كه‌سه به‌لام له ئێران ئه‌م رێژه‌یه ٢٨٥ كه‌سه.
كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا پشتگیری پاراستنی موجاهدینی خه‌لق ده‌كات
پاش ئ

هو هێرشه‌ی كرایه سه‌ر كه‌مپى سازمانى موجاهدینی خه‌لق له‌نزیك به‌غدا، كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا پشتگیری ته‌واوی بۆ ئه‌و رێكخراوه دهربرِی و داوای پاراستنی ئه‌و رێكخراوه‌ش ده‌كات. ئه‌مه‌ش له دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی نێوان (دان رۆرا باشر)ی سه‌رۆكی وه‌فدی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا و مریه‌م ره‌جه‌وی سه‌رۆك كۆمارى ههڵبژیردراوى شۆراى میللى موقاومه‌ت له فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدرا. له‌هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی وه‌فده‌كه‌ی كۆنگرێس، پشتگیری ته‌واوی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكای بۆ رێكخراوی موجاهدینی خه‌لق دهربرِی بۆ پاراستی ئه‌و رێكخراوه و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان. رۆژی (٩)ی ئه‌م مانگه، له‌ئه‌نجامی هێرشێكی موشه‌كیدا بۆ سه‌ر كه‌مپی (لیبه‌رتی)ی موجاهیدینی خه‌لق له‌نزیك به‌غدا، ٧ كه‌س لهنیشتهجێبوانی كه‌مپه‌كه كوژران و زیاتر له ٤٠ی دیكه‌ش برینداربون.
هه‌لاوسانى ٤٠ له‌سه‌د و زیاد بوونى جه‌ژنانه‌ى ٥ له‌سه‌د
به پێى

راپۆرتى رۆژنامه‌ى حكومه‌تى مه‌ردم سالارى، ده‌وڵه‌ت له باروودۆخێكدا رێژه‌ى جه‌ژنانه‌ى كارمه‌ندانى ده‌وڵه‌تى بۆ ساڵى ٩٢ راگه‌یاند كه به له به‌ر چاو گرتنى هه‌لاوسانى زۆر و گرانى بێ وێنه، ئه‌م برِه پاره‌یه ولام ده‌ره‌وه‌ى كارمه‌ندان نییه. رێژه‌ى جه‌ژنانه‌ى كارمه‌ندان و خانه‌نشینان له چاو ساڵى رابردوو ٥ له‌سه‌د زیادى كردووه له حالێكدا نرخى كه‌ل و په‌لى پێویستى خه‌ڵك له‌م مانگانه‌ى دواییدا به شێوه‌ى چاوه‌روان نه‌كراو زیادى كردووه به شێوه‌ێكه نرخى مه‌وادى خواردهمهنى رۆژانه‌ى خه‌ڵك ٣٠ بۆ ١٠٠ له‌سه‌د زیادى كردووه.
ناوه‌ندى ژێرزه‌مینى فه‌ردۆ هه‌رگیز داناخرێت
به پێ

ى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى رۆیترز، له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى دانیشتنه‌كانى به‌رپرسانى ئێرانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى ولاتانى ٥ + ١ بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى ناوه‌كى، سه‌رۆكى كۆمیسیۆنى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یى و سیاسه‌تى ده‌ره‌كى مه‌جلیسى رژێم رایگه‌یاند كه هه‌رگیز ناوه‌ندى ژێرزه‌مینى فه‌ردۆ داناخرێت. به پێى ئه‌م راپۆرته و به گێرانه‌وه له دیپلۆماته‌كانى رۆژئاوا، ولاتانى رۆژئاوایى ده‌یانه‌وێت له ده‌ورى نوێى وتووێژه‌كان له‌گه‌ڵ رژێم پێشنیار بكه‌ن كه ئه‌گه‌ر ئێران ناوه‌ندى فه‌ردۆ دابخات، گه‌مارۆكانى سه‌ر بازرگانى زێر و ئاسنه به نرخه‌كان لاده‌به‌ن.
دژ كرده‌وه‌ى رژێم به دۆزینه‌وه‌ى باندێكى تیرۆریستى له به‌حره‌ین
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رى حكومه‌تى ئیسنا، راوێژكارى تایبه‌تى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رژێم له مهرِ پاڵپشتى و په‌یوه‌ندى رژێم له‌گه‌ڵ ئه‌و بانده هه‌شت كه‌سییه له به‌حره‌ین وتى، به داخه‌وه به‌رپرسانى به‌حره‌ین به رێگه‌ى هه‌ڵه‌دا ده‌رۆن. رامین مێهمانپهرهست له مهرِ وتووێژه ناوه‌كییه‌كان وتى، دوایین دانیشتنێكه له نێوان ئێران و ئاژانس به‌رێوه چوو، نوێنه‌رانى ئێران گهلاڵهێكى ته‌واویان پێشكه‌ش كردووه كه نوێنه‌رانى ئاژانس رایانگه‌یاند كه بۆ ولام دانه‌وه به‌م پێشنیاره كاتمان ده‌وێت و هیوادارم ولامهكهیان ولامێكى به جێ بێت.
په‌سه‌ند كردنى حوكمى ئیعدامى ٥ زیندانى له كه‌ره‌ج
رژیمى دژ

ه مرۆڤى ئاخوندى حوكمى ئیعدامى ٥ زیندانى له زیندانى ناوه‌ندى كه‌ره‌ج په‌سه‌ند كرد. ناوى ئه‌و زیندانیانه بریتیه له حه‌سه‌ن زار‌ع، ئه‌سكه‌نده‌ر ره‌زایی، مێهدى حسێنى و مه‌سعود جه‌لالى. له ئیسفه‌هانیش حوكمى ئیعدامى ٣ زیندانى په‌سه‌ند كراوه‌ته‌وه. له لایێكى دیكه‌وه ٤ كه‌س له زیندانیانى مه‌حكووم به ئیعدامى زیندانى گه‌وهه‌ر ده‌شتى كه‌ره‌ج له نارهوزایهتى به حوكمى ئیعدامیان مانیان له خواردن رگتووه.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داوا ده‌كات دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان دۆسیه بۆ سوریا بكاته‌وه
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ سوریا، داوا له دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان ده‌كات لێكۆڵینه‌وه ده

ستپێبكات له ئه‌نجامدانی (تاوانی جه‌نگ) له سوریا. كارلا دێل بۆنتی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی لێكۆلێنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌باره‌ی توندوتیژیه‌كانی سوریا له راپۆرتێكدا رایگه‌یاندوه: كاتی ئه‌وه هاتوه دادگا ده‌ستوه‌ربداته قه‌یرانی سوریا و داوا له دادگای نیوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان ده‌كه‌ین دۆسیه بۆ ئه‌و قه‌یرانه بكاته‌وه. كارلا دێل بۆنتی به‌پێوستی زانیوه؛ كۆمه‌ڵگای نیوده‌وڵه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان برِیاری ره‌وانه‌كردنی دۆسیه‌ی سوریا بده‌ن بۆ دادگای نیوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان. ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتی ره‌وانه‌كردنی ئه‌و دۆسیه‌یان نیه بۆ دادگا، به‌ڵام فشار ده‌خه‌نه سه‌ر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ جوڵاندانی دۆسیه‌كه، چونكه كاتی هاتوه. له راپۆرته‌كه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌دا لێدوانی (٤٤٥) كه‌س له قوربانی و شایه‌ته‌كان وه‌رگیراوه و ئه‌وه خراوهتهرِو، كه هه‌ردو لایه‌نی حكومه‌تی سوریا و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته تاوانی جه‌نگیان ئه‌نجامداوه، كه كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌خۆ ده‌گرێت. تیشكخراوهته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه رژێمی سوریا كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ و بۆردومانی شاره‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی له نۆره‌ی ناندا ده‌وه‌ستن ئه‌نجامداوه. به‌رپرسیارێتی تاوانی جه‌نگیشی خستوه‌ته ئه‌ستۆی سه‌ركرده‌كانی ئه‌و وڵاته.