ماوه‌ی ٧ رۆژه رۆژنامه‌نووسێكی كورد بێسه‌ر و شوێنه
ماوه‌ی ٧

رۆژه هیچ هه‌واڵێك لهمهرِ چاره‌نووسی "مادێح نه‌زه‌ری" رۆژنامه‌نووسی خه‌ڵكی سنه و سه‌رنووسه‌ری حه‌فته‌نامه‌ی "دیدگاه" له‌به‌ر ده‌ستدا نییه. شیوا نه‌زه‌ری هاوسه‌ری ئه‌و رۆژنامه نووسه له لێدوانێكی ته‌له‌فۆنیدا وێرِای پژراست كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به ئاژانسی كوردپای رایگه‌یاند: كه ماوه‌ی ٢٠ رۆژ پێش ئێستا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا بانگهێشت و ههرِهشهی لێكرابوو. هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد، كه ههرِهشه و بانگهێشتی مادێح له كاتێك دایه كه ناوبراو ته‌نیا له بواری فه‌رهه‌نگی و رۆژنامه‌نووسیدا چالاكی نواندووه. هاوسه‌ری ئه‌و رۆژنامه نووسه كورده ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده ئهمنیهتییهكانمان كردووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كمان لهمهرِ چاره‌نووسی مادێح پێ رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
ئی
عدامى ٣ كه‌س له زیندانى كرماشان به پێى هه‌واڵى ده‌نگ و ره‌نگى رژیمى ئێران ٤ قاچاخچى ماده هۆشه‌به‌ره‌كان سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ له كرماشان له‌سێداره دران. دادستانى گشتى و شۆرِشى رژیم له شارى كرماشان له ووتووێژێك له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رییه‌كانى رژیم ووتى: ده‌زگاى قه‌زایی له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره كه‌سانه به تووندى هه‌لس و كه‌وت ده‌كا و هیچ جۆره بهزهیێكى نابێ.
ته‌قینه‌و
هی مین له بانه سه‌ربازێكی كوردی كرده قوربانی سه‌ربازێكی كوردی خه‌ڵكی مه‌ریوان له ناوچه‌ی بانه تووشی رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی مین بوو و به‌و هۆیه‌وه به توندی بریندار بوو. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رێكه‌وتی ٢٧ی رێبه‌ندان هاووڵاتییه‌كی كورد به‌ناوی "كۆسار ئه‌رژه‌نگی" خه‌لكی گوندی "نێ"ی مه‌ریوان كه له ناوچه‌ی بانه سه‌رباز بووه، كه‌وتۆته سه‌ر مینه چێنراوه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه و ده‌ست، لاق و چاوه‌كانی به توندی بریندار بووه. ئه‌و سه‌ربازه كورده به‌هۆی كاریگه‌ر بوونی برینه‌كانییه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌قز و پاشان بۆ سنه به‌رێ كراوه.
كچێك له شاری جوانرِۆ كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا
كچێك

له شاری جوانرِۆ به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و له ئه‌نجامدا گیانی دا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، سه‌رله ئێوارێی رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی ٣٠ رێبه‌ندان كچێك به‌ناوی "فریشته" له ماڵی خۆیان ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه و كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه. فریشته ته‌مه‌نی ١٩ ساڵ و كچی "ئه‌حمه‌د" و دانیشتووی گهرِهكی باوه‌جانی شاری جوانرِۆ بووه كه به هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه.
سه‌رژمێرى هه‌ژێنه‌رى پێكدادانى ماشین: میلۆنان كوژراو و بریندار
به‌رێوه‌ب

هرى گشتى ناوه‌ندى خوێن بایی وه‌لات ووتى: سه‌رژمێرى كوژراوان ٨٠٠ هه‌زار له ماوه‌ى ٣٣ ساڵى رابردوو به هۆى پێكدادانى ناو شار و ده‌ره‌وه‌ى شار هه‌ژێنه‌ره. ئه‌سه‌دوڵلا جۆلایی ووتى: له‌وماوه‌دا ٩ میلیۆن كه‌س تا ئێستا به هۆى پێكدادانه‌كانى ماشین بۆ نه‌خۆشخانه راگوێزراون و ئه‌وه له كاتیكدایه كه هه‌ر له‌و كاته‌وه ٤٣٦ هه‌زار شۆفیریش راپێچى زیندان كراون. ناوبراو هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به زیندانى به هۆى نه‌دانى ماره‌یی ووتى: ساڵى رابردوو ٢٠ هه‌زار كه‌س به هۆى ماره‌ییه‌وه كه‌وتوونه‌ته زیندانه‌وه.
ووته هاندهرانهكانى به‌رپرسانى رژیم سه‌باره‌ت به په‌ره‌دانى به‌رنامه ناوكهییهكان
به پێى س

هرچاوهكانى حكوومه‌تى سه‌رۆكى رێكخراوى وزه‌ى ئه‌تۆمى ووتى: ئێمه فهنناوهرییهكانمان سه‌لماندووه و له‌مه‌وبه‌دواوه باشتره له ووتووێژه‌كان سه‌باره‌ت به به‌شی وه‌لاتان له وزه‌ى داهاتوو و دابین كردنى ژیان و خوشگوزه‌رانى كۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تیه‌وه قسه بكه‌ین. فهریدوونى عه‌بباسی سه‌باره‌ت به ووتووێژه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌لاتانى ١+٥ ووتى: ووتووێژ له‌هه‌ر حاڵه‌تێكدا باشه و باشتر وایه ئێمه مرۆڤه‌كان به جێگه‌ى شهرِ دانووستان له‌گه‌ڵ یه‌ك بكه‌ین. ناوبراو هه‌وه‌رها سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌یان له ووتووێهكانى دواتر ووتى: ئێمه هه‌روا پێداگرانه له‌سه‌ر درێژه‌دان به به‌رنامه‌كانى ئه‌تۆمى به‌رده‌وام ده‌بین و ئه‌وانیش ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌ره ووتووێ بكه‌ن و هاوكارى یه‌كدى بكه‌ین.
به‌حره‌ین: سپایێك فه‌رمانده‌ى رایلكه‌ى ترۆریستى بووه
به پێ

ى نووسراوه‌ى ده‌یلى ستارى لوبنان ده‌وڵه‌تى به‌حره‌ین سه‌رله‌نوێ رژیمى ئێران به ده‌یت تێدابوون له كرده‌وه‌ى ترۆریستى له‌وه وه‌لاته تاوانبار كرد و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رایلكهیێكى ترۆریستى دۆزراوه‌ته‌وه. تارق حه‌سه‌ن، سه‌رۆكى ده‌زگاى ئه‌منیه‌تى به‌حره‌ین له كۆنفرانسێكى هه‌واڵده‌رى دا ووتى: ئه‌ندامانى رایلكه‌ى ترۆریستى سهكدار به چه‌ك و چۆڵ و مه‌وادى ته‌قه‌مه‌نى ده‌یانتوانى ئه‌گه‌ر ئێران فه‌رمانیان پێ بكا عه‌ملیات به‌رێوه ببه‌ن. ئه‌و لێپرسراوه به‌حره‌ینیه هه‌وه‌رها ده‌لێ: فه‌رمانده‌یی ئه‌و تیمه ترۆریستیه له ئه‌ستۆى ئه‌ندامێكى سپاى پاسداران بووه.
ئاماره‌كان: بارودۆخى ئابوورى ئێران به زۆر قه‌یراناوییه
به چاو خشاندنێك به سه‌ر ئابوورى ئێران ده‌رده‌كه‌وێ كه بارودۆخ زۆر قه‌یراناوییه، به جۆرێك كه سه‌رژمێرییه‌كان باس له داخرا

نى ٨٦ له‌سه‌دى پرۆژه ئاوهدانكردنهوهكانى ئێرَانه و نزیك به ٨٠ له‌سه‌دى ناوه‌نده بهرههمهێنهرهكانیش بارودۆخى قهیراناوییان هه‌یه. به پێى سه‌رژمێرییه‌كان ئه‌گه‌ر له كاتى دۆزینه‌وه‌ى یه‌كه‌م چاڵى نه‌وت تا كاتى پێش هاتنه سه‌ركارى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد داهاتى نه‌وتى ئێران ٤٥٠ میلیارد دۆلار بووه له ماوه‌ى ٨ ساڵ سه‌رۆك كۆمارى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد تا ئێستا ده‌وڵه‌ت زیاتر له ٧٥٠ میلیارد دۆلارى داهات بووه كه نزیكه‌ى ٦٠٠ میلیارد دۆلارى داهاتى نه‌وتى بووه، به‌لام به‌و حاڵه‌ش كارنامه‌ى ئابوورى ده‌وڵه‌ته‌كانى نۆیه‌م و ده‌یه‌م له‌و رۆژانه دا به گۆشت و پێست هه‌ستى پێده‌كرێ و بۆ نمونه له ئێستا دا له هه‌ر ١٠ یه‌كه‌ى به‌رهه‌مهێنان ٨ یه‌كه بارودۆخێكى قهیراناوییان هه‌یه. یان نمونهیێكى تر نزیك به ٨٥ له‌سه‌دى پرۆژه ئاوهدانكهرهوهكان راوه‌ستاون.
به‌شار ئه‌سه‌د : ئه‌گه‌ر خۆم ههڵنهبژێرمهوه كاری پزیشكی ده‌كه‌م
به‌شار ئه‌سه‌د ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كه به نیازه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سوریا خۆی كاندید بكاته‌وه، ده‌شڵێت "ئه‌گه‌ر خۆشم خۆم ههڵنهبژێرمهوه، ئه‌وا ده‌چم به‌لای پیشه‌ی پزیشكییهكهمهوه و كلینیك ده‌كه‌مه‌وه". دوای كوشتنی ده‌یان هه‌زار ه

اوڵاتی سوریا‌و له‌ده‌ستدانی به‌شێكی زۆری وڵاته‌كه‌ی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی له‌لایه‌ن شۆرِشگێرِانی سوریاوه، به‌شار ئه‌سه‌د ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كه هێشتا نیازی وایه بۆ جارێكی تر و بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی سوریا خۆی كاندید بكاته‌وه، كه له ساڵی ٢٠١٤ ئه‌نجام ده‌درێت. تۆرِی هه‌واڵی (Ynet news) بلاَویكردۆتهوه، كه له دیدارێكیدا، له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌رده‌نی له دیمه‌شق، به‌شار ئه‌سه‌د رایگه‌یاندووه "ئه‌گه‌ر خۆم ههڵنهبژێرمهوه، ئه‌وا هه‌ر له دیمه‌شق ده‌مێنمه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌م و هاورِێكانیشم هه‌ر له‌م ولاَتهن". وتوشیه‌تی"ئه‌گه‌ر خۆم كاندید نه‌كه‌مه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، ئه‌وا وه‌ك پزیشكێكی چاو له دیمه‌شق كارده‌كه‌م و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كلینیكێكی پزیشكی چاو ده‌كه‌مه‌وه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی تونس ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
به‌هۆی

ئه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی بۆ دروستكردنی ته‌كنۆكرات شكستیهێنا، حه‌مادی جیبالی، سه‌رۆكی حكومه‌تی كاتی تونس ئهمرِۆ سێشه‌ممه ده‌ستی له كاره‌كه‌ی كێشاوه‌ته‌وه. له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه بۆ رۆژنامه‌نوسانی خوێنده‌وه، حه‌مادی وتی: من به‌ڵێنم دا ئه‌گه‌ر دهستپێشخهریهكهم شكستبێنێت، له سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ده‌ست له كاردهكێشمهوه، ئه‌وه‌ش كردم. هاوكات داواشیكردوه، حكومه‌تێك بۆ سه‌رجه‌م تونسییه‌كان دابمه‌زرێت و مافی تاكه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات.