دواى له دایكبوونى و تێپه‌راندنى ٧ ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نیدا له یه‌كه‌م رۆژى خوێندنه‌وه زمانى بالاده‌ست به‌سه‌ر زمانى دایكی‌دا زاڵ ده‌بێت و به ته‌واوى له خوێندن و نووسین به زمانى خۆى دادهبرِێت.
ئه‌گه‌ر چاوێك به مێژووى ولاَتى ئێران‌دا بخشێنین ده‌بینین كه رِژێمه یه‌ك له دواى یه‌كه‌كانى ئێران به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌ولیان داوه كه زمانى فارسی زال بكه‌ن به‌سه‌ر زمانى باقى نهتهوهكانیترى ئێران وه‌ك ئازه‌رى و بلووچ و كورد و تورك و عه‌ره‌ب به بیانووى یه‌ك نه‌ته‌وه‌يى و یه‌ك فهرههنگيى و یه‌ك كه‌لتوور يى. بۆ چه‌سپاندنى ئه‌م بیره كۆنه‌په‌رستانه‌ى خۆیان سڵیان له هیچ كرده‌وه‌یه‌كى نامرۆڤانه نه‌كردۆته‌وه و به به‌رده‌وامى دژایه‌تى نه‌ته‌وه‌كانى دیكه‌ى ئێرانیان كردووه و له خوێندن و نوسین و فیركردن به زمانى خۆیان بێ به‌شیان كردوون . نه‌ته‌وه‌ى كوردیش یه‌كێك بووه له‌و نه‌ته‌وانه‌ى كه به‌به‌رده‌وامى بۆ داواكردنى مافه‌ره‌واكانى خۆی تێكۆشاوه و له‌م پێناوه‌شدا قوربانیه‌كى زۆرى داوه بۆیه رِژێم هه‌میشه له هه‌ولى سرِینهوهى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ى كورد ایه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك نووسین و خوێندنه‌وه و فێركردن به زمانى زگماگى لێ قه‌ده‌غه كردوون
ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى كوردستانى ئێران دووباره پیرۆزبایى خۆیى پێشكه‌ش به سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانى جیهان به‌گشتى و كوردستان به‌تایبه‌تى ده‌كات و هیواداره كه زیاتر له جاران گرینگى بدرێت به‌زمانى دایكى و مافى نه‌ته‌وه‌ى كورد له هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستان مسۆگه‌ر بێت. .
ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى كوردستانى ئێران
٢٠-٢-٢٠١٣
٢ى رِهشمهى ١٣٩١