شارۆمهندێكى مه‌هابادى به ٤ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا
به پێى راپۆرت

ى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موكریان، شارۆمهندێكى مه‌هابادى به ناوى مسته‌فا فه‌قێه، كه له خهزهڵوهرى ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو له لایه‌ن دادگاى شۆرشى مه‌هاباده‌وه به تۆمه‌تى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانى رژێم به چوار ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا. جێگه‌ى باسه كه مسته‌فا فه‌قێه ئێستا له زیندانى ناوه‌ندى مه‌هاباده و ماوه‌ى ٢٠ رۆژ كاتى هه‌یه ناره‌زایه‌تى دهربرِێت به‌م حوكمه.
له سه‌قز خوێندكارێك به‌هۆی رووداوی كاره‌وه گیانی دا
خوێندك

ارێكی خه‌ڵكی شاری سه‌قز به‌هۆی رووداوی كاره‌وه له دووكانی په‌نچه‌رگیریی خۆیان گیانی دا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، "بێهزاد ئه‌رده‌ڵان" ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ، كورِی فه‌ردین و خه‌ڵكی شاری سه‌قز كه‌له دووكانی په‌نچه‌رگیریی خۆیان سه‌رقاڵی كار كردن بوو، به‌هۆی رووداوی كاره‌وه گیانی له‌ده‌ست دا. بێهزاد ئه‌رده‌ڵان خوێندكاری زانستگه‌ی "په‌یام نوور"ی شاری سه‌قز و یه‌كێك له وه‌رزشكاره ناسراوه‌كانی رشته‌ی وه‌رزشی كوشتیی ئه‌و شاره بووه. هاوكات باوكی ئه‌و خوێندكاره‌ش به توندی بریندار بووه و بۆ چاره‌سه‌ریی برینه‌كانی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌قز كراوه.
مردنی گوماناوی كچه خوێندكارێكی كورد له تاران
كچه خوێند

كارێكی كورد له زانستگه‌ی تاران به شێوه‌یه‌كی گوماناوی گیانی دا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٩ی رێبه‌ندان یه‌كێك له كچه خوێندكاره‌كانی زانستگه‌ی تاران به‌ناوی "سه‌یران مه‌جیدی" كچی ئه‌سعه‌د به هۆیه‌كی نادیار گیانی له ده‌ست دا. سه‌یران مه‌جیدی خه‌ڵكی شاری بۆكان و خوێندكاری تێرمی كۆتایی كارناسیی باڵای ژمێریاری زانستگه‌ی تاران بووه. ته‌رمی ئه‌و كچه خوێندكاره كه له یه‌كێك له ساردخانهكانی تاران راگیرابوو، رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی ١ی ره‌شه‌ممه راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرایه‌وه و له شاری بۆكان ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا. هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، سهرهرِای لێكۆڵینه‌وه‌كانی پزیشكی قانوونی تاران، هۆكاری مردنی ئه‌و كچه خوێندكاره رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
كۆكردنه‌وه‌ی ماهواره له ناوچه‌ی ورمێ ئاڵۆزی لێ كه‌وته‌وه
به‌پێێ ه

هواڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی ١ی ره‌شه‌ممه هێرشیان كردۆته سه‌ر گونده‌كانی "گێسان" و "زێوه"ی ناوچه‌ی مهرگهوهرِی ورمێ و وێرِای پشكنینی ماڵی هاووڵاتییان ده‌ستیان داوه‌ته كۆكردنه‌وه‌ی ماهواره كه له‌گه‌ڵ به‌ربه‌ره‌كانێی خه‌ڵك بهرهورِوو بوونه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا گرژی و ئاڵۆزی هاتۆته ئاراوه. هێزه ئینتزامییه‌كان بۆ چاوترسێن كردنی خه‌ڵك، داوای هێزی یاردیدهدهریان له پاسگای زێوه كردووه و ئه‌و گوندانه به هێزێكی زۆر میلیتاریزه كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه ئینتزامییه‌كان له ناوچه‌ی هه‌ورامانی ته‌خت چوونه‌ته گونده‌كانی "سه‌رپیر، كه‌ماڵا، وه‌یسه، رِوو وه‌رێ، بڵبه‌ر و سلێن" زیاتر له ١٠٠ ده‌زگا و دیشی ماهواره‌ی هاووڵاتیانیان كۆكردووه‌ته‌وه.
له مامه‌ڵه‌ی ده‌ره‌كیدا له بری دۆلار پاره‌ی چینی و رووسی به‌كارده‌هێندرێت
سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئێران ئاشكرای ده‌كات، چیتر ئێران له مامه‌ڵه‌ی ده‌ره‌كی و هێنانی شتومه‌كدا له بری له دۆلاری ئه‌م

ریكی، پاره‌ی چینی و رووسی به‌كار ده‌هێنن. ئهمرِۆ (پێنجشه‌ممه ٢١ی شوبات) رۆژنامه‌ی "به‌هار"ی ئێرانی بڵاویكردۆته‌وه، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئێران رایگه‌یاندووه "له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا دراوی یۆرۆ به یوان دهگۆِردرێـتهوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه هاورده ده‌كه‌ن پێویستی دراوه ده‌ره‌كیه‌كان پرِ بكه‌نه‌وه". له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتیشی: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دۆلار و یۆرۆیان هه‌یه ده‌توانن به یوانی چینی بیگۆرِنهوه یان رۆبڵی رووسی ، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی هاورده‌كردنی شتومه‌كی بنهرِهتی و ماده سه‌ره‌تاییه‌كانی پێ بكرِن. دراوی تمه‌ن به‌هۆی ئه‌و سزا ئابووریانه‌ی كه رۆژئاوا و ئه‌مریكا سه‌پاندوویانه به‌سه‌ر ئێران‌دا له بازارِهكاندا به‌های خۆی له ده‌ستداوه، بۆیه ده‌یانه‌وێـت له‌م رێگه‌یه‌وه به‌های بۆ بگێرِنهوه.
ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى تیرۆریسته‌كانى سه‌ر به رژێم له نیجرییه
به پێى راپۆر

تى هه‌واڵده‌رى بی بی سی، سێ كه‌س به تاوانى سیخۆرى بۆ رژێمى ئاخووندى و هه‌وڵدان بۆ كۆشتنى دوو رێبه‌رى نیزامى و ئایینى پێشووى ئه‌و ولاته ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به پێى ئه‌م راپۆرته به‌رپرسانى ئه‌منییه‌تى نیجرییه ده‌ڵێن، عه‌بدۆلا مۆسته‌فا بره‌ند، رێبه‌رى ئه‌م گرووپه له ساڵى ٢٠٠٦ى میلادى، له ئێران و لو زانكۆێكى ئیسلامى خوێندوویه‌تى. به پێى وته‌ى به‌رپرسانى نهیجریهیى ئه‌و تیرۆریستانه پێش له‌وه‌یكه بتوانن كارێك بكه‌ن ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ئێعدام
ى لانیكه‌م ٧٠ كه‌س له ماوه‌ى چه‌ند حه‌فته‌ى رابردوو به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى هێرانا، زیندانیێكى تاوانبار به ته‌جاوز به ناوى عه‌لى – م: ٢٣ ساڵه سه‌ر له به‌یانى رۆژى چوارشه‌ممه له شارهكى فووتبالى شارى ئه‌راك له پێش چاوى گشتیدا له سێداره درا. به پێى ئه‌م راپۆرته له سێداره‌دان له ئێران درێژه‌ى هه‌یه و به ئێعدام كردنى ئه‌م زیندانییه ژماره‌ى ئێعدام كراوان گه‌یشتووه‌ته ٧٠ كه‌س كه ١٤ كه‌سیان له پێش چاوى گشتى له سێداره دراون.
وتووێژه ناوه‌كییه‌كان، هیچ كات راناوه‌ستین
به پێ

ى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ئه‌ندامى كۆمیسیونى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یى مه‌جلیس له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێران به ئاماژه به وتووێژه ناوه‌كییه‌كان رایگه‌یاند، ئێمه هیچ كات راناوه‌ستین و رێگه‌ى خۆمان به‌ره‌و پێشكه‌وتن درێژه ده‌ده‌ین. ئیسماعیل كه‌وسه‌رى وتى، رۆژئاوا پێى وایه كه ده‌توانێت ئێمه بخاته سه‌ر ئه‌ژنۆ به‌لام شكستى هێناوه، ئیستراتژى و سیاسه‌تى ئێمه لهمهرِ به‌رنامه ناوهكییهكهمان نه‌گۆره و هه‌رگیز له كارى خۆمان پاشگه‌ز نابینه‌وه.
ئابوورى ئ
ێران فه‌له‌ج بووه به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى ئى بی سی نیوز، ئابوورى ئێران به هۆى گه‌مارۆ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه فه‌له‌ج بووه، لهمهرِ وتووێژه ناوه‌كییه‌كان ده‌لێن رێبه‌رى رژێمى ئاخووندى لابردنى گه‌مارۆكانى وه‌ك پێش مه‌رج دیارى كردووه و له لاێكیترهوه ئه‌مریكا هه‌رگیز ئاماده نییه چكۆله‌ترین پاشهكشهێك لهمهرِ لابردنى گه‌مارۆكان بكات بۆیه به برواى چاودێران له ئێستاوه ئاكامى وتووێژه ناوه‌كییه‌كان له قه‌زاقستان روونه.
كۆنگره‌ى ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت گه‌مارۆى نوێ دژبه رژێمى تاران په‌سه‌ند بكات
به پێى را

پۆرتى رۆژنامه‌ى فاینشال تایمز، كۆنگره‌ى ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت به په‌سه‌ند كردنى یاساێكى نوێ به‌ربه‌ستى زیاتر لهمهرِ بازرگانییه ده‌ره‌كییه‌كانى رژێمى تاران درووست بكات و له‌م بواره‌دا فشارى زیاتر بخاته سه‌ر بانكى ناوه‌ندى ئۆرووپا. لهمهرِ پێش‌گرتن له به‌كارهێنانى ئه‌و شیركه‌ت و بانكانه‌ى ئێران له سیسته‌مى بانكى دانى تارگێتى دوو ( ئامانجى دوو) بۆ بازرگانیكردنیان به یۆرۆ. ئامانج له‌م گه‌مارۆ نوێیانه به‌ستى ئه‌و درزانه‌ى ئێستایه له گه‌مارۆكانى ١٨ مانگى رابردووى كۆنگره‌ى ئه‌مریكا دژبه رژێمى ئاخووندى.
به‌حره‌ین ده‌ڵێت سپاى پاسداران له پشت رایلكه‌ى تیرۆریستیدایه
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رى رۆیترز، به‌حره‌ین سپاى پاسدارانى رژێم تاوانبار ده‌كات به درووست كردنى رایلكهیێكى چه‌كدار بۆ تیرۆرى كه‌سایه‌تییه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان و هێرش كردنه سه‌ر فرۆكه خانه‌كان و ناوه‌ندى ده‌وڵه‌تییه‌كان له‌و ولاته. به‌رپرسانى به‌حره‌ین رایانگه‌یاندبوو كه باندێكى ٨ كه‌سییان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه كه له‌گه‌ڵ رژێمى ئێران، عێراق و لۆبنان په‌یوه‌ندییان هه‌بووه و به‌حره‌ین ئێران تاوانبار ده‌كات له كه بشێویهكانى ئه‌و ولاته ده‌ستى هه‌یه.
سوریا؛ ١٦٣ كه‌س كوژران و فرِۆكهیهك خرایه خواره‌وه
له پێكدادانه‌كانی دوێنێی نێوان سوپای ئازادی سوریا و رژێمی ئه‌سه‌ددا ١٦٣ له شاره جیاوازه‌كان كوژراون و له دیمه‌شق ف

رِۆكهیهكی حكومه‌تی سوریا خرایه خواره‌وه. لیژنه هه‌ماهه‌نگیه ناوخۆیه‌كانی ئه‌و وڵاته بڵاویانكردوه‌ته‌وه، كه زۆربه‌ی كوژراوانی دوێنێ كه ژماره‌یان ١٦٣ كه‌سه له شاره‌كانی دیمه‌شق و ده‌وروبه‌ری و حه‌له‌ب و ده‌رعا بون. لای خۆشیانه‌وه سوپای ئازاد بڵاویانكردوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا فرِۆكهیهكی جه‌نگی بۆردومانی ئاسمانی گهرِهكی (حموریه)ی ناوچه‌ی زملكای ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی كردوه و نزیكه‌ی ٤٠ كه‌سی كوشتوه، كه ژماره‌یه‌كیان منداڵ و ئافره‌ت بون، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سوپای ئازاد خراوه‌ته خواره‌وه، یه‌كێك له فرِۆكهوانهكان پێش كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فرِۆكهكه خۆی هه‌ڵده‌داته خواره‌وه و له‌لایه‌ن سوپای ئازاده‌وه ده‌ستگیركراوه. هاوكات به‌پێ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی، كه له تۆرِی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و فرِۆكهیه به چرِی بۆردومانی ناوچه‌كه ده‌كات و پاشان گرِدهگرێت و ده‌كه‌وێته خواره‌وه. به‌رده‌وامی شهرِ و كوشتاری ئه‌و وڵاته له كاتێكدایه، كه هه‌ردو لایه‌نی حكومه‌تی سوریا و ئۆپۆزسیۆن ئاماده‌ی خۆیان بۆ دانوستان دهربرِیوه، به‌ڵام تائێستا كۆنه‌بونه‌ته‌وه.