به‌رده‌وامیی فشارى ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆسه‌ر بنه‌ماڵه‌ی چالاكانی سیاسی كورد
بنه‌ماڵه‌ی چالاكانی سیاسی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه بهرهورِووی ههرِهشه و لێپرسینه‌وه ده‌بنه‌وه. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، هێزه ئیتلاعاتییهكانی شاری سه‌قز ماوه‌ی چه‌ندین رۆژه زه‌خت

و گوشاریان خستۆته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی "ئازاد موسلێم" چالاكی سیاسی خه‌ڵكی ئه‌و شاره، سهرهرِای ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و لێپرسینه‌وه، پێیان راگه‌یاندوون كه ده‌بێ هه‌موو رۆژێك خۆیان به‌و ئیداره‌یه بناسێنن. رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی رابردوو "موعته‌سه‌م موسلێم" ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سه‌قز و برای "ئازاد موسلێم" له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه له ماڵی خۆیدا ده‌ستبه‌ر و له‌گه‌ڵ خۆیان بۆ ئه‌و ئیداره‌یان راگواستبوو. ئازاد موسلێم چالاكی سیاسی له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵدا به‌هۆی زه‌خت و گوشاری هێزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه وڵاتی به‌جێهێشت و دواتر له‌لایه‌ن دادگای "ئیتقلابی" ئه‌و شاره‌وه به ٨ ساڵ زیندانیی ته‌عزیری بێئاماده بوونی خۆی حوكم درابوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه "كه‌ژاڵ هوژه‌بری" هاوسه‌ری "عه‌لی دانش" بانگهێشتی ئیتڵاعاتی شاری مه‌ریوان كراوه و وێرِای لێپرسینه‌وه، داوایان لێكردوه به زووترین كات له عه‌لی دانش جیا بێته‌وه.
زیندانییه‌كی كورد له زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج مانی له خواردن گرت
زیندانییه‌كی كورد به نیشانه‌ی نارِهزایهتی دهربرِین به هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌شیاو و نه‌دانی مه‌ره‌خه‌سی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و زیندانه، ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، زیندانییه‌كی كورد به ناوی "ره‌حیم ئه‌لیاسی" ناسراو به "شارام"خه‌ڵكی شاری بۆكان، ماوه‌ی ٥ رۆژه له زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج مانی له خواردن گرتووه. "شارام ئه‌لیاسی" شه‌وی هه‌ینی باری ته‌ندروستی تێكچوو و به‌و هۆیه‌وه ره‌وانه‌ی بێهداریی نێو زیندانیا

ن كردبوو كه پزیشكانی نێو زیندان بهبرِیاری به‌رپرسانی زیندان له چاره‌سه‌ریی پزیشكی ناوبراو خۆیان بواردبوو. ئه‌و زیندانییه كورده ساڵی ١٣٨٦ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران له شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا كه دواتر به تاوانی "هه‌وڵدان دژی ته‌ناهی نه‌ته‌وه‌یی" له رێگه‌ی راگرتنی "چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی" له‌لایه‌ن دادگای شۆرِشی ئه‌و شاره‌وه حوكمی ١١ ساڵ زیندانی ته‌عزیری بۆ برِایهوه. ناوبراو پاش ئه‌وه‌یكه حوكمه‌كه‌ی له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا پژرِاست كرایه‌وه، بۆ تێپهرِاندنی حوكمه‌كه‌ی له زیندانی شاری بۆكانه‌وه بۆ زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج دوور خرایه‌وه كه هه‌نووكه ماوه‌ی زیاتر له ٥ ساڵه له زیندان دایه.
كۆبوونه‌وه‌ى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى له مه‌جلیسى نه‌ته‌وه‌یی فه‌رانسه
رۆژى چوارشه‌ه‌مه دووى ره‌شه‌ممه‌ى ١٣٩١ كۆنفرانسێك له مه‌جلیسى نه‌ته‌وه‌یی فه‌رانسه به ئاماده‌بوونى خاتوو مه‌ریه‌مى ره‌جه‌وى سه‌رۆك كۆمارى هه‌ڵبژێردراوى شۆرِاى میللى موقاومه‌ت له ژێر ناوى " فه‌رانسه و دوورنیگاى رۆژهه‌لاتى ناوین و ئێران له‌ساڵا ٢٠١٣ به‌رێوه چوو. كۆمه‌لێك له نوێنه‌رانى مه‌جلیسى نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ڵبژێردراوه‌كان و كه‌سایه

تیهكانى فه‌رانسه‌ویی وه‌ك دۆمینیك كلۆفۆر نوینه‌رى مه‌جلیس له پاریزگاى واڵدواز و برونو لوفور سه‌رۆكى فراكسیۆنى زۆرینه‌ى سویالیستهكان و میشێل ترۆ ئه‌ندامى كومیسیۆنى ده‌ره‌وه و باسكاڵ ترا‌س نوێنه‌رى مه‌جلیس و ئاندرێ شاسین سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمۆنیسته‌كان له‌و كۆنفرانسه دا قسه‌یان كرد. بابه‌ته باسكراوه‌كان بریتى بوون له بارودۆخى قه‌یراناویی و جینایهتهكانى رژیمى ئىخوندى و دهستیوهردانهكانى ئه‌و رژیمه له كاروبارى وه‌لاتانى ناوچه‌كه، پێداگرى له‌سه‌ر ده‌ستراگه‌یشتن له چه‌كى ناوكه‌یی و ناره‌زایه‌تى كۆمه‌ڵگاى ئێران و هه‌وه‌رها ناسینى خۆراگرى ئێران وه‌كوو جێگرهوهێكى دیموكراتیك بۆ رژیمى دژه مرۆڤى ئاخوندى . ئه‌و كۆنفرانسه وێراى مه‌حكووم كردنى هێرشی وه‌حشیانه‌ى مووشه‌كى بۆسه‌ر لیبرتى له‌سه‌ر زه‌روره‌تى گه‌راندنه‌وه‌ى موجاهیدین بۆ ئه‌شره‌ف به مه‌به‌ستى دابین كردنى ئه‌منیه‌ت گیانیان پێان داگرت.
سپایێك ههرِشهى كرده‌وه‌ى تیرۆریستى له رۆژئاوا كرد
به یێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رى حكومه‌تى ئیسنا، پاسدار مه‌سعوود جهزایرى جێگرى به‌سیج و فه‌رهه‌نگى به‌رگرى ستادى گشت هێزه چه‌كداره‌كان وتى، ئه‌و گرووپانه‌ى كه عه‌مه‌لیاتى خۆیان له راستاى به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مریكا و رۆژئاوا به‌ریوه ده‌به‌ن، به‌م زووانه شوێنى عه‌مه‌لیاتى خۆیان بۆ شوێنێكیتر ده‌گوێزنه‌وه، له‌مه‌و به‌دوا سه‌رئێشه‌ى نوێ بۆ ئه‌مریكا و ئۆرووپا درووست ده‌كرێت. ناوبراو وتى، مه‌حاڵه ئێمه له به‌رانبه‌ر فشار و وتووێژى بێ ئاكام ده‌ست له ئامانجه‌كانى خۆمان هه‌ڵگرین و ئه‌گه‌ر ولاتان ته‌جاوز كار نه‌یانه‌وێت ئه‌و راستییه قبووڵ بكه‌ن، مێژوو ده‌رسێكى دژوارییان پێ ده‌دات.
جه‌لیلى: هه‌رگیز له چالاكى ئه‌تۆمى ده‌ست هه‌ڵناگرین
به پێ

ى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى حكومه‌تى ئیسنا، سه‌عید جه‌لیلى به‌رێوه‌به‌رى شۆراى بالاى ئه‌منییه‌ت له كۆبوونه‌وه‌ى سالانه‌ى به‌رێوه‌به‌رانى پیشه‌ى ناوه‌كى كه سه‌ر له به‌یانى ئه‌مرۆ به‌رێوه چوو رایگه‌یاند، خه‌ڵكى ئێمه هه‌موو ههزینهێك ده‌ده‌ن تاكوو سازمانى وزه‌ى ئه‌تۆمى كارى گه‌وره‌ى خۆى به‌رێوه ببات، و ئێمه هه‌رگیز ده‌ست له چالاكییه ناوهكییهكانمان هه‌ڵناگرین. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ولاتانى ٥ + ١ داوایان له رژێم كردووه كه ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كه‌ى فه‌ردۆ دابخات و پاشماوه‌ى ئۆرانیۆمى پیتێندراوى خۆى بۆ ده‌ره‌وه‌ى ولات به‌رێ بكات، ئیسرائیلیش به ئاماژه به راپۆرتى نوێى ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى رایگه‌یاندووه كه رژێمى تاران له هه‌ر كاتێك زیاتر به بۆمبى ناوه‌كى نزیك بووه‌ته‌وه.
ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى سێ مهئموورى ئیتلاعاتى رژێم له ئێسپانیا
به پێى را

پۆرتى رادیو ئالمان، پۆلیسى ئیسپانیا باندێكى سیخۆرى دژبه ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه كه بریتین له دوو پیاوو و یه‌ك ژن كه مهشكووكن به چالاكى سیخۆرى و هه‌واڵگرى دژبه نه‌یارانى رژێم له مادرید و سانتاندر له باكوورى ئیسپانیا. به پێى ئه‌م راپۆرته ئه‌و كه‌سانه له ناوه‌ندێكى غه‌یره ده‌وڵه‌تى ئیسپانیایى كه كارى یارمه‌تى به په‌نابه‌ران بوو چالاكییان ئه‌كرد. ئه‌و سێ كه‌سه تاوانبارن به وه‌یكه په‌نابه‌ره سیاسییه‌كانیان شناسایى ده‌كرد و زانیارییه‌كانیان بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعاتى رژێم ده‌گواسته‌وه. به پێى ئه‌م راپۆرته ئه‌و سێ كه‌سه په‌یوه‌ندییان به بالوێزخانه‌ى رژێمه‌وه بووه
ووتووێژى باراك ئۆباما له‌گه‌ڵ شینزۆ ئابه له كۆشكى سپى
به پێى را

پۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، باراك ئۆباما سه‌رۆك كۆمارى ئه‌مریكا، له كۆشكى سپى چاوى كه‌وت به شینزۆئابه سه‌رۆك وه‌زیرانى ژاپۆن، باراك ئۆباما دواى ئه‌و چاوپێكه‌وتنه وتى، ئێمه لهمهرِ تهیفێكى به‌ربلاو له بابهتهكان وتوێژمان كرد و من له ژاپۆن به هۆى یارمه‌تى به هه‌وڵه‌كانى ئێمه له ئه‌فغانستان و هه‌وڵه‌كانمان لهمهرِ گه‌لاڵه ناوه‌كییه‌كه‌ى رژێمى تاران سپاسیانم كرد.
مه‌ح
كومیهتى هه‌وڵه‌كانى رژێمى تاران بۆ شێواندنى ئه‌منییه‌ت و سه‌قامگیرى به‌حره‌ین به پێى راپۆرتى رۆژنامه‌ى ئهلسیاسهى كویت، عه‌بدۆلله‌تیف بن را‌شد ئهلریانى، سكرتێرى شۆراى هاوكارى كه‌نداوى فارس، هه‌وڵه‌كانى رژێمى تارانى بۆ شێواندن و ناسه‌قامگیرى ولاتى به‌حره‌ین له رێگاى دانانى باندى تیرۆریستى به تووندى مه‌حكوم كرد. به‌رپرسانى به‌حره‌ینى شه‌ممه‌ى رابردوو رایانگه‌یاند، باندێكى تیرۆریستى سه‌ر به سپاى پاسداران، كه له نێوان ئێران، عێَراق و لۆبنان هاتووچۆیان ده‌كرد و بۆ كارى تیرۆریستى راهێنانیان ده‌كرد ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
سازمانى هه‌واڵنێرانى بێ سنوور ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى به‌ربلاوى رۆژنامه‌وانانى مه‌حكوم كرد
به پێ

ى راپۆرتى سازمانى هه‌واڵنێرانى بێ سنوور، ئه‌و سازمانه به دهرِكردنى بهیاننامهێك ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى رۆژنامه‌وانانى له لایه‌ن رژێمى تارانه‌وه به تووندى مه‌حكوم كرد. له به‌شێكى ئه‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه كه به نزیك بوونه‌وه به واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى، دوو دوژمنى ئازادى رادهربرِین و راگه‌یاندن، خامنه‌یى و ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكى ئێران ناچار به قسه نه‌كردن و بێ به‌ش بوون له راگه‌یاندن بكه‌ن، ئێران ئه‌مرۆ به بوونى ٥٨ رۆژنامه‌وان و وب نووس له زیندان بووه به گه‌وره‌ترین زیندانى رۆژنامه‌وانان له جیهان.
دژكرده‌وه‌ى رژێم سه‌باره‌ت به داواى په‌نابه‌رى دیپلۆماتێكى بالاى له نروێژ
به

پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى مێهر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رژێم له ولامى پرسیارێك له مهرِ نهگهرِانهوهى یه‌كێك له كارمه‌ندانى ئیدارى بالوێزخانه‌ى رژێم له ئۆسلۆ دواى ته‌واو بوونى مهئمووریهتهكهى رایگه‌یاند، به هۆى هێندێك كێشه‌ى شه‌خسییه‌وه نه‌یتوانیوه بگه‌رێته‌وه و جێگره‌كه‌ى له چه‌ند رۆژى پێشوودا رۆیشتووه.
رژیمى ئاخوندى ، مانۆرِی سه‌ربازی ئه‌نجامدا
رژیمى ئاخوندى ئێران، له باشوری رۆژئاوایی وڵاته‌كه‌یان، مانۆرِێكی سه‌ربازی هێزه وشكاییه‌كانی سه‌ر به گاردی شۆرِشی، ئه‌نجامدا. ئهمرِۆ(شه‌ممه ٢٣ی شوبات) ئاژانسه‌كانی هه‌واڵه‌كانی بڵاویانكردۆته‌وه، حه‌مید سه‌رخێڵی وته‌بێژ

ی مانۆرِهكه" پێغه‌مبه‌ری گهوره٨" رایگه‌یاند، ئه‌و مانۆرِه سه‌ربازییه بۆماوه‌ی سێ رۆژ له ناوچه‌ی سیرجان له پارێزگای كرمان له باشوری رۆژئاوایی ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت. به پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی"ئه‌لعالم"ی ئێرانی، ئه‌و مانۆرِه سه‌ربازییه به ئاماده‌بوونی ده‌یان كه‌تیبه‌ی هێزه‌كانی ئێران به رِێووه چووه. ئاماژه بهوهشدهكرێـت، ئێران و به‌تایبه‌تی گاردی شۆرِش به‌م دواییانه مه‌شق و راهێنانه سه‌ربازییه‌كانیان چرِتر كردۆته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌پێناوی ئه‌و دڵه رِاوكێ نێو دهوڵهتیهدایه كه به‌هۆی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانه‌وه هاتۆته ئاراوه. لای خۆییه‌وه ئیسرائیل به‌رده‌وام ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆم ههرِهشهیهكه بۆ سه‌ر ئه‌وان چونكه چه‌ندین جاره به‌رپرسانی ئێران ههرِهشهی ئه‌وه‌یان كردووه، ئیسرائیل له‌سه‌ر نه‌خشه دهسرِنهوه.
وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن گه‌شته ئیرله‌ندا
پا

ش به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین خه‌ڵاتی گرنگی جیهانی، فیلمی سینه‌مایی وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن، كه له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی كورد به‌همه‌نی قوبادییه، له ده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی دوبلن له وڵاتی ئیرله‌ندا نمایشكرا. فێستیڤاڵه‌كه له ١٤ی شوباته‌وه ده‌ستیپێكردوه و تا رۆژی ٢٥ی شوبات به‌رده‌وام ده‌بێت. فیلمی سینه‌مایی وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن، له ٤١مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی رۆتێردام له هۆڵه‌ندا و له ٣٦مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی گۆتێبێرگ له سوید و چه‌ندین شوێن و وڵاتی تر نمایشكراوه.