ته‌قینه‌وه له ئیلام ٤ قوربانیی لێ كه‌وته‌وه
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ماده‌ی ته‌قه‌مه‌نی له شاری ئه‌یوانی رۆژئاوا، ٢ هاووڵاتیی كورد گیانیان دا. به‌رپرسێكی نیزامی له پاریزگ

ای ئیلام به هه‌واڵده‌ریی "فارس"ی راگه‌یاندووه، كه ٢ هاووڵاتیی كورد به‌هۆی ده‌ستكاری كردنی ته‌قه‌مه‌نی به‌جێماوی شهرِی ٨ ساڵه‌ی ئێران و عێراق بوونه‌ته قوربانی. هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، ناسنامه‌ی ئه‌و ٢ هاووڵاتییه كورده‌ی خه‌ڵكی ئه‌یوانی رۆژئاوا رانه‌گه‌یه‌ندراوه. هاوكات ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ٢ برینداری دیكه‌شی لێكه‌وتۆته‌وه و هه‌نووكه له یه‌كێك له ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی شاری ئیلام له ژێر چاوه‌دێری پزیشكی دایه. هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ٦ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك له یه‌كێك له گونده‌كانی سه‌ربه شاری مه‌له‌كشاهی له پارێزگای ئیلام به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی نارنجۆكی ده‌ستی تووشی رووداو بوون و له ئه‌نجامدا ٥ كه‌سیان به‌و هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست دا و كه‌سێكیشیان به توندی بریندار ببوو.
مه‌شروبى ده‌سكرد/ بارودۆخى ناله‌بار له شارى سنه
كه‌ڵك وه‌رگرتن

له مه‌شروبی ئهلكۆڵى ده‌سكرد و نه‌شیاو له‌ماوه‌ى كه‌متر له ٤٨ سه‌عات له‌شارى سنه بۆته هۆى مردنى ٤ كه‌س و به پێى هه‌واڵه‌كان بارودۆخى چه‌ند كه‌س له‌وكه‌سانه‌ى ژه‌هراویی بوونه له نه‌خۆشخانه به نیگه‌رانى هێنه‌ر زانراوه. جیگه‌ى باسه بیجگه له‌و كه‌سانه ژماره‌یێ:ى تر‌ى خه‌ڵك كه ژه‌هراویی بوونه و رێژه‌یێكى ئه‌وه‌نده به‌رچاو نه‌بووه به سه‌رپێى ده‌رمان كراون به‌لام پزیشكان ووتوویانه ئاسه‌وارى ئه‌و ژه‌هراویی بوونه لهدرێژهماوهدا هه‌رده‌مێنێ و له‌سه‌ر جه‌سته‌ى نه‌خۆشان كاریگه‌رى خه‌راپ به جێ دێلێ. هۆكارى ژه‌هراویی بوونى ئه‌و مه‌شروبه دهیكردانه بۆ ئه‌وه گه‌رێندراوه‌ته‌وه كه هیچ جۆره بابه‌تێكى بێهداشتى تێدا په‌یره‌و ناكرێ و ورده ورده ئهسیدێكى مه‌ترسیدارى تێدا دروست ده‌بێ و به خواردنه‌وه‌ى ده‌بێته هۆى مردنى كه‌ڵك وه‌رگرانى.
ده‌رهێنه‌رێكی كورد له تاران، خه‌ڵاتی یه‌كه‌می ٢ فێستیڤاڵی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی به‌ده‌ست هێنا
كورته فیلمی ده‌رهێنه‌رێكی كورد له تاران، شانازی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی فێستیڤاڵه نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی پێ به‌خشرا. ه

هواڵدهریی كاری ئێران له راپۆرتێكدا بڵاوی كرده‌وه، كورته فیلمی "چیدن سپیده دم" له نوسین و ده‌رهێنانی "ته‌یموور قادری" خه‌ڵاتی یه‌كه‌می حهوتهمین فێستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی "په‌روین ئێعتسامی" به‌ده‌ست هێنا. ئه‌و كورته فیلمه له ماوه‌ی ١٥ خوله‌كدا پرژاوه‌ته سه‌ر ژیان و به‌سه‌رهاتی منداڵێكی گوندنشین كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاورِێ بهرهورِووی كۆمه‌ڵێك كێشه و ئاریشه‌ی جۆراوجۆر ده‌بێته‌وه. فیلم هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه له ئه‌ستۆی "سامان حوسێن‌پوور" و هه‌روه‌ها "مه‌تین عێبادی"، "قانع قادری" و "عه‌تا قادری" وه‌ك ئه‌كته‌ر له‌و كورته فیلمه‌دا رۆڵیان بینیوه.ئه‌و فیلمه پێشتریش ٩ خه‌ڵاتی له ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌دا به ده‌ست هێنابوو. ته‌یموور قادری ساڵی ١٣٦٩ی هه‌تاوی له شاری كامیاران له دایكبووه و خوێندنی له بواری ده‌رهێنه‌ری و فیلمنامه نووسیدا له زانستگه‌ی "دارالفنون" ته‌واو كردووه.
پالاوتگهى هێندى ئیتر نه‌وت له رژیمى ئێران ناكرن
سه‌رچاوه ئاگادار

ه‌كانى هێندى رایانگه‌یاند، پلاوتگهى باتینداى ئه‌و وه‌لاته كه دوایین جار له ئۆكتۆبرى ٢٠١٢ نه‌وتى له ئێرانه‌وه هاورده كردووه نایهه‌وێ ئێتر له ساڵى ٢٠١٣ به هاورده‌كردنى نه‌وتى خۆى له‌و وه‌لاته درێژه بدات. شیركه‌تى هیندى میتاڵ وزه، كرینى نه‌وتى له‌ئێرانه‌وه بۆ پالاوتگهى باتیندار راگرتوه.ساڵى رابردوو نزیك به ٤.٢ میلیۆن بۆشكه له كۆى ٥ میلیۆن بشكه پیداویستى نه‌وتى خۆى له‌ئێرانه‌وه دابین كردووه.
تیمى كارناسانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانى به‌له‌مه دهستبهسهرداگیراوهكهى رژیمیان له یه‌مه‌ن كرد
تیمێك

ى كارناسانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانى ئه‌و كه‌شتیه راگیراوهى رژیمى ئاخوندى كرد كه چه‌كى ده‌نارد بۆ چه‌كداره نه‌یاره‌كانى وه‌لاتى یه‌مه‌ن. ئه‌و تیمه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له لایه‌ن ژێنراڵى ئه‌رته‌ش ناسر ئهتاهیرى ئیسكۆرت ده‌كرا، بارى ئه‌و كه‌شتیه‌یان كه بریتى بوو له مووشه‌كى زه‌وى به ئاسمان و مووشه‌كى كاتیۆشا و مهوادهى ته‌قه‌مه‌نى و سیستمى پێوشوێنگیر، پشكنى.
فه‌رانسه: ئه‌مریكا به‌ڵێنى داوه دانیشتن له‌گه‌ڵ تاران نه‌كا
سهرچاوهیێكى فه‌رانسه‌ویی شاره‌زا به په‌روه‌نده‌ى ناوكه‌یی ئێران هه‌واڵى دا كه گرووپى ١+٥ له دانیشتنى رۆژى سێش

هممهى داهاتووى خۆیان له‌گه‌ڵ ئێران له قه‌زاقستان پێشنیارێكى هێناوه‌ته به‌رباس كه ئێران ده‌بێ قه‌بووڵى بكات. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌لێ ئه‌مریكا بهفهرانسهى ووتووه هیچ جۆره ووتووێژێكى نه‌هێنى له‌گه‌ڵ تاران نییه. دوایین راپۆرته‌كانى ئاژانس باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پالاوتهكردنى ئۆران‌یۆم به تایبه‌ت له‌دامه‌زراوه‌ى نه‌ته‌نز درێژه‌ى هه‌یه. دوایین هه‌وڵه‌كان بۆ فشار خستنه سه‌ر ئێران هه‌وڵى ئه‌مریكا و یه‌كێتى ئورووپایه بۆ قه‌ده‌غه كردنى ئالوگۆره بانكیه‌كان به پووڵى یۆرۆیه.
ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد دان به كاریگه‌ریى ته‌حریمه‌كان داده‌نێ
به‌شێوه‌یه‌كی چاوهرِوان نه‌كراو، سه‌رۆكی ئێران دانی‌نا به كاریگه‌ری سزا ئابورییه‌كانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی و رایدهگه

یهنێت، ئابوری وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و لاوازی ده‌چێت. ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌رۆكی ئێران به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی فارس رایگه‌یاندوه، ئابڵوقه ئابورییه‌كانی سه‌ر ئێران، كاریگه‌ری زۆری له‌ئاستی پێگه‌یاندن و گه‌شه‌ی ئابوری وڵاته‌كه‌یان كردوه‌و ساڵی رابردوش، ساڵێكی سه‌خت بوه بۆ وڵاته‌كه‌ی. هه‌روه‌ك ئه‌مه‌ریكاشی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی، لهرِێی سزا ئابورییه‌كانه‌وه ئابوری ئێرانی لاوازكردوه، لهمرِوهوه وتیشی "ده‌بێت ئێران پشت به وه‌به‌رهێنانی وڵاته‌كه‌ی ببه‌ستێت له بواره‌كانی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و بۆ ده‌رچون له‌و قه‌یرانه‌ش، داهێنان بكات له كۆمه‌ڵێك بواردا". به‌پێی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، سزا ئابورییه‌كان، زیانێكی گه‌وره‌ی به كه‌رتی نه‌وتی ئێران گه‌یاندوه، به جۆرێك ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ دو ملیۆن به‌رمیل دابه‌زیوه، به‌وه‌ش له ساڵی ٢٠١٢دا ئه‌و كه‌رته نزیكه‌ی ٤٠ ملیار دۆلار زیانی پێگه‌یشتوه.
قه‌یر
انى ناوكه‌یی رژیمى ئێران له‌ناوه‌ندى سه‌فه‌رى جان كێرى جان كێرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نوێى ئه‌مریكا رۆژى دووشه‌ممه یه‌كه‌مین سه‌فه‌رى ده‌ره‌وه‌ى خۆى بۆ ٩ وه‌لاتى ئورووپایی و رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست ده‌ست پێكرد. نابراو سه‌ردانى بریتانیاى كردووه و له‌وێ سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ى ناوكه‌یی رژیم و رێگه‌كانى به‌ربه‌ست كردجنى تاران به چه‌كى ناوكه‌یی تاوتوێ ده‌كه‌ن. جان كێرى هه‌وه‌رها له‌دواى ئه‌و سه‌ردانه‌ى بۆبهرلین، پاریس، رۆم، ئانكارا، قاهیره، ریاز، ئه‌بوزه‌بی و قه‌ته‌ریش سه‌فه‌ر ده‌كات.
بانكى ناوه‌ندى: نرخى هه‌لاوسانى ئه‌مساڵ سه‌رووى ٣٠ له‌سه‌ده
سه‌رۆكى گشتى بانكى ناوه‌ندى رژیمى ئاخوندى رایگه‌یاند: نرخى هه‌لاوسانى له‌ماوه‌ى یهكساڵى به‌ره‌وكۆتایی به مانگى به‌ف

رانبار گه‌یشتۆته ٢٨.٧ له‌سه‌د و له‌كۆتایی رێبه‌ندانیش بۆ ٢٩.٨ له‌سه‌د به‌رز بۆته‌وه. به پێى هه‌واڵه‌كان مه‌حموود به‌همه‌نى ووتى: نرخى هه‌لاوسان ئه‌مساڵ تا كۆتایی ره‌شه‌ممه ده‌گاته ٣٠ تا ٣١ له‌سه‌د. ناوبراو هه‌وه‌رها راده‌ى نهغیدینهگى به ٤٣٨ هه‌زار میلیارد تمه‌ن راگه‌یاند و گووتى: راده‌ى نهغیدینهگى له‌چاو كۆتایی ره‌شه‌ممه‌ى پار ٢٤.٤ له‌سه‌د به‌ره‌وسه‌رچوون نیشان ده‌دا. ئه‌وه له‌كاتیكدایه كه نرخى هێندیك كه‌ل و په‌ل و ێداویستى خه‌ڵك بهرزبیوونهوهى ١٤٠ له‌سه‌دى به خۆوه بینیوه.
ئۆپۆزسیۆنی چه‌كدار؛ هه‌شت مه‌رج بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رژێمی سوریا داده‌نێت
ئۆپۆزسیۆن چه‌كدار وه‌ڵامی لێدوانێكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ده‌داته‌وه سه‌باره‌ت به گفتوگۆ و دانوستان و مه‌رجیش بۆ ئه‌و گفتوگۆیانه داده‌نێت. سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی هاوبه‌شی سوپای ئازادی سوریا، هه‌شت مه‌رج بۆ هه‌ر جۆره گفتوگۆ و دانوستانێك له‌گه‌ڵ رژێمی سوریا داده‌نێت، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ وه‌لید موعه‌لیمی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا كه ئاماده‌یی حكومه‌ته‌كه‌ی دهربرِی بو بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن چه‌كداری سوریا. ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركیا، له‌سه‌ر زاری عه‌قید حه‌مید زه‌كه‌ریا، وته‌بێژی ئه‌ركانی هاوبه‌شه‌وه بڵاویكرده‌وه: رێكه‌وتون له‌سه‌ر دانانی هه‌شت مه‌رج بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رژێمی سوریا و له‌وباره‌یه‌وه به‌ڵێننامه‌یه‌كیان دارِشتوه كه پێكهاتوه له‌م خاڵانه. یه‌كه‌م: له‌گه‌ڵ رێزدا بۆ سیاسی و سه‌ربازیه‌كان، هیچ جۆره رێكه‌وتنێك قبوڵ ناكه‌ن كه له‌ده‌ره‌وه‌ی شۆرشگێرِان له‌سه‌ر خاكی سوریا ئه‌نجامبدرێت. دوه‌م: له‌كاتی دانوستاندا رژێم داوای لێبوردنیان لێبكات سه‌باره‌ت به ناوهێنانیان به مافیای چه‌كدار و به‌ناوی راسته‌قینه‌ی خۆیان (سوپای ئازادی سوریا) ناوبهێنرێن. سێیه‌م: سه‌رۆك

ی رژێمی بكوژیش (به‌شار ئه‌سه‌د) به‌ناوی خۆیه‌وه ده‌ركه‌وێت و داوای گفتوگۆ بكات. چواره‌م: دوای وه‌ستانی كوشتن و كرده‌وه تاوانكاریه‌كان گفتوگۆ ده‌ست پێبكرێت. پێنجه‌م: لوتكه‌ی رژێمی سوریا و به‌رپرسی لقه‌كانی ئاسایش ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه. شه‌شه‌م: دانوستان و گفتوگۆ به چاودێری و گره‌نتی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش (ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، روسیا، چین) و وڵاتانی عه‌ره‌بی و توركیا بهرِێوهبچێت. حه‌وته‌م: ماوه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ گفتوگۆ دابنرێت، كه له‌چه‌ند رۆژێك تێنهپهرِێت، نه‌ك رژێمی سوریا سود له‌كات وه‌ربگرێت بۆ خۆ رێكخستنه‌وه. هه‌شته‌م: شوێنی گفتوگۆكان (خاكی رزگاركراوی سوریا) بێت و ئامانجی سه‌ره‌كی لێی راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات بێت به گه‌ل.