هاووڵاتییه‌كی بۆكانی حوكمی ٥ ساڵ زیندانی بۆ برِایهوه
هاووڵاتییه‌كی كوردی خه‌ڵكی شاری بۆكان له‌لایه‌ن دادگای شۆرِشی شاری مه‌هاباده‌وه به ٥ ساڵ زیندان حوكم درا. به‌پێ

ێ هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، هاووڵاتییه‌كی كورد به‌ناوی "زاهید رۆسته‌مپوور" ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ له‌لایه‌ن دادگای شۆرِشی شاری مه‌هاباده‌وه حوكمی ١ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و ٤ ساڵ زیندانی هه‌ڵپه‌سێراوی بۆ برِایهوه.ئه‌و هاووڵاتییه كورده‌ی خه‌ڵكی به‌خشی "قه‌ره مووسالی" سه‌ربه شاری بوكان، به تاوانی ئه‌ندامه‌تی و هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی حكوومه‌تی ئێران ئه‌و حوكمه‌ی بۆ برِاوهتهوه.زاهیــد سه‌ره‌تای مانگی به‌فرانباری ساڵی ١٣٩٠ له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییهكانی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ١ مانگ به دانانی بارمته‌ی ٢٠ میلیۆن تمه‌نی به شێوی كاتی ئازاد كرابوو.ناوبراو له كۆتایی مانگی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ بۆ تێپهرِاندنی حوكمه‌كه‌ی، خۆی به زیندانی شاری مه‌هاباد ناساندبوو.
زیندانیێكى سیاسى كورد مانى له خواردن گرت
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، زیندانیێكى سیاسى كورد به ناوى ئه‌میر تالب، كه بۆ زیندانى ناوه‌ندى زاهێدان دوور خراوه‌ت

ه‌وه له ناره‌زایه‌تى به باروودۆخى سه‌ده ناوه‌راستى و نا مرۆڤانه‌ى به‌رپرسانى ئه‌و زیندانه له‌مه‌ر زیندانییه‌كان مانى له خواردن گرتووه. جێگه‌ى باسه كه ئه‌میر تالب ماوه‌ى سێ ساڵ و شه‌ش مانگه له زیندانى ناوه‌ندى زاهێدانه و بنه‌ماڵه‌كه‌ى به هۆى دوورى رێگا و زۆر بوونى تێچووى هاتووچۆ له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌م زیندانییه بێ به‌شن، هه‌روه‌ها دواى مانگرتنى تالب ، له لایه‌ن به‌رپرسانى زیندانه‌وه بۆ ژورى تاكه‌كه‌سى گوازراوه‌ته‌وه.
ئه‌ندامێكی پێشووی سپای پاسداران له نزیك سنه كوژرا
هاووڵاتییه‌كی كورد له نزیك یه‌كێك له گونده‌كانی ناوچه‌ی سنه به ته‌قه‌ی كه‌س، یان كه‌سانێكی نه‌ناسراو كوژرا.به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، سه‌ر له ئێوارێی رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی ٧ی ره‌شه‌ممه، كه‌سێك به‌ناو

ی "ئیبراهیم محه‌ممه‌دی" كورِی عه‌لی ده‌روێش حوسێن و خه‌ڵكی گوندی "بهرِوهر" سه‌ربه به‌خشی "كه‌ڵاته‌رزان"ی شاری سنه به ته‌قه‌ی كه‌س، یان كه‌سانێكی نه‌ناسراو كوژرا.ئه‌و رووداوه له نزیك گوندی "ههژیهره"ی سه‌ربه به‌خشی "ئاره‌نان"ی شاری سنه هاتۆته ئاراوه.به‌پێی ئه‌و راپۆرته، ئیبراهیم محه‌ممه‌دی كه به "بله قه‌ره‌چی" ناوبانگی ده‌ر كردبوو، یه‌كێك له ئه‌ندامانی پێشووی سپای پاسدارانی حكوومه‌تی ئێران بووه.به‌وته‌ی هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچه‌یه، ئه‌و كه‌سه كوژراوه یه‌كێك له ئه‌ندامانی به پێشینه‌ی سپای پاسدارانی حكوومه‌تی ئێران بووه و له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا ده‌ستێكی باڵای له كوشت و برِی لاوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا بووه.
ئێعدام
ى ٨ زیندانى له كرمان و مه‌شهه‌د به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، چوار زیندانى خه‌ڵكى به‌لووچستان له لایه‌ن رژێمى ئاخووندییه‌وه له زیندانى ناوه‌ندى كرمان له سێداره درِان، هه‌روه‌ها چوار زیندانیتر رۆژى پێنجشه‌ممه ٣ى ره‌شه‌ممه له زیندانى وهكێل ئاواى مه‌شهه‌د له سێداره درِاون.
ووتووێژهكانى قه‌زاقستان: باسێكى له كرانه‌وه و گۆرینى كاركرد نییه
رۆژى یه

كه‌مى ووتووێژه ناوكه‌ییه‌كانى گرووپى ٥+١ له‌گه‌ڵ رژیمى تاران له قه‌زاقستان كۆتایی هات. به پێى راپۆرتى دوویچهوێله رژیمى ئێران پێشنیاریێكى هه‌یه كه تا ئێستا ئاشكرا نه‌بووه و ئامانجه‌كه‌شی به پێى راپۆرته‌كان روونبوونه‌وه‌ى ئه‌وه‌یه كه ئایا به راستى وه‌لاتانى جیهان نیگه‌رانى لایه‌نه نیزامیهكانى رژیمین یان ده‌یانهه‌وێت بكه‌نه ئامرازێكى باج لێوه رگرتن. له لاییكى تره‌وه ووته‌بێژى یه‌كێتى ئورووپا ده‌لێ: وا نایه‌ته به‌رچاو كه له‌و ووتووێژانه كرانهوهیێك وهدى بێ.
سه‌فه‌رى لێپرسراوى ئه‌مریكایی بۆ بردنه پێشه‌وه‌ى ته‌حریمه‌كان
ده‌یوید كۆهن جێگرى خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریكا له كاروبارى ئیتلاعاتى ماڵى و ترۆریسم بۆ پێش خستنى ته‌حریمه‌كان دژى رژی

مهكانى تاران و دیمه‌شق بۆ وه‌لاتانى تركیا، عێراق، ئیسرائیل و بریتانیا سه‌فه‌ر ده‌كات. وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریكا له راگه‌ێندراوێكدا رایگه‌یاند، ووتووێژهكانى كۆهن له‌ده‌ورى كردوه گه‌لێكدا ده‌سوورێته‌وه كه ده‌وڵه‌ته‌كان و به‌شه ماڵیه‌كان ده‌توانن بۆ پاراستنى سیسته‌مى ماڵى نێوده‌وڵه‌تى له‌به‌رانبه‌ر ههرِشهى دابین كردنى ماڵى ترۆریسم به‌رێوه‌ى ببه‌ن. له‌و راگه‌ێندراوه‌دا هاتووه كه ده‌یوید كۆهن هه‌روه‌ها گرینگى تهحریمهكانى ئابوورى له‌دژى رژیمى ئێران و دیمهشقى هێناوه‌ته به‌رباس.
وه‌زیری ده‌ره‌وه پیشوی ئێران خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئێران هه‌ڵده‌بژێرێت
وه‌زیری

پیشوی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رایده‌گه‌یه‌نێت كه خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ئێران ده‌پاڵێوێت كه وابرِیاره له مانگی حوزه‌یرانی داهاتودا ئه‌نجام بدرێت.به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی (مهر)ی ئێران، مه‌نوچه‌هری موته‌كی، وه‌زیری پێشوی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی گه‌لی ئێرانی كردوه، به‌فه‌رمی رایگه‌یاندوه خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌پاڵێوێت.ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه پێشبینی ده‌كرا له دوای به‌ڵێنه‌كانی رابه‌ری شۆرِی ئیسلامی، دۆخی گوزه‌رانی گه‌لی ئێران به‌ره‌و باشتر برِوات، به‌ڵام سودی نه‌بوه.له كۆتایی ساڵی (٢٠١٠) ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد موته‌كی له پۆسته‌كه‌ی دروخسته‌وه و له جێگه‌ی ئه‌و عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ستنیشان كرد.
نامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان گه‌یشته ده‌ست به‌ده‌په
یه‌كێك له‌و

نامانه‌ی كه له لایه‌ن سێ په‌رله‌مانتاره كورده‌كه‌وه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندانی كردبو، نامه‌یه‌كی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی سه‌رۆكی ده‌ستگیركراوی په‌كه‌كه بو بۆ پارتی ئاشتی و دیموكراسی، ئهمرِۆش ئه‌و نامه‌یه گه‌یشته ده‌ستی ئه‌و پارته، هاوكات چاوهرِێ ده‌كرێت، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و لیژنه‌ی بهرِێوهبهرایهتی ناوه‌ندی BDP كۆبونه‌وه‌یه‌ك رێكبخه‌ن و نامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان هه‌ڵبسه‌نگێنن.پێشتر بوڵدان له لێدوانێكدا نامه‌یه‌كی كورتی ئۆجه‌لانی خوێنده‌وه، له‌و نامه‌یه‌دا ئۆجه‌لان ده‌ڵێت : "ئه‌م دیداره هه‌نگاوێكی مێژوییه، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌م قۆناغه‌دا پێویسته زۆر هۆشیار و به ئاگا بن، له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا گیراو هه‌یه، له‌ده‌ستی PKKدا گیراو هه‌یه، پێویسته PKK زۆر به‌چاكی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گیراوه‌كان بكات، هیوادارم گیراوه‌كان به كه‌سوكاریان شاد ده‌بنه‌وه ."
سوریا: له‌یه‌ك كاتژمێردا پێنج كه‌س ده‌كوژرێن
تۆرِی مافه‌كانی مرۆڤ له سوریا، ئامارێك له‌سه‌ر زیانه گیانییه‌كان له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شۆرِشی سوریا تائێستا بڵاوده‌كاته‌وه.به پێی ئاماری تۆرِی مافه‌كانی مرۆڤی سوریا، له تێپهرِبوونی یه‌ك كاتژمێردا پێنج كه‌س ده‌كوژرێن،

له ئاماره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی مێرده‌كانیان له‌ده‌ستداوه له سوریا زیاتر له ١٧ هه‌زار ژنه.هه‌ر له‌و ئاماره]دا هاتووه، نزیكه‌ی ٤٠ هه‌زار منداڵ له سوریا بێ باوكن، هه‌روه‌ها تائێستا رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا ٤ هه‌زار و ٢٣٧ ژنی كوشتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ٤ هه‌زار منداڵ له نازی دایك بێ به‌شبوون.تۆرِی مافی مرۆڤ له سوریا ئاشكراشیده‌كات، كه له‌سه‌ره‌تای شۆرِشهوه تائیستا، چوار هه‌زار و ٥٠٠ ژن له لایه‌ن سوپای سوریاوه ده‌ستگیركراون.به پێی پێوه‌ری جیهانی، له هه‌ر جه‌نگێكدا زیانهگیانییهكانی ژن و منداڵ نابێته ٢%ی تێپهربكات، به‌ڵام له ماوه‌ی جه‌نگی نێوان سوپای ئازاد و سوپای سوریادا گه‌یشتوه‌ته ٥.٢%.چالاكوانێكی سیاسی سوریا، به سایتی عه‌ره‌بییه‌ی راگه‌یاند: "ئه‌و ئامار و ژمارانه به نزیكه‌یی ئاماژه‌ی بۆ كراوه، به‌ڵام له راستیدا زیانه‌كانی جه‌نگ زۆر له‌وه زیاتره".وتیشی: "ئه‌و كاره‌ساتی كوشتنی ژن و منداڵ و ونبونیان شایانی زیادبوونه و روو قورس‌تر بوونی كاره‌ساته‌كه‌یه".