ئیداره‌ی ئیتلاعات به‌ڵێننامه‌ی له هاوسه‌ری مادێح نه‌زه‌ری وه‌رگرت
هاو

سه‌ری مادێح نه‌زه‌ری رۆژنامه‌نووس و سه‌رنووسه‌ری دووحه‌فته‌نامه‌ی "دیدگاه" له ژێر فشارى ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه دایه. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، هاوسه‌ری مادێح نه‌زه‌ری رۆژنامه‌نووسی بێسه‌روشوێن كراوی كورد له‌لایه‌ن ستادی خه‌به‌ریی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێكرا. شیوا گه‌نجی به‌هۆی لێدوان بۆ مێدیاكان لهمهرِ چاره‌نووسی نادیاری هاوسه‌ره‌كه‌ی، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به‌ڵێننامه‌ی فه‌رمیی لێوه‌رگیراوه و پێیان راگه‌یاندووه له ئه‌نجام دانی هه‌ر چه‌شنه لێدوانێك بۆ مێدیاكان خۆی ببوێرێت و له‌ئه‌گه‌ری سه‌رپێچی كردن، به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و كاره ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی خۆی. وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه له شیوا گه‌نجی له كاتێك دایه كه مادێح نه‌زه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ی له ٢٠ رۆژ پێش ئێستاوه بێسه‌روشوێنه و هه‌تا ئێستا هیچ هه‌واڵێك لهمهرِ چاره‌نووسی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
هه‌وڵه‌كانى نوێى كۆنگره‌ى ئه‌مریكا دژى سپاى پاسداران
كۆمه‌ل

ێك له ئه‌ندامانى كۆنگره‌ى ئه‌مریكا له‌هه‌وڵدان وهىزارهتى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وه‌لاته بۆ دانانى ناوى سپاى پاسداران له ریزى تاقمه ترۆریسته‌كان بخه‌نه ژێر فشاره‌وه. به پێى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه ئه‌گه‌ر ناوى سپاى پاسداران له‌ر یزى تاقمه ترۆریستهكانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا داندرێ سیستماتیك به‌ربه‌ست گه‌لێك له‌دژى سپا و ئه‌ندامان و رێكخراوه‌كانى نیزامى و نا نیزامى ژێر ده‌ستى سپا ده‌سه‌پێندرێ. له‌ئه‌مریكا ته‌نیا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه بریار ده‌دا كه چ گرووپێك بچێته ناو لیستى ترۆر یان بێته ده‌ره‌وه. به پێى ئه‌و گه‌لاڵه‌یه ئه‌گه‌ر ئیسرائیل بۆ داكۆكى له خۆۆى هێرشی نیزامى بكاته سه‌ر رژیم ئه‌وا ئه‌مریكا یارمه‌تى دیپلۆماتیك و نیزامى و ئابوورى ده‌كات.
رژیم پێشنیاره‌كانى ١+٥ى به قازانجى خۆى نه‌زانى
له‌كاتێ

كدا كه عه‌لى باقرى جێگرى شۆراى به‌رزى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی ئیدعاى كرد كه گرووپى ١+٥ مهنتقى ئێرانى قه‌بووڵ كردووه، دیپلۆماتیكى ئورووپایی گووتى: به‌ربه‌سته‌كانى چالاكى ناوه‌ندى ناوكه‌یی فه‌ردۆ و پشكنینى ته‌واوى ئه‌و ناوه‌نده وه‌ك مه‌رجێك بۆ پێش‌گرتن له ته‌حریمى زیاتر داندراوه. ئه‌و دیپلۆماته ده‌لێ: ٥ وه‌لات داوایان له ئێران نه‌كردووه كه ناوه‌ندى پالاوتهكردنى فه‌ردۆ دابخات و باس له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى تهحریمهكانیش نهركاوه. ناوبراو پێداگرت كه ده‌بێ ناوه‌ندى فه‌ردۆ به‌ربه‌ست بكرێت و رێگه بۆ پشكنینى پشكێنه‌ران بدرێت. باقرى له لایێكى دیكه‌وه ده‌لێ ئه‌و پێشنیارانه دابینكه‌رى قازانجه‌كانى رژیمى ئێران نین و ئێمه داننان به مافى ناوكهییمان ده‌وێ.
فه‌رانسه: ووتووێژهكانى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ رژیمى تاران بێ ئاكام بوو
فرانس

وا ئۆلاند سه‌رۆك كۆمارى فه‌رانسه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه كه ووتووێژه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ى ناوكه‌یی ئه‌و وه‌لاته هیچ ئاكامێكى نه‌بووه. ناوبراو ووتى: ئێمه خاوه‌نى لێكدانه‌وه‌ى هاوبهشێن له‌راست ئێران. ده‌بێ هه‌موو كاره‌كان ئه‌نجام بدرێن تا ئێران ده‌ست له به‌رنامه‌ى ناوكه‌یی خۆى هه‌ڵگرێ به بێ هیچ مه‌رجێك. ئۆلاند هه‌وه‌رها ووتى به‌داخه‌وه به بوونى تهحریمهكانیش ره‌وتى ووتووێژه‌كان هیچ ئاكامێكى نه‌بووه.
ئه‌حمه‌د شه‌هید: بارودۆخى مافى مرۆڤ له ئێران ناله‌باره
كارنامه‌ى ماف

ى مرۆڤى رژیمى ئاخوندى له دوایین راپۆرتى ئه‌حمه‌د شه‌هید پرِه له جیاوازیی، ئازارى جهسشتهیی و ره‌وانى، به‌ربه‌ستى ئازادییه بنهرِهتیهكان و پێشێلكردنى ئاشكراى مافى كه‌مینه جینسى و قه‌ومى و نه‌ته‌وه‌یی و مهزهههبیهكان و ره‌خنه‌گرانى سیاسی. به پێى دوایین راپۆرتى ئه‌حمه‌د شه‌هید له‌سه‌ر ره‌وشى مافى مرۆڤ له ئێران ره‌وتى شكه‌نجه و ئیعدلم و جیاوازییه‌كان به‌رده‌وامه. له‌به‌شێك له راپۆرته‌كه‌ى ئه‌حمه‌د شه‌هید سه‌باره‌ت به شكه‌نجه هاتووه كه به‌رپرسانى رژیم باس له قه‌ده‌غه بوونى شكه‌نجه ده‌كه‌ن به‌لام ئه‌وه به‌ماناى بهرێوهنهبردنى شكه‌نجه نییه و ٧٦ له‌سه‌دى ئه‌و كه‌سانه‌ى قسه‌ى له‌گه‌ڵ كردوون باس له به‌رێوه‌بردنى شكه‌نجه‌ى قورسی جه‌سته‌یی و ره‌وانى ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن مه‌ئمورانى رژیمه‌وه. هه‌رله‌و راپۆرته دا سه‌باره‌ت به ره‌وشی قه‌وم و نه‌ته‌وه و ئایینه‌كان باس له كورد و غه‌ره‌ب و به‌لووچ و هه‌وه‌رها دۆخى به‌هاییه‌كان و ده‌رویشه‌كان و مه‌سیحیه‌كان ده‌كات و به جێگه‌ى نیگه‌رانیان ده‌زانێ.
ته‌حریمه‌كان: تاقه‌تى خه‌ڵك كه‌م بێته‌وه دژمن براوه‌یه
یه‌عقوب عه

لى نه‌زه‌رى فه‌رمانده‌ى سپاى خوراسانى باشوور وریایی دا كه ئه‌گه‌ر تاقه‌تى خه‌ڵك له‌به‌رانبه‌ر ته‌حریمه‌كان كه‌م بێته‌وه ئه‌و دژمن براوه‌یه. نابراو له‌درێژه‌ى شه‌رى باڵه‌كانى رژیم ووتى هێندێ: كه‌س ده‌یانهه‌وێ ئاو بكه‌نه ناو ئاشى دژمن و خه‌ڵك ناهومێدهكهن. بارودۆخى ئابوورى خه‌ڵكى ئێران به هۆى ته‌حریمه جیهانیه‌كانه‌وه رۆژ له‌دواى رۆژ ناله‌بار ده‌بێ و لێپرسراوانى رژیم ده‌یانهه‌وێ به خۆراگرى خه‌ڵك له‌به‌رانبه‌ر كێشه‌كانى كۆمه‌ڵگا به به‌رنامه ناوكهییهكانیان درێژه بده‌ن.
چوارشه‌مم
ه سوورى : ناجا ههرِهشهى له لاوان كرد سه‌رۆكى پۆلیس پێشگیرى ناجا ووتى: به‌دڵنیاییه‌وه هێزه‌كانى ئینتزامى به‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى بیاتنههوێ سلامه‌تى خه‌ڵك بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه و موزاحیم بن هه‌ڵس و كه‌ت ده‌كات. ته‌قى مێهرى ووتى لهسوونهتهكانى پێشووى ئێران‌دا تهقادندنهوهى مه‌وادى ته‌قه‌مه‌نى و ئاگر بوونى نه‌بووه و ئه‌گه‌ر كه‌سانێك بیانهه‌وێ له‌و رێگه‌یانه موزاحیم بن هه‌لس و كه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ.
سوریا: گۆرِینى سیاسه‌تى ئه‌مریكا زهربهیێكى بۆ رژیمى تاران
وه‌زیرى

ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له كۆبوونه‌وه‌ى دۆستانى سوریا له رۆم گووتى: بریارى ئه‌مریكا بۆ پشتیوانى زیاتر له ئۆپۆزسیۆنى سوریا، به هۆى بێ به‌زیی و جینایهتكانى رژیمى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌گه‌رێته‌وه. جان كێرى زیادى كرد: هێزه‌كانى ئه‌سه‌د له لایه‌ن هێزه دهركیهكانى وه‌ك رژیمى ئاخوندى و حیزبوڵلاَى لوبنان له‌سه‌ر پێ هێشتراوه‌ته‌وه و ده‌یانهه‌وێت سوریا له‌ناو ببه‌ن. رایلكه‌ى جیهانى بی بی سی هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاند گۆرینى سیاسه‌تى ئه‌مریكا و په‌ره‌سه‌ندنى پشتیوانى واشینگتۆن له نه‌یارانى ئههسد، ده‌رفه‌تێكه بۆ پێكهێنانى هاوپهیمانهتیهكى ژئۆئیستراتژیك و زهربهیێكهبۆ رژیمى تاران و حیزبوڵلاى لوبنان.