خهلقى ئێران نیشته‌جێن.
له‌م به‌یاننامه‌دا كۆمیساریاى به‌رزى په‌نابه‌رانى نهتهوهیهكرتووهكان ئاماژه‌ى كردووه به هێرشى خۆمپارهیى به‌و كه‌مپه كه تێیدا ٧ كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سیتر بریندار بوون.
له‌م به‌یاننامه‌دا هاتووه كه دانیشتووانى كه‌مپى ئازادى مافى پاڵپشتى و پشتیوانى كۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌ییان هه‌یه.
كۆمیساریاى به‌رزى په‌نابه‌رانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هه‌موو ولاتانى جیهان داواى كردووه كه بۆ پاراستنى گیانى ئه‌ندامانى ئه‌و سازمانه هه‌وڵ بده‌ن.
رۆژى هه‌ینى خاتوو مریه‌م ره‌جه‌وى، سه‌رۆك كۆمارى هه‌ڵبژێردراوى شۆراى میللى موقاومه‌ت، له ژنێڤ داواى له كۆمیساریاى به‌رزى په‌نابه‌رانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد كه ئه‌منییه‌تى ئه‌ندامانى ئه‌و سازمانه له عێراق بپارێزێن.
كه‌مپى ئازادى شوێنى هێزه‌كانى ئه‌مریكایى له كاتى شهرِدا بوو كه له سه‌ره‌تاى ساڵى نوێى میلادییه‌وه بوو به شوێنى نێشته‌جێى ٣ هه‌زار كه‌س له ئه‌ندامانى سازمانى مۆجاهدینى خه‌ڵقى ئێران، خاتوومریهم ره‌جه‌وى دوێنى جارێكی‌تر خوازیارى گه‌رانه‌وه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌و سازمانه بۆ ئۆردووگاى ئه‌شره‌ف یان ناردنى هه‌موو ئه‌ندامانى ئه‌و سازمانه بۆ ئه‌مریكا بوو. به وته‌ى رێبه‌رى ئه‌و سازمانه كه‌مپى ئه‌شره‌ف به هۆى به‌رین بوونى شوێنه‌كه ئه‌منییه‌تى زۆرترى تێدایه.