هاووڵاتییه‌ك
له شنۆ بۆ جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر كرایه‌وه هاووڵاتییه‌كی كوردی خه‌ڵكی شاری شنۆ له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییهكانی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرایه‌وه. به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی ١٢ی ره‌شه‌ممه هاووڵاتییه‌كی كورد به‌ناوی "كامیل سڵامه‌ت" كورِی "محه‌ممه‌د ئه‌مین" خه‌ڵكی شاری شنۆ بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزرا. كامیل سڵامه‌ت رێكه‌وتی ٢١ی پووشپهرِی ساڵی ١٣٩٠ی به تاوانی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو و پاش ٥ مانگ له ده‌ستبه‌سه‌ری، به‌دانانی بارمته ئازاد كرابوو. هه‌تا ئێستا سهرهرِای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی لهمهرِ چاره‌نووسی رۆڵه‌كه‌یان، هیچ زانیارییه‌كیان له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه پێ رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
ئیعدامى ٦ زیندانى له ورمێ و نه‌هبه‌ندان
به پێ

ى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كانى رژیمى ئاخوندى له درێژه‌ى ره‌وتى ئیعدامهكانى رۆژى پێنج شه‌ممه ١٠ى ره‌شه‌ممه ٤ زیندانى له زیندانى ناوندى نه‌هبه‌ندان له خوراسانى باسوور له‌سێداره داوه و له‌هه‌مان كاتدا رۆژى سێ شه‌ممه ٨ى ره‌شه‌ممه‌ش ٢ زیندانى له زیندانى ناوه‌ندى ورمێ ئیعدام كران. هه‌وره‌ها هه‌واڵه‌كان باس له گواستنه‌وه‌ى ٢٥ زیندانى دیكه‌ى مه‌حكووم به ئیعدام له زیندانى قۆمه‌وه بۆ شوێنێكى نادیار ده‌كه‌ن.
مهحكوومیهتى رژیمى ئێران له دادگاێكى فیدراڵى مهنههتهنى ئه‌مریكا
دادگاى فی

دراڵى مهنههتهنى ئه‌مریكا رژیمى ئێرانى به دانى سزاى پووڵى به سكالاكارانى په‌روه‌نده‌ى بۆمبدانانهوهى نیزامیانى ئه‌مریكایی له به‌یرووت كرد. له‌و بومب دانانهوهیهدا له ساڵى ١٩٨٣ له به‌رووت ٢٩٩ نیزامى ئه‌مریكایی و فه‌رانسه‌ویی كوژران. له‌ودادگایه دا رژیمى ئێران وه‌ك پشتیوان و دابین كه‌رى كه‌ل و په‌ل بۆ بكه‌رانى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه یانى حیزبوڵلا ناسێندرا. سكالاكارانى ئه‌و په‌روه‌نده‌یه داواى وه‌رگرتنى ٢ میلیارد دۆلار له داهاته دهستبهسهرداگیراوهكانى رژیمى ئێران له ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.
نیگه‌رانى تۆنى بلێر سه‌باره‌ت به هه‌ره‌شه‌كانى ئه‌تۆمى رژیمى ئیران
تۆنى بلێر سه‌رۆك وه‌زیرى پێشووى بریتانیا ووتى: هۆكارى نیگهرانیهكانى ئێمه سه‌باره‌ت به ده‌ستراگه‌یشتنى رژیمى ئێ

ران به چه‌كى ناوكه‌یی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ناوه‌رۆكى ئه‌و رژیمه. سه‌باره‌ت به سوریاش ده‌سه‌لاتێكى دیكتاتۆر حاكمه كه دێ و شار و هاوهلاتیانى داوه‌ته به‌ر مووشه‌ك و خاپوورى كردوون، هه‌ر بۆیه به باوه‌رى من ده‌بێ هێڵیكى توندتر له‌به‌رانبه‌ر رژیم بگرینه به‌ر.
گواستنه‌وه‌ى زیندانى سیاسى مه‌حكوم به ئێعدام بۆ شوێنێكى نادیار
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رى هرانا، هووشه‌نگ ره‌زایى زیندانى سیاسى مه‌حكوم به ئێعدام ئه‌مرۆ له زیندانى ره‌جایى شار بۆ شوێنێكى نادیار گوازراوه‌ته‌وه. ئه‌م زیندانییه سیاسیه به تۆمه‌تى هاوكارى یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانى رژێم به ئێعدام مه‌حكوم كراوه، ناوبراو به‌م نوێیانه دواى شه‌ش مانگ بوون له ژوورى تاكه‌كه‌سى به‌ندى ٢٠٩ى زیندانى ئه‌وین بۆ زیندانى ره‌جایى شار گوازرابووه‌وه. جێگه‌ى باسه كه ناوبراو له كاتى دادگایى كردن‌دا له مافى گرتنى پارێزه‌ر بێ به‌ش كرابوو و له باروودۆخێكى ناعادلانه‌دا به پێى وته‌كانى كارناسانى وه‌زاره‌تى ئیتلاعات له لایه‌ن قازى په‌روه‌نده‌كه‌یه‌وه به ئێعدام مه‌حكوم كراوه.
ترسى رژێم له ناره‌زایه‌تى چوارشه‌ممه سوورى
به پێ

ى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى ئیسنا، فه‌رمانده‌ى هێزه ئینتزامییهكانى رژێم به ئاماژه به نزیك بوونه‌وه‌ى رۆژى چوارشه‌ممه سوورى رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هه‌ر چه‌شنه كۆبوونهوهێكدا به تووندى هه‌ڵس و كه‌وت ده‌كه‌ین و ئه‌زموونى باشمان له كۆبوونه‌وه‌ى پارك و شوێنه گشتییه‌كان نییه. خه‌ڵك ده‌بێت چوارشه‌ممه‌ى كۆتایى ساڵ له پاڵ خێزانه‌كه‌یان به‌رێوه ببه‌ن.
ئه‌ندامانى سپاى پاسداران به نهێنى رۆیشتونه‌ته یه‌مه‌ن
به پێى

راپۆرتى رۆژنامه‌ى كوویتى ئهلسیاسه، نزیك به سه‌د كه‌س له ئه‌ندامانى سپاى پاسداران له رێگاى لۆبنانه‌وه رۆیشتونه‌ته خاكى یه‌مه‌ن. سه‌رچاوه‌ێكى ئه‌منییه‌تى یه‌مه‌ن رایگه‌یاند، ئه‌و پاسدارانه له حالێكدا كه پاسپۆرتى سووریه‌یان پێ بووه به نهێنى رۆیشتوونه‌ته خاكى یه‌مه‌ن و له شاره‌كانى سه‌نعا و عه‌ده‌ن به شێوه‌ى نهێنى بلاوو بوونه‌ته‌وه تاكوو ده‌ست بده‌نه كارى خرابكارى. جێگه‌ى باسه كه سه‌رۆك كۆمارى یه‌مه‌ن پێشتر رژێمى ئاخووندى به ده‌ستێوه‌ردان له كارووبارى یه‌مه‌ن تاوانبار كردبوو.
دژكرده‌وه
ى رژێمى سهركۆتگهرى ئاخووندى به راپۆرتى ئه‌حمه‌د شه‌هید به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى حكومه‌تى ئیسنا، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رژێم لهمهرِ راپۆرتى ئه‌م دوواییانهى ئه‌حمه‌د شه‌هید راپۆرتنێرى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان لهمهرِ باروودۆخى ئێران وتى، به داخه‌وه ئه‌و راپۆرته له درێژه‌ى به‌رهه‌ڵستكارى ولاتانى رۆژئاوا دایه‌و وه‌ها راپۆرتێك مه‌شرووعیه‌تى مافى مرۆڤى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌باته ژێر پرسیاره‌وه.
رژێمى تاران سه‌رگه‌رمى درووست كردنى بۆمبى ناوه‌كییه له كه‌ویر
به پێ

ى راپۆرتى رادیو ئالمان، ئولى هینۆنن، جێگرى پێشووى سكرتێرى ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى وزه‌ى ئه‌تۆمى، له وتووێژ له‌گه‌ڵ واڵ ئستریت ژۆرناڵ، وتى رژێمى تاران له كه‌ویر كارخانهێكى نهێنى پلۆنیۆمى داناوه و سه‌رگه‌رمى درووست كردنى بۆمبى ئه‌تۆمییه. هینۆنن رایگه‌یاند كه ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌و سه‌رچاوه پێ گه‌شتووه كه له ساڵى ٢٠٠٣ زانیارى لهمهرِ پیتاندنى ئۆران‌یۆم له سایتى فهردۆى پێ دابوو. شه‌ش ساڵ دواى بلاو كردنه‌وه‌ى ئه‌و نهێنییه له لایه‌ن هینۆنن بوو كه بوونى ناوه‌ندى پیتاندنى سایتى فه‌ردۆ له لایه‌ن سازمانه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه پشت‌راست كرایه‌وه. هینۆنن هۆكارى سه‌ره‌كى نزیك بوونه‌وه‌ى رژێمى تارانى به چه‌كى ناوه‌كى به ساویلكه‌یی دیپلۆماسى زانى و وتى، ئێرانییه‌كان به به‌رده‌وامى له وتووێژه‌كان دهروویێكى هیوا بۆ دیپلۆماته‌كان ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وانیش باوه‌ر ده‌كه‌ن.
٣٠٠ زی
ندانى مه‌حكووم به ئێعدام چاوه‌رێى به‌رێوه چوونى حۆكمهكهیانن به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ئیستا زیاتر له ٣٠٠ زیندانى مه‌حكوم به ئێعدام له زیندانى دیزڵ ئاواى كرماشان چاوه‌رێى به‌ریوه چوونى حوكمه‌كه‌یانن، جێگه‌ى باسه كه كۆمه‌ڵێك له‌و زیندانییانه له ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوو بۆ زیندانى خۆره‌م ئاوا گوازراونه‌ته‌وه.
رژێمی ئه‌سه‌د هه‌مو سێ شه‌ممه‌یه‌ك (١٠٠) به‌ندكراو لهسێدارهدات
ده‌سته‌ی شۆرِشی سوریا ئاشكرایده‌كات هه‌مو رۆژی سێ شه‌ممه‌یه‌ك رژێمی سوریا ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌ندكراوه‌كانی گرتوخانه‌ی سیدنایای سه‌ربازی دیمه‌شق له سێداره ده‌دات. ده‌سته‌ی شۆرِش، له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه؛ به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌ربازێكی جیابوه‌وه ده‌ستیان كهوتوهكه پێشتر له‌و گرتوخانه‌یه كاریكردوه، ته‌نها هه‌فته‌ی رابردو (١٠٠) كه‌س له سێداره دراون و هه‌فتانه‌ش (٣-٥) به‌ندكراو له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه و به‌هۆی خراپی مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵیاندا گیان له‌ده‌ستده‌ن. ئاشكراشیكردوه؛ زیاتر له (١٩) ده‌بابه گه‌مارۆی گرتوخانه‌كه‌یان داوه و له‌ژێر چاودێریی

هكی توندایه.گرتوخانه‌ی سیدنایا به گه‌وره‌ترین گرتوخانه‌ی سوریا داده‌نرێت كه (٣٠)كم له دیمه‌شقی پایته‌خته‌وه دوره و گیراوانی سه‌ربازی و سیاسی تێدا به‌ندكراوه و له حه‌ی مه‌زه و تهدهمرش گرتوخانه‌ش هاوشێوه هه‌ن. هاوكات روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، كه باره‌گای سه‌ره‌كی له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیایه ئاشكرایكرد: ژماره‌ی كوژراوانی مانگی رابردوی سه‌رانسه‌ری سوریا گه‌یشتوه‌ته (٣٧٧٤) كه‌س كه (٤٢١) منداڵ (٢٣١) ژن له‌ناو قوربانیه‌كاندان. له لایێكى نوجه‌یفی به سكای نیوزی عه‌ره‌بی وتوه: دوای ئه‌وه‌ی كه سوپای ئازاد ده‌ستیانگرتوه به‌سه‌ر مه‌رزی یهعرهبیهی شاری حه‌سه‌كه، چه‌ند سه‌ربازێكی رژێمی سوریا كه برینداریان تێدابوه، هاتونه‌ته ناو خاكی عێراقه‌وه.