مامۆستایه‌كی ئایینی له پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
هێزه ئیتلاعاتییهكانی رژیمى ئێران، مامۆستایه‌كی ئایینیی خه‌ڵكی ناوچه‌ی "پیرانشار"یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی ١٢ی ره‌شه‌ممه مامۆستایه‌كی ئایینی به‌ناوی "عوسما

ن ئاژ" پێشنوێژی گوندی "گرده‌بن"ی سه‌ربه شاری پیرانشار له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. كه‌سانی ئاگادار رایانگه‌یاندووه كه ئه‌و مامۆستایه له نوێژی هه‌ینیدا باسی نه‌ته‌وه‌یی كردووه و به‌وهۆیه‌وه له‌لایه‌ن هیزه ئیتلاعاتییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری "ورمێ" راگوێزراوه.مامۆستا عوسمان ئاژ ته‌مه‌نی ٣٨ ساڵ، خاوه‌ن ژن و ٢ منداڵ و دانیشتووی گوندی "گرده‌بن"ی ناوچه‌ی "لاجان"ی سه‌ربه شاری پیرانشاره. هه‌روه‌ها چه‌ند رۆژ پێش ئێستا مامۆستا سه‌لام گوڵنه‌واز پێشنوێژی مزگه‌وتی گهرِهكی "شێوه برایم"ی شاری سه‌رده‌شت به‌هۆی ئه‌ندامه‌تی له "مه‌كته‌بی قورئان و پهیرِهوی له ئه‌حمه‌دی موفتیزاده" بانگهێشتی دادگای رۆحانیه‌تی شاری ته‌ورێز كرابوو.
په‌روه‌نده‌ى ئه‌تۆمى رژێم سه‌ر له نوێ له وییه‌ن ده‌كرێته‌وه
به پێى

راپۆرتى رۆژنامه‌ى به‌هار، په‌روه‌نده‌ى ناوه‌كى رژێمى تاران ئه‌مرۆ سه‌رله نوێ له وییه‌ن و له سه‌ر مێزى شۆراى حۆكام تاوتوێ ده‌كرێت، دانیشتنى وه‌رزى شۆراى حۆكام كه هه‌ر سێ مانگ جارێك به ئاماده بوونى ٣٥ ولاتى ئه‌ندامى ئه‌و شۆرایه به‌رێوه ده‌چێت، له ریزى كارى ئه‌و شۆرایه بابه‌تى ئه‌منییه‌تى ناوه‌كى و به‌رنامه‌و بووجه، هه‌ڵبژاردنى شاندى سه‌رۆكایه‌تى ئاژانس و بابه‌تى په‌روه‌نده‌ى ناوه‌كى رژێم و باروودۆخى سووریا له‌م دانیشتنانه‌دا تاوتوێ ده‌كرێت.
توانایى كرینى خه‌ڵك ٧٢ له‌سه‌د كه‌م بووه‌ته‌وه
به پێى ر

اپۆرتى رۆژنامه‌ى شه‌رق، ره‌وتى به‌ره‌وسه‌رچوونى خه‌رجییه‌كان به پێى زیاد بوونى نرخى دراو، له ماوه‌ى هه‌شت ساڵى رابردوو نیشانى ده‌ده‌ات كه توانایى كرینى خه‌ڵك ٧٢ له‌سه‌د كه‌متر بووه‌ته‌وه. زیاد بوونى نرخى دۆلار له ٨٧٤ تمه‌ن له ساڵى ١٣٨٣ بۆ ٣٢٠٠ تمه‌ن له سه‌ره‌تاى زستانى ئه‌مساڵ، ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه كه داهاتى یه‌ك میلیون تمه‌نى خه‌ڵك له ١١٤٤ دۆلار بۆ ٣١٣ دۆلار كه‌م بووه‌ته‌وه و دواى مشتوومرِى زۆرى كرێكاران و خاوهنكاران ته‌نیا ٢٠ له‌سه‌د حه‌قده‌ست بۆ ساڵى ٩٢ زیادى كردووه.
داواكارى ولاتانى عه‌ره‌ب له به‌رپرسانى رژێم، سه‌فه‌ر بۆ ئه‌بوومووسا مه‌كه‌ن
به پێى راپۆرتى سایتى عه‌سرى ئێران له‌زمان هه‌واڵده‌رى فه‌رمى عه‌ره‌بستان( واس)، وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى شه‌ش ولاتى ئ

هندامى شۆراى هاوكارى كه‌نداوى فارس، دوێنێ یه‌كشه‌ممه له دانیشتنێكدا له ریاز به سه‌رۆكایه‌تى عهبدۆلابن زاید ئال نههیان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیمارات به دهرِكردنى بهیاننامهێك داوایان له به‌رپرسانى رژێمى ئاخووندى كرد كه بۆ ئه‌بوومووسا سه‌فه‌ر نه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها به‌شدار بووان له‌و كۆبوونه‌وه‌دا ئاماژه‌یان كرد به مافى ده‌سه‌لاتداریه‌تى ئیمارات لهمهرِ سێ دۆرگه‌ى ئه‌بوومووسا، تۆنبى گه‌وره و تۆنبى چكۆله و رایانگه‌یاند كه ئه‌و دۆرگانه به‌شێكى جیانه‌كراوه‌ى خاكى ئیماراته. هه‌روه‌ها خالد بن ئه‌حمه‌د ئال خه‌لیفه، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌حره‌ین داواى له ولاتانى ئه‌ندام له شۆراى هاوكارى كه‌نداوى فارسی كرد لهمهرِ ده‌ستێوه‌ردانى رژێم له كارووبارى ناوخۆیى ئه‌و ولاتانه یه‌كگرتوو بن.
داواكارى دهسترِاگهیشتنى خێرا به پارچین و نیگه‌رانى رژێم
به پێى ر

اپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، سكرتێرى ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى وزه‌ى ئه‌تۆم ئه‌مرۆ خوازیارى دهسترِاگهیشتنى به په‌له‌ى لێكۆله‌وه‌رانى ئاژانس بوو به ناوه‌ندى نیزامى پارچین له نزیكى تاران. دانیشتى وه‌رزى شۆراى حۆكامى ئاژانسى نیونهتهوهیى وزه‌ى ئه‌تۆم ئه‌مرۆ له وییه‌ن به‌رێوه ده‌چێت و قه‌رار وایه په‌روه‌نده‌ى ناوه‌كى رژێم بخرێته به‌ر باس و لێكۆلینه‌وه. یوكیا ئامانۆ، ئه‌مرۆ كه له‌و دانیشتنانه‌دا قسه‌ى ده‌كرد جارێكی‌تر داواى له رژێمى تاران كرد كه به په‌له ئیزن به لێكۆله‌وه‌رانى ئاژانس بدات بۆ چاوپێكه‌وتن له‌و ناوه‌نده، چوونكوو به برواى ئاژانس رژێمى تاران له‌و ناوه‌نده سه‌رگه‌رمى تاقیكردنه‌وه‌ى ته‌قینه‌وه‌ى چه‌كى ناوه‌كییه. هه‌روه‌ها هه‌واڵده‌رى فارس سه‌ر به سپا له دژكرده‌وه به‌م قسانه‌ى ئامانۆ نووسیویه، ئامانۆ له سه‌ره‌تاى ده‌ست به‌كار بوونى له ئاژانس ئه‌ده‌بیاتى توندى دژ به ئێمه به‌كار هێناوه.
جان كێرى: كات بۆ وتووێژى ناوه‌كى له‌گه‌ڵ رژێم كه‌مه
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رى ئاسۆشه‌یتدپرێس، جان كێرى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا كه بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ولاتانى عه‌ره‌بى كه‌نداوى فارس بۆ ئه‌و ناوچه‌یه سه‌فه‌رى كردووه له دانیشتنێكى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستان له ریاز رایگه‌یاند، كات بۆ دۆزینه‌وه‌ى رێگه چاره‌ى دیپلۆماتیك بۆ كێشه‌ى ناوه‌كى رژێم زۆر نییه، وتوێژه‌كان نابێت ببێت به بیانووێك بۆ كات كرین له لایه‌ن رژێمى تارانه‌وه چوونكوو ئه‌و كاره زۆر مه‌ترسیداره، جان كێرى هه‌روه‌ها وتى له‌گه‌ڵ سعوود ئه‌لفه‌یسه‌ڵ هاو رِاین كه رژێمى تاران نابێت ده‌ستى بگات به چه‌كى ناوه‌كى.
خاته‌می كاندیدی ریفۆرم خوازانی ئێرانه
جێگری سه‌رۆكی ره‌وتی ریفورم خوازانی ئێران، محه‌مه‌د خاته‌می وه‌ك پاڵێوراوی ریفۆرمی ئێران له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ئه‌مساڵ ناساند.محه‌مه‌د جه‌واد حه‌ق شناش، جێگری سه‌رۆكی ره‌وتی ریفۆرم خوازانی ئێران، به هه‌و

اڵدهرى ئیسنای رایگه‌یاند، له دوا كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه ریفۆرم خوازه‌كانی ئێران كه له نێوان ١٨ پارتی ریفۆرم خوازی ئه‌و وڵاته‌دا بهرِێوهچو، محه‌مه‌د خاته‌می سه‌رۆكی پێشوی ئێران وه‌ك پاڵێوراوی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته كه له‌مانگی شه‌شی ئه‌مساڵدا ئه‌نجامده‌درێت ناساند. هاوكات محمه‌د خاته‌می له‌پێشتردا رایگه‌یاندبو، تا میرحسێن موسه‌وی و مه‌هدی كهرِوبی گه‌وره سه‌ركرده‌كانی ریفۆرم ئازاد نه‌كرێن خۆی كاندید ناكات، به‌ڵام خۆكاندیدكردنی ناوبراو دوای ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه دێت، له نێوان عه‌لی خامنه‌یی و سه‌ركرده‌كانی ریفۆرم خوازان كه له به‌رامبه‌ر به‌شداری كردنی ریفۆرم خوازان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مساڵدا، كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنی پێداون كه تائێستا هیچ لایه‌نێك ئاماده نیه ورده‌كاری به‌ڵێنه‌كان ئاشكرا بكات.
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل: دیبلۆماسیه‌ت چاره‌سه‌ر نیه له‌گه‌ڵ ئێران
وه‌زیری به‌رگ

ری ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت، رێگای دیبلۆماسیه‌ت چاره‌سه‌ر نییه بۆ رێگریكردن له هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی.له‌وته‌یه‌كدا له كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی لیژنه‌ی كاروباری گشتی ئهمهریكاو ئیسرائیل ناسراو به (ئایپاك)، ئه‌یهود باراك، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل وتی "ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوهرِاست گۆرِانكاری گه‌وره به‌خۆوه ده‌بینێت كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسایشی ئیسرائیل هه‌یه."به‌پێی هه‌واڵێك كه رۆژنامه‌ی هائارتسی ئیسرائیلی بڵاویكردۆته‌وه، باراك داواشیكردوه، هاوپه‌یمانێتییه‌كی هه‌رێمایه‌تی به‌رێبه‌رایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێكبهێنرێت بۆ روبهرِوبونهوهی تیرۆر. مایكڵ ئۆرین باڵیۆزی ئیسرائیل له ئه‌مه‌ریكاش رایگه‌یاندووه، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتوه له‌به‌رامبه‌ر ئێران رابوه‌ستن، هه‌روه‌ك (ئێران)یشی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی دانوستانه‌كانه‌وه سود له‌كات وه‌ربگرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی.
ئێران رۆژانه
٥٠٠ تا ٨٠٠ تۆن ئارد ره‌وانه‌ی سوریا ده‌كات زه‌ید كاتبی، بهرِێوهبهری گشتی كۆمپانیای ئارد له سوریا رایده‌گه‌یه‌نێت، كه ئێران رۆژانه ٥٠٠ تا ٨٠٠ تۆن ئاردیان بۆ ره‌وانه ده‌كات. كاتبی به رۆژنامه‌ی وه‌ته‌ن-ی وڵاته‌كه‌ی وتوه، ئێرانییه‌كان له‌مدواییانه‌دا ژماره‌ی ئه‌و كاروانانهیان زیادكردوه كه پێشتر رێكه‌وتن كرابو له‌سه‌ری. رونیشیكردوه‌ته‌وه، كه له رێگه‌ی وشكانی و ده‌ریاوه ئه‌و برِه ئارده ده‌گاته ده‌ستیان. كاتبی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت مۆركردوه بۆ هاورده‌كردنی ٣٠ هه‌زار تۆن ئارد، جگه له‌گرێبه‌ستێكی دیكه له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا بۆ كرِینی ١٠ هه‌زار تۆن.
ئه‌حمه‌د تورك: به‌ته‌نها بێده‌نگكردنی چه‌كه‌كان چاره‌سه‌ری پرسی كورد ناكات
په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی شاری ماردین ئه‌حمه‌د تورك له چاوپێكه‌وتنێكدا ئومێدهوارهی خۆی خستهرِوو كه له پێش نه‌ورۆز سه‌رجه‌م چه‌كه‌كان بێده‌نگ ببن، وتیشی: " ئاشكرایه ئامانجی سه‌ره‌كی پرِۆسهی چاره‌سه‌ر فرِێدانی ته‌واوی چه‌كه‌كانه، به‌ڵام گه‌ر ئامانج ته‌نها ئه‌وه بێت ئه‌وا رِێگری له‌به‌رده‌م پرِۆسهكهدا دروست ده‌بێت". ئهمرِۆ دووشه‌ممه ماڵپه‌ری ئاژانسی جیهانی توركیا بڵاویكرده‌وه، په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی شاری ماردین و سه‌رۆكی پارتی كه‌جه‌ده

ئه‌حمه‌د تورك له چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی جیهانی توركیادا ئاماژه‌ی به چاوپێكهوتنهكی وه‌فدی به‌ده‌په كرد، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌كه‌كه له قه‌ندیل و رِایگهیاند "بێگومان په‌كه‌كه-ش داواكاری خۆیان هه‌یه و تێرِوانینی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ بهرِێوهچوونی پرِۆسهكه، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام ئه‌وان وتیان –ئێمه له‌پشت ئه‌و برِیارهوهین كه سه‌رۆكمان ده‌ریده‌كات". ئه‌حمه‌د تورك ئاماژه‌ی به‌و نامه‌یه‌دا كه ئۆجه‌لان بۆ قه‌ندیلی ناردبوو و رِایگهیاند: " وه‌ڵامی ئه‌و نامه‌یه پێش نه‌ورۆز ده‌بێت و ئومێده‌واری خۆشی پیشاندا كه له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆیان –په‌كه‌كه پێش به‌رواری دیاریكراو سه‌رجه‌م چه‌كه‌كان بێده‌نگ ببن. وتیشی: "ئێمه وه‌ك په‌رله‌مانتاران هیچ ئاگادارییكهمان نییه له‌باره‌ی پرِۆژهكانی ده‌وڵه‌ت و نازانین ده‌وڵه‌ت بیر له‌چی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام پرِۆسهیهك ده‌ستی پێكردووه و له كاردایه". ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه ئه‌گه‌ر ئێستا پرِۆسهی فرِێدانی چه‌ك بكه‌ینه خاڵی سه‌ره‌كی ئه‌وا پرِۆسهكه چیتر به‌رده‌وام نابێت، بێگومان ئامانجی بنهرِهتی رِاگرتنی ته‌واوی چه‌كه‌كانه له‌كاتی خۆیدا، به‌ڵام بێ رِونكردنهوهی هیچ شتێك فرِێدانی چه‌ك ده‌بێته رِێگر له‌به‌رده‌م به‌رده‌وامبوونی پرِۆسهكه و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی كورد". ده‌شڵێت "بۆیه پێویسته ده‌وڵه‌ت چۆن به‌ئیمه ده‌ڵێت له‌باره‌ی پرِۆسهكهوه هه‌ستیارن، ئاواش له‌گه‌ڵمان دابنیشێت و له‌م باریه‌وه بیركردنه‌وه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵماندا هاوبه‌شی پێبكات، چونكه ئه‌م پرِۆسهیه به‌ته‌نها دانانی چه‌ك نییه، به‌ڵكو له‌پاشدا كوردان ده‌پرسن ئێمه له‌پێناوی چیدا چه‌كمان هه‌ڵگرتووه؟"
مژده گه‌وره‌كه بهرِێوهیه (توشبویه‌كی ئایدز چاره‌سه‌ری بۆ كرا)
پزیشك

ه ئه‌مه‌ریكیه‌كان رایانگه‌یاند، توانیویانهچارهسهری منداڵێكی توشبو به نه‌خۆشی ئایدز بكه‌ن كه ته‌مه‌نی دوساڵه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م چاره‌سه‌ره له سه‌ره‌تای سه‌ر هه‌ڵدانی ئه‌و نه‌خۆشیه و پێده‌چێت ببێته هۆی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ئایدز له جیهاندا. هه‌رچه‌نده تاقیكردنه‌وه پزیشكیه‌كان كه كراوه بۆ ئه‌و منداڵه، چاره‌سه‌ری ته‌واوی پیشانده‌دات، به‌ڵام پزیشكه‌كان ترسی دوباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌كه‌ن . هاوكات پزیشكه‌كان پێكهاته‌ی ئه‌و ده‌رمانه‌یان ده‌رنه‌خستوه كه منداڵه‌كه پێ چاره‌سه‌ر كراوه، پێده‌چێت له داهاتویه‌كی نزیكدا چه‌ندین توشبوی تر به‌م نه‌خۆشیه ئه‌و ده‌رمانه‌یان له‌سه‌ر تاقیبكرێته‌وه. ئه‌و داهێنانه نوێیه‌ی كهپزیشكه ئه‌مه‌ریكیه‌كان ئه‌نجامیانداوه، پێده‌چێت ببێته هۆی چاره‌سه‌ر كردنی ٣٤ملیۆن كه‌س كه هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه‌ن.