ده‌ستی پێكرد و خه‌ڵكی شاری رانیه به له خۆبردووییهكی بێ وێنه، سه‌ره‌تای راپه‌رینیان ده‌ست پێكرد و له‌دوای ئازاد بوونی ئه‌و شاره شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش یه‌ك له‌دوای یه‌ك رزگار كران.
راپه‌رینی خه‌ڵك كه‌شێكی خوڵقاندبوو كه هیچ تاكێك سڵی له‌مردن نه‌ده‌كرده‌وه و میوان و خۆیی له‌دژی هێزه‌كانی سه‌دام حوسێن و رژیمی به‌عسی رووخا‌و ده‌جه‌نگان.
سازمان خه‌بات ی كوردستانی ئێران به هه‌ست كردن به ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی خۆی به هانای خه‌ڵكی شاری رانیه‌وه چوو و گه‌وره‌ترین ده‌روی گێرا له‌سه‌رخستنی راپه‌رین. له‌ناو شار هێزی پێشمه‌رگه و هه‌وادارانی سازمان له تهزاهوارت و راپهرینهكاندا به‌شداری چالاكانه‌یان كرد. مخابن یه‌كێك له ئه‌ندامانی سازمان به ناوی مه‌ریه‌م قادری خه‌ڵكی شاری كرماشان به گولله‌ی هێزه‌كانی رژیمی به‌عس شه‌هید كرا و له‌رێگه‌ی كوردایه‌تی و رزگاری گه‌لی چه‌وساوه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان گیانی دا و چووه ناو ریزی كاروانی شه‌هیدانی سوورخه‌ڵاتی كوردستان. به گه‌یشتنی بلێسه‌ی ئاگری راپه‌رین بۆ شاری سلێمانی پێشمه‌رگه خۆنه‌ویسته‌كانی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران له گرتنی ئه‌منه سووره‌كه‌دا ده‌وری چالاك و كاریگه‌ریان گێرِاو تا رزگاری یه‌كجاری سلێمانی هه‌دایان نه‌داو له سه‌نگه‌ره‌كانی هه‌ره پێشه‌وه‌ی جه‌نگدا مانه‌وه.
هه‌رچه‌نده له‌دوای ماوه‌ێكی كورت رژیمی به‌عس هێرشی هێنایه‌وه و هه‌وڵی دا راپه‌رینه مه‌زنه كپ كاته‌وه و شاره‌كان له‌ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بێنێته ده‌ره‌وه كه كاره‌ساتی كۆره‌وه دڵ ههژێنهركهی به‌هاری ١٩٩١ی لێكهوتهوه، به‌لام له كۆتایی دا و به په‌سه‌ند كردنی بریاری ٦٨٨ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و دیاری كردنی هێڵی ٣٦ ده‌رجه‌ی دژه‌فرین له‌لایه‌ن ئه‌و شۆرایه‌وه هه‌لێكی باش بۆ كورد ره‌خسا و مه‌ترسی هێرشی ئاسمانی له سهرنهما پاشه‌كشه به هێزه داگیركه‌ره‌كانی به‌عس كرایه‌وه و به كرده‌وه هێزی پێشمه‌رگه ئاسایشی خه‌ڵك و شاره‌كانی باشووری كوردستانی گرته‌وه ده‌ست، له ئاكامدا به‌ره‌ی كوردستانی هه‌لی رفراندۆمی ره‌خساند و بۆ یه‌كه‌مجار په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بونیات نران و له‌و كاته‌وه هه‌تا رووخانی یه‌كجاری رژیمی به‌عس له ساڵی ٢٠٠٣ گه‌لی كورد له كوردستانی عێراق ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداری له‌ده‌ست خۆی دابوو و سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌زموونه تاڵه‌كان و گرفته‌كانی پاش راپه‌رینیش ده‌توانین بلێین خه‌ڵكی كوردستان به ئازادییه‌كی رێژه‌یی سیاسی گه‌یشتن.
ئه‌مرۆ خۆشبه‌ختانه له‌دوای ٢٢ ساڵ به‌سه‌ر راپه‌رینی ٩١ خه‌ڵكی كوردستانی عێراق له‌هه‌موو بوارێكی سیاسی و كلتووری و دیپلۆماسی و ئابووری و كۆمه‌لایه‌تی له گه‌شه و پێش كه‌وتن دان و هه‌رێمی كوردستان بۆته ماڵ و په‌ناگای هه‌موو كوردێكی لێقه‌وماو و بێ ده‌رتان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پاراستنی ئه‌م هه‌رێمه بۆته ئه‌ركی هه‌ر تاكێكی كورد له هه‌مانكاتدا هه‌وڵه‌كان بۆ رزگاری و ئازادی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ رۆژ له دوای رۆژ زیاتر په‌ره بستێنێ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پێویسته له‌و پێناوه‌دا پشتیوانێكی به‌هێز و راسته‌قینه بێت و به پراكتیك و زۆر سیاسیانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌نگاو هه‌ڵگرێ.