بنەبڕ بكا و دونیاێكی بێ ستەم و چەوسانەوە پێك بێنێ. پێشێلكردنی مافی ئافرەتانیش لەریزی باقی پێشیلكارییەكانی تری جیهان بە بەرچاوی دەبێندرێ و تەنانەت لەوەلاتانی زۆر پێشكەوتووش ئەو كلتوورەی بۆ ساڵیانی ساڵ خۆی خزاندبوویە ناو كۆمەڵگا و هەیمەنەی بەسەر پێوەندییە كۆمەلایەتیەكاندا زاڵ كردبوو،و نەتواندراوە بەتەواوی رێشەكێش بكرێ و بەرابەری و یەكسانی رەگەزی لەهەموو بوارەكانی ژیاندا تا ئێستاش وەدی نەهاتووە.
هەربۆیە ئەو خەباتەی لە كارخانەی رستن و چنینی نیۆیۆرك دەستی پێكرد هەنووكەش بەردەوامە و ژنان لەپێناو وەدیهینانی سەرجەم مافەكانیان لەتێكۆشاندان. هەڵبەت رەوشی هێندێك لەوەڵاتانی جیهان و بەتایبەت خۆرهەڵاتی ناوین لە پێوەند بە پێشێلكردنی مافی ژنان یەكجار دڵتەزێنە و خەباتی ئافرەتان لەو وەلاتانەدا دژواری و ناخۆشی تایبەتی خۆی هەیە. بەڵام ئەوە رەوتی مێژووە كە مرۆڤ بە بەردەوامی بەرەو گەشەسەندن و پێگەیشتنی زیاتر هەنگاو دەنێ و پێ ملی دۆخی ناعادیلانە و كلتووری سەقەتی داسەپاوی دەستی كەسانی بەرچاو تەنگ و دەسەلاتە دیكتاتۆرەكان نابێ.
ژنان و كچانی ئازادیخوازی كوردستان!
ژنانی كورد لە كوردستانی ئێران بە بوونیان لە وەڵاتی ئێران و لە جوغرافیایێكی بەرفراوانتر بەناوی خۆرهەڵاتی ناوین و هەوەرها بە بوونی دەسەلاتێكی دیكتاتۆری رژیمی ئاخوندی لەگەڵ ستەمێكی چەند قات بهرهوروون و لەهەل و مەرجێكی نەشیاو و نالەباردان و لەكەمترین مافەكانیان بێ بەشن و هەروەك هەواڵ و زانیارییەكان دەریدەخەن خەسارە كۆمەلایەتیەكانی پێوەندیدار بە ژنان بەردەوام روو لە زیادبوونە. هەموو رۆژێك گوێبیستی هەوالێكی خۆسووتاندن و ئازار و توندوتیژی دژی ژنان و لێسەندنەوەی دەرفەتی كار و كوشتن لەژێر ناوی نامووس پارێزی دەبین. لەگەڵ ئەوانەش دا یاساكانی دژی ژنانی حكوومەتی ئاخوندی و پەسند كردنی بریارە یەك لەدوای یەكەكانی دژی ژنان لە لایەن دەسەڵاتەوە ئەوەندی تر دۆخی ژنانی دژوار و حەستەم كردووە. بچووكترین جولەی مەدەنی و مافخوازانەیان وەك دانانی كەمپەینی كۆكردنەوەی یەك ملیۆن ئیمزا بە زمانی زەبر و زەنگ وەڵام دەدرێتەوە و بە بیانووی بێ حیجابی فشاریان دەخرێتە سەر و بەند دەكرێن. بە گشتی لەمپەرەكانی داب و نەریتە كۆنەكانی كۆمەڵگای پیاوسالار و دەسەڵاتی سیاسی تەنگی بە ژنانی كورد لە كوردستانی ئێران هەڵچنیەوە و تەنیا دەرووی دەرباز بوونیان سەرهەڵدانی شۆڕشێكی كلتووری لە ئاستی كۆمەڵًگا و گۆرینی دەسەلاتی سیاسی و دامەزراندنی حكوومەتێكی دیموكراتیكە كە وەك یەك رێز لە مافی ئافرەت و پیاو بگرێت و چین و توێژە جۆراوجۆرەكانی كۆمەڵگا لەناوی دا هەست بە ئەمنیەت و خوشگوزەرانی بكەن. هەڵبەت نابێ فەرامۆش بكرێ كە خەبات و تێكۆشانی ئافرەتان مكانیزمی دەستبەركردن و خێرا كردنی پرۆسەی گەیشتن بە ئامانجە مەزنەكانی ئافرەتانە و بوونیان لەگوَرهپانى خەبات بە شێوەیێكی بەرچاو و یەكانگیری ریزەكانیان زامنی دەستبەر كردنی مافەكانیان دەبێ. هەربۆیە گرێدانی خەباتی فمینیستی و خەباتی نەتەوەیی دەبێ لە لای ژنان كورد لەسەرووی بەرنامەكانیانەوە بێ و هاوكات لەگەڵ خەبات بۆ نەهێشتنی ستەمە چینایەتیەكانیان بە هاوكاری و پشتیوانی پیاوانی پێشكەوتنخواز لە پێناو رزگاری نەتەوەییش دا لەهەوڵ و تێكۆشاندابن.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران رۆژی ٨ی مارس لە سەرجەم ژنانی جیهان و ئێران بە گشتی و ژنانی كورد بە تایبەتی پیرۆز دەكا و ئومێدواره بە رووخانی رژیمی دژە مرۆڤی ئاخوندی و دامەزراندنی یاسای عادیلانە سەرجەم كۆمەڵانی خەڵك و بەتایبەتی ژنان بە مافەكانیان شاد بن و ژیانێكی شایانی مرۆڤ بۆ هەموو گەلان و چین و توێژەكان دەستەبەر ببێ.
سەركەوێ خەباتی مافخوازانەی ژنانی كوردستان
بروخێ رژیمی ئاخوندانی دژە ژن له ئێران
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
كومیتەی ناوەندی
٧ى مارسی ٢٠١٣