به بێ ده‌نگى و فاتیحاێك ریز گیرا له‌سه‌رجه‌م ئه‌و ژنانه‌ى له رێى كوردستان و دۆزى ژنان گیانیان به‌خت كردووه . پاشان كورته مێژوویێك له رۆژى ٨ى مارس له لایه‌ن خاتوو سوهه‌یبه گولنازى ئەندامی كومیته‌ى ئافره‌تانى سازمانى خه‌بات پیش كه‌ش به ئاماده‌بووان كرا.
دواتر په‌یامى به‌رێز كاك بابه‌شێخى حوسێنى سكرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات به بۆنه‌ى ٨ى مارسه‌وه پێش كه‌ش كرا. له‌پاشاندا به‌رێز شیلان محه‌ممه‌دى به‌رپرسی كومیته‌ى ئافره‌تانى سازمانى خه‌بات ى كوردستان په‌یامى كومیته‌ى ژنانى پێش كه‌ش كرد كه تێیدا وێراى ئاماژه‌كردن به ئازار و ستهمهكانى سه‌ر ژنان به گشتى و ژنانى كورد به تایبه‌تى باسى له په‌یامه‌كانى رۆژى ٨ى مارس كرد. هه‌روه‌ها له په‌یامى كومیته‌ى ئافره‌تان دا هاتبوو، یه‌كێك له‌هه‌ره له‌مپه‌ره به‌رچاوه‌كانى به‌رده‌م خه‌باتی مافویستیمان بوونی سیسته‌م و ده‌سه‌لاتێكی دژی ژن و سه‌پاندنی یاسای پێچه‌وانه‌ی قازانجه‌كان و دژی ئافره‌تانه. بۆیه زه‌روره‌تی گرێدانی خه‌باتی چینایه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌باتی رزگاریخوازانه و نه‌ته‌وه‌یی و هه‌وڵ بۆ رووخانی ئه‌و رژیمه دیكتاتۆره به جوانی ده‌رده‌كه‌وێ و حاشا هه‌ڵنه‌گره.
له‌پاشاندا په‌یامى كومیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات به بۆنه‌ى ٨ى مارس له لایه‌ن به‌رێز كاك عه‌لى به‌هرامى ئه‌ندامى كومیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌باته‌وه پێش كه‌ش كرا.
له‌دواى په‌یامى كومیته‌ى ناوه‌ندى په‌یامى ناوندى لاوانى خه‌بات له لایه‌ن كاك فوئادى جه‌عفه‌ری به‌رپرسی ناوه‌ندى لاوانى خه‌بات پێش كه‌ش كرا.
برَگهى دواترى به‌رنامه‌كان پێش كه‌ش كردنى كورته فیلمێك له‌سه‌ر رۆژى ٨ى مارس بوو. له‌پاشاندا كورته مێژوویێك له‌سه‌ر ژیانى خاتوونى ره‌حمه‌تى سه‌یزاده فاتمى مودررهسی خێزانى مامۆستاى رێبه‌ر و هه‌میشه زیندوومان به نووسینى كاك مه‌حموودى یۆسفى له لایه‌ن خاتوو به‌یان ئه‌حمه‌دی ئەندامی كومیته‌ى ئافره‌تانى سازمانى خه‌باته‌وه پێش كه‌ش كرا.
برگه‌ى دواتر پێش كه‌ش كردنى په‌یامى لقى قوشته‌په‌ى كومیته‌ى ئافره‌تانى سازمانى خه‌بات بوو كه له لایه‌ن خاتوو په‌ره‌ستوو خوێندرایه‌وه.
لهناوئاخنى رێورسهمهكهدا شیعرێكى هه‌ست بزوێن له لایه‌ن كاك خه‌لیل یوسفیى پێشمه‌رگه‌ى سازمان پێش كه‌ش كرا.
رێوره‌سمه‌كه به خواردنى شیرینى و شه‌ربه‌ت كۆتایی پێهات.