ئه‌گه‌رى ئێعدامى سێ زیندانى سیاسى كورد له زیندانى ورمێ
به پێ

ى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى هێرانا، به پشت‌راست كردنه‌وه‌ى حوكمى ئێعدامى سێ زیندانى سیاسى كورد به ناوه‌كانى ئیبراهیم عیساپوور، سمكۆ نژادى و سامان نه‌سیم، به تاوانى ئه‌ندام بوون له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانى رژێم و ناردنى په‌روه‌نده‌كه‌یان بۆ ئیجراى حوكمه‌كانى زیندانى ورمێ، نیگه‌رانى لهمهرِ ئێعدام كردنى ئه‌و سێ زیندانییه هه‌یه.
٥ هاووڵاتیی دیكه‌ی كورد له شاری پاوه ده‌ستبه‌سه‌ر كران
هێزه ئه‌منیه‌كانی رژیمى ئێران ٥ هاووڵاتییان له شاری پاوه و له ماڵی خۆیاندا ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار راگواست

ووه. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی ١٩ی ره‌شه‌ممه ٥ هاووڵاتیی كورد به‌ناوه‌كانی جه‌هانبه‌خش ئه‌حمه‌دی، محه‌ممه‌د نیگاری، موعته‌سه‌م شافێعی، قانع حاته‌می و بابك عه‌باسی له‌لایه‌ن هیزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه له شاری پاوه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. هێزه ئیتلاعاتییه‌كان جگه له ده‌ستبه‌سه‌ر كردن، ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆمپیوتێر و كۆمه‌ڵیك كه‌رسه‌ی شه‌خسیی ئه‌و هاووڵاتیانهشدا گرتووه. هه‌روه‌ها چه‌ند رۆژ پێش ئێستا به‌ختیار و فه‌ردین ره‌سووڵی، یاسركاكایی، موختار ئه‌حمه‌دی، كه‌یهان عه‌زیزی و داود غه‌فاری له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه له شاری پاوه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا سه‌رجه‌م ١٢ هاووڵاتیی كورد له شاری پاوه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه هه‌ندێك له‌و كه‌سانه چالاكی فه‌رهه‌نگیی ئه‌و شاره بوون.
گواستنه‌وه‌ى ٩ زیندانى سیاسى كورد بۆ زیندانى ناوه‌ندى ورمێ
به پێى

راپۆرتى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى هێرانا، ٩ كه‌س له شارۆمه‌ندانى ده‌ستبه‌سه‌ر كراوى شاره‌كانى ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا به ناوه‌كانى ناسر مهحهمهدى، بێهزاد عه‌بدى نژاد، مێهدى یۆسف پوور، مه‌حه‌مه‌د قاره‌مانى، سه‌لاح ئه‌حمه‌دزاده، عه‌باس و مه‌حه‌مه‌د موساتاتا، سه‌لیم عه‌بدى و عۆمه‌ر پیرنییا، كه به تۆمه‌تى هاوكارى له‌گه‌ڵ حیزبه كوردییه‌كاندا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون بۆ زیندانى ناوه‌ندى ورمێ گوازراونه‌ته‌وه. جێگه‌ى باسه كه ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانه دواى سێ یان چوار مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر بوون له گرتووخانه‌ى ئیتلاعات بۆ زیندانى ورمێ گوازراونه‌ته‌وه.
چالاكێكی خوێندكاری له مه‌ریوان بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات كرا
یه‌كێك ل

ه چالاكانی پێشووی خوێندكاریی شاری مه‌ریوان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت كرا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، سه‌رله به‌یانیی ئهمرِۆ یه‌كشه‌ممه ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌ریوان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به "عوبه‌ید زارعی"یان راگه‌یاندووه كه خۆی به ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره بناسێنێت. ئه‌و چالاكه خوێندكارییه هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و دوایین جار رێكه‌وتی ١٧ی پووشپهرِ هاورِێ له‌گه‌ڵ "عه‌لی تاسه" ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی ٢ مانگ له ده‌ستبه‌سه‌ری دابوو و دواتر به دانانی بارمته‌ی ١٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ند رۆژ پێش ئیستا "ئازه‌ر تاهیرئابادی" رۆژنامه‌نووس هاوكاری حه‌فته‌نامه‌ی "غه‌رب" و ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی موكریان، له‌لایه‌ن ده‌فته‌ری په‌یگیریی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی شاری تارانه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كرابوو
شیركه‌تى فرۆكه‌وانى ئۆسترالیا گه‌مارۆكانى سه‌ر رژێمى تاران به‌رێوه ده‌بات
به

پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، شیركه‌تى فرۆكه‌وانى كووئانسى ئۆسترالیا، له چوارچێوه‌ى به‌رێوه بردنى گه‌مارۆ نێونهتهوهییهكانى دژبه رژێمى ئاخووندى رۆژى شه‌ممه رایگه‌یاند، فرۆكه‌ى مسافر هه‌ڵگه‌ر به رژێمى ئێران نافرۆشێت و له گه‌مارۆكان په‌یره‌وى ده‌كات.
به تووندتر بوونى گه‌مارۆكان، هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى رژێم بۆ هێند له حالى بچراندایه
به پێ

ى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى رۆیترز، به تووندتر بوونى فشارى گه‌مارۆكانى سه‌ر رژێم دژبه شیركه‌ته‌كانى بیمه، هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى رژێمى ئاخووندى بۆ هێند به شێوه‌ى ته‌واو ده‌بچرێت. به پێى ئه‌م راپۆرته، شیركه‌ته‌كانى بیمه‌ى هێند به پالاوتگهكانى ئه‌و ولاته‌یان رایانگه‌یاندووه كه به هۆى گه‌مارۆكانى رۆژئاوا دژبه رژێمى ئێران، توانایى له ئه‌ستۆ گرتنى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى ئێرانیان نییه. به‌م شێوه‌یه پالاوتگهكانى هێند ناچار ده‌بن هاورده كردنى نه‌وتى ئێران رابگرن.
هه‌ره‌شه‌ى لاریجانى له كۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یى
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، عه‌لى لاریجانى سه‌رۆكى مه‌جلیسى رژێمى تاران، هه‌ره‌شه‌ى له ولاتانى جیهان كرد، لاریجانى له قسه‌كانى خۆیدا له هه‌مه‌دان رایگه‌یاند كه ولاتانى جیهان وریا بن و لهمهرِ بابه‌تى ناوه‌كى، ئێران تووره نه‌كه‌ن. ناوبراو وتى، گرووپى ٥ + ١ له دواى كۆبوونه‌وه‌كان وتیان كه ئاكامى وتووێژه‌كان باش بووه، به‌لام دواى ئه‌وه شاهێد بووین كه سكرتێرى ئاژانسى وزه‌ى ناوه‌كى قسه‌ى تووندى دژبه ئێمه كردووه و سه‌رۆكى یه‌كیه‌تى ئۆرووپایش پشتیوانى لێ ده‌كات.
ره‌حیم مه‌شایى ته‌ئید نه‌بێت ئه‌حمه‌دى نژاد ده‌ست له كار ده‌كێشێته‌وه
به پێ

ى راپۆرتى سایتى هه‌واڵده‌رى حكومه‌تى مێهر، قاسم ره‌وانبه‌خش، ئه‌ندامى به‌ره‌ى پایدارى رۆژى شه‌ممه ١٩ى ره‌شه‌مه رایگه‌یاند، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌گه‌ر ره‌حیم مه‌شایى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى له ئێران ته‌ئید نه‌بێت، ئه‌حمه‌دى نژاد به ناره‌زایه‌تى ده‌ربرین به‌م كاره‌ى شۆراى نیگابان، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو به‌رێوه نابات. ناوبراو وتى، ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌یش هه‌یه كه سه‌رۆك كۆمار وه‌زیرى ولات له ناره‌زایه‌تى به‌م كاره له پۆسته‌كه‌ى دوور بخاته‌وه.
میسر؛ توندوتیژیه‌كان سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه‌و ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ریش كوژران
برِیاری دادگای میسر بۆ سه‌پاندنی سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر ٢١ كه‌س له‌تۆمه‌تبارانی روداوی یاریگه‌كه‌ی پۆرِسهعید نارِهزایهتی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و به‌هۆی پێكدادانه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس دو كه‌س ده‌كوژرێن‌و نۆ كه‌سی دیكه‌ش بریندار ده‌بن. دوای ده‌رچونی حوكمی له‌سێداره‌دان بۆ ٢١ كه‌س له‌تۆمه‌تبارانی روداوی "رهشهكوژییهكهی پۆرسه‌عید" شه‌پۆلێك نارِهزایهتیو توندوتیژی له‌هه‌ردو شاری قاهیره‌ی پایتهخو پۆرسهعد له‌میسر ده‌ستیپێكرده‌وه. به‌و

تهی سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان له‌میسر، به‌هۆی گازی فرمێسكرِێژهوه كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌كارهێنراوه، دو خۆپیشانده‌ر له‌ناوچه‌ی كه‌ناری نیل له‌قاهیره‌ی پایته‌خت كوژراون‌و نۆ كه‌سی دیكه‌ش برینداربون. رۆژی شه‌ممه دادگای تاوانه‌كانی میسر له‌سه‌ر دۆسییه‌ی روداوی یاریگاكه‌ی پۆرسه‌عید له‌یاری نێوان هه‌ردو یانه‌ی ئههلیو یانه‌ی میسری كه تێیدا ٧٤ كه‌س له هانده‌رانی یانه‌ی ئه‌هلی كوژران، سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ٢١ كه‌س دهركردو حوكمی زیندانی هه‌تا ههتایشی بۆ پێنج كه‌سی دیكه ده‌ركرد له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی سزای زیندانی جیاجیا بۆ ١٩ كه‌سی دیكه كه له‌نێویاندا به‌رپرسانی ئه‌منی هه‌یه.
كۆریای باكور: جه‌نگی ئه‌تۆمی بهرِێوهیه
جارێك

ی دیكه كۆریای باكور ههرِهشهی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئه‌تۆمی درێژ خایه‌نی له دژی كۆریای باشور و ئه‌مه‌ریكا كرد. ئاژانسی هه‌واڵی (یۆنهاب)ی كۆریای باشور بڵاویكردوه: وته‌بێژی فه‌رمی حیزبی كرێكارانی ده‌سه‌ڵاتداری كۆریای باكور رایگه‌یاندوه؛ سه‌رجه‌م یه‌كه سه‌ربازییه‌كانمان له هێڵی پێشوهدان و سوپا و هێزه‌كانی ئاسمانی و ئاوییش له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان و ته‌نها چاوهرِی برِیار وه‌رگرتن ده‌كه‌ن بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باشور. وتیشی: چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانمان بۆ جه‌نگه‌كه ئاماده‌كردوه و ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باشور ده‌كه‌ین به روبارێك له ئاگر. ئه‌م وتانه‌ش له كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌ك گرژی و ئاڵۆزی كه‌وتوه‌ته نێوان هه‌ردو وڵاته‌وه كه دواترینیان ئه‌نجامدانی مانرِۆی سه‌ربازی هاوبه‌ش بو له نێوانیاندا كه گرژی لێكهوتهوه.