سوپای پاسداران كۆڵبه‌رێكی كورد ده‌كوژن
سوپای

پاسدارانی ئێران له‌سه‌ر سنوری هه‌رێم و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ته‌قه‌یان كردووه له ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ری سه‌ر سنور‌و له ئه‌نجامدا كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٢٢ساڵ كوژراوه. كاسبكارێكی ئاگادار له‌سه‌ر سنور به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: ئهمرِۆ (چوارشه‌ممه ١٣ی مارس) هێزێكی سوپای پاسداران ته‌قه‌یان كردووه له ژماره‌یه‌ك كاسبكاری سه‌ر سنوری نێوان هه‌رێم و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له گوندی بێتوش-ی سه‌ر به سه‌رده‌شت، به‌و هۆیه‌شه‌وه كاسبكارێك به‌ناوی (نه‌وزاد محه‌مه‌د سه‌عید) ته‌مه‌ن ٢٢ساڵ به سه‌ختی بریندار بووه، دواتر رِهوانهی نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌رده‌شت كراوه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی ته‌قه‌ی ئه‌و هێزه‌ی سوپای پاسدرانه‌وه چه‌ند وڵاغێك مرداربوونه‌ته‌وه‌و ده‌ستیش به‌سه‌ر باری كاسبكاراندا گیراوه.
نێو شاری سنه بووه‌ته پادگانی نیزامی
ماوه

ی چه‌ند رۆژه هێزێكی زۆری نیزامی و ئه‌منیه‌تی له زۆربه‌ی شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كانی شاری سنه جێگیر كراون. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، هێزه نیزامی و لیباس شه‌خسییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران له نێو شاری سنه له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆره كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه زیاتر له ٣ كه‌س بێت دژایه‌تی و بڵاوه‌یان پێ ده‌كه‌ن. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌لوپه‌لی تایبه‌ت به ئاوری چوارشه‌ممه سووری ده‌فرۆشن، ده‌ستبه‌سه‌ر و راده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانیان ده‌كرێن. بوونی ئه‌و رێژه‌یه له هێزه نیزامییه‌كان بۆته جێی ترس و دڵه‌راوكێی هاووڵاتییان و ئه‌م دۆخه له‌به‌ره‌به‌ری جێژنی نه‌ورۆزدا چه‌ندین به‌رابه‌ر هاووڵاتییانی تووشی كێشه و گرفت كردووه‌ته‌وه. هه‌موو ساڵێك له به‌ره‌به‌ری نه‌ورۆزدا رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له هاووڵاتییانی كورد له ناوچه كوردنشینه‌كانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه حكوومه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌تا كۆتایی پشووی نه‌ورۆزی له زینداندا ده‌مێننه‌وه و ته‌نانه‌ت به دانانی بارمته‌ش ئازاد ناكرێن.
شه‌هید بوونى موجاهیدێكى تر به هۆى گوێنه‌دانى پزیشكى
موجا

هیدى خه‌ڵق مه‌نسوور كوفه‌یی له دانیشتووانى لیبرتى به هۆى پێرانهگهیشتنى پزیشكى رۆژى سێشه ممه ٢٢ى ره‌شه‌ممه له كلینیكى عیراقى لیبرتى گیانى دا. مه‌نسوور كوفه‌یی له زیندانیه سیاسیه‌كانى ده‌ورانى سهلتهنهتى بوو و خاوه‌نى ٣٠ ساڵ پێشوونهى كارى ته‌شكیلاتى هه‌بوو. نابراو وه‌ك باقى دانیشتووانى لیبرتى خاوه‌نى مافى پارێزراوى به پێى كونوانسیۆنى چواره‌مى ژنێڤ بوو كه به‌داخه‌وه به هۆى فشاره‌كانى حكوومه‌تى نوورى مالیكى و به فه‌رمانى رژیم له هه‌ر جۆره مافێك و له‌وان ئیمكاناتى پزیشكى و چاودێرى شیاو بێبه‌شن.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان: له‌ئێران پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ له‌زیادبوندایه
برِیار

ده‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشێلكاری دژی مافه‌كانی مرۆڤ له وڵاتی ئێران رو له زیادبونه، به‌شێوه‌یه‌ك ساڵی رابردو ٥٠٠ كه‌س له‌سێداره دراوه. ئه‌حمه‌د شه‌هید، وه‌زیری پێشوی ده‌ره‌وه‌ی دورگه‌كانی ماڵدیف و برِیاردهری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری مافه‌كانی مرۆڤ له راپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، پێشێلكاری دژی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ئێران رو له‌زیادبونه به تایبه‌ت دژی رۆژنامه‌نوسان و سه‌ركرده‌و لایه‌نگرانی ئۆپۆزسیۆن.هاوكات به‌پێی ئاماره‌كان و وه‌ك له راپۆرته‌كه‌دا هاتوه، له‌ساڵی ٢٠١٢دا نزیكه‌ی دو سه‌دو ٩٧ كه‌س به ئاشكرا له‌سێداره دراون، ٢٠٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌نهێنی له‌سێداره دراون به‌پێی راپۆرته‌كه.
درێژه پێدان به هاورده‌كردنى پنیسیلینى چینى و مردنى نه‌خۆشه‌كان
به پ

ێى راپۆرتى سایتى تابناك، ماوه‌ێكه هه‌واڵى مردنى ئه‌و نه‌خۆشانه بلاو ده‌بێته‌وه كه دواى به‌كارهێنانى پنیسیلینى چینى گیانیان داوه و ئێستا ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى كه تووشی هه‌لامه‌ت ده‌بن له به‌كارهێنانى ئه‌و ده‌رمانه ده‌ترسن، ئه‌مه له حالێكدایه كه به‌رپرسانى رژێم له دژكردهوهێكى سه‌رسوورهێنه‌ر باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پنیسیلین له چین هاورده ناكه‌ن، ئه‌مه له حالێكدایه كه دوێنى به‌رپرسى به‌شى ده‌رمان رایگه‌یاند، ئیمه ناچارین تا خه‌رمانانى ٩٢ پنیسیلین له چین هاورده بكه‌ین .
كۆ
كردنه‌وه‌ى زانیارى له‌لایه‌ن حیزبوڵلاوه بۆ رژیمى ئێران ته‌له‌ویزیۆنى به‌غدا رایگه‌یاند، زانیارى گه‌لێكى باوه‌رپێكراو بلاو بۆته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه حیزبوڵلاى لوبنان به دانانى وێزگه‌ى سیخۆرى له‌سه‌ر شاخه‌كانى جزین و عه‌كار له لوبنان زانیارى بۆ رژیمى ئاخوندى كۆ ده‌كاته‌وه. ئه‌و كرده‌وه‌ى حیزبوڵلا پشت راستكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌لاته‌كانى حیزبوڵلا له وه‌لاتى لوبنانه.
رژیمى ئێران له ریزى دژمنانى ئینته‌رنێت
رژیمى

ئێران دووباه كه‌وته ریزى گه‌وره‌ترین دژمنانى ئینته‌رنێت. به پێى راپۆرتى رێكخراوى هه‌واڵنێرانى بێ سنوور ، رژیمى ئێران له‌گه‌ڵ چین له‌ریزى گه‌وره‌ترین دژمنانى ئینته‌رنێتدان. له ئێران ئازادى ئینته‌رنێت ووشهیێكى نه‌ناسیاوه و كۆنترۆڵ و سانسۆرى ئینته‌رنێت یه‌كجار زۆره. رژیمى ئێران له‌دوایین هه‌وڵه‌كانى خۆى بۆ كۆنترۆڵى ئینته‌رنێت ده‌یهه‌وێ پێوه‌ندییه‌كانى خه‌ڵك له‌گه‌ڵ جیهان ببرێ و بابه‌تى ئینته‌رنێتى نه‌ته‌وه‌یی باس ده‌كات.
گرانى
سه‌رسوورهێنه‌ر: ته‌ماته كیلۆێك ٤ هه‌زار تمه‌ن به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، سه‌رۆكى یه‌كێتى مێوه فرۆشانى تاران نرخى مێوه‌ى شه‌وى جه‌ژنى به‌م شێوه راگه‌یاند، سێ‌و كیلۆێك ١٦٠٠ تمه‌ن و پرته‌قاڵ ١٥٠٠ تمه‌ن، هه‌روه‌ها نرخى هه‌ر كیلۆ ته‌ماته له مه‌یدانى مێوه فرۆشان ٣٠٠٠هه‌زار تمه‌نه كه به ورده فرۆشى كیلۆێك ٤٠٠٠ هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشێت. جێگه‌ى باسه كه نرخى هه‌ر كیلۆ گۆشتى سوور ٣٠ هه‌زار تمه‌نه.
ئۆباما باروودۆخى له‌ناكاوى نه‌ته‌وه‌یى درێژ كرده‌وه
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رى بی بی سی، باراك ئۆباما سه‌رۆك كۆمارى ئه‌مریكا، بارودۆخى له ناكاوى نه‌ته‌وه‌یى له مهرِ ئێران كه له ساڵى ١٩٩٥ وه داینابوو بۆ ماوه‌ى ساڵێكی‌تر درێژ كرده‌وه. له‌م ده‌ستووره‌دا هاتووه كه كرده‌وه و سیاسه‌ته‌كانى ده‌وڵه‌تى تاران هه‌ره‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌منییه‌تى نه‌ته‌وه‌یى، سیاسه‌تى ده‌ره‌كى و ئابوورى ئه‌مریكا و به هۆى ئه‌م ههرهشانهوه به پێویستى ده‌زانم كه فه‌رمانى ئیجرایى رێكه‌وتى ساڵى ١٩٩٥ لهمهرِ رژێمى تاران بۆ ماوه‌ى ساڵێكی‌تر درێژ بكه‌مه‌وه.
هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى خاوى رژێم له مانگى مارس ده‌گاته نزمترین ئاستى خۆى له ماوه‌ى گهمارۆكاندا
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى رۆیترز، سه‌رچاوه پیشه‌ییه‌كان رایانگه‌یاند، هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى خاوى رژێم له مانگى مارس ب

ۆ یه‌ك چواره‌م له چاو مانگى پێشووى كه‌م ده‌بێته‌وه و ئه‌مه كه‌مترین رێژه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى خاوى رژێمه له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى گه‌مارۆ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و به پێى بهراوهردى رۆیتێرز ئه‌م كه‌م بوونه‌وه‌یه له‌وانه‌یه زه‌ره‌رى یه‌ك میلیارد دۆلارى بۆ رژێم هه‌بێت.
بارودۆ
خى ناله‌بارى ئابوورى رژێم له زمان یه‌كێك له نوێنه‌ره‌كانییه‌وه به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆى مه‌جلیسى رژێم، مه‌حه‌مه‌د دامادى ئه‌ندامى مه‌جلیس ئاماژه‌ى كرد به بارودۆخى ناڵه‌بارى ئابوورى ئێران و به‌ڵێنه درۆینه‌كانى به‌رپرسانى رژێم. ناوبراو وتى، ده‌وڵه‌ت له ساڵى ٨٤ به رێژه‌ى ١٠ و نیو له‌سه‌د هه‌لاوسان ده‌ستبه‌كار بوو له حالێكدا ئێستا رێژه‌ى هه‌لاوسان به پێى ئه‌و ئاماره‌ى كه ده‌وڵه‌ت قبوولییه نزیك به ٣٠ له‌سه‌ده.
په‌كه‌كه دیله‌كانی توركیای ئازادكرد
پاش

داواكارییه‌كه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، سه‌رۆكی زیندانیكراوی په‌كه‌كه بۆ ئازادكردنی ئه‌و دیلانه‌ی له لایه‌ن پارته‌كه‌یه‌وه دهستگیركرابون، له پێناو به‌ره‌وپێشچونی پرۆسه‌ی ئاشتی له باكوری كوردستان، ئهمرِۆ په‌كه‌كه هه‌شت دیلی سوپای توركیای ئازاد كرد. حسامه‌دین زیمبرلی ئۆغلۆ، ئه‌ندامی ئه‌ندامی پارتی ئاشتی و دیموكراتی وئه‌ندامی ئه‌وشانده‌ی كه له نزیك ناوچه‌یه‌كی دهۆك دیله‌كانیان وه‌رگرتوه‌ته‌وه رایگه‌یاند، دیله‌كانیان به‌سه‌لامه‌تی داوینه‌ته‌وه و ته‌ندروستیان باشه. ئازادكردنی ئه‌و دیلانه‌ی توركیا له كاتێكدایه، له دواین دیداری نێوان عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و وه‌فدی به‌ده‌په‌دا، سه‌رۆكی زیندانیكرداوی په‌كه‌كه داوایكردبو، له پێناو به‌ره‌وپێشچونی پرۆسه‌ی ئاشتیدا ده‌ستگیركراوه سیاسییه‌كان ئازاد بكرێن، به باشیشی زانیبو، په‌كه‌كه له‌و باره‌وه ده‌ستپێشخه‌ری بكات.