تەقینەوەی مین لەنێو مەقەرِی سپای پاسداران لە مەریوان ٥ قوربانیی لێكەوتەوە
بەهۆی تەق

ینەوەی مین ٥كەس لە نێو مەقەرِێكی سپای پاسدارانی گوندێكی ناوچەی مەریوان كوژراون و بریندار بوون. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی كوردپا، سەرلە بەیانی رۆژى شەممە رێكەوتی ٣ی خاكەلێوە بەهۆی تەقینەوەی مین لە نێو مەقەرِی سپای پاسداران لە گوندی "جانەوەرە"ی مەریوان فەرماندەی مەقەرِی ئەو گوندە بەناوی"حەسەن مەولوودی" محەممەدعەلی گیانی دا. هاوكات لەو رووداوەدا ٤ سەربازیش بە توندی بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی شاری مەریوان كراون و بارودۆخی تەندروستیی سەربازێكیان ناجێگیر راگەیەندراوە.
سه‌ناى ئه‌مریكا گه‌لاڵه‌ى په‌ره‌دان به گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان دژى رژیمیان په‌سه‌ند كرد
له‌كاتیكدا

كه به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى ئاسۆ شێتد پرێس سهناتۆرهكانى ئه‌مریكایی له پێناو په‌ره‌دان به ته‌حریمه‌كان، به‌رێوه‌بردنى موعامهلهكانى رژیمى ئاخوندیان به ئه‌رزى یۆرۆ كردبووه ئامانج تا به‌مجۆره پێش به ده‌ستراگه‌یشتنى رژیم به ئیمكاناتى بانكه‌كانى یه‌كێتى ئورووپا بگرن، سه‌ناى ئه‌مریكا گه‌لاڵه‌ى قه‌ده‌غه‌بوونى به‌كاربردنى یۆرۆى له موعامهلهكان له‌گه‌ڵ رژیمى ئاخوندى په‌سه‌ند كرد. به پێى ئه‌و گه‌لاڵه‌یه كه له لایه‌ن، سه‌ناتۆر مارك كرێك و سه‌ناتۆر جۆ مانچێن له هه‌ردوو حیزبی ئه‌مریكا پێش كه‌ش كرابوو، رژیم ده‌بێ موعامهلهكانى به بێ پووڵهكانى دۆلار و یۆرو بكات.
هه‌ژارى بێ پێشوونه له نیزامى ئاخوندی‌دا
سه‌رۆكى ژوورى بازهرگانى رژیم له تاران دانى به‌وه دانا كه ٧٥ له‌سه‌دى توێژه‌كانى لاواز و مامناوه‌ندى له دابین كردنى خۆر

اك و ماڵ و جل و به‌رگ وبێهداشت و راهێنان و په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ كێشه‌ى جیددى به‌ره‌وروون. یحیا ئالى ئیسحاق ووتى: یه‌كێك له بنهرهتیترین كێشه‌كانى كۆمه‌ڵگا له ئێستا دا بوونى هه‌لاوسانى له‌راده‌به‌ده‌ره و بۆته هۆى گه‌وره‌ترین كێشه بۆ به‌رهه‌م هێنان و ژیانى خه‌ڵك .
نیگه‌رانى ره‌فسه‌نجانى له قه‌یرانه‌كانى رژیم
رهفسهن

جانى سه‌رۆكى لێكدانه‌وه‌ى قازانجه‌كانى نیزامى ئاخوندى نیگه‌رانى سه‌باره‌ت به بارودۆخى رژیم دهربرِى و ووتى: بارودۆخى ئێستاى وه‌لات به هۆى بێ به‌رپرسیاره‌تیه‌كان و به فیرۆ دانى داهات و سه‌رنج نه‌دان به تیجاره‌تى رابردوو، له ساڵه‌كانى سه‌ره‌تاى كۆتایی شه‌رى ئێران و عێراق ده‌چێ. ناوبراو هه‌وه‌رها داكۆكى له نامه‌كه‌ى خۆى له‌ساڵى ٨٨ كرد و ووتى: پێشبینیهكانى هه‌نگاو به هه‌نگاو له لایه‌ن ره‌وتى بهلارێداچووى ئێستا جێ به جێ ده‌كرێ.
مانگرتنى ووشكى دوو زیندانى مه‌زهه‌بی
ساڵح م

ورادى و كهسرى نورى له دهروێشهكانى گوناباد كه له زیندانى عادڵئاواى شیراز راگیراون، له ٦٤ه‌مین رۆژى مانگرتنهكهیاندان دا له‌رۆژى پێنج شه‌ممه یه‌كه‌مى خاكه‌لێوه‌وه ده‌ستیان به مانگرتنى ووشك كردوو. ئه‌وان به نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى به گواستنه‌وه‌ى وه‌كیله‌كانى زیندانیانى ده‌رویش بۆ ژووره‌كانى تاكه‌كه‌سی ٢٠٩ى زیندانى ئه‌وین، مانیان له‌خواردن گرتووه. راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بارودۆخیان به‌ره‌و خه‌راپى چووه.
چین ٧٠ له‌سه‌دى پووڵى نه‌وتى ئێران به شێوه‌ى كه‌ل و په‌ل ده‌دا
شه‌ریف حو

سهینى ئه‌ندانى شاندى سه‌رۆكایه‌تى مه‌جلیس به ره‌خنه‌گرتن سه‌باره‌ت به جۆرى پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ چین و روسیه ووتى: له ئێستا دا چین ته‌نیا ٣٠ له‌سه‌دى پووڵى فرۆشتنى نه‌وتى ئێران به‌وان ده‌دا و ٧٠ له‌سه‌دى به شێوه‌ى ناردنى كه‌ڵ و په‌ڵه. مسكۆ و پهكهن له‌ساڵه‌كانى رابردوو ئیمتیازى زۆر گه‌وره‌ى ئابوورى و سیاسیان له رژیمى ئێران وه‌رگرتووه له‌به‌رانبه‌ر پشتیوانى مه‌رجدار. ماوه‌ێك له‌مه‌وبه‌ر برى ٧٥٠ تۆن بنێشت و ٥٠٠ كیلۆ خواردنى سه‌گ و پشیله و ٢٣١ تۆن ده‌رمانى مشك و ١٤٠٠ تۆن برِهى داریان له وه‌لاتى چین هاورده كردبوو.
رژیمى ئێران لێبوردنه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ توركیا گه‌مه‌یه‌كی نوێیه
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، داوای لێبوردنه‌كه‌ی بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌توركیا سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی كه‌شتی مهرِمهرِه به "گه‌مه‌یه‌كی نوێ" ناودەبەن. له‌راپۆرتێكدا ئاژانسی فارسی ئێران له‌زاری مه‌سعود جه‌زائیری، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه بڵاویكرده‌وه" داوا لێبوردنه‌كه‌ی قه‌واره‌ی ئیسرائیل بۆ توركیا گه‌مه‌یه‌كی نوێی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و توركیایه، به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی كاریگه‌ری زیاتر له‌سه‌ر خۆرِاگری و رابونی ئیسلامی له‌ناوچه‌كه‌دا". له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌شتییه توركییه‌ك

ه له‌ساڵی ٢٠١٠ دا مه‌سعود جه‌زائیری ده‌ڵێت"به‌هێرشی دوژمناكاری جوله‌كه بۆسه‌ر ئه‌و كه‌شتییه كه كۆمه‌كی بۆ دانیشتوانی غه‌زه ده‌گواسته‌وه، توركیا بوو بهخاوهكی پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت له هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه‌دا". له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی سوریاشه‌وه ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای پاسداران رایگه‌یاند"پێكهاته‌ی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌ریده‌خات حكومه‌ت و گه‌لی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر حه‌قن، ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و دواكه‌وتویی عه‌ره‌ب و توركیا و قه‌واره‌ی ئیسرائیل، بازنه‌یه‌كی دوژمنكارانهن له‌به‌رامبه‌ر سوریا.
سەرۆكی ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەستیلەكاركێشایەوە
مەعاز خەتی

ب سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریا دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوەو رایگەیاندوە: "هەندێ لەكارەكان هێڵی سوری تێپەرِاندوە". لەبەیاننامەیەكیدا كە ئەمرِۆ یەكشەممە دەریكردوە، خەتیب دەڵێت: بەڵێنم بە گەل و هەروەها سوێندم خواردبو، ئەگەر كاروبارەكان هەندێ هێڵی سور تێپەرِێنێت، ئەوا دەستلەكار دەكێشمەوە، بۆیە ئێستاش بەڵێنەكەم دەبەمە سەرو دەستلەكار دەكێشمەوە. له‌لایێكى دیكه‌وه به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا داوا له نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات، پشكنین بۆ ئه‌و "فرِۆكه ئێرانیانه بكات كه به‌ئاسمانی عێراقدا چه‌ك بۆ رژێمی سوریا ده‌گوازنه‌وه".