چالاكى سینفى مامۆستایان به ساڵێك دوورخرانه‌وه مه‌حكووم كرا
محه‌ممه‌د

تهوكولى به‌رێوه‌به‌رى كانونى سینفى موعهلیمانى كرماشان له حوكمێكدا له لایه‌ن ئیداره‌ى راهێنان و بارهێنانى پارێزگاى كرماشان به سالێك دوورخرانه‌وه مه‌حكووم كرا. به پێى راپۆرتى هێرانا به‌رێوه‌به‌رى كانونى سینفى موعهلیمانى كرماشان له به‌فرانبارى ساڵى رابردوو له‌دواى بانگهێشتى بۆ ئیتلاعاتى سپاى كرماشان و ١٢ى رێبه‌ندان به‌دانانى بارمته‌ى ٥٠٠ میلیۆن تمه‌ن ئازاد كرا. ناوبراو به تۆمه‌تى هاندانى مامۆستایان بۆ كهمكارى به سالێك دوورخرانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ى پارێ.گاى كرماشان مه‌حكووم كراوه.
هەڕەشەی هێزە ئیتلاعاتییەکان لە بنەماڵەی چالاکێکی سیاسیی کورد
بنەماڵەی چ

الاکێکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، بەرەوڕووی هەڕەشەی هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران بوونەوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ٥ی خاکەلێوە، هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران بۆ چەندەمین جار هێرشیان کردۆتە سەر بنەماڵەی "ناسر عەلینژاد" چالاکی سیاسیی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات و هەڕەشەی دەستبەسەری و زیندانی کردنیان لە بنەماڵەی ناوبراو کردووە. ناسر عەلینژاد چالاکی سیاسیی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات ؛'عەباس عەلینژاد" بەهۆی چالاکیی سیاسیی کوڕەکەی، چەندین جار لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت و هەڕەشەی لێکراوە. ناسر عەلی نژاد" پێشتر بە تاوانی ئەندامەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ماوەی ١ ساڵ زیندانی کرابوو کە پاش ئازاد کران بەهۆی بەردەوامیی زەخت و گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بەناچاری وڵاتی بەجێهێشت.
لە ورمێ مێرمنداڵێک بەهۆی تەقینەوە بوو بە قوربانی
مێرمنداڵ

ێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە ورمێ بەهۆی تەقینەوەیەک لە ماڵی خۆیاندا، بوو بە قوربانی. هەواڵدەریی ئیسنا بڵاوی کردەوە، مێرمنداڵیکی تەمەن ١٦ ساڵ بەهۆی تەقینەوەیەک لە ماڵی خۆیاندا لە شاری ورمێ بە توندی بریندار و پاش راگواستن بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە گیانی دا. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە جۆری ئەو مادە تەقەمەنیە و هۆکاری ئەو تەقینەوەیە رانەگەیەندراوە. لەلایەکی دیکەوە هەواڵدەریی فارس بڵاوی کردەوە، کە زیاتر لە ٣٠ هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان بەهۆی ئاور کردنەوەی سەری ساڵ بەتوندی بریندار بوون.
بوومه‌له‌رزه‌یێك
شارى خۆی هه‌ژاند به پێى هه‌واڵى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵده‌رى بوومه‌له‌رزه‌یێك به هێزى ٤ و ٣ ده‌یه‌مى ریشته‌ر، شارى خۆى له كوردستانى ئێران هه‌ژاند. ئه‌و بوومهلهرزهییه سه‌عات ١٠ى سه‌ر له‌به‌یانى رۆژى شه‌ممه رووى دا. زانیاریێك سه‌باره‌ت به خه‌ساره‌ت و زیانه گیانى و مادییه‌كانى ئه‌و بوومهلهرزهییه له‌به‌رده‌ست دانییه.
جان بۆڵتۆن: كێشه سوریا نییه، كێشه رژیمى ئێرانه
جان بۆڵتۆن ن

وێنهرى پێشووى ئه‌مریكا له رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گووتى: كێشه‌ى سوریا نییه، به‌ڵكوو كێشه‌كه رژیمى ئێرانه. به باوه‌رى من ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى ٢ ساڵى رابردوو له‌مپه‌ر بووه له‌به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته‌كانى ئه‌مریكا، خۆپاراستن له رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران له لایه‌ن ئه‌مریكاوه بووه كه سه‌رچاوه‌ى سه‌رجه‌م كێشه‌كانه.
١٤٠ له‌سه‌د به‌ره‌وسه‌رچوونى هێنانهژوورهوهى دانه‌وێڵه بۆ ئێران
محه‌ممه‌دره‌زا نادرى جێگرى گومرك ده‌ڵێ: هێنانهژوورهوهى دانه‌وێڵه بۆ ئێران له‌م

اوهى ١١ مانگى سه‌ره‌تاى ساڵى ٩١، ١٤٠ له‌سه‌د زیادى كردووه. له‌وماوه‌یه‌دا زیاتر له ١٣ میلیۆن تۆن دانه‌وێڵه‌ى جۆراوجۆر به نرخى نزیك به ٥ و نیو میلیارد دۆلار هاورده‌ى وه‌لات كراوه.
ئه‌گه‌رى ته‌حریمى داچ بانك به هۆى پێشێلكردنى تهحریمهكانى سه‌ر ئێران
داچ بان

ك له لایه‌ن ئه‌مریكا به تاوانى پێشێل كردنى تهحریمهكانى سه‌ر وه‌لاتى ئێران به ئه‌گه‌رى زۆر به دانى ٣٩٠ میلیۆن دۆلار سزا ده‌درێ. ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا سزاى زۆر قورس بۆ ئه‌و بانكانه‌ى ته‌حریمه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن لهبیهرچاو ده‌گرێ و پێشتریش بانكى چارتردى بریتانیا به برى ٦٦٧ میلیۆن دۆلار سزا درا و بانكه‌كانى (كۆمۆرز بانك، یۆنى كردیت و بانكى ئێچ ئێس بی سی )بریتانیاش له‌و بانكانهن كه له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ى مه‌ئمورانى ئه‌مریكا دان.
باڵویزى ب
ريتانیا: كرده‌وه ترۆریستیهكانى رژیمى ئێران له به‌حره‌ین باتڵوێزى بریتانیا له به‌حره‌ین رژیمى ئێرانى به پشتیوانى له پهردانى كرده‌وه‌ى توندوتیژانه و ترۆریستى له به‌حره‌ین تاوانبار كرد. یان لیندسی بالوێزى بریتانیا له به‌حره‌ین له ووتووێژێكدا ووتى: بهڵگهگهلێك هه‌یه كه ده‌ریده‌خات كه رژیمى ئێران پشتیوانى له ئاژاوه‌گیران و تێكدهران ده‌كات و ده‌ستى هه‌یه له‌په‌ره‌سه‌ندنى بشێوهییهكانى وه‌لاتى به‌حره‌ین .
فه‌رمانده‌ی سوپای ئازادی سوریا بریندار بووه

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا، فه‌رمانده‌ی سوپای ئازادی سوریا به‌سه‌ختی برینداربوو، به‌وهۆیه‌شه‌وه قاچێكی له‌ده‌ست دا. سایتی عه‌ره‌بییه نێت بڵاویكرده‌وه: له‌كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی له شاری دیرئهلزور، عه‌قید ریاز ئه‌سعه‌د، فه‌رمانده‌ی سوپای ئازاد بۆمبێكی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌سه‌ختی برینداربووه، له‌كاتی چاره‌سه‌ریشدا پزیشكه‌كان ناچاربوون قاچێكی له ڕانه‌وه ببڕنه‌وه. له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا سوپای ئازاد جه‌ختیكرده‌وه، كه ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه باری ته‌ندروستیی جێگیره‌و له‌ناو خاكی توركیا چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت، به‌یاننامه‌كه رژێمی سوریاشی تۆمه‌تباركرد به كوشتنی ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه، به‌وپێیه‌ی فڕۆكه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا به ناوچه‌كه‌دا سووڕاونه‌ته‌وه تا دڵنیابن له‌وه‌ی كاره‌كه‌یان سه‌ری گرتووه یان نا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، فڕۆكه‌وانێكی جیابووه‌وه له رژێمی سوریا بۆ رۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌له‌گراف-ی ئاشكراكرد: به‌شار ئه‌سه‌د له ئێران و روسیاوه به‌رده‌وام هاوكاریی مادیی له پاره و چه‌ك پێده‌گات و فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی، هه‌میشه به‌ڕێوه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ به‌شار ئه‌سه‌د.