ژنێک لە پیرانشار کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا
ژنێکی تە

مەن ٣٨ ساڵ لە پیرانشار بەهۆیەکی ناڕوون خۆی هەڵواسیوە و لە ئەنجامدا کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٦ی خاکەلێوە ژنێک بەناوی "نەسرین" تەمەن ٣٨ ساڵ بەهۆیەکی ناڕوون لە ماڵی خۆیان دەستی داوەتە خۆکووژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە. نەسرین هاوسەری "عەبدوڵقادر داسە" و خاوەنی ٣ منداڵ بووە. هەندێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو ژنە تووشی نەخۆشی خەمۆکی هاتبوو، بەڵام هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژیی ناوبراو نەزانراوە.
رژیمى ئێران بانگه‌واز بۆ سیخۆرى گشتى ده‌كا
وه‌زاره‌تى ئیتلاعاتى رژیمى ئاخوندى له كرده‌وه‌ێكى بێ پێشوونه دا له راگهێنداروێك كه له میدیاكانى حكوومه‌تى بلاوكراوه‌ته‌وه، داوا له گشت خه‌ڵك ده‌كا بۆ پاراستنى ئه‌منیه‌تى نیزامى ویلایه‌تى فه‌قیه سیخۆرى به سه‌ر یه‌كه‌وه بكه‌ن. له

و راگهێنداروهدا هاتووه ئه‌گه‌ر دژمن داواى هاوكارى و دانى هه‌واڵیان لێ‌كردن به زووترین كات به ناوه‌نده ئیتلاعاتیهكانى رابگه‌ێنن. هه‌وه‌رها ده‌لێ كارمه‌ندانى ده‌وڵه‌تى زیاتر له‌ژێر سه‌رنجى دژمنان دان. پروپاگه‌نده‌ى رادیو تهلهویزیۆنهكانى دژمنان له نیو خه‌ڵك دا بلاو مه‌كه‌نه‌وه و دژمنان له سهفهرهكانى ده‌ره‌وه بیر له پێوه‌ندى گرتن و دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ ئێوه‌ن و نابێ بكه‌ونه ناو داویانه‌وه. بۆ پاساو هێنانه‌وه‌ى زیاتریش له‌و راگه‌ێندراوه‌دا هاتووه ئایا ده‌زانن له‌وه‌لاتانى ئورووپایی خه‌ڵك له‌ماڵ وپ شت په‌نجه‌ره و ناو شه‌قامه‌كان چاودێرى هه‌ر جۆره كرده‌وه‌ێكى گوماناویی ده‌كه‌ن و ئه‌و كلتووره ئه‌منیه‌تیه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى كۆمه‌ڵگا ئورووپاییهكانه. ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ى وه‌زاره‌تى ئیتلاعات ده‌رخه‌رى بیزارى خه‌ڵك له نیزامى ئاخوندى و ترس له په‌ره‌سه‌ندنى ناره‌زایه‌تیه‌كان و كه‌وتنه مه‌ترسی ئه‌منیه‌تى رژیمى دارووخانى ئاخوندیه به تایبه‌ت كه هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیك بۆته‌وه.
ئێران پله‌ى چواره‌مى ته‌لاقى له جیهاندا هه‌یه
به پێى راپۆر

تى سایتى رێگهێكیتر، كێشه‌ى ته‌لاق له ئێران له داهاتووێكى نزێكدا ده‌بێته مه‌ترسیێكى گه‌وره بۆ بنه‌ماڵه‌كان و زیاد بوونى رێژه‌ى ته‌لاق له ئێران بووه به هۆى ئهوهێكه ئێران دواى ئه‌مریكا، دانیمارك و میسر پله‌ى چواره‌مى ته‌لاقى له جیهان به‌ركه‌وێت. به پێى ئاماره‌كانى فه‌رمى ئیداره‌ى سهبتى ئه‌حواڵ له ئێران رۆژانه ٣٨١ هاوسه‌ر له یه‌ك جیا ده‌بنه‌وه یانى به شێوه‌ى مام ناوه‌ندى هه‌ر كاتژمێر ١٦ هاوسه‌ر.
پاسدار لاریجانى هه‌ره‌شه‌ى له ولاتانى رۆژئاوایى كرد
سه‌رۆكى

مه‌جلیسى رژێم له كۆبوونه‌وه‌ى به‌رپرسان و فه‌رمانده‌كانى هێزه دهریاوانییهكانى ئه‌رته‌ش رایگه‌یاند كه له ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى رابردوو ولاتانى رۆژئاوایى ههرهشهگهڵێكیان له هێزه چه‌كداره‌كانمان كردووه به‌لام ئێمه هیچ كات ئه‌و درۆشمانه به جیدى وه‌ر ناگرین چوونكوو ئه‌وان توانایى ئێمه ده‌زانن و خۆیان ناخنه ناو گێژاوى وه‌ها كارێكه‌وه، ئه‌گه‌ریش وه‌ها ههڵهێك بكه‌ن، ولامى هێزه چه‌كداره‌كانى ئێمه وێرانكه‌ر ده‌بێت.
مانگرتن ل
ه خواردنى زیندانیانى سیاسى له زیندانى وهكێل ئاوا به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان چوار كه‌س له زیندانیانى سیاسى زیندانى وهكێل ئاواى مه‌شهه‌د له رۆژى یه‌كه‌مى خاكه لێوه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له خواردن و هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانى زیندان بۆ فشار خستنه سه‌ر ئه‌و زیندانییانه به كه‌له‌پچه‌و پێبه‌نده‌وه خستویاننه‌ته ناو ژوورى تاكه‌كه‌سى.
كرده‌وه‌ى یه‌كیه‌تى عه‌ره‌ب و دژكرده‌وه‌ى سهرلێشێواوانهى ساڵحى
به پێى راپۆرتى

ده‌نگ و ره‌نگى رژێمى ئاخووندى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رژێم له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت له ساڵى نوێ رایگه‌یاند، هه‌ڵه‌ى هێندێك له ولاتان له مهرِ سووریا باروودۆخى ئه‌و رژێمه خراپتر ده‌كات. عه‌لى ئه‌كبه‌ر سالحى وتى، هێندێك له ولاتانى ناوچه‌كه به پشتیوانى هێندێك ولاتى ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌كه، رێگاى هه‌ڵه له مهرِ سووریا ده‌گرنه به‌ر.
سازمانى لێبۆردنى نێونه‌ته‌وه‌یى خوازیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حوكمى ئێعدامى پێنج شارۆمه‌ندى عه‌ره‌بى
ئێرانى بوو به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، سازمانى لێبۆردنى نێونه‌ته‌وه‌یى رۆژى سێ شه‌ممه ٦ى خاكه‌لێوه، له به‌یاننامه‌ێكدا به ئاماژه به مانگرتنى پێنج كه‌س له شارۆمه‌ندانى عه‌ره‌بى زیندانى له زیندانى كاروونى ئه‌هواز، له خه‌ڵكى ته‌واوى جیهان خوازیاره كه به ناردنى نامه بۆ به‌رپرسانى ئێرانى پێش به ئێعدامى ئه‌م پێنج زیندانییه بگرن و له‌زووترین كاتدا ئیمكانى ده‌رمانیان بۆ بره‌خسێنن.
ئه‌مریكا خوازیارى ده‌ستراگه‌یشتنى قازییهكانى ئورووپا به په‌روه‌نده‌ى نه‌هێنى چالاكیه ناوكه‌ییه‌كانى ئێران بوو
به پێى راپ

ۆرتى رۆیته‌رز، ئه‌مریكا داواى له یه‌كێتى ئورووپا كرد زانیارى نه‌هێنى سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى رژیمى ئاخوندى بخاته به‌رده‌ست قازییهكانى ئورووپا. لێپرسراوێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ووتى: وه‌لاته‌كه‌ى سه‌باره‌ت به داواى ئیستینافى رژیمى ئێران له دادگاكانى ئورووپا نیگه‌رانه كه له‌وانه‌یه ته‌حریمه‌كان دژى ئه‌و رژیمه لاواز بكات. ئه‌و لێپرسراوه ره‌سمیه به هه‌واڵده‌رى رۆیته‌رزى ووت: سیاسه‌تمه‌داران له واشینگتۆن ئه‌و بابه‌ته‌یان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كانى ئورووپایی و دامه‌زراوه‌كان خستۆته به‌رباس و داوای دیارى كردنى رێگه چاره‌یێك كردووه تا قازیییهكان بتوانن به شێوه‌ى نه‌هێنى پیراگهیشتن به زانیارییه‌كان بكه‌ن.
ژاپۆن،حه‌وت ملیۆن دۆلار بۆ ئاواره سورییه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان ده‌كات
له‌سه‌ر داوای پ

هرلهمانتارێكی كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، حكومه‌تی ژاپۆن بڕی حه‌وت ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار دۆلار بۆ ئاواره‌كانی سوریا له عیراق و هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانده‌كات، له‌و بڕه پاره‌یه‌ش چوار ملیۆن دۆلاری به‌ر ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێت. ئه‌و بریاره‌ى وه‌لاتى ژاپۆن له‌كاتێكدایه كه په‌نابه‌رانی كه‌مپی دۆمیز ٨٦ هه‌زار كه‌س تێده‌په‌ڕێنێت
ئەردۆغان: لیژنەیەکی ناوبژیوانی لەگەڵ پەکەکە پێکدەهێنین
سەرۆک وە

زیرانی تورکیا تەئکید لەوە دەکاتەوە، دەیانەوێت لیژنەیەکی ناوبژیوانی پێکبهێنن کە رۆڵی راوێژکاری هەبێت بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ پەکەکەدا. لە وتەیەکیدا لەبەردەم کوتلەکەی لە پەرلەمانی تورکیادا، رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە رایگەیاند: ئەوان پێویستیان بە لیژنەیەک لە دانایان و کەسانی ناوبژیوان بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ پەکەکەدا. ئەوەشی وت: لیژنەکە دەسەڵاتی بڕیاردانیان نابێت و رۆڵیان راوێژکاری دەبێت و دەتوانن بۆ وەرگرتنی بۆچونەکانیان سودیان هەبێت لە پرۆسەکەدا.