سەباح حوسین پەناهی بە بارمتەی ماڵی ئازاد کرا
یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی حوسێن پەناهی نزیک بە ١٠ مانگ، بە سپاردنی بارمتەی ماڵی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. بە گوێرەی هةوالَى ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ "سەباح حوسێن پەناهی"، گیراوای سیاسی کورد، هەفتەی رابردوو بە سپاردنی بارمتەی ماڵی ئازاد کراوە. ئەندامێکی بنەماڵەی حوسین پەناهی وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە بە ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژی راگەیاند کە "سەباح حوسین پەناهی، رۆژی ٢٧ی جۆزەردانی ساڵی رابردوو لە لایەن ئیتلاعاتی شاری قوڕوەوە دەستبەسەر و پاش ماوەیەک لە لایەن دادگای شۆڕشی رذيم لة سنە بە شەش مانگ زیندان مەحکووم کرابوو".
رێفراندۆمێك كه هه‌رگیز دووباره نه‌كرایه‌وه (وێنه)
رۆژى ١٢ى خاكه‌لێوه‌ى ١٣٥٨ ئه‌و رۆژه بوو كه ده‌سه‌لاتدارانى ئاخوندى له فرت و فێل و چاوبهستێك دا لهژیِر ناوى هه‌ڵبژاردن و رێفراندۆم ده‌سكه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانى شۆرِشى گه‌لانى ئێرانیان دزى و پایه‌كانى ده‌سه‌لاته دیكتاتۆرییهكهیان له‌و رێگه‌یه‌وه قایم كرد. ئه‌و رێفرادۆمه و به‌و ناوه‌رۆكه هه‌رگیز له‌ماوه‌ى ٣٤ ساڵ دهسهلاتدارییهتى ئاخوندان دووباره نه‌كرایه‌وه.
رۆژانه ١٣٦٩ كیلۆ ماده‌ى هۆشبه‌ر له ئێران ده‌دۆزرێته‌وه
به پێ

ى راگه‌یاندنى سه‌رژمێرى دۆزینه‌وه‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر له ساڵى ٩١ رۆژانه به شێوه‌ى نێونجى ١٣٦٩ كیلۆ ماده‌ى هۆشبه‌ر له ئێران ده‌دۆزرێته‌وه. به پێى ووته‌ى پۆلیس ئه‌و مه‌واده له سنووره‌كانى رۆژهه‌لات و ده‌ریاوه دێته ناو ئێران و له‌رێگه‌ى سنووره‌كانى رۆژئاواوه بۆ ئورووپا ترانزیت ده‌كرێ. به پێى ئاماره‌كانى رژیم یه‌ك ملیۆن و ٣٢٥ هه‌زار تووش بوو به ماده‌ى هۆشبه‌ر له ئێران بوونى هه‌یه بێجگه له ٧٠٠ هه‌زار هاوه‌لاتى كه بۆ خۆشی كه‌ڵك له ماده‌ى هۆشبه‌ر وه‌رده‌گرن. هه‌وه‌رها به پێى ئامارى سازمانى پزیشكى یاسایی رۆژانه ١١ موعتاد به هۆى كه‌ڵك وه‌رگرتنى خه‌راپ له ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌مرن.
گه‌مارۆكان، هه‌ڵئاوسانی ئابوری له ئێران بۆ %٣٠ به‌رز ده‌كاته‌وه
به‌رنامه ئه

تۆمیهكانی ئێران و پێداگری له‌سه‌ر به‌رده‌وامبونی پیتاندنی یۆرانیۆم، وایکردوە گه‌مارۆ ئابوریه‌كانی سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی توندتربێت، به شێوه‌یه‌ك رێژه‌ی هه‌ڵاوسان به‌رزترین ئاست تۆمار ده‌كات. ده‌زگای هه‌واڵی میهر، له راپۆرتێكیدا، سه‌باره‌ت به كه‌رتی ئابوری له رژیمى ئێران‌دا، ئاشكرایكرد، گه‌مارۆ ئابوریه‌كانی ئه‌و وڵاته وایكردوه حكومه‌تی ئێران، به‌شه خۆراك و سوته‌مه‌نی نه‌دات به هاوڵاتیان و بیكاری له‌و وڵاته به ڕێژه‌یه‌كی به‌ر چاو به‌رز ببێته‌وه. هاوكات نرخی دراوی ئه‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌كی دیار له چاو دراوی وڵاتانی تردا دابه‌زیوه، بە شێوەیەک به‌های خۆی له‌ده‌ستداوه، هه‌ڵئاوسان له‌و وڵاته به رێژه‌ی %٣٠ دابه‌زیوه.
سكالاى ٤ میلیارد دۆلارى رژیم له روسیه
لێپرس

راوێكى رووسی رایگه‌یاند كه روسیه سه‌دان میلیۆن دۆلارى به هۆى ته‌حویل نه‌دانى ئیس ٣٠٠ به ئێران له‌ده‌ست داوه. ئالكیاندێر فوومین به‌رێوه‌به‌رى رێكخراووى فیدراڵى هاوكارییه نیزامى و فهنیهكانى روسیه وتى: ئێران به هۆى ته‌حویل نه‌دانى مووشه‌كى ئێس ٣٠٠ سكلایێكى ٤ میلیاردى له‌رووسیا له‌دادگا تۆمار كردووه. رێكه‌وتنى فرۆشى سیسته‌مى ئێس ٣٠٠ له‌نێوان و ئێران و روسیه له مانگى دیسامبرى ٢٠٠٥ ئیمزا كرا، به‌لام رووسیه به هۆى بریارنامه‌ى ژماره ١٩٢٩ى شۆراى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لهدانى ئه‌و سیسته‌مه به ئێران خۆى پاراست.
سپاى پاسداران له جلى گه‌شتیاریدا له وه‌لاتى میسر
گرووپێكى ئی

سلامى وه‌لاتى میسر هه‌ره‌شه‌ى كردووه كه فرۆكه‌خانه‌ى قاهیره گه‌مارۆ ده‌ده‌ا و به‌ر به هاتنى گه‌شتیارانى ئێرانى ده‌گرێ و ده‌یانگه‌رێنێته‌وه بۆ تاران. وه‌لید ئیسماعیل رێكخه‌رى ئه‌و گروپه ئیسلامیه ده‌لێ: ئه‌ندامانى سپاى پاسداران له جلى گه‌شتیارى ئێرانى دێنه ناو خاكى میسره‌وه. ناوبراو زیادى كرد كه ئێمه نامانهه‌وێ میسر تووشی بارودۆخى عێراق و سوریا و لوبنان ببێ. كێشه‌كانى ئه‌و وه‌لاتانه به هۆى پێوه‌ندییان به ئێرانه‌وه‌یه.
نیگه‌رانى كارناسانى ئه‌مریكایی له پێوه‌ندى كوره‌ى باكوور و رژیمى ئێران
واشینگتۆن پۆست نووسی: كارناسانى ئه‌مریكایی به سه‌رنج دان به تاقیكردنه‌وه‌ى ئه‌تۆمى كوره‌ى باكوور و كه‌ڵك وه‌رگرتن

له ئۆرانیۆمى سروشتى و ته‌كنه‌لۆژى نوێى پالاوتهكردن، له پێ,هندى ئه‌و وه‌لاته له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران نیگه‌رانن. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه زیادى كرد: ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا له‌پێوه‌ند به رێكه‌وتنى ئه‌و دوو وه‌لاته سه‌باره‌ت به هاوكارى ته‌كنیكى و زانستى نیگه‌رانه. ئه‌و رێكه‌وتنه له مانگى دیسامبر به‌به‌شدارى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد و فه‌ریدوون عه‌بباسی سه‌رۆكى سازمانى وزه‌ى ئه‌تۆمى ئێران ئیمزا كرا.
٨ كۆمه‌ڵكوژى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵده‌رى راده‌گه‌ێنن كه هێزه‌كانى ئه‌سه‌د اه ٨ ناوچه‌ى ئه‌و وه‌لاته یه‌ك له‌وان دیمه‌شق ده‌ستیان بۆ كۆمه‌ڵكوژ

ى بردووه و له‌ماوه‌ى ١٢ سه‌عات دا زیاتر له ٥٠ كه‌س كوژراون. یه‌كه‌م كوشتار له ناوچه‌ى كهفربتلهنا له نزیك دیمه‌شق رووى داوه كه ١٥ هاوه‌لاتى و له‌وان ٨ منداڵ كوژراون. كوشتارى دووهه‌میش له ئوردووگاى یه‌رمووك روویداوه كه ٧ كه‌ش كوژراون و ٤٠ كه‌سیش بریندارن. هه‌وه‌رها ٢ رووداو له ده‌مرى دیمه‌شق له لایێك ١٥ كه‌سی كرده قوربانى كه له ژێر شكه‌نجه دا كوژرابوون و هه‌وه‌رها هه‌ر له‌و ناوچه‌یه ٥ ئه‌ندامى خێزانێكیش كوژراون. له‌شارى حموریه ٥ هاوه‌لاتى گولله‌باران كراون و لهباباعومهریش ٤ ته‌رمى سووتاو دۆزراوه‌ته‌وه و هه‌وه‌رها ١٠ كه‌سی تریش له ناوچه‌ى ئه‌لحوسن كوژراون.