گواستنه‌وه‌ی به‌شێکی دیکه له ده‌ستبه‌سه‌رکراوانی کوردستان بۆ زیندانی ورمێ
که‌مپه‌ینی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران دا هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی ١٠ شارۆمه‌ندی کورد و ئازه‌ری بۆ زیندانی ورمێ بڵاو کرده‌وه. به پێی وته‌ی یه‌کێک له چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ، له مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی رابردوو دا، هێزه ئیتلاعاتییه‌کانی حکومه‌تی ئێران له شاری ورمێ چه‌ندین هاووڵاتیی کورد و ئازه‌رییان ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه و ماڵی ئه‌وانیش له لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌کانه‌وه پشکێندراوه. ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌ستبه‌سه‌ر کراون بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ له زین

دانی سیتادی خهبەریی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ راگیراون و رۆژی ٢ی خاکه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ بۆ زیندانی گشتی ئه‌و شاره راگوێزراون. ده‌وترێت که ئه‌م هاووڵاتییانه به تاوانی هاوکاری له گه‌ڵ حیزبه کوردییه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومه‌تی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و هه‌نووکه له به‌نده جۆراوجۆره‌کانی زیندانی ورمێ وه‌کوو به‌ندی تاوانه مه‌ترسیداره‌کان راگیراون. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه شووناسی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی، بێهروز و حه‌سه‌ن بروکانلوو کوڕی محه‌ممه‌د، حه‌سه‌ن ئه‌سه‌دی کوڕی به‌کر، میرهادی موسه‌وه‌ی(هاوولاتیی ئازه‌ری)، یهمیر حه‌سه‌ن بێهروز کوڕی حه‌مید، ئه‌فشین میرزایی کوڕی حه‌مید، عه‌زیزی دالای میلان فه‌رزاد سه‌لامه‌ت کوڕی فارێس، عه‌بدوسه‌لام بههاوهر کوڕی سڵێمان و خوسرەو به‌دوی راگه‌یاندووه. چاره‌نووسی به‌شێک له‌و ده‌ستبه‌سه‌ر کراوانه وه‌کوو مه‌سعوود و خوسرەو کوردپوور و خزر ره‌سووڵ مروه‌ت هێشتا ناڕوونه.
خۆکوژی ٢ هاووڵاتیی کورد لە ناوچەی شنۆ
٢ هاو

وڵاتیی خەڵکی ناوچەی "دەشتە بێڵ"ی سەربە شاری شنۆ کۆتای‌یان بەژیانی خۆیان هێنا. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی شەممە رێکەوتی ١١ی خاكەلێوە لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵ بەناوی " هەرکی" کوڕی عوسمان و خەڵکی گوندی "کانی سپی"ی ناوچەی دەشتەبێڵی سەربە شاری شنۆ بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هەروەها رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٠ی خاکەلێوە کەسێک بەناوی "جاسم" کوڕی "حاجی عەلی"تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی "گوندی سەنگەسەر"ی ناوچەی "دەشتەبێڵ"ی شنۆ بە زەبری گولـلە، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. جاسم، بەسیجی سپای پاسدارانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بووە و چەکی حکوومەت پێ بووە کە لە ماڵەکەی خۆیدا بەهۆیەکی نادیار ٢ گولـلەی لە خۆی داوە و لە ئەنجامدا بووەتە هۆی گیان لەدەست دانی.
به‌رده‌وامى باروودۆخى نادیارى زیندانى سیاسى مه‌حكوم به ئیعدام
به پێى ر

اپۆرتى ئه‌ندامانى كه‌مپه‌ینى به‌رگرى له زیندانیانى سیاسى و مه‌ده‌نى، به تێپه‌ر بوونى زیاتر له یه‌ك ساڵ له راگرتنى حوكمى ئێعدامى شێركۆ مهعارفى زیندانى سیاسى مه‌حكوم به ئێعدام، په‌روه‌نده‌ى ناوبراو له كومیسیونى لێبوردنى سنه بێ ولام ماوه‌ته‌وه و ناوبراو‌و تا ئێستاش له ژێر حوكمى ئێعدامدایه.به وته‌ى یه‌كێك له ئه‌ندامانى بنه‌ماڵه‌ى شێركۆ، چه‌ند مانگ پێشتر به‌رپرسانى په‌روه‌نده‌ى شێركۆ به‌ڵێنیان داوه كه حوكمه‌كه‌ى بگۆرن به زیندان و ئێعدامهكهى هه‌لوه‌شێننه‌وه، شێركۆ مهعارفى له دایكبووى ١٣٥٩ى شارى بانه‌یه كه به ئێعدام مه‌حكوم كراوه.
ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا هه‌ره‌شه له پاكستان ده‌كات به هۆى رێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ رژێم

به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا هه‌ره‌شه‌ى له پاكستان كرد كه به هۆى به‌ستنى رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ رژێم له‌گه‌ڵ گه‌مارۆكانى ئابوورى به‌ره‌وو روو ده‌بێته‌وه، ویكتۆریا نۆلاند وتهوێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا وتى،ئێمه نیگه‌رانى جیدیمان له مهرِ ئه‌م پرۆژه‌یه هه‌یه چوونكوو به‌رێوه‌بردنى به پێچه‌وانه‌ى گه‌مارۆ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه، ئێمه لهمهرِ ئه‌م بابه‌ته به شێوه‌ى روون و ئاشكرا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى پاكستان وتووێژمان كردووه.
بوونى ئه‌ندامانى سپاى پاسداران له میسر له ژێر ناوى گه‌شتیار

به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، وه‌لید ئیسماعیل هاوئاهه‌نگ كه‌رى هاوپه‌یمانى مۆسڵمانان له میسر له مهر بوونى ئه‌ندامانى سپاى پاسداران له‌و ولاته وریایی داوه. ناوبراو وتى، ئه‌گه‌رى كێشه نانه‌وه به هۆى بوونى توریسته ئێرانییه‌كان له میسردا هه‌یه كه ئه‌ندامى سپاى پاسداران یان ئیتلاعاتى ئێران بن، ئێمه نامانه‌وێت ئه‌زموونى رژێم له عێراق، سووریا و لۆبنان دووباره بێته‌وه.
زانیارى نوێ له ناردنى چه‌ك له رێگاى عێراقه‌وه بۆ سووریا
به پێى راپۆرتى رۆژنامه‌ى كووهیتى ئهلسیاسه له زار به‌رپرسێكى بالاى مه‌جلیسى ئه‌علاى ئێراق، فرینى فرۆكه‌كانى رژێمى تاران بۆ فرۆكه‌خانه‌كانى سووریا لانیكه‌م رۆژانه ٨ بۆ ١٢ جاره كه له فرۆكه‌خانه‌كانى به‌غدا، نه‌جه‌ف و سلێمانییه به‌رێوه ده‌چێت. ئه‌م به‌رپرسه عێراقییه رایگه‌یاند كه ئه‌م فرینانه به شێوه‌ى نهێنییه چوونكوو مالكى داواى له به‌رپرسان كردووه كه هیچ زانیاریێك لهمهرِ ئه‌و بابه‌ته بلاو نه‌كرێته‌وه تاكوو نه‌كه‌ونه ژێر فشارى ده‌ره‌كى و ناوخۆیى. به پێى وته‌كانى ئه‌م به‌رپرسه، له دواى چاوپێكه‌وتنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له به‌غداد و داواكارى ئیزن نه‌دان به فرۆكه‌كانى رژێمى تاران بۆ سووریا، رژێمى تاران هه‌ره‌شه‌ى له مالكى كردووه كه ئه‌گه‌ر پێشنیارى ئه‌مریكا قبووڵ بكات پشتیوانى خۆى لێ دهبچرێنێت.
هێرشى تۆندى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیمارات بۆ سه‌ر رژێمى تاران

به پێى راپۆرتى شه‌فاف نیوز،عه‌بدۆلا بن زاید ئال نههیان، له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى فه‌رمى قه‌ته‌ر رایگه‌یاند، رژێمى تاران ئێمه‌ى ناچار به گرتنى هه‌ڵوێستى توند كردووه و به‌م هۆكاره‌یش له‌گه‌ڵ باقى ولاتانى ئه‌ندامى شۆراى هاوكارى كه‌نداوى فارس هه‌ڵوێستى هاوبه‌شمان گرتووه. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیمارات داواى له رژێمى تاران كرد به به‌ڵێنه نێونهتهوهییهكانى خۆى لهمهرِ وزه‌ى ناوه‌كى پێبه‌ند بێت و له ده‌ستێوه‌ردان له ولاتانى عه‌ره‌بى ده‌ست هه‌ڵگرێت.
ئابوورى رژێم له سه‌ره‌تاى كه‌وتنه ناو سیاچاڵه‌وه

به پێى راپۆرتى رادیو فه‌ردا، له سه‌ره‌تاى رۆژه‌كانى ساڵى ١٣٩٢ داین و میراتى ساڵى ٩١ كه كێشه و قه‌یرانى ئابوورى بوو گوازراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌مساڵ، به باوه‌رى زۆربه‌ى كارناسانى ئابوورى ئیران ئه‌مساڵ به‌ره‌وو سیاچاڵ ده‌روات. به پێى ئه‌م راپۆرته عه‌لیره‌زا مه‌حجوب ئه‌ندامى كومیسیونى كۆمه‌لایه‌تى مه‌جلیس رایگه‌یاند كه له هه‌ر ١٠ واحدى به‌رهه‌مهێنان ٨ واحدیان له قه‌یراندایه و له لاێكیترهوه ئه‌مرۆ گۆڤارى ئێكۆنۆمیست رایگه‌یاند كه ئێران له ساڵى نوێ‌دا زیاتر له ٦ میلیارد دۆلار كه‌مبوونى بوجه‌ى هه‌یه و پێى ده‌چێت رێژه‌ى یارانه‌كان له ساڵى ٩٢ كه‌م بكرێته‌وه.
ئاژانسى ناوه‌كى: رژێمى تاران به دواى چه‌كى ناوهكییهوهیه

به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى ئاسۆشه‌یتدپرێس، یۆكیا ئامانۆ له سه‌ره‌تاى وتووێژه‌كانى ئالماتى ٢ رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه كه رژێمى تاران به دواى چه‌كى ناوه‌كییه‌وه بێت و ئاژانس به‌ڵگه‌ى له ده‌ستدایه كه ده‌ریده‌خات رژێم له رابردوو و‌ئێستا به دواى ئه‌م مه‌به‌سته‌وه‌یه, پێشتریش گه‌رى سیمۆر و خاویر سۆلانا، دوو كه‌س له به‌رپرسانى پێشووى ئه‌مریكایى و ئۆرووپایى گۆمانى خۆیان له وتووێژه‌كانى ئێران و ٥ + ١ راگه‌یاندبوو. ده‌ورى نوێى وتووێژه‌كان رۆژى هه‌ینى له ئالماتى قه‌زاقستان ده‌ست پێ ده‌كات.
تێچونی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلاره
دو په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێن، ئێران زیاتر له ١٠٠ ملیار دۆلاری له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یدا بهخهرجداوهو تاكه چاره‌سه‌ر بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌شێوه‌ی ئاشتیانه دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی دیبلۆماسییه كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت. له‌راپۆرتێكی هاوبه‌شدا هه‌ردو په‌یمانگای كارینگی بۆ ئاشتی نێودهوڵهتیو یه‌كێتی زانایانی ئه‌مه‌ریكی كه باره‌گاكه‌یان له شاری واشنتۆنه رایانگه‌یاند، ناتوانرێت چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران رابگیرێت‌و تاكه چاره‌سه‌ر بۆ هێشتنه‌وه‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران به‌شێوه‌ی ئاشتیانه، "دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی دیبلۆماسییه كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت". هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا كه له ژێر ناوی "ئۆدیسه‌ی ئه‌تۆمی ئێران: تێچونو مه‌ترسییه‌كان" بلاَویانكردوهتهوه، ئه‌و دو دامه‌زراوه ئه‌مه‌ریكیه ده‌ڵێن "به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران زیات
ر له ١٠٠ ملیار دۆلاری تێچوه ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی له‌ده‌ستدانی ده‌رفه‌تی سه‌رمایه‌گوزاری بیانی‌و داهاتی نه‌وت له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه" .راپۆرته‌كه باسله‌وه‌ش ده‌كات "به‌رهه‌مهێنانی بڕێكی كه‌م لهیۆرانیۆم ئێران، ناگه‌یه‌نێته قۆناغێك كه پێویستییه‌كانی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆم به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی پڕبكاته‌وه".
هه‌رێمی كوردستان: ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سوریا گه‌یشته ١١٠ هه‌زار په‌نابه‌ر
یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، ئاشكرایكرد، ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سوریا له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوه‌ته ١١٠ هه‌زار و ٣٤٧ كه‌س. د. دیندار زێباری یاریده‌ده‌ر

ی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له ئێستادا تێكڕای ژماره‌ی په‌نابه‌ران له عیراق گه‌یشتوه‌ته ١١٧ هه‌زار و ١٥ په‌نابه‌ر، له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ش ١١٠ هه‌زار و ٣٤٧ په‌نابه‌ریان له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن. ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ چۆنیه‌تی دابه‌شبوونی په‌نابه‌ران له هه‌رسێ شاره‌كانی دهۆك، هه‌ولێر و سلێمانی كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك دهۆك ٧٨ هه‌زار و ١٥ په‌نابه‌ر كه‌به‌شی زۆری له كامپی دومیزه، به‌ڕێژه‌ی ٦٩ هه‌زار و ٥٣٥ په‌نابه‌ر، هه‌ولێر ٢٣ هه‌زار و ٨٢٩، سلێمانی هه‌شت هه‌زار و ٨٥ په‌نابه‌ر. زێباری ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: دوو كه‌مپه‌كه‌ی ئهلقهییم له پارێزگای ئه‌نبار یه‌كێكیان هه‌زار و ٨٤١ په‌نابه‌ری تیادایه و دووه‌میان دوو هه‌زار و ٥٤٠ په‌نابه‌ری تیادایه، هاوكات كه‌مپی سێ یه‌میش كه تازه دروستكراوه له تونای دا هه‌یه پێنج هه‌زار په‌نابه‌ر له‌خۆ بگرێت.
شاندێکی تری بەدەپە، بەرەو ئیمرالی بەڕێکەوتن
پاش س

ێ جار سەردانکردنی لە لایەن پەرلەمانتاران و سیاسەتمەدارانی باکوری کوردستان، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێکی تر شاندێکی پەرلەمانتارانی کوردی باکور، بۆ دیدار لە گەڵ عەبدوڵا ئۆجەلانی سەرۆکی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوى پەکەکە، بەرەو دورگەی ئیمرالی بەڕێکەوتن. سایتی فورات نیوزی نزیک لە پەکەکە بڵاویکردەوە، چواره‌مین شاندی BDP پێکهاتوه له سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی گشتی BDP و په‌روین بوڵدان، جێگری سه‌رۆکی فراکسیۆنی BDP و په‌رله‌مانتار سڕی سوریا ئۆنده‌ر، کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێکەوتون. پێشتر و لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێی کوریدا، عەبدوڵا ئۆجەلان لە نامەیەکدا، داوای لە پەکەکە کرد ئاگربەست رابگەیەنێت و چەک بێدەنگ بکات و لە سنورەکانی تورکیا بچێتە دەرەوە، ئەوەش لە سەر ئاستی ناوخۆیی تورکیا و جیهاندا، پێشوازییەکی گەورەی لێ‌کرا و بە سەرەتای قۆناغێکی نوێی تورکیایان ناوبرد.