كۆبوونه‌وه‌ى خانه‌واده‌ى زیندانیانى سیاسی له شارى سنه
یه‌كێك ل

ه كاره رۆژانهكانى خه‌ڵك كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئیداره‌ى ئیتلاعاتى رژیمه بۆ به‌دواداچوونى چاره‌نووسى كه‌س و كاریان. له شارى سنه‌ش له‌ماوه‌ى حه‌وتووی رابردوو ژماره‌یێكى به‌رچاو له كه‌س و كارى زیندانیانى سیاسی له‌به‌رده‌م ئیداره‌ى ئیتلاعات كۆ بوونه‌وه. رۆژى پێنج شه‌ممه ١٥ى خاكه‌لێوه له سه‌عات ١١ى به‌یانیه‌وه ژماره‌ێك له خانه‌واده‌ى زیندانیانى سیاسی كه ماوه‌ێك له‌مه‌وبه‌ر رۆڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون له‌به‌رده‌م ئیداره‌ى ئیتلاعاتى ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و خوازیارى چاوپێكه‌وتن و روون بوونه‌وه‌ى بارودۆخ و چاره‌نووسى كه‌س و كاریان بوونه.
ساڵی رابردوو ٧٧ هاووڵاتیی كورد له ئێران بهرهورِووی حوكمی ئێعدام بوونه‌ته‌وه
له سه‌ره‌تای ساڵی ١٣٩١ی هه‌تاوییه‌وه هه‌تا كۆتایی مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ئه‌و ساڵه، ٥٦ هاووڵاتیی كورد به تاوانی جۆراوجۆر و بهبرِیاری ده‌زگا

ی قه‌زایی حكوومه‌تی ئێران ئێعدام كراون. به‌پێی ئاماری تۆمار كرا‌و له ناوه‌ندی ئاماری ئاژانسی كوردپا، له ساڵی ١٣٩١ی هه‌تاویدا ٧٧ هاووڵاتیی كورد بهرهورِووی حوكمی ئێعدام بوونه‌ته‌وه كه له‌كۆی ئه‌و رێژه‌یه ٥٦ هاووڵاتی بهبرِیاری ده‌زگای قه‌زایی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران له سێداره دراون. ٢١ هاووڵاتیی كورد له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه حوكمی ئیعدامیان بۆ برِاوهتهوه كه ٩ كه‌سیان به‌هۆی چالاكیی سیاسییه‌وه به سێداره مه‌حكووم كراون. حه‌بیب ئه‌فشاری، عه‌لی ئه‌فشاری، مه‌نسوور ئاروه‌ند، سامان نه‌سیم، به‌ختیار مێعماری، سمكۆ خورشیدی، هوشه‌نگ ره‌زایی، ئیبراهیم عیساپوور و سیروان نژواری به‌هۆی چالاكیی سیاسی، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه حوكمی ئێعدام‌یان بۆ برِاوهتهوه. هه‌روه‌ها رێكه‌وتی ٧ی رێبه‌ندانی ساڵی ١٣٩١ی هه‌تاوی ٦ زیندانی مه‌زهه‌بیی كوردی خه‌ڵكی شاری سنه له زیندانی قزلحه‌ساری شاری كه‌ره‌ج له سێداره دران. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوی كرده‌وه كه له ساڵی رابردوودا ٥٨٠ هاووڵاتیی ئێرانی كه ٩ كه‌سیان ژن بوون، ئیعدام كراون و زیاتر ٦٠%ی ئه‌و ئیعدامانه له شوێنه گشتییه‌كان و له‌به‌رچاوی هاووڵاتیان ئه‌نجام دراون. له درێژه‌ی راپۆرتی ئه‌و رێكخراوه‌دا هاتووه كه ٢٧ هاووڵاتیی "ئه‌فغانی" و هاووڵاتییه‌كی "پاكستان"یش به تاوانی كرِین و فرۆشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له سێداره دراون.
هێرشی هێزه‌كانى ئینتزامى بۆ بازارى فه‌ردۆسی شارى سنه
رۆژى

پێنج شههمه ١٥ى خاكه‌لێوه‌ى ١٣٩٢ هێزه سهركووتگهرهكانى ئینتزامى هێرشیان كرده سه‌ر بازارى فه‌ردۆسی شارى سنه و ده‌رگاى چه‌ندین دووكانیان داخست. ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ى هێزه ئینتزامیه‌كان ناره‌زایه‌تى دووكاندارن و خه‌ڵكى لێكهوتهوه. به پێى ئیدعاى هێزه‌كانى رژیم ئه‌و دووكانانه به تۆمه‌تى فرۆشتنى مه‌شروب و سی دى رێگه پێنه‌دراو داخراون.
بێ خه‌به‌رى ته‌واو له باروودۆخى دوو چالاكی مافى مرۆڤى كورد
به پێى راپ

ۆرتى هه‌واڵده‌رى هێرانا، به تێپه‌ربوونى یه‌ك مانگ له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى خۆسره‌و و مه‌سعوود كوردپوور، ئه‌وان تا ئێستا نه‌یانتوانیوه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان په‌یوه‌ندى بگرن و هه‌ره‌وها باروودۆخیان ناروونه. خۆسره‌و كوردپوور له رێكه‌وتى ١٧ ى ره‌شه‌ممه له ماڵه‌كه‌ى خۆى ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و براكه‌ى مه‌سعوود رۆژى دوایى كه بۆ زانیارى له هۆكارى گرتنى خۆسره‌و رۆیشتبووه ئیداره‌ى ئیتلاعاتى مه‌هاباد، ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو و تا ئێستا ته‌نیا به بنه‌ماڵه‌كانیان راگه‌یاندووه كه ئه‌وان تاكوو رۆژى ٢٢ ره‌شه‌ممه له ئیداره‌ى ئیتلاعاتى مه‌هاباد بوون و له‌و رێكه‌وته‌وه به دوا گوازراونه‌ته‌وه بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعاتى ورمێ.
ووتووێژه‌كان له‌باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران شكستی هێنا
له كۆتا رۆژدا ووتووێژه‌كان له‌باره‌ی كێشه‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران و كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆی سه‌ر ئه‌و وڵاته شكستی

هێنا و لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتنه رێكه‌وتن. له وڵاتی قه‌زاقستان، كۆتا كۆبونه‌وه‌ی وڵاتانی جیهان و رژیمى ئیران ئه‌نجامدراو به پێی لێدوانی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، سه‌عید جه‌لیلی، سه‌رۆكی شاندى ئێران پرِۆژهیهكی سێ خاڵی ئاراسته‌ی شاندى وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی كردوه، كه تایبه‌ت بووه به كه‌مكردنه‌وه‌ی سزا ئابورییه‌كانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی و ره‌زامه‌ندی دهربرِین بۆ فرۆشتنی نه‌وتی ئێرانی له بازارِهكانی جیهاندا، به‌ڵام وه‌لاتانى ١+٥ ئه‌و داوایه‌ی ناوبراویان ره‌تكردوه‌ته‌وه. قبوڵكردنی ئه‌و داوایه‌ش په‌یوه‌ست كراوه به چاره‌سه‌ری به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران و تاكاتی پابه‌ند بونی به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی به‌نامه ئه‌تۆمیه‌كان و وه‌ستاندنی پیتاندنی یۆرانیۆم، به‌و شێوه‌یه‌ش كۆبونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ردولا به نه‌گه‌یشتن به هیچ رێككه‌وتنێك كۆتایی هات.
بروجێردى: وتووێژه‌كانى ئالماتى گرنگیێكى تایبه‌تى نییه
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، عه‌لائه‌دین برووجردى سه‌رۆكى كومیسیونى ئه‌منییه‌تى نه‌ته

وهیى و سیاسه‌تى ده‌ره‌كى مه‌جلیس به ئاماژه به وتووێژه‌كانى ئالماتى رایگه‌یاند، ئه‌و وتووێژانه بۆ رژێمى ئێران گرنگیێكى تایبه‌تى نییه چوونكوو ئالماتى نۆهه‌مین ده‌ورى وتووێژهكانه و ئێمه له‌م ماوه‌دا چاوه‌رێى ئاكامى وتووێژه‌كان نه‌بووین و به پێى مێعیارهكان به‌رنامه‌كه‌ى خۆمان به‌ره‌وو پێش بردووه و له داهاتوویش ئه‌و كاره ده‌كه‌ین. برووجردى وتى شكست خوراوى سه‌ره‌كى ئه‌م یارییه ئه‌مریكا و هاوپهیمانهكانییه چوونكو ئه‌وان ئاكامێكیان له گه‌مارۆكان ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
ئۆسامه نۆجهیفى، رژێمى ئێران و ئه‌مریكا پێش به لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له مالكى ده‌گرن
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ئۆسامه نۆجهیفى سه‌رۆكى پارلمانى عێراق وتى، ئێمه ده‌ڵێن لایه‌نى سه‌ره‌كى كه له باروودۆخى عێراق كاریگه‌رى هه‌یه رژێمى تارانه و ئه‌وه‌یش روونه و هه‌مووان له‌وه ئاگادارن، ساڵى رابردوو كاتێكه هه‌وڵمان دا كه به پێى یاسا متمانه له مالكى وه‌ر بگرینه‌وه رژێمى ئێران و ئه‌مریكا پێشیان به‌م كاره گرت و ئێستاش هه‌ر كاتێك هه‌وڵ ده‌ده‌ین كرده‌وه‌ێكى یاساییمان ببێت ده‌ستێوه‌ردان ده‌كه‌ن.
شكستى وتووێژه‌كانى ئالماتى له چاو ههواڵدهرییهكانهوه
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى واشه‌نگتۆن پۆست، دیپلۆماته رۆژئاواییه‌كان ده‌ڵێن، رژێ
مى تاران له وتووێژه‌كانى ئالماتى له دانى ولامى جیدى به ولاتانى ٥ + ١ شكستى هێنا، وتووێژه‌كان له رۆژى هه‌ینى به شێوه‌ى نه‌شیاو به‌رێوه چوو. ته‌له‌ویزیۆنى سى ئێن ئێن ده‌ڵێت. له رۆژى یه‌كه‌مى وتووێژه‌كان دوو لایه‌ن له یه‌ك، زۆر دوور بوون، ولاتانى رۆژئاوایى گۆمانیان هه‌یه كه رژێمى تاران سه‌رگه‌رمى به‌ره‌وو پێش بردنى گه‌لاڵه ناوه‌كییه‌كه‌ى خۆیه‌تى به مه‌به‌ستى نیزامى و له‌م بواره‌یشدا ئه‌مریكا گه‌مارۆى زۆرى به‌سه‌ر رژێمدا سه‌پاندووه كه زه‌ره‌رێكى زۆر به ئابوورى ئێران گه‌یشتووه. به پێى راپۆرتى ته‌له‌فزیونى ئه‌لجه‌زیره، ولاتانى رۆژئاوایى ده‌ڵێن نابێت رژێمى ئێران كار له‌سه‌ر پیتاندنى ئۆرانیومى ٢٠ له‌سه‌د بكات چوونكوو ئاكامه‌كه‌ى چه‌كى ناوه‌كییه و ئێرانیش ده‌ڵێت پیتاندنى ئۆرانیوم له ئێران هێڵى سووره.
له رۆژئاوای كوردستان بۆمبی هێشوویی پێنج كه‌س ده‌كوژێت و ده‌یانی دیكه‌ش بریندار ده‌كات
چه‌ند شایه‌تحاڵێكی گهرِهكی "شێخ مه‌قسود" له حه‌ڵه‌ب رایانگه‌یاندووه، فرِۆكه جه‌نگیه‌كانی سوریا له رێگه‌ی بۆمبی هێشووییه‌وه هه‌ستاون به بۆمبارانكردنی ئه‌و ناوچه‌یه و به‌و هۆیه‌شه‌وه پێنج كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و برینی زۆرێك له‌وانه‌ش سه‌خته. ئهمرِۆ(شه‌ممه ١٧ى خاكه‌لێوه ) له‌هه‌واڵێكی پێگه‌ی"هاوارنیوز" هاتووه، كاتژمێر ١١ی سه‌رله‌به‌یانی ئهمرِۆ، فرِۆكه جه‌نگیه‌كانی سوریا هه‌ستاون به بۆمبارانكردنی گهرِهكی "شێخ مه‌قسود"ی رۆژئاوا، بۆمبهكانیش، دوو بۆمبی هێشوویی بوون. بۆمبه‌كان بۆته هۆی كوژرانی پێنج كه‌س و له نێو كوژراوه‌كاندا منداڵێك هه‌یه و لاشه‌كانیان سوتاون بۆیه ناناسرێنه‌وه هه‌روه‌ها به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. بۆمبارانكردنهكه زیانێكی زۆری به ماڵ و دووكانه‌كانی ئه‌و گهرِهكهكه گه‌یاندووه. له ٢٩ی ئازاره‌وه به‌رده‌وام هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د بۆردومانی ئه‌و گهرِهكه ده‌كه‌ن و تاوه‌كو ئێستا زیاتر له سه‌د كه‌س بریندار بوون و نزیكه‌ی ٤٠ كه‌سیش گیانیان له ده‌ستداوه له به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌كانی "یه‌په‌گه" له چه‌ند رۆژی رابردوودا ١١ سه‌ربازی هێزه‌كانی سوریایان وه‌كو تۆڵه‌ی شه‌هیده‌كانیان كوشت. ده‌سته‌ی گشتی شۆرِشی سوریا ئاشكرایكردوه، كه ژماره‌ی كوژراوانی دوێنێ به‌گوله‌ی هێزه‌كانی رژێمی سوریا گه‌یشتوه‌ته ٧٣ كه‌س، زۆرینه‌شیان له دیمه‌شق و ریفی دیمه‌شق و حه‌له‌ب بون.
ئه‌مریكا پێشبینی ده‌كات كۆریای باكور مووشه‌كێك بهاوێژێت

ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هاویشتنی مووشه‌كێك له‌لایه‌ن كۆریای باكوره‌وه به دوور نازانێت، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی پیۆنگ یانگ دوو مووشه‌كی بالیستیان بۆ كه‌ناره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یان گواسته‌وه. جه‌ی گارنی، وته‌بێژی كۆشكی سپی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: سه‌رسام نین به‌وه‌ی به‌رپرسانی كۆریای باكور به‌مشێوه‌یه ره‌فتار ده‌كه‌ن، چونكه پێشتریش كاری له‌مجۆره‌یان لێ وهشاوهتهوهو دووباره داوای له پیۆنگ یانگ كرد سنوورێكی بۆ كاره ناجۆرهكانییهوه دابنێت. جێگه‌ى باسه كوره‌ی باكوو وریایی داوه كه له رۆژی ١٠ی ئابریلهوه ناتوانێت ئه‌منیه‌تی باڵوێزخانه و رێكخراوه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی جێگر له پیوونگ یانگ گارانتی بكات . كوره‌ی باكوور له باڵوێزخانه‌كانی جێگر له وڵاته‌كه‌ی به تایبه‌ت باڵوێزخانه‌ی رووسیه و بریتانیا داوای كردووه كه بۆ بردنه ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌رانیان له پیوونگ یانگ خۆیان رێك بخه‌ن. هه‌وه‌رها كوریای باكوور دوو مووشه‌كی مه‌ودا ناوه‌ندی له جۆری (مۆسۆدان) به شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ر گواستووه‌ته‌وه بۆ كه‌ناره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی و له‌سه‌ر سه‌كۆی هاویشتن جێگری كردوون.