كۆڵبه‌رێكی كورد به ته‌قه‌ی هێزه ئینتزامییه‌كان كوژرا
كۆڵبه‌رێكی دی

كه‌ی كورد له‌خاڵی سنووریی شاری ماكۆ به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئینتزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران كوژرا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، چه‌ند رۆژ پێش ئێستا كۆڵبه‌رێكی كورد به‌ناوی "سه‌جاد چووپانی" ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و خێزاندار له كوێستانه‌كانی نێوان ماكۆ و بازرگان به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئینتزامییه‌كانی رژیمى ئاخوندى گیانی لێ ئه‌ستێندرا. ته‌رمی ئه‌و كۆڵبه‌ره كوژراوه پاش ٣ كاتژمێر له‌لایه‌ن دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئهمرِۆ دووشه‌ممه ریكه‌وتی ١٩ی خاكه‌لێوه كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی كورد به‌ناوی "محه‌ممه‌د كهریمپوو" له خاڵی سنووریی "سه‌یرانبه‌ند"ی سه‌ربه شاری بانه له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌كانی حكوومتی ئێرانه‌وه كوژرا.
ئازادبوونى ٣ چالاكى كرێكارى له گرتووخانه‌ى سنه
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه

١٩ى خاكه‌لێوه‌ى ١٣٩٢ ، ٣ كه‌س له چالاكانى كرێكارى ده‌ستبه‌سه‌ركراو له سنه له دواى ماوه‌ێك زیندانى به ئیداره‌ى ئیتلاعاتى ئه‌و شاره ئازاد كراون. به پێى راپۆرتى كه‌مپه‌ینى داكۆكى له زیندانیانى سیاسی و مه‌ده‌نى ، خالید حوسه‌ینى وه‌فا قادرى و حامید مه‌حموود نیژاد هه‌ر كامهوه به دانانى بارمته‌ى ٥٠ میلیۆن تمه‌ن له زیندان به شێوه‌ى كاتى ئازاد كراون. سه‌ره‌راى دانانى بارمتهكهش به‌لام ئه‌مرۆ به‌رپرسانى زیندانى له ئازاد كردنى ئه‌و زیندانیانه خۆیان پاراستووه و بریاره رۆژى سێ شه‌ممه ئازاد بكرێن . جێگه‌ى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه ٢ چالاكى كرێكارى دیكه‌ى كورد به‌ناوه‌كانى غالیب حوسه‌ینى و عه‌لى ئازادى هه‌روا له زیندانى ئیداره‌ى ئیتلاعات راگیراون.
كرێكارێكی سه‌قزی تووشی رووداوی كار بوو
كرێكارێكی س

هقزی له كاتی كار كردن له پرۆژه‌یه‌كی بینا سازیدا له‌و شاره، له نهۆمی پێنجه‌مه‌وه كه‌وتۆته خواره‌وه و له ئه‌نجامدا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی له‌شی تووشی شكان بوون. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ١٨ی خاكه‌لێوه كرێكارێكی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ناوی "وه‌فا موعیندۆست" ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سه‌قز به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت له شوێنی كاره‌كه‌ی، له نهۆمی پێنجه‌می پرۆژه‌یه‌كی بیناسازییه‌وه كه‌وتۆته خواره‌وه و سه‌رجه‌م ئێسكه‌كانی له‌شی تووشی شكان بوون. ئه‌و كرێكاره كورده پاش به‌ربوونه‌وه له‌و بینایه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌قز كراوه و پاش ئه‌نجام دانی چه‌ند نه‌شته‌رگه‌ری له‌و نه‌خۆشخانه‌یه، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی "بێعسه‌ت"ی شاری سنه كراوه. هه‌واڵده‌ریی "ئیسنا" باروودۆخی جه‌سته‌یی "وه‌فا موعیندۆست"ی مه‌ترسیدار وه‌سف كردووه.
قوتابییه‌كی مه‌هابادی پله‌ی یه‌كه‌می نیگارشیی له جیهاندا به‌ده‌ست هێنا
قوتابیی

هكی مه‌هابادی له ركابه‌ریی جیهانیی نیگار كێشیدا پله‌ی یه‌كه‌می له ئاستی جیهاندا بۆخۆی مسۆگه‌ر كرد. ماڵپهرِی "موكریان" بڵاوی كرده‌وه، له میانه‌ی ركابه‌رییه‌كانی حه‌فته‌ی ته‌ندرووستی كه له نێوان ته‌مه‌نی ٨ بۆ ١٨ ساڵ و له ژێر دروشمی "په‌ستانی خوێن مه‌ترسییه" بهرِێوهچوو، "مریه‌م سه‌فایی مه‌نش" ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ و قوتابیی خه‌ڵكی مه‌هاباد توانی پله‌ی یه‌كه‌می نیگاركێشی له ئاستی جیهاندا به‌ده‌ست بێنێت. به‌رنامه‌كانی حه‌فته‌ی ته‌ندروستی رێكه‌وتی ١٨ی خاكه‌لێوه ده‌ستی پێكردووه و چه‌ندین پیشانگای تایبه‌تیش به‌و بۆنه‌یه‌وه كراونه‌ته‌وه و زانیاری له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی په‌ستانی خوێن بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها چه‌ند رۆژ پێش ئێستا خوێندكارێكی كوردی خه‌ڵكی شاری جوانرِۆ به‌ناوی "سۆران سه‌لیمیان" له ئاستی جیهاندا پله‌ی یه‌كه‌می پرِۆگرامسازی كۆمپیوته‌ری بۆ خۆی مسۆگه‌ر كرد.
گواستنه
وهى ٨٠ زیندانى له زیندانى ناوه‌ندى ورمێ بۆ زیندانهكانیتر به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، به‌م نوێیانه رژێمى ئاخووندى ٨٠ زیندانى كه به حوكمى قۆرس به تایبه‌ت ئێعدام مه‌حكوم كراون له زیندانى ناوه‌ندى ورمێوه بۆ زیندانهكانى باقى شاره‌كانى ئێران گواستراونه‌ته‌وه.
پیتاندنى ئۆرانیۆمى زیاتر له ٢٠ له‌سه‌د لاسارییه به ره‌وتى ووتووێژه‌كان
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، عه‌لائه‌دین برووجردى سه‌رۆكى كومیسیونى ئه‌منییه‌تى مه‌جلیسى رژێم رایگه‌یاند، كۆمارى ئیسلامى ئه‌گه‌رى هه‌یه كه له ماوهێكدا بۆ به‌رێوه بردنى پرۆژه‌كانى ئۆرانیۆمى زیاتر له ٢٠ له‌سه‌د بپیتێنیتَ كه به‌م شێوه ولات پێداویستى خۆى به ده‌ست ده‌هێنێت و به‌م شێوه‌یه ئهسلى پیتاندن هیچ كات له ئێران راناوه‌ستێت.
بانترین رێژه‌ى ئێعدام له ١٥ ساڵى رابردوو
به پێى دوایین راپۆرتى سالانه‌ى مافى مرۆڤ له ئێران، رێژه‌ى ئێعدامه‌كان له ساڵى ٢٠١٢ زۆرترین رێژه‌ى ئێعدام بووه له

ماوه‌ى ١٥ ساڵى رابردوو و ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه كه رێژهێكى زۆرى ئێعدامى نهێنى و رانهگهێندراو به‌رێوه چووبێ. به پێى ئه‌م راپۆرته لانیكه‌م ٥٨٠ كه‌س له ساڵى ٢٠١٢ له ئێران ئێعدام كراون كه ٢٩٤ حاڵه‌تى( ٥١ ) له‌سه‌دى له لایه‌ن سه‌رچاوه خهبهرییهكانى فه‌رمى رژێم راگه‌ێندراوه، ٢٨٦ حاڵه‌تیش له لایه‌ن سه‌رچاوه غه‌یره فه‌رمییه‌كانه‌وه راگه‌ێندراوه. جێگه‌ى باسه كه ته‌نیا ٨٥ حاڵه‌ت له ٣٢٥ حاڵه‌ت ئێعدامى نهێنى زیندانى وهكێڵ ئاوا له راپۆرتى ساڵى ٢٠١٢ هاتووه. له كۆى ئه‌م ئێعدامانه ٦٠ له‌سه‌دیان له به‌ر چاوى گشتى بووه و لانیكه‌م ٢٧ شارۆمه‌ندى ئه‌فغانى و شارۆمهندێكى پاكستانى له ساڵى ٢٠١٢ ئێعدام كراون و هه‌روه‌ها لانیكه‌م ٩ ژن له‌و ساڵه‌دا ئێعدام كراون.
نه‌تانیاهوو: پشت به هاوپه‌یمانه‌كانمان نابه‌ستین
به پێى ر

اپۆرتى رادیو ئالمان، بنیامین نه‌تانیاهوو سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل له‌گه‌ڵ هه‌ره‌شه‌ى جیدى ناوه‌كى رژێمى تاران به‌ره‌وو روو ببێته‌وه، ئیسرائیل پشت به هیچ ولاتێك یان هاوپه‌یمانه‌كانى نابه‌ستێت. سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل وتى، ئێمه له هه‌وڵه‌كانى كۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یى بۆ راگرتنى به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى رژێمى تاران رێز ده‌گرین به‌لام هیچ كاتێك چاره‌نووسمان ناخه‌ینه ده‌ست ولاتێكیتر ئه‌گه‌ر ئه‌و ولاته باشترین دۆستمان بێت. جێگه‌ى باسه كه نه‌تانیاهوو ئه‌م وتانه‌ى له لاى جان كێرى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا كه رۆژى یه‌كشه‌ممه سه‌فه‌رى كردووه بۆ ئیسرائیل راگه‌یاند.
میسر گه‌شته‌كانى تارانى راگرت
به پێى ر

اپۆرتى رۆژنامه‌ى ئه‌لحه‌یات، ره‌شا ئهلعهزایزى، جێگرى راگه‌یاندنى وه‌زیرى گه‌شت و گوزارى میسر له وتوێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى رۆیترز رایگه‌یاند، وتووێژمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئێرانییه‌كان كردووه كه بۆ رێكخستنى زیاترى گه‌شته‌كانمان میسر پێویستى به كاتى زیاتر هه‌یه و به‌م هۆكاره‌یش گه‌شته‌كانى تارانمان راگرتووه. جێگه‌ى باسه له ماوه‌ى رۆژانى رابردوو ١٠٠ كه‌س له ئیسلامییه توندرهوهكانى سه‌له‌فى له ناره‌زایه‌تى به ره‌واج دانى مه‌زهه‌بى شێعهگهرى له میسر له به‌رده‌م ماڵى باڵوێزى سه‌فاره‌تى رژێم له میسر گردبوونهوهێكى ناره‌زایه‌تییان ساز كرد كه ئه‌م كاره‌ى ئه‌وان له‌گه‌ڵ دژكرده‌وه و ناره‌زایه‌تى خه‌ڵكى میسر و مۆسۆڵمانانى جیهان به‌ره‌وروو بووه‌ته‌وه.
ئێران: به‌رگری له كۆریای باكور ده‌كه‌ین دژی ئه‌مه‌ریكا
رژیمى ئێران به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی چوه پاڵ كۆریای باكور بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و ههرِهشه لێكردنی. مه‌سعود جه‌زائیری؛ جێگری سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران رایگه‌یاند: هاوشانی كوریای باكور دهوهس

تینه‌وه و به‌رگری لێده‌كه‌ین له روبهرِبونهوهی له‌گه‌ڵ ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا. ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، پێشتر چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بڵاویانكرده‌وه كه دانوستانى نهێنی له‌نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكادا ئه‌نجامدراوه. جه‌زائیری ئاماژه‌ی بهوهشكردوه؛ به له‌به‌رچاوگرتنی په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی نێوان هه‌ردو وڵات، هه‌ڵوێستی ئێران له ناكۆكی نێوان ئه‌مه‌ریكا-كۆریای باكوردا رونه. ئۆباڵی ئه‌و ناكۆكیانهشی خسته ئه‌ستۆی ئه‌مه‌ریكا و رایگه‌یاند: هۆكاری كێشه‌كه بونی هێزی ئه‌مه‌ریكایه له‌سه‌ر خاكی كۆریای باشور و ههرِهشهی ئه‌وه‌شیكرد له‌كاتی دروستبونی شهرِدا ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی زیانی زۆریان به‌رده‌كه‌وێت كه له ژماره و ئاماركردن نایه‌ت و به هه‌زاران زیاتره.
حه‌له‌ب؛ له (١١) رۆژدا (٥٣) سه‌ربازی سوری و (٤٣) هاوڵاتی مه‌ده‌نی كورد كوژراون
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)، ئاماری قوربانییه‌كانی بۆردومان و شهرِ و پێكدادانه‌كانی گهرِهكی شێخ مهقسو

دی له به‌یاننامه‌یه‌كدا خستهرِو، كه گه‌وره‌ترین گهرِهكی كوردنشینی حه‌له‌به. یه‌په‌گه له به‌یاننامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندوه، له (١١) رۆژی رابردودا به به‌رده‌وامی گهرِهكی شێخ مه‌قسود له لایه‌ن رژێمی به‌عسی سوریاوه بۆردومان كراوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه (٤٣) هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له ده‌ستداوه، كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵن، هاوكات (١٣٠) هاوڵاتی تریش برینداربون. ئاشكراشیكردوه، له تۆڵه‌ی ئه‌و هاوڵاتییه كوردانه‌دا، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌و ماوه‌یه‌دا توانیویانه (٥٣) سه‌ربازی سوریا بكوژنه‌وه. به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌شی خستوهتهرِو، له‌و روبهرِوبونهوانهی یه‌په‌گه و سوپای سوریا، پێنج چه‌كداری یه‌په‌گه كوژراوه و پێنجی تریش برینداربوه.
ئه‌و منداڵانه‌ی وه‌رزش ده‌كه‌ن له خوێنداندا زیره‌كن
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی ئاشكرایكردوه، ئه‌و منداڵانه‌ی وه‌رزش ده‌كه‌ن به به‌رده‌وامی، توانای فێربونیان له بواری خوێندندا زیاتره له‌و منداڵانه‌ی وه‌رزش ناكه‌ن. ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه كه له گۆڤاری پزیشكی منداڵانی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكراوه

ته‌وه و ١١ هه‌زار منداڵ به‌شداری تێداكردوه، ده‌ركه‌وتوه ئه‌و منداڵانه‌ی وه‌رزش ده‌كه‌ن و توانای جه‌سته‌ییان به‌هێزه، لهرِوی ئهكادییمهیهوه زیاتر فێرده‌بن و زیره‌كترن له‌و منداڵانه‌ی وه‌رزش ناكه‌ن. لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی خستوهتهرِو،جیاوازی زیره‌كی ئه‌و منداڵانه‌ی وه‌رزش ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی نایكه‌ن، ٥٠%یه و به‌تایبه‌تیش ئاستیان له وانه‌كانی بیركاری و خوێندنه‌وه‌دا زۆر به‌رزه. ئهوهشخراوهتهرِو، گه‌شه‌كردنی ماسولكه‌كانی منداڵ به‌هۆی وه‌رزشكردن و جوڵه‌وه ده‌بێته هۆی زیادبونی تواناكانی مێشك و وه‌رگرتنی زیاتری ئۆكسجین له‌لایه‌ن ده‌ماغه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیرهكبون و كه‌مبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی نه‌خۆشی شه‌كره و دڵ و پارێزگاریكردن له كێشێكی نمونه‌یی.
مارگرێت تارچه‌ر كۆچی دوایی كرد
دوای ته‌مه‌نێكی دوورودرێژ(مارگرێت تارچه‌ر) سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا كه به خانمه پۆڵایینه‌كه ناسرابوو، كۆچ

ی دوایی كرد. ئهمرِۆ (دوو شه‌ممه ١٩ى خاكهلێ,ه) ماڵپهرِی ده‌یلی مهێڵ بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی به‌ریتانا (مارگرێت تارچه‌ر) له ته‌مه‌نی ٨٧ ساڵیدا و به‌هۆی جه‌ڵته‌ی ده‌ماخه‌وه كۆچی دوایی كرد. خاتوو مارگرێت تاكه خانم و سیاسه‌ت مه‌داری بهرِیاتانیا بوو كه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته و سێ جار له‌سه‌ر یه‌ك بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵبژێردراوه، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ستیاری ته‌ندروستییه‌وه پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی جه‌ڵته‌ی ده‌ماخه‌وه توشی هات، ساته‌وه‌ختێكی گرانی برده سه‌ر. خاتوو مارگرێت كه هاوكات سه‌رۆكی پێشوی پارتی پاراستنی بهرِیتانیا بوو، به تاكه سیاسه‌تمه‌داری ئافره‌ت داده‌نرێت له مێژوی بهرِیتانیادا كه درێژترین ماوه‌ی كاركردنی بردۆته سه‌ر له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا.