گه‌لاڵه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى ماهواره‌كان له كوردستان درێژه‌ى هه‌یه
به پێى راپۆر

تى هه‌واڵده‌رییه‌كان، هێزه ئینتزامییهكانى رژێم رۆژى چوارشه‌ممه ٢١ى خاكه‌لێوه، له شارى مه‌ریوان و له گه‌ره‌كه‌كانى ترخان ئاوا و كووره‌ى مووسه‌وى رۆیشتوونه‌ته سه‌ر بانى ماڵه‌كان و ئانتینى ماهوارهى خه‌ڵكیان كۆ كردووه‌ته‌وه، جێگه‌ى باسه كه ئه‌م كاره‌ى رژێم و رۆیشتن بۆ سه‌ر بانى ماڵه‌كان به بێ ئیزنى ساحێب خانووه‌كان بووه، كۆكردنه‌وه‌ى ماهواره له كوردستان له كاتێكدا درێژه‌ى هه‌یه كه ئێستا له جیهان بووه به به‌شێك له ئیمكاناتى ژیانى خه‌ڵك.
نامێق مه‌حموودی تاوانی راگرتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێ راگه‌یه‌ندرا
حوكمی نامێق مه‌حموودی زیندانیی كوردی خه‌ڵكی شاری سه‌قز له موحاربه‌وه بۆ راگرتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه‌م كرایه‌وه. به پێى راپۆرتى ئاژانسی كوردپا، نامێق مه‌حموودی ته‌مه‌ن ٧٢ ساڵ و خه‌ڵكی ناوچه‌ی سه‌قز كه له زیندانی ر

هجایی شاری كه‌ره‌ج له ده‌ستبه‌سه‌ری دایه، حوكمی راگرتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێ راگه‌یه‌ندرا و ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌كرێ له داهاتوودا به‌و تاوانه دادگایی بكرێت. پێشترله مانگی رێبه‌ندانی ساڵی رابردوودا ئه‌و زیندانییه به ساڵاچووهیی خه‌ڵكی گوندی "ئێرانشا"ی سه‌ربه شاری سه‌قز له‌لایه‌ن دادستانی گشتیی تارانه‌وه ئاگادار كرابوویه‌وه كه به تاوانی "شهر له‌گه‌ڵ خودا" دادگایی ده‌كرێت. ئه‌و زیندانییه كورده پاش زیاتر له ١ ساڵ له ده‌ستبه‌سه‌ر كران هه‌تا ئێستا دادگایی نه‌كراوه و په‌روه‌نده‌كه‌ی به نارِووونی ماوه‌ته‌وه. نامیق مه‌حموودی رێكه‌وتی ١٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٩١ی هه‌تاوی هاورِێ له‌گه‌ڵ ٣ كورِی خۆی به ناوه‌كانی "مه‌نووچێهر، بێهنام و بێهزاد" و كه‌سێكی دیكه به ناوی "عوسمان قادری" له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییهكانی شاری سه‌قزه‌وه له گوندی ئێرانشا ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى كۆمه‌ڵێك له لاوان له ناوچه‌ى جوانرۆ
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، هێزه‌كانى رژێمى تاران رۆژى رابردوو ٢١ى خاكه لێوه كۆمه‌ڵێك له لاوانى ناوچه‌ى جوانرۆیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. جێگه‌ى باسه كه ته‌نیا له ماوه‌ى سێ مانگى رابردوو ٩٠ كه‌س له چالاكانى سیاسى و فه‌رهه‌نگى له كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ئێعدام ل
ه ئێران له به‌ر چاوى گشتى به پێى راپۆرتى ته‌له‌فزیونى سی ئێن ئێن، له ئێران زۆربه‌ى ئێعدامه‌كان له به‌رچاوى گشتى به‌رێوه ده‌چێت، نه‌یارى سیاسى له ئێران حوكمه‌كه‌ى ئێعدامه چوونكوو ته‌بلیغ دژبه نیزام به تاوانێكى گه‌وره له ئێران داده‌نرێت، پێنج عه‌ره‌بى ئه‌هوازى به‌م تاوانه مه‌حكوم كراون و ئێستاش چاوه‌روانى ئێعدامن.
زیاد كردنى
گه‌مارۆ نه‌وتییه‌كانى سه‌ر رژێم به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، به‌رپرسێكى بالاى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا وتى، داوامان له ولاتانى هاورده كه‌رى نه‌وتى ئێران كردووه كه هاورده‌ى نه‌وتى خۆیان له‌و ولاته كه‌متر بكه‌نه‌وه، چوونكوو ئه‌گه‌ر ئه‌م ولاتانه پابه‌ند به گه‌مارۆكان نه‌بن ده‌بێت خۆیان بۆ جهریمهى ماڵى و بچرانى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ بانكه‌كانى ئه‌مریكا ئاماده بكه‌ن، جێگه‌ى باسه هه‌نارده كردنى نه‌وتى ئێران به هۆى گه‌مارۆكانه‌وه هاتووه‌ته ژێر یه‌ك میلیون بۆشكه.
حه‌قده‌ستى كرێكاره‌كان به‌ش كرینى نانى وشك ناكات
به پێى را

پۆرتى هه‌واڵده‌رى خانووى خه‌ڵك، نادر قازی‌پوور رایگه‌یاند، زیادكردنى حه‌قده‌ست بۆ كرێكاران له ئه‌مساڵ ٨٠ هه‌زار تمه‌نه و ده‌بێت ئه‌م پرسیاره له سه‌رۆك كۆمار بكرێت كه ئایا له بنه‌ماڵه یان خزمه‌كانى خۆت كه‌سێكى كرێكار هه‌یه تاكوو بزانى ئه‌م رێژه‌یه به‌شى كرینى نانى وشك و پهتاتهكهیان ناكات. ناوبراو به ئاماژه به وه‌زیرى بیهداشت و ده‌رمان رایگه‌یاند كه ئاغاى وه‌زیر هێشتا نه‌هاتووه‌ته سه‌ر كار نرخى ده‌رمان چه‌ندین به‌رانبه‌ر بووه، ئه‌م نوێنه‌ره‌ى مه‌جلیس به ئاماژه به پشت گوێ خستى گۆلى ورمێ وتى، به‌لێنى به‌رپرسان لهمهرِ زیندوو كردنه‌وه‌ى گۆلى ورمێ تا ئێستا به جێ نه‌هاتووه و به داخه‌وه هه‌ر رۆژه شاهێدى له ناوچوونى جوانترین گۆلى ولات ده‌بین.
سێیه‌م فرِۆكهی ئێرانی له عیراق ده‌پشكنرێت
ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق فرٍِۆكهیهكی دیكه‌ی ئێرانی‌یان ناچار كرد پێش گه‌یشتنی بۆ سوریا له فرِۆكهخانهی به‌غدا بنیشتێتهوهو بیپشكنن. عه‌لی موسه‌وی راوێژكاری راگه‌یاندنی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران به ئاژانسی فرانس پرێس-ی راگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانیی ئهمرِۆ پێنچشه‌ممه (١١ی ئاوریل)، فرِۆكهیهكی ئێرانیی جۆری جامپۆ ٧٤٧، به‌ده‌م داواكاریی

ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراقه‌وه هاتووه‌و بۆ نیشتنه‌وه‌و پشكنینی پێش ئه‌وه‌ی بگاته سوریا. عه‌لی موسه‌وی راشیگه‌یاند: دوای پشكنین، هیچ شتێكی قه‌ده‌غه‌كراو له فرِۆكه ئێرانییه‌كه‌دا نهدۆزراوهتهوهو پاشان رێگه‌ی پێداروه گه‌شته‌كه‌ی به‌ره‌و دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا، ته‌واو بكات. جێگه‌ى باسه وه‌لاتى عێراق به هۆى رێگهدانى فرۆكه‌كانى ئێران بۆ سوریا ئاسانكارى بۆ ناردنى چه‌ك و چۆل به رژیمى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كرد و له‌دواى ئه‌وه‌ى كه به‌ره‌ورووى رهخنهیێكى زۆر له لایه‌ن بیروراى گشتى و وه‌لاتى ئه‌مریكا بوویه‌وه ئێستا وا باس دهكرىًَ كه فرۆكه ئێرانیه‌كان دهپشكێندرێن.
میلیشیا شیعه‌كانی عێراق له‌سوریا دژی ئۆپۆزسیۆن ده‌جه‌نگن
میلیشیا شیعه‌كانی عێراق ده‌ستیانكردوه به‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا دان به‌وه‌دا بنێن، كه ئه‌وان له‌سوریا ده‌جه‌نگن و ئه‌و جه‌ن

گه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێكی شایسته ده‌بینن له‌به‌رامبه‌ر ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری ئه‌و وڵاته، كه هه‌وڵی لابردنی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ده‌ن به‌تایبه‌تیش چه‌كدارانی سوننه. بهدانپێدانانیان به‌وه‌ی رۆڵیان هه‌یه له‌جه‌نگی سوریا، پێده‌چێت میلیشیا شیعه‌كانی عێراق ببنه هێزێكی پاڵپشتی سه‌ربازی بۆ دابه‌شكردنی ناوچه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای تایه‌فی و بۆ به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا كه سه‌ربه پێكهاته‌ی عه‌له‌وییه‌كانه. به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی جه‌نگ بوه‌ته هۆی راكێشانی چه‌كدارانی ئیسلامی سوننه له‌ده‌ره‌وه‌ی سوریا و ئه‌و چه‌كدارانه ده‌چنه ریزی ئۆپۆزسینه‌وه، به‌وته‌ی ئه‌و چه‌كدارانه، سوریاش ده‌ستیكردوه به ناردنی میلیشیاكانی سه‌ربه ئه‌سه‌د به‌مه‌به‌ستی راهێنانیان له بنكه‌یه‌كدا له‌ئێران كه یه‌كێكه له هاوپه‌یمانه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د.له‌چه‌ند مانگی رابردودا شیعه‌كانی عێراق رایانگه‌یاند، خه‌ڵكانی خۆبه‌ش دهپهرِنهوه بۆ سوریا به‌مه‌به‌ستی جه‌نگ له‌ته‌نیشت هێزه‌كانی ئه‌سه‌د و پاراستنی مه‌زاری سه‌یده زه‌ینه‌ب له ده‌روازه‌كانی دیمه‌شق، به‌ڵام سه‌ركرده‌ی ئه‌و میلیشیایانه‌ی كه تارِادهیهك چالاكییه‌كانیان له‌دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه راوه‌ستاوه، خۆیان به‌دورده‌گرن له‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا دان به‌وه‌دا بنێن كه له‌سوریا ده‌جه‌نگن، ئه‌وه‌ش پێده‌چێت له‌به‌ر ئه‌وه‌بێت پیاوه ئاینییه دیاره‌كانی شیعه دژی ئه‌وه‌ن عێراقییه‌كان به‌شداری جه‌نگی سوریا بكه‌ن. حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێت، پهیرِهوی سیاسه‌تی ده‌ستوه‌رنه‌دان له‌سوریا ده‌كات و داواكاری وڵاتانی خۆرئاوا‌و كۆمكاری عه‌ره‌ب بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ره‌تده‌كاته‌وه.
بۆ دان‌و
ستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان، توركیا داوا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات یارمه‌تی بدات وه‌زیری دانوستانكاری توركیا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا داوا له وڵاتانی یه‌كێتیه‌كه ده‌كات پاڵپشتی پێویست پێشكه‌ش به وڵاته‌كه‌ی بكه‌ن بۆ ئه‌و دانوستانانه‌ی له ئێستادا ئه‌نكه‌ره له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بهرِێوهی ده‌بات. ئیغمان باغیش، وه‌زیری دانوستانكاری توركیا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا له برۆكسل وتویه‌تی: توركیا چاوهرِێی هاورِێ ئهوروپیهكانیهتی بۆ دانوستانه‌كان. ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه، كه: له ئێستاشدا توركیا به ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ستیاردا تێدهپهرِێت كه پێویستی به هه‌وڵی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتنی دانوستانه‌كان.