بێهروز ئه‌رده‌لان بێ گومان هه‌ڵبژاردن بنهماێكى سه‌ره‌كى دیموكراسیه و هه‌ر بۆیه ئه‌و وهلاتانهى دیموكراسین ، له‌رێگه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ رێز گرتن له ده‌سه‌لاتى خه‌ڵك و فه‌رمانره‌وایی خه‌ڵك ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ ده‌نگى جه‌ماوه‌ر و سندووقى هه‌ڵبژاردنه‌كان گه‌وره‌ترین ده‌ور ده‌گیرێ له‌سه‌ر چاره‌نووسی وه‌لاتانى دیموكراسی و ره‌وتى ده‌ستاوده‌ست كردنى هێز و حكوومه‌ت.به‌لام له‌حه‌قیقه‌ت دا هه‌ڵبژاردنێك....
ده‌تواندرێ به هه‌ڵبژاردنێكى ته‌ندورست دابندرێ كه هه‌موو رێوروشوێنه جیانهكراوهكانى وه‌ك ئازادى به‌یان و ئازادى مه‌تبووعات و چاپه‌مه‌نى و ئازادى هه‌ڵسوورانى ئه‌حزاب و بوونى ركابه‌رى و باقى ئازادییه تاك و گشتیه‌كانى تێدا ره‌چاو كرابێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ئه‌و رِژیمانهى سیستمه‌كه‌یان له‌سه‌ر بنه‌ماى ئیدهیێكى دیارى كرا‌و كه كهمینهیێكى تایبه‌ت رابه‌رایه‌تى ده‌كات له به‌رێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردن ناپرینگێهوه. دهسهلاَتدارانى ئێران به‌گشتى و به‌تایبه‌ت ئاخونده‌كان به به‌رده‌وامى هه‌ڵبژاردن له‌چوارچێوه‌ى ده‌سه‌لاته‌كه‌یان وه‌ك پیوانهیێك بۆ دیموكرات بوون و گه‌رانه‌وه بۆ ده‌نگى خه‌ڵك دهێننهوه و ئیدیعا ده‌كه‌ن كه ته‌نیا هه‌ڵبژاردن له چوارچێوه‌ى نیزامى ئاخوندی‌دا ماناى هه‌یه و ئه‌وه‌ى ئه‌و ٣٤ساڵه له‌ئێران كراوه له‌مێژووى هه‌ڵبژاردندا بێوێنه‌یه. له‌ماوه‌ى دهسهلاَتداریهتیاندا باس له هه‌ڵبژاردنى ئازاد ده‌كه‌ن و هه‌موو رِایهڵكهكانیان ده‌به‌ستنه‌وه به سیستمى ئازاد و به‌ناو دیموكرات. ئه‌م ئیدیعا درۆزنانه‌ى ئاخوندان و دهسهلاَت به‌گشتى له‌كاتێكدایه كه هیچ هه‌ڵبژاردن وههڵبژێردرانێك كه له‌ماوه‌ى دهسهلاَتدارى رِژیمى ئاخوندی‌دا كه له ئێران بهرِێوه چووه له‌گه‌ڵ ئیستاندارد و پێوانه‌كانى دیموكراسى و یا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ناگونجێ و به‌پێى قانونى نێونه‌ته‌وه‌یى ده‌چنه خانه‌ى فێلكردن له‌خه‌ڵك و تێكدانى چه‌مكى دیموكراسى. به‌بوونى چه‌ند فڵتێرى هه‌ڵبژاردن و هاوكات هه‌بوونى چه‌ند تایبه‌تمه‌ندى وه‌ك پیاوى ئاینى له‌سه‌ر مه‌زهه‌بى شێعه‌ى ١٢ئیمامى ولهسهروى هه‌مویانه‌وه جى په‌سه‌ندى رِیبهر و هه‌روه‌ها....بۆ سه‌ركۆمارى لهنیزامى ئاخوندی‌دا، ئه‌م رِاستیه باشتر خۆى ده‌رده‌خات كه هه‌ڵبژاردن لهسهركۆمارهوه هه‌تا شۆراى گونده‌كان زیاتر لهشانۆیێكى گاڵتهجارِانه نین. رِژیمى دیكتاتۆرى ئاخوندى بۆ رِهوایى دان بهدهسهلاَتى ئایینى ئاخوندى ته‌نیا مه‌به‌ستى له‌م شانۆى ههڵبژارنانه،به‌ده‌ست هێنانى مهشروعیهتیهته و ده‌یهه‌وه‌ێ به وهرِێ خستنى ئه‌م جۆره سیناریو شكست خواردووه ئاشكرابووانهى، جه‌ماوه‌رى خه‌ڵك په‌لكێشى سهرسنوقهكانى ده‌نگدان بكا و ئه‌وه به دنیاى ده‌ره‌وه بڵێت كه خه‌ڵكى له‌گه‌ڵه وئه‌م نیزامه نیزامى ههڵقولاَوى ناخى خه‌ڵكه.به‌م بۆنه‌وه ده‌یهه‌وێ ئه‌مساڵ واته لهرِێكهوتى ٢٤ى جۆزه‌ردان شانۆیێكى نوێى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى وهرِى بخات و له‌ئیستاوه به‌ناو باڵه‌كانى رِژیم كه‌وتونه‌ته ده‌هۆڵ لێدان بۆ گه‌رم كردنى ئه‌م شانۆیه كه له ئیستاوه ئاكامه‌كه دیار و رِونه. رِژیم بۆ گه‌رم كردنى ئه‌م به‌ناو هه‌ڵبژاردنه له‌نێوان چه‌ند كه‌سى پله‌به‌رزى خۆى، به‌ناو و ته‌یفى جۆراوجۆر،پێشبرِكێ بۆ بردنه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمارى ده‌ست پێده‌كا و له‌م كایه و هه‌ڵبژاردنه‌دا یه‌كێك له‌وانه‌ى خۆى بۆ سه‌ركۆمارى دهپاڵێوى به‌دڵى رِێبهر لهسنوقى هه‌ڵبژاردن دێته‌ده‌رێ. ئه‌م سیاسه‌ته‌ى رِژیم له‌هه‌مبه‌ر وه‌رێ خستنى هه‌ڵبژاردن كارایی نه‌ماوه و زۆر به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانن درێژه‌ى پێبده‌ن. له دانانه‌وه‌ى پاسدار ئه‌حمه‌دى نیژاد بۆ خولى دووهه‌مى به‌ناو سه‌رۆك كۆمارى و قبوڵ نه‌كردنى له‌لایه‌ن موسه‌وى وكهروبى كه خۆیان له پاسدار ئه‌حمه‌دى نیژاد بۆ نیزام بهموخلیستر ده‌زانى و پێیان وابوو رێبه‌ر غه‌درى لێكردون، به‌شێك له‌سیاسه‌ت و شانۆى هه‌ڵبژاردنى سیستمى ئاخوندیدیان ئاشكراتر كرد و بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه گومانێكیان له شانۆى هه‌ڵبژاردن هه‌بوو، دوو دڵیان نه‌هێشته‌وه. ناوه‌رۆكى رِژیم له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردن و باوهرِ به چه‌مكى دیموكراسى ئه‌وكاته بۆ گه‌لانى ئێران به‌تایبه‌ت كوردستان ده‌ركه‌وت كه رِژیمى خومه‌ینى جۆرى سیستمى جمهورى ئیسلامى ئه‌رێ یان ناى خسته رِاپرسى و ده‌نگدانه‌وه. هه‌رئه‌و كات جه‌وهه‌رى رِاستهقینهى ئه‌م دهسهلاَته بۆ گه‌ڵى وریاى كورد ده‌ركه‌وت و هه‌ر ئه‌و ناسینه‌ش بوو كه جه‌ماوه‌رى كورد به‌شداریان له‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌كرد. له‌و كاته‌وه تا ئێستا خه‌ڵكى كوردستان نا بۆ نیزام ده‌ڵێن و له ته‌واوى هه‌ڵبژاردنه شانۆگهرییهكانى رِژیم له كوردستان، كه‌مترین رِێژه به‌شداریان كردوه. بێگومان هات وهاوارى ئه‌م جاره‌ى رِژیم به‌مه‌به‌ستى راكێشانى خه‌ڵك بۆ سه‌ر سنوقهكانى هه‌ڵبژاردن،هه‌ر وه‌ك رِابردوو له‌گه‌ڵ تێك‌شكان بهرهورِوو ده‌بێت.گه‌لانى ئێران به‌گشتى نارۆكى رِژیمیان زیاتر له جاران بۆ ده‌ركه‌وتوه و به‌پێى به‌راورده‌كان شانۆگه‌رى هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمارى لهجۆزهردانى ١٣٩٢ سارد و سرِترین هه‌ڵبژاردن ده‌بێت له ماوه‌ى دهسهلاَتداریهتى رِژیمى ئاخوندی‌دا.
ڕێکه‌وت: 2013-04-18 18:41:58
به‌شی ( شانۆگه‌رى هه‌ڵبژارنى جۆزه‌ردان )
تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه توانیویانه ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه
شانۆگه‌رى هه‌ڵبژارنى شانۆگه‌رى هه‌ڵبژارنى جۆزه‌ردان شانۆگه‌رى جۆزه‌ردان هه‌ڵبژارنى جۆزه‌ردان شانۆگه‌رى هه‌ڵبژارنى جۆزه‌ردان شانۆگه‌رى هه‌ڵبژارنى شانۆگه‌رى هه‌ڵبژارنى جۆزه‌ردان شانۆگه‌رى جۆزه‌ردان هه‌ڵبژارنى جۆزه‌ردان شانۆگه‌رى هه‌ڵبژارنى جۆزه‌ردان