به‌تاڵان بردنی مهرِ وماڵاتی هاووڵاتییانی ناوچه‌ی دیوانده‌ره
رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له مهرِ و ماڵاتی هاووڵاتییه‌كی كورد له ناوچه‌ی هه‌وه‌تووی دیوانده‌ره له‌لایه‌ن كه‌س یان كه‌سانێكی نه‌نا

سراوهوه به‌تاڵان بران. به‌پێێ هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، شه‌وی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ١ی بانهمهرِ، ١٤ سه‌ر مهرِ و ماڵاتی هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی "سه‌عید مورادی" خه‌ڵكی گوندی "كه‌ڵه‌كان"ی سه‌ربه ناوچه‌ی هه‌وه‌تووی شاری دیوانده‌ره له‌لایه‌ن كه‌س یان كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه به‌تاڵان برا. حه‌فته‌ی رابردووش چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له مهرِوماڵاتی هاووڵاتییانی گوندی "وزمان"ی سه‌ربه ناوچه‌ی ههوهتوویان به تالان برد. له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچه‌یه چه‌ندین جار سكاڵایان لای ناوه‌ند په‌یوه‌ندیداره‌كان تۆمار كردووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌دواداچوونی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌نجام نه‌داوه. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا و له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا زیاتر له هه‌زار سه‌ر مهرِ و ماڵاتی هاووڵاتییانی كورد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه به‌بیانووی ئاودیو كردنی ئه‌و مهرِ و ماڵاتانه بۆ هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
ئه‌رسه‌لان ئه‌ولیایی پاش ته‌واو بوونی حوكمه‌كه‌ی له زیندان ئازاد كرا
ئه‌رسه‌لان ئه‌ولیایی زیندانی سیاسیی كورد، پاش ته‌واو بوونی حوكمه‌كه‌ی له زیندانی شاری سنه ئازاد كرا. ئهمرِۆ یهكشه

ممه رێكه‌وتی ١ی بانهمهرِ ئه‌رسه‌لان ئه‌ولیایی زیندانی سیاسیی كورد، پاش ته‌واوبوونی حوكمه‌كه‌ی له زیندانی شاری سنه ئازاد كرا و گهرِایهوه نێو بنه‌ماڵه‌كه‌ی. كه‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نیی كورد بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و زیندانییه كورده ماوه‌یه‌ك پێش ئیستا له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی شاری سنه‌وه ٦ مانگ له حوكمه‌كه‌ی پێ به‌خشرابوو. ئه‌رسه‌لان ئه‌ولیایی هاورِێ له‌گه‌ڵ ئه‌نوه‌ر حوسین په‌ناهی له كۆتایی وه‌رزی پایتزی ساڵی ١٣٨٦ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و دواتر به تاوانی "هه‌ولدان دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی" به ئێعدام مه‌حكوم كران. حوكمی ئه‌و ٢ زیندانییه سیاسییه ٢ ساڵ پێش ئێستا بۆ ٦ ساڵ زیندانی ته‌عزیری كه‌م كرایه‌وه و هه‌نووكه ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهی له زیندانی شاری سنه راگیراوه.
نیگه‌رانى ولاتانى عه‌ره‌بى كه‌نداوى فارس له ئه‌گه‌رى روودانى رووداوى ناوه‌كى دامه‌زراوه‌ى بووشهر به هۆى نه‌بوونى ئه‌منییه‌تى دامه‌زراندنییه‌وه
به پێى را

پۆرتى رۆژنامه‌ى كوه‌یتى ئهلسیاسه، ولاتانى عه‌ره‌بى كه‌نداوى فارس، له نامهێكدا بۆ یوكیا ئامانۆ به‌رێوه‌به‌رى ئاژانس، خوازیارى لێكۆلینه‌وه‌ى خێراى ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى وزه‌ى ناوه‌كى له دامه‌زراوه‌كانى ناوه‌كى رژێمى ئاخوندى بوون به تایبه‌ت دامه‌زراوه‌ى بووشه‌هر. ئه‌م ولاتانه خوازیارى كرده‌وه‌ى خێرا و ناچار كردنى رژێمى تاران به روون كردنه‌وه‌ى ئه‌منییه‌ت سازى دامه‌زراوه‌كانى بوون به پێى پێوانه‌كانى ئه‌منییه‌تى ناوه‌كى.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له راپۆرتى سالانه‌ى خۆى پێشێلكردنى مافى مرۆڤى له لایه‌ن رژێمى ئاخوندییه‌وه مه‌حكوم كرد
به پێ

ى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به بلاو كردنه‌وه‌ى راپۆرتى سالانه‌ى خۆى، پێشێلكارى مافى مرۆڤى له لایه‌ن رژێمى تارانه‌وه له ئێران مه‌حكوم كرد. جان كێرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له كاتى بلاو كردنه‌وه‌ى ئه‌م راپۆرته‌دا رایگه‌یاند، بلاو كردنه‌وه‌ى ئه‌م راپۆرته ده‌رخه‌رى پابه‌ندى ئه‌مریكایه بۆ زیاد كردنى ئازادییه‌كانى خه‌ڵكى ئێران، ئێمه له ژنان و پیاوانى ئازادیخوازى جیهان داوا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌وڵ بده‌ن. ناوبراو‌و وتى، ئێمه ده‌بێت پاڵپشتى ئه‌و خه‌ڵكانه بین كه به‌و په‌رى ئازایه‌تى و چاونه‌ترسییه‌وه بۆ به ده‌ستهێنانى مافى ئازادى خۆیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن.
خێرایى به‌خشین به ماشێنى ئێعدام نیشانه‌ى زیاد بوونى قه‌یرانه‌كانى رژێمه
به پێى راپۆر

تى هه‌واڵده‌رى حكومه‌تى ئیلنا، ده‌زگاى قه‌زایى رژێم رۆژى شه‌ممه ٩ كهسیترى له شاره‌كانى كرمان و زاهێدان له سێداره داوه. كه چواریان له زیندانى ناوه‌ندى كرمان له سێداره دراون، چالاكانى مافى مرۆڤ و دیموكراسى له ئێران له راپۆرتێكدا نووسیویانه، سه‌ر له به‌یانى ئه‌مرۆ ٥ كه‌س له زیندانى ناوه‌ندى زاهێدان ئێعدام كراون كه ته‌مه‌نى ئێعدام كراوه‌كان ٢١ تا ٤٨ ساڵ بووه و دوو كه‌سیان خه‌ڵكى ئه‌فغانستانن. به پێى ئه‌م راپۆرته خێرایى به‌خشین به ئێعدامه‌كان له ئێران نیشانه‌ى زیاد بوونى كێشه‌و سه‌ختییه‌كانى رژێمه له مهرِ به‌ره‌وو روو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ كێشه سیاسى و كۆمه‌لایه‌تییه‌كان.
خه‌ڵكى بۆمه‌له‌رزه لێ دراوى سه‌راوان بێ سهرپهنانن
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، خه‌ڵكى بۆمه‌له‌رزه لێ دراوى سه‌راوان كه بۆ وه‌رگرتنى چادر رۆیشتبوونه خاچى سوور به ده‌ستى به‌تاڵ گراونهتهوه، یه‌كێك له كه‌سانى خه‌ڵكى سه‌راوان ده‌ڵێت ته‌واوى خانوو و ژیانم له ده‌ست داوه به‌لام كاتێك بۆ وه‌رگرتنى چادرێك رۆیشتمه خاچى سوور به‌رپرسانى رژێم پێیان وتم كه ٢٠٠٠ كه‌س بۆ وه‌رگرتنى چادر دێن له كاتێكدا ئێمه ٢٠٠ چادریشمان نییه.
هێگڵ: رێكه‌و
تنى فرۆشى چه‌ك به ئیسرائیل( په‌یامێكى روونه) به ئێران به پێى راپۆرتى رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمز، وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا رۆژى یه‌ك شه‌ممه به وتنى ئه‌وه‌یكه ئیسرائیل مافى خۆیه‌تى له خۆى له به‌رانبه‌ر ئێران داكۆكى بكات وتى، رێكه‌وتنى نوێى فرۆشى چه‌ك له لایه‌ن ئه‌مریكاوه به ئیسرائیل و ولاتانى ناوچه‌كه په‌یامێكى روونه به رژێمى تاران. به پێى ئه‌م راپۆرته، چاك هێگڵ رۆژى یه‌ك شه‌ممه له سه‌ره‌تاى سه‌فه‌رى خۆى بۆ ئیسرائیل وتى، ئه‌مریكا و ئیسرائیل له دژایه‌تى به ده‌ستراگه‌یشتنى رژێمى ئاخوندى به چه‌كى ناوه‌كى هه‌ڵوێستى یه‌كسانیان هه‌یه، به‌لام لهمهرِ مه‌ترسى و كاتى ده‌ستراگه‌یشتنى رژێم به چه‌كى ناوه‌كى هێندێك جیاوازى بیرورامان هه‌یه.
چین؛ قوربانیانی زه‌مینله‌رزه‌كه له (١٢) هه‌زار كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه
دوای ئه‌وه

ی دوێنێ شه‌ممه زه‌مینله‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گورِی (٦.٦) پله‌ی رێخته‌ر ناوچه‌ی لوشانی نزیك شاری (یان)ی هه‌رێمی (سیشوان)ی هه‌ژاند و به‌پێی دواین ئاماریش (٢٠٠) كوژراو و (١١) هه‌زار بریندار هه‌یه. له‌و شاره‌دا كه دانیشتوانه‌كه‌ی (١.٥) ملیۆن كه‌سه و له‌دوای روداوه‌كه‌ش تیمه‌كانی فریاكه‌وتن له هه‌وڵی ده‌رهێنانی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه كه‌وتونه‌ته ژێر دار‌و په‌ردوی باڵه‌خانه و ماڵه‌كان. ئاژانسی شینخوای چینیش بڵاویكرده‌وه، كه ژماره‌ی كوژراوه‌كان (٢٠٣) كه‌سه و (١١٥٠٠) كه‌سی دیكه‌ش برینداربون كه حاڵه‌تی (٩٦٠) كه‌سیان مه‌ترسیداره. ئه‌و زهمینلهرزهیهش، له‌دوای تێپهرِبونی سێ ساڵ دێت، به‌سه‌ر به‌هێزترین زه‌مینله‌رزه‌دا له‌و وڵاته كه گورِهكهی (٧.٩) پله‌ی رێخته‌ر بوه و به هۆشیه‌وه (٧٠) هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئۆپۆزسیۆنی سوریا داوای ده‌ستوه‌ردانی ناتۆ ده‌كات
له‌چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنیدا له‌كۆنگره‌ی "هاورِێیانی سوریا" له‌شاری ئه‌سته‌نبوڵی توركیا، ئۆپۆزسیۆنی سوریا داوای له په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)و وڵاتانی خۆرئاوا كرد گورزی سه‌ربازی ئارِاسته بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وێرانكردنی بنكه‌ی هه‌ڵدانی موشه‌كی "زه‌مین به زه‌مین" كه هێزه‌كانی حكومه‌ت له‌سوریا له‌به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی به‌كاری ده‌هێنن. له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئیئتیلافی نیشتیمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دوای كۆنگره‌ی "هاورِێیانی سوریا" بڵاویكرده‌وه كه ١١ وڵاتی عهرهبیو خۆرئاوا به‌شدراییان تێدا كرد، هاتوه "ئه‌ركی ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه به‌سه‌رۆكایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی هاورِێیانی سوریا ریوشوێنی دیاریكراو و سنوردار‌و خێرا بگرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له هێرشی موشه‌كی بالیستی‌و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی".
هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئۆپۆزسیۆنی سوریا گه‌شبینی خۆی نیشان ده‌دات به‌وه‌ی له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌و

ه برِیارێك ده‌ربچێت كه ئیدانه‌ی په‌نابردنی رژێمی سوریا بكات بۆ موشهكو چه‌كی كیمیاوی، هه‌روه‌ها سندوقێكیش پێكبهێنرێت بۆ پاڵپشتیكردنی حكومه‌تی ئینتیقالیو گێرِانهوهی په‌نابه‌ران بۆ وڵات". له‌كۆتایی كۆنگره‌ی "هاورِێیانی سوریا"دا موعاز خه‌تیب سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانی سوریا رایگه‌یاند، ئۆپۆزسیۆن به‌توندی "هه‌مو شێوازه‌كانی تیرۆر" ره‌تده‌كاته‌وه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌كیش بۆ لایه‌نه توندرِهوهكان، خه‌تیب بهڵێنیدا رێگه‌نه‌ده‌ن ئه‌و چه‌كانه‌ی به‌ئۆپۆزسیۆن ده‌درێت بكه‌ونه ده‌ستێكی هه‌ڵه‌وه. لای خۆشیه‌وه جۆن كیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا زیادكردنی كۆمه‌كه "ناسه‌ربازییه‌كان" ی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا راگه‌یاند. له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان جۆن كیری وتی "به‌های ئه‌و كۆمه‌كانه‌ی كه زیادكراوه ده‌گاته ١٢٣ ملیۆن دۆلار‌و به‌وه‌ش به‌های گشتی كۆمه‌كه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌گاته ٢٥٠ ملیۆن دۆلار".