نوێیه له‌پێوه‌ندى و پێكه‌وژیان له‌گه‌ڵ یه‌كدى بوونه. ئه‌گه‌ر كاتێك مرۆڤ سنوورى به‌رپرسیاریه‌تی و پێوه‌ندییه‌كانى ته‌نیا به خانه‌واده و عه‌شیره‌تى خۆى و یان له ئاستێكى به‌رینتر به شار و وه‌لاتێك به‌ربه‌ست ده‌بوویه‌وه، ئه‌مرۆ ئیتر ئه‌و رێكخستنى پێوه‌ندییانه گۆرانكاریان به سه‌ر داهاتووه و ده‌توانین بلێین هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر شوێنێكى ئه‌و جیهانه له‌به‌رانبه‌ر سه‌رجه‌م جیهان به‌رپرسیاره‌تى هه‌یه و له‌گه‌ڵ یه‌ك له پێوه‌ندى راسته‌وخۆ دایه. به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و به‌رپرسیاره‌تیه نه‌گه‌یشتۆته ئاستێك كه عه‌داڵه‌ت وبهرانبهرى بناغه و پایه‌كانى بێ و به ماناێكى تر ئه‌گه‌رچى مرۆڤایه‌تى به‌ره‌و پێكهێنانى وهلاتێكى نوێ به ناوى جیهانه، به‌لام ئه‌و نۆرم و بایه‌خ و جیهان بینیه‌ى باس له‌وه ده‌كا كه (هه‌رشتێك كه بۆخۆت پێ باش بوو بۆ ئه‌وانى تریشت پێ باش بێ و هه‌ر شتێكیش بۆ خۆتت پێ خه‌راپ بوو بۆ خه‌ڵكى تریشت پێ خه‌راپ بێ) به‌سه‌ر پێوه‌ندى و بهرپرسیارهیتیهكان هه‌یمه‌نه‌ى زاڵ نه‌كردووه.
مرۆڤایه‌تى به‌ره‌و قۆناغێكى نوێ له ژیانى كۆمه‌لایه‌تى هه‌نگاو ده‌نێ. هه‌ر كرده‌وه و هه‌لس و كه‌وتێك سه‌رجه‌م جیهان ده‌خاته ژێر كاریگه‌رى و ئاكام و به‌رهه‌مه‌كانى سه‌رجه‌م دانیشتووانى كۆره‌ى زه‌وى ده‌گرێته‌وه. هه‌رچه‌ند پێویسته بوترێ كه حه‌تمه‌ن ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه تایبه‌ت ونوێیه، به واتاى ئه‌وه نایه كه سه‌رجه‌م كێشه و عه‌یب و نوقستانیهكانى جیهانیش كۆتایی پێ هاتبێ، به‌لام هه‌ستى به‌رپرسیاره‌تى تاك له‌به‌رانبه‌ر كۆ ، زیاتر له هه‌ر كاتێكى دیكه هه‌ستى پێده‌كرێ. ئه‌گه‌ر له‌رابردوو كۆمه‌ڵكوژى یه‌هوودى و ئه‌رمه‌نیه‌كان له بێده‌نگیدا به‌رێوه ده‌چوو و كه‌مترین مرۆڤى لێ ئاگادر ده‌بوویه‌وه و یان كاره‌ساتى سروشتى زیانى زۆر قورسی به مرۆڤه‌كان ده‌گه‌یاند به بێ ئه‌وه‌ى كه مرۆڤه‌كان به هاناى لێقه‌وماوانه‌وه بچن، ئه‌مرۆ هه‌رجۆره جینایه‌تێك له‌گه‌ڵ ته‌وژمێك له مهحكوومیهت و شه‌رمه‌زاركردن رووبه‌روو ده‌بێته‌وه و هه‌ستى به‌رپرسیاره‌تى جیهانى له دامهزراوهێك به ناوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ره‌نگ ده‌داته‌وه و پێراگه‌یشتن به رووداو و پێشهاته‌كان ده‌كرێت. ئه‌مرۆ جیهانیان سه‌باره‌ت به یارمه‌تى دانى لێقه‌وماوانى ده‌ستى سوونامى و بوومه‌له‌رزه‌یێك هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تى ده‌كه‌ن و یارمه‌تى به جێماوانى كاره‌ساته‌كه ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر نیزامى به‌شار ئه‌سه‌د جینایه‌تى سه‌رسوورهێنه‌ر به‌رێوه ده‌بات له‌به‌رانبه‌رى دا وه‌لاتانى عه‌ره‌بی ئه‌و نیزامه له بازنه‌ى رێكخراوه‌كه‌یان ده‌رده‌كه‌ن و كورسی ئه‌و وه‌لاته ده‌ده‌ن به ئۆپۆزسیۆنى ئه‌و وه‌لاته و هه‌ر وه‌لاتێك به‌جۆرێك به ئامانجى سهرهخستنى خه‌باتى نه‌یارانى ئه‌سه‌د هاوپهیوهندى و هاوكارى هه‌یه و بابه‌تى سوریا یه‌ك له‌هه‌ر باسه گرینگه‌كانى جیهانه. ئه‌مرۆ ساڵیانه به مه‌به‌ستى كه‌م كردنه‌وه گازه گولخانهیێهكان دانیشتن به مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى رێگهچارهیێك بۆ كه‌م كردنه‌وه‌یان به‌رێوه ده‌چێ و مرۆڤایه‌تى له‌به‌رانبه‌ر گه‌رم بوونى خێراى زه‌وى خۆى به به‌رپرسیار ده‌زانێ و له‌بیرى كه‌مكردنه‌وه‌ى زیانه‌كان دایه. یان دانیشتن به مه‌به‌ستى رێكه‌وتن له‌سه‌ر پێشگرتنى په‌ره‌دانى چه‌ك و چۆڵى كۆمه‌ڵكوژ ده‌رخه‌رى هاتنى سه‌رده‌مێكى تر له ژیانى كۆمه‌لایه‌تى مرۆڤه‌كانه. هه‌رچه‌ند هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌تاشه‌وه ئاماژه‌م پێدا ئێستاش ده‌بیینین ئه‌و وهلاتانهى له‌به‌ر به‌رژوه‌ندى خۆیان چاو و گوێیان له‌ئاست جینایه‌ت و رووداوه‌كانى ده‌وروبه‌ره‌یان ده‌به‌ستن و پێبه‌ندى هیچ به‌ها و ئوسولێك نین. به‌لام ده‌تواندرێ هیوادار بین به‌وه‌ى كه به تێپه‌رینى كات و كه‌مبوونه‌وه‌ى پانتایی جیهان له‌بوارى پێوه‌ندییه‌كان، ئه‌و وهلاتانهش بێنه ناو ره‌وتى پێكهێنانى خانه‌واده‌ى جیهانى و هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تیه‌كان بگۆردرێن به هه‌ستى به‌رپرسیاره‌تى باوكێك له‌به‌رانبه‌ر رۆڵه‌كه‌ى و پێوه‌ندى خزمایه‌تى حاكم بێ.
به دڵنیاییه‌وه ئه‌و وێنایه له جیهان دژوار و مه‌حال نییه و ده‌تواندرێ بیر له وهدى هێنانى جیهانێكى بێ كاره‌ساتى ده‌ستى مرۆڤایه‌تى و ژیانێكى پرِ له چاكه و هاوكارى و رێزى به‌رانبه‌ر بكرێته‌وه.
گه‌وره‌ترین به‌ربه‌رستى گه‌یشتن به‌و ئامانجه مه‌زنه هه‌ستى خۆبه گهورهبینین و هه‌ستى زێدهخوازى تێر نه‌بووى مرۆڤ و زاڵ بوونى ئه‌و هه‌سته به‌سه‌ر كاروباره سیاسی و كۆمه‌لایه‌تى و كلتوورى و ئابوورییه‌كانه. هه‌ر چه‌ند جیهان له قۆناغێك كه ره‌نگى پێست پێوانه‌ى گه‌وره‌یی ده‌سته‌یێك به‌سه‌ر باقى مرۆڤه‌كان بوو و ره‌نگى سپى به‌سه‌ر ره‌نگه‌كانى تر زاڵ بوو و یان نژادێك به نژادى مه‌زن و خاوێن ده‌هاته ئه‌ژمار، دوور كه‌وتۆته‌وه، به‌لام به‌داخه‌وه هێشتاش ئه‌و هه‌سته مه‌زنخوازیی و زێدهخوازییانه له شكل و چوارچێوه‌ى جۆراوجۆرى وه‌ك زمانى و كلتوورى و ئیتنیكى و نه‌ته‌وه‌یی و ئابوورى ده‌بیندرێ.
له‌سه‌ر بناغه‌ى ئه‌و شیكردنه‌وه‌یه نه‌ته‌وه‌ى كوردیش له‌و گووتاره گشتیه جیاواز نییه و ده‌بێ گه‌لى كورد كه ئێستا له‌پێناو وهدى هێنانى ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى خه‌بات ده‌كا و له‌هه‌وڵ دایه ، به‌رنامه و ئامانجه‌كانى هاوته‌ریبى ئه‌و ره‌وته جیهانیه دارێژێ و له‌و حه‌ز و ویستانهى مه‌وداكان زیاتر ده‌كات و به زۆرى له‌چوارچێوه‌ى مهزنخوازى نژادى و میللى و یه‌كه‌ى زمانى ره‌نگ ده‌داته‌وه، خۆ بپارێزێ و تیلۆرانس و پلۆرالیسم و پێكه‌وژیانى ئاشتیانه و رێزگرتن له كه‌سانى تر بكاته به‌ردى بناغه‌ى خه‌باتى خۆى.