كه‌مپه‌ینی پشتیوانی له‌ژنانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن "هه‌ڵاڵه محه‌ممه‌دی" چالاكی ژنانه‌وه خوێندرایه‌وه و پاشان چه‌ندین چالاكوانى بوارى ژنان چه‌ند ووتهێكیان له‌و پێوه‌ندییه‌دا پێش كه‌ش كرد و له‌پاشان هه‌ركام له رێكخراوه‌كانى ئافره‌تانى كوردستان په‌یامى خۆیان پێش كه‌ش كرد.یه‌كێك له‌و په‌یامانه په‌یامى كومیته‌ى ئافره‌تانى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران بوو كه له‌لایه‌ن خاتوو زێنه‌ب حوسه‌ینى ئه‌ندامى به‌رێوه‌به‌رى كومیته پێش كه‌ش كرا.
لهپهیامهكهى كومیته‌ى ئافره‌تاندا هاتبوو:
مێژووى ٣٤ ساڵ ده‌سه‌لاتدارى رژیمى ئێران له‌هه‌مبه‌ر بایه‌خ و به‌ها مرۆیی و پێوانه دیموكراتیهكهكان مێژووێكى یه‌كجار ره‌ش و تاریكه. له‌ماوه‌ى ئه‌و مه‌ودا زه‌مه‌نیه دا رۆژانه مافه‌كانى مرۆڤ له لایه‌ن سیسته‌مى دیكتاتۆرى ئاخوندى پێشێل كراوه و هیچ چین و توێژێك جگه له دهستهیێكى بچووكى هاوبیر و لایه‌نگرانیان له‌و بی به‌شی و پێشێلكارییانه به‌رى نه‌بوونه و به جۆرێك به هۆى ئه‌ندیشه دواكهوتووانهكهى ده‌سه‌لاتدارانى ئێران بریندار بوونه و تووشی سووكایه‌تى و بێ مافى و ناعه‌داڵه‌تى بوونه‌ته‌وه.
ههوهرهاله په‌یامه‌كه‌یاندا وێراى ئاماژه به چۆنیه‌تى سه‌رهه‌ڵدانى ناره‌زایه‌تیه‌كان و دژكردهوهكانى چالاكى مه‌ده‌نى و ژنان خوێندنه‌وه‌ى خۆیان له ٤ خاڵ دا خسته به‌رچاو كه ئه‌و خالانه بریتى بوون له:
١ـ گهرِانی هه‌ر تاكێك بۆ ناساندنى وه‌ك تاوانبار به‌به‌رچاوی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه كارێكی پێچه‌وانه‌ی یاسای كردبێت، وه‌ك پێشێلكاریێكی زه‌قی مافه‌كانی مرۆڤ دێته ئه‌ژمار و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه ده‌سه‌لات به تاوانباری سه‌ره‌كی ده‌زانین له‌به‌رئه‌وه‌ی كه هیچ ده‌رفه‌تێكی گه‌شه‌ی لاوانی كوردی نه‌ره‌خساندوه و به سیاسه‌ته جیاوازیی دانه‌ره‌كانی خه‌ساره‌ته كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی له كۆمه‌لگای كوردستان به‌ره‌وسه‌ر بردووه.
٢ـ بیرۆكه‌ی پۆشینی جل و به‌رگی ژنان به به‌ری هه‌ر كه‌سێك بۆ به سزا گه‌یاندنی ئه‌و كه‌سه به قێزه‌ونترین و دواكه‌وتووانه‌ترین كرده‌وه‌ێك ده‌زانین كه ده‌تواندرێ له‌لایه‌ن سیسته‌مێكی سیاسی روو بدات. ئه‌و كرده‌وه‌یه بناغه فكرییه‌كانی ده‌سه‌لات بۆ نزم بینینی كه‌سایه‌تی ژن له كۆمه‌ڵگا بۆ جارێكى دیكه دهسهڵمێنیتهوه.
٣ـ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شه‌دا كه ئه‌و بروایه هه‌یه نابێ ئه‌و رووداوه ره‌هه‌ندى تر‌ى پێ ببه‌خشرێ و ته‌نیا وه‌ك كێشهیێكى ژنان ده‌بێ ته‌ماشاى بكرێ، به‌لام نابێ فه‌رامۆشی بكه‌ین كه له‌ناو سه‌رجه‌م پێكهاته‌ى وه‌لاتى ئێران نه‌ته‌وه‌ى كورد زۆرترین پشكى بێ مافى و سووكایهتیهكانى ده‌سه‌لاتى رووبه‌روو بۆته‌وه و هه‌موو ساز و كاره‌كانى ده‌سه‌لات له یاساى بنه‌ره‌تى رژیمه‌وه بگره هه‌تا كرده‌وه و به‌رێوه‌به‌رى و سیاسه‌ت و هه‌ڵویستى به‌رێوه‌به‌رانى نیزامى ئێران ته‌نیا هه‌ڵگرى یه‌ك په‌یام بووه بۆ كورد و ئه‌ویش نزم بینین و بێ به‌شى و مه‌ینه‌تى بۆ تاكى كورد بووه. هه‌روه‌ها سیاسه‌تى نه‌خوێندنه‌وه‌ى ژن و مافه‌كانى له سیاسه‌ته نهگۆرهكانى ئه‌و ده‌سه‌لاته له ئاستى گشتى دا دێته ئه‌ژمار و ئافره‌تانى سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانى ئێران ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه و مافه‌كانیان پێشیلدهكرێ. به‌لام به دڵنیاییه‌وه ره‌وشی ئافره‌تانى كورد زۆر قه‌یراناویی تره له‌چاو باقى نه‌ته‌وه‌كانى تر‌ى پێكهیبَنهرى وه‌لاتى ئێران.
٤ـ هه‌رچه‌ند ئه‌و دیارده‌یه دیاردهێك نییه كه ته‌نیا به ده‌سه‌لاتى سیاسی ببه‌سترێته‌وه، به‌ڵكو زۆر به‌داخه‌وه ریشه‌ى له بنچ و بناوانى كۆمه‌ڵگاش داكوتاوه، به‌لام دژكرده‌وه‌ى ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوو به‌و كرده‌وه نامرۆڤانهیهى ده‌سه‌لات هه‌م له‌ناوخۆ و هه‌م له‌ده‌روه ئه‌و گهشبینیهمان پێ ده‌بخشێ كه پوتانسیل و ووشیارێكى به‌رچاو بۆ وهدى هێنانى سه‌رده‌مێكى بێ چه‌وسانه‌وه‌ى ئافره‌ت و نزیك بوونه‌وه له كۆمهڵگایێكى به‌رانبه‌ر و عادلانه له كوردستان بوونى هه‌یه.
له ناوئاخن و كۆتایی به‌رنامه‌كه‌دا چه‌ند شاعیرێك به‌م بۆنه‌یه‌وه شێعریان پێشكه‌ش كرد و هه‌روه‌ها په‌یامی رێكخراوی ئه‌مریكایی CPT به زمانی ئینگلیزی په‌یامی شاجوانی كوردستان" شێنێ عه‌زیز و مینا ئهحهدى چالاكى ژنان پێشكه‌ش كرا.