٤ هاووڵاتیی كورد له شاری سه‌وڵاوا ده‌ستبه‌سه‌ر كران
هێزه ئیتلاعا

تییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران ٤ هاووڵاتی كوردیان له ناوچه‌ی "شامیان"ی سه‌ربه شاری سه‌وڵاوا ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی ٥ی بانهمهرِ چوار هاووڵاتیی خه‌ڵكی گوندی "ده‌گاگا"ی ناوچه‌ی شامیانی سه‌ربه شاری سه‌وڵاوا، به‌ناوه‌كانی "رۆحوڵڵا حه‌یده‌ری، ئاوات حه‌یده‌ری، كاروان حه‌یده‌ری و ئه‌حمه‌د حه‌بیبی" له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزران. هێزه ئیتلاعاتییه‌كان وێرِای بێحورمرتی كردنی به دانیشتوانی گوندی ده‌گاگا، ماڵی هاووڵاتییانی ئه‌و گونده‌شیان به وردی پشكنیوه. هه‌تا كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك لهمهرِ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنی راگیرانی ئه‌و ٤ هاووڵاتییه كورده‌ی خه‌ڵكی گوندی ده‌گاگا، له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
هه‌وڵى رژێم بۆ په‌شیمان كردنه‌وه‌ى كورده‌كان له ئاشتى له‌گه‌ڵ توركییه
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رى سایتى تابناك، هه‌واڵده‌رییه‌كانى تۆركیا، رژێمى ئاخووندى تاوانبار ده‌كه‌ن به هه‌وڵدان بۆ په‌شیمان كردنه‌وه‌ى كورده‌كان له ئاشتى له‌گه‌ڵ تۆركیا و لهمهرِ ئه‌و كاره فه‌رمانده‌كانى هێزى تیرۆریستى قۆدس به تاوانبار ده‌زانن. به پێى ئه‌م راپۆرته رژێم به پێشنیار كردنى دانى چه‌كى قۆرس به حیزبى كرێكارانى كوردستانى تركیا هه‌وڵ ده‌دات له پرۆسه‌ى ئاشتى په‌شیمانیان بكاته‌وه. جێگه‌ى باسه كه رۆژنامه‌ى مللییه‌ت ئه‌م هه‌واڵه‌ى له زار به‌رپرسێكى بالاى ده‌وڵه‌تى تركیا و هه‌رێمى كوردستان بلاو كردووه‌ته‌وه. جێگه‌ى باسه كه پاسدار قاسم سلێمانى پێشنیارى به مۆراد قه‌ره‌یلان كردووه كه له ئه‌گه‌رى به‌رده‌وام بوون له شهرِ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى تۆرك له لایه‌ن ئێرانه‌وه چه‌ك و چۆڵى قۆرس وه‌رده‌گرن كه قه‌ره‌یلان ئه‌و پێشنییارهى ره‌د كردووه‌ته‌وه.
بێكارى و ئیعتیاد گرنگترین هۆكارى زیاد بوونى ته‌لاقه له ئێران
به پێ

ى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ئه‌ندامێكى كومیسیونى كۆمه‌لایه‌تى مه‌جلیس، به ئاماژه به تۆمار كردنى یه‌ك ته‌لاق له به‌رانبه‌ر شه‌ش هاوسه‌رگیری له ئێران رایگه‌یاند، كێشه‌ى ئابوورى و ئێعتیاد دوو هۆكارى سه‌ره‌كین بۆ ته‌لاق له ئێران، سالار مۆرادى نوێنه‌رى خه‌ڵكى سنه‌و دیوانده‌ره له مه‌جلیس وتى، چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى بێكارى و ئێعتیاد له كۆمه‌ڵگا به‌رز كردنه‌وه‌ى ئاستى هۆشیارى خه‌ڵك ده‌توانێت له زیاد بوونى رێژه‌ى ته‌لاق به‌ر بگرێت.
گواستنه‌وه‌ى ١٠ زیندانى سیاسى زیندانى ئه‌وین بۆ ژورى تاكه كه‌سى
به پێى ر

اپۆرتى هه‌واڵده‌رى هێرانا، ١٠ زیندانى سیاسى به ناوه‌كانى، سه‌عید مه‌ده‌نى، عه‌بدۆلا مۆئمنى، ئه‌بۆلفه‌زل عابدینى، سیامه‌ك قادرى، ئه‌میر خۆسره‌و دلێر سانى، مه‌حه‌مه‌د حه‌سه‌ن یۆسف پوور، سه‌عید عابدینى، كامران ئه‌یاز، مه‌حه‌مه‌د و پووریا ئیبراهیمى نێوهرۆى یه‌كشه‌ممه گوازرانه‌وه بۆ ژورى تاكه‌كه‌سى. هۆكارى ئه‌م گواستنه‌وه‌یه ناره‌زایه‌تى زیندانییه‌كان بووه به لابردنى سه‌عید مه‌ده‌نى له نوێنه‌رایه‌تى زیندانییه‌كان و ناره‌زایه‌تى به كرده‌وه‌ى نه‌شیاوى به‌رپرسانى زیندان و ههوَى چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ل َبنهماڵهى زیندانییه‌كان، جێگه‌ى باسه كه ئه‌م ١٠ زیندانییه له چاوپێكه‌وتنى بنه‌ماڵه‌كانیان قه‌ده‌غه كراون و رایانگه‌یاندووه كه له درێژه‌ى باروودۆخى ئێستا مان له خواردن ده‌گرن.
جان مه‌ك كه‌ین: چه‌ك و چۆڵێكى زۆر له رووسیا و ئێرانه‌وه ده‌گات به به‌شارئه‌سه‌د
به پێ

ى راپۆرتى ته‌له‌فزیۆنى ئێن بى سى، سه‌ناتۆر جان مه‌ك كه‌ین ئه‌ندامى بالاى سه‌ناى ئه‌مریكا وتى، ده‌ست و پێوه‌نده‌كانى رژێمى تاران له سووریه دان و شهرِێكى نابه‌رانبه‌ر له ئارادایه. ناوبراو ایگه‌یاند، ئێمه ده‌لێن ناوچهێكى دژه فرین له سووریا دابنرَێت بێ ئه‌وه‌یكه له فرۆكه‌كانى ئه‌مریكا كه‌ڵك وه‌ر بگیرێت چوونكوو ده‌توانین له مووشه‌كه‌كانى پاتریۆت كه‌ڵك وه‌ر بگرین، ئێمه ده‌بێت نه‌یارانى ئه‌سه‌د پر چه‌ك بكه‌ین چوونكوو چه‌ك و چۆڵێكى زۆر له رووسییه و ئێرانه‌وه ده‌گات به هێزه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د.
له عێراق ده‌سته‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌ر كران
رێكخراوی ئه‌لقاعیده له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییه‌دا بڵاوی كرده‌وه كه توانیویانه رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌ندامانی سپای پاسدارانی حكوومه‌تی ئێران له وڵاتی عێراق ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن. ئهمرِۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی ٩ی بانهمهرِ رێكخراوی تیرۆری

ستی ئه‌لقاعیده له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ده‌سته‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سپای قودسی حكوومه‌تی ئێرانی له وڵاتی عێراق بڵاو كرده‌وه. هه‌تا ئیستا ئه‌م هه‌واڵه، له‌لایه‌ن هیچكام له ناوه‌نده‌كانی رژیمى ئێرانه‌وه پشترِاست نه‌كراوه‌ته‌وه و ماڵپهرِه حكوومه‌تییه‌كانی ئێران ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌یان به شهرِی ده‌روونی وه‌سف كردووه. هه‌روه‌ها مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ٩١ی هه‌تاوی ئه‌رتشی ئازادی سووریه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو كرده‌وه كه تێدا ٤٨ ئه‌ندامی " سپای پاسداران،" ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون و هاوكات حكوومه‌تی ئێران ئه‌و ٤٨ كه‌سه‌ی به " زیارتكهر" له قه‌ڵه‌م دابوو.
مالیكی: له‌گه‌ڵ وه‌فدی هه‌رێم له‌سه‌ر یاسای نه‌وت و غاز رێكه‌وتوین
نوسینگه‌ی نوری مالیكی ئاشكرای ده‌كات كه له‌گه‌ڵ وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان رێكه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ی كه گرنگن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و له ناویاندا یاسای نه‌وت و غاز و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێش

ه‌كان. نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه: ئهمرِۆ نوری مالیكی، پێشوازی له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌فدێكی هاورِێی كردوه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێم. به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، باس له دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان كراوه و رێكه‌وتون له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان به‌پێی ده‌ستور و لایه‌نی ئه‌منیشیان به گرنگ زانیوه و برِیاریانداوه هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه بكه‌ن. هه‌روه‌ك رێكه‌وتون له‌سه‌ر كاركردن بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه ههڵهپهسێردراوهكان وه‌كو یاسای نه‌وت و غاز و یاساكانی دیكه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی سوریا له‌هه‌وڵێكی كوشتن رزگاری بو
سه‌رله‌به‌یان

ی ئهمرِۆ دوشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كه كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی سوریای كردبوه ئامانج، دیمه‌شقی پایته‌ختی هه‌ژاندو ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكهوتهوه. ته‌قینه‌وه‌كه له‌ناوچه‌ی (حه‌ی مه‌زه‌ی)ی دیمه‌شق رویداوه‌و كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی وه‌فدێكی ره‌سمی كردبوه ئامانج كه له‌ناویاندا وائیل حه‌لقی سه‌رۆكی حكومه‌تی سوریای تێدا بوه. به‌پێی ئاژانسی سكای نیوز، له‌و تهقینهوهیهداو به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان لانیكه‌م ١٠ كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌ك برینداریش هه‌یه، جگه‌له‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی پاسه‌وانی تایبه‌تی و ئۆتۆمبێلی وه‌فده دبلۆماسییهكه سوتاون.