و: فوئاد جهعفهرىبه ده‌ستپێكى هاوین و گه‌یشتنى وه‌رزى گه‌رما و نزیك بوونه‌وه له مانگى ره‌مه‌زان، به‌رێوه بردنى حوكمى ئێعدام له ئێران خێرایی و تینێكى زۆرترى به خۆیه‌وه دیوه كه هێندێكیان له ناو زیندانه‌كان به‌رێوه چوون و هێندێكیشیان له به‌ر چاوى خه‌ڵك. ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له‌م رۆژانه‌دا....
ئێعدام كراون زۆرینه‌یان به تاوانى بازرگانى یان هه‌ڵگرتنى ماده هۆشبه‌ره‌كان، دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خوا، ده‌ستدرێژى و قه‌تڵ له سێداره دراون. له نێوان ئێعدام كراواندا ژنێك و لاوێك بینراون كه له كاتى به‌رێوه بردنى تاواندا ته‌مه‌نیان له هه‌ژده ساڵ كه‌متر بووه.
له حاڵێكدا كه ئه‌مرۆ گه‌یشتوینه‌ته ناوهرِاستى مانگى پووشپه‌ر رێژه‌ى ئێعدام كراوان له په‌نجا كه‌س نزیك بووه‌ته‌وه كه ئامارى زۆربه‌ى ئه‌و ئێعدامییانه له سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌كانى رژێمه‌وه بلاو بووه‌ته‌وه و هێندێكیشیان له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ى زیندانیانى ئێعدام كرا‌و باس كراوه. له رژێمى ئاخوندى ئێعدامى نهێنى به تایبه‌ت له شاره‌كان به به‌ربلاوى به‌رێوه ده‌چێت. رۆژى پێنج شه‌مه ٣٠ جۆزه‌ردان ٤ كه‌س به تۆمه‌تى هه‌ڵگرتنى ماده‌ى هۆشبه‌ر له به‌ر چاوى گشتى له شارى كورد له سێداره دران كه بوو به هۆى ناره‌زایه‌تى خه‌ڵكى ئه‌و شاره و له درێژه‌ى ئه‌و ناره‌زایه‌تییه‌دا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك ده‌ستبه‌سه‌ر كران. رۆژى یه‌كشه‌مه ٢ى پووشپه‌ر دادستانى شیراز پشت‌راست كردنه‌وه‌ى حوكمى برینى ده‌ستى شه‌ش زیندانى ئه‌و شاره‌ى راگه‌یاند. رۆژى چوارشه‌ممه ٥ى پووشپه‌ر دوو كه‌س له ئیسفه‌هان به تۆمه‌تى ماده‌ى هۆشبه‌ر له سێداره دران كه به پێى وته‌ى دادستانى گشتى و شۆرشى ئیسفه‌هان له ماوه‌ى یه‌ك ساڵى رابردوو ٤٠ كه‌س به‌و تۆمه‌ته ئێعدام كراون. هه‌ر له درێژه‌ى ئێعدامهكانى مانگى پووشپه‌ر، رۆژى شه‌ممه ٨ى ئه‌م مانگه ٥ كه‌س، له شاره‌كانى گه‌چساران كه‌سێك، ئه‌هواز كه‌سێك و زاهیدان ٣ كه‌س ئێعدام كران. جێگه‌ى باسه كه له ساڵى رابردوو ١٤ كه‌س له پارێزگاى هۆرمزگان ئێعدام كراون و به پێى وته‌ى سه‌رۆكى دادگۆستهرى ئه‌و پارێزگایه له ئێستادا نزیك به ٢٠٠ كه‌س چاوه‌روانى به‌رێوه چوونى حوكمى ئێعدامن. به‌لام به وته‌ى چالاكانى مافى مرۆڤ و دیموكراسى له ئێران ته‌نیا له زیندانى به‌نده‌رعه‌بباس زیاتر له ٥٠٠ كه‌س له ژێر حوكمى ئێعدام‌دان كه حوكمى ٣٠٠ كه‌س له‌و زیندانییانه له لایه‌ن دیوانى بالاى رژێمه‌وه پشترِاست كراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها رۆژى یه‌كشه‌ممه ٩ى پووشپه‌ر دوو لاو به تۆمه‌تى ده‌ستدرێژى له مه‌یدانى گۆڵزارى كه‌ره‌ج له به‌ر چاوى خه‌ڵكه‌وه له سێداره دران. رۆژى سێ شه‌ممه ١١ى پووشپه‌ر ٢١ كه‌س له زیندانى قه‌زه‌لحه‌سارى كه‌ره‌ج به تۆمه‌تى دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خودا، فاسد له سه‌ر عه‌رز و تاوانى ماده هۆشبه‌ره‌كان له سێداره دران كه ١٧ كه‌سیان زیندانى ئه‌و زیندانه بوون و چوار كه‌سیشیان له زیندانهكانیترهوه بۆ به‌رێوه چوونى حوكمه‌كه‌یان گوازرابوونه‌وه بۆ زیندانى قه‌زه‌لحه‌سار. جێگه‌ى باسه كه بنه‌ماڵه‌ى هیچ كام له‌و زیندانییانه له ئێعدامى رۆڵه‌كانیان ئاگادار نه‌بوون. رۆژى چوارشه‌ممه ١٢ى پووشپه‌ر ٤ زیندانى له زیندانى گهوههردهشتى كه‌ره‌ج به تاوانى قه‌تڵ له سێداره دران. هه‌روه‌ها له‌م رۆژه‌دا ٦ زیندانى له زیندانى به‌م له پارێزگاى كرمان ئێعدام كران. رۆژى پێنج شه‌ممه ١٣ى پووشپه‌ر چوار زیندانى له زیندانى ورمێ به تۆمه‌تى ماده‌ى هۆشبه‌ر له سێداره دران. جێگه‌ى باسه كه رێژه‌ى ئێعدام كراون له ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوو له زیندانى ورمێ ٢١١ كه‌سه كه ٢٠٣ كه‌سیان له شارۆمه‌ندانى كوردن.
سه‌رچاوه: :::)))ده‌نگى ئه‌مریكا
ڕێکه‌وت: 2013-07-06 13:34:18
به‌شی ( پووشپه‌ر مانگى ئێعدام له ئێران )
تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه توانیویانه ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه
پووشپه‌ر مانگى پووشپه‌ر مانگى ئێعدام پووشپه‌ر ئێعدام مانگى ئێعدام پووشپه‌ر مانگى ئێعدام له پووشپه‌ر له مانگى له پووشپه‌ر مانگى له ئێعدام له پووشپه‌ر ئێعدام له مانگى ئێعدام له پووشپه‌ر مانگى ئێعدام له ئێران پووشپه‌ر ئێران مانگى ئێران پووشپه‌ر مانگى ئێران ئێعدام ئێران پووشپه‌ر ئێعدام ئێران مانگى ئێعدام ئێران پووشپه‌ر مانگى ئێعدام ئێران له ئێران پووشپه‌ر له ئێران مانگى له ئێران پووشپه‌ر مانگى له ئێران ئێعدام له ئێران پووشپه‌ر ئێعدام له ئێران مانگى ئێعدام له ئێران پووشپه‌ر مانگى ئێعدام له ئێران پووشپه‌ر مانگى پووشپه‌ر مانگى ئێعدام پووشپه‌ر ئێعدام مانگى ئێعدام پووشپه‌ر مانگى ئێعدام له پووشپه‌ر له مانگى له پووشپه‌ر مانگى له ئێعدام له پووشپه‌ر ئێعدام له مانگى ئێعدام له پووشپه‌ر مانگى ئێعدام له ئێران پووشپه‌ر ئێران مانگى ئێران پووشپه‌ر مانگى ئێران ئێعدام ئێران پووشپه‌ر ئێعدام ئێران مانگى ئێعدام ئێران پووشپه‌ر مانگى ئێعدام ئێران له ئێران پووشپه‌ر له ئێران مانگى له ئێران پووشپه‌ر مانگى له ئێران ئێعدام له ئێران پووشپه‌ر ئێعدام له ئێران مانگى ئێعدام له ئێران پووشپه‌ر مانگى ئێعدام له ئێران