له‌و په‌نابه‌رانه و گومان لای كه‌س نییه كه تاقمه تیرۆریستیه‌كان به هاوكاریی حكومه‌تی عێراق و له‌سه‌ر داخوازیی حكومه‌تی ئێران كراوه، به‌ڵام هیچ له داواكارییه‌كانی ئه‌م په‌نابه‌رانه، كه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تییدا، به هه‌زاران په‌رله‌مانتار و كه‌سایه‌تی و رێكخراوه‌ی مه‌ده‌نی و سیاسیش پشتگیری كراوه، جێبه‌جێ نه‌كراوه و به ئێستاشه‌وه ئه‌و په‌نابه‌رانه هه‌روا له ژێر ههرِهشهی كوشتار و قهتڵوعامكردندا ماونه‌ته‌وه و به‌داخه‌وه حكومه‌تی ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش كه هه‌ر دوو لایه‌ن به‌رپرسن بوون به ئێستاشه‌وه به‌رانبه‌ر به پاراستنی گیان و ماڵیان هێشتا بێده‌نگ و سستن و هیچیان بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه نه‌كردووه. ئه‌وه‌ش ده‌چێته قاڵبی سیاسه‌تێكی هه‌ڵه و كاره‌ساتاوی به‌رانبه‌ر به گۆرِانكارییهكانی ئه‌م ناوچه‌یه.
كۆمه‌ڵه‌ی (ژنانی ئازاد)ی كوردستان له‌درێژه‌ى به‌یاننامه‌كه‌یاندا داوا له حكومه‌تی ئه‌مریكا و سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات هه‌نگاوێكی جیددی هه‌ڵبگرن بۆ ئه‌وه‌ی ئابڵۆقه‌ی سه‌ر كامپی لیبرتی هه‌ڵبگیرێت و دانیشتووانی لیبرتی ئازاد بن له دابینكردنی پێداویستییه ئه‌منی و ئاسایشییه‌كانیان.
به‌هه‌مان شێوه كومیته‌ى كوردى بۆ داكۆكى لهئهشرهف له راگه‌ێندراوێكدا دا په‌رده له‌سه‌ر دزینى كه‌ل و په‌ل و داراییه‌كانى دانیشتووانى ئه‌شره‌ف ده‌كه‌ن و ده‌لێن: برِیار بوو دوابه‌دوای گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی ئێرانی له ئهشرِهفهوه بۆ لیبرتی، حكومه‌تی عێراق رێگا به‌و په‌نابه‌رانه بدات كه‌ل و په‌ل و داراییه‌كانیان بفرۆشن. حكومه‌ت نه‌ك ته‌نها پابه‌ند نه‌بووه به‌و رێككه‌وتننامه‌یه به‌ڵكو ده‌ستی به‌سه‌ر به‌شێك له زه‌وی و كه‌ل و په‌له‌كانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا گرتووه له ئهشرِهف و له ماوه‌ی یه‌ك سال و نیوی رابردووش‌دا، هێزه‌كانی حكومه‌ت ناوه‌ناوه دهزییان كردووه له‌و په‌نابه‌رانه! له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه هێزه‌كانی حكومه‌ت ده‌ستیان كردووه به دزینی كه‌ره‌سته و وایر و عه‌موده‌كانی كاره‌بای ده‌وروبه‌ری ئهشرِهف كه هه‌ر هه‌موویان وه‌ك دارایی ئه‌و په‌نابه‌رانه تۆمار كراون و به‌ڵگه‌دارن. ئه‌وه‌ش به‌دوای چه‌ند نموونهیهكیتردا دێت كه پێشتر له ئهشرِهف رووی داوه. كۆمیته‌ی كوردی بۆ داكۆكیكردن له ئهشرِهف داوا له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌كات:
یه‌كه‌م. به توندی ئه‌و دهستدرێژیكردنانهی حكومه‌تی عێراق بۆ سه‌ر په‌نابه‌رانی ئێرانی شه‌رمه‌زار بكه‌ن و حكومه‌ت ناچار بكه‌ن پابه‌ند بێت به رێككه‌وتننامه‌كان.
دووه‌م. به گهرِاندنهوهی دانیشتووانی لیبرتی بۆ ئهشرِهف و كاراكردنی كۆمیساریای باڵای په‌نابه‌ران بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ وڵاتانی سێیه‌م، رێگه‌ی خوێنرِشتن و ئه‌زیه‌ت و ئازاری په‌نابه‌رانی ئێرانی بهرِووی هه‌ر دوو حكومه‌تی ئێران و عێراق دابخه‌ن.